بەیان ئیبراهیم: واتای ژن لە زەهنی ناوداراندا.
ئه‌وانه‌ی له ژیان تێده‌گه‌ن و خۆشیییان له ژیاندا ده‌وێ هه‌موویان هاوارده‌که‌ن:
ژیان به بێ ژن هه‌ر ده‌رد و ژانه
ئه‌گه‌ر ژن نه‌بێ ژیان حه‌رامه
به بێ ژن ژیان به‌رده‌وام نابێ
به‌ڵام بزانین پیاو له‌م ڕوویه‌وه تاچ ڕاده‌یه‌ك ژنی ناسیوه و چۆن له که‌سایه‌تیی ژن ده‌ڕوانێ؟ بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره، شوێنه‌واری گه‌لێك له که‌سایه‌تییه‌کانی پیاوم پشکنی، له به‌ره‌به‌یانی مێژووه تا به ئێمڕۆ، من هیچ ناڵێم! خۆتان بیخوێننه‌وه و ڕایخۆتان ده‌رببڕن، من هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێـم:
ژن ده‌ریایه‌که له مێهر و خۆشه‌ویستیی
ده‌ریایه‌که له لێبورده‌یی و به‌خشه‌نده‌یی،
به‌ڵام پیاو به‌م هه‌موو له خۆ بایی بوونه‌وه و به‌م هه‌موو زانسته‌وه نه‌یتوانیوه د‌رکی بکا و لێتێبگا. ئه‌مه‌ش ڕای فەیلهسوفهکانی جیهانە:
که‌سایه‌تییه‌کانی جیهان و تێڕوانینیان بۆ ژن که به خه‌یاڵی خۆیان پێناسه‌یه‌كه بۆ ئافره‌ت؛ به‌ڵام که‌سیان له ناخی ئافره‌تیان نه ڕوانیوه و نه‌یتوانیوه لێی تێ‌بگا :
1- ناپلیۆن: ئافره‌ت ته‌نها ئامێرێکه بۆ به‌رهه‌مهێنانی مناڵ
2- ڤیکترهۆگۆ: ئافره‌ت ئه‌و گرفته‌یه که ده‌بێت پیاو زۆرانی له‌گه‌ڵدا بگرێت!
3- شکسپیر: ئه‌ی بێهێز که ناوت ئافره‌ته!
4- ڤۆڵتێر: ئافره‌ت هه‌ڵه‌یه‌کی سروشته، دروست کراوا بۆ داخوازیه‌کانی پیاو!
5- ژان ژاک ڕۆسۆ: ئافره‌ت پرچی درێژه به‌ڵام ئه‌قڵی کورته!
6- بێرناردشۆ: ئافره‌ت له یه‌ک کاتدا حه‌فتاو حه‌وت رای هه‌یه!
7- فریدریش نیچه: ژن به‌س ماسک له دوای ماسک لاده‌بات!
8- ئه‌رستۆ: بۆ ئه‌وه‌ی له شه‌ری ئافره‌ت دوربێی و له بیری بکه‌یت هه‌میشه قهرزاربه!
9- کۆنفۆسێوس: ئافره‌ت پێش شوکردن ده‌گری، به‌ڵام پیاو دوای ژن هێنان!
10- چاری چاپلین: ئافره‌ت و سه‌گ و منداڵ باشترین ئه‌کته‌ری سینه‌مان!
11- ئه‌نتۆنی فرۆید: شه‌یتان ئافره‌تی قوتدا، به‌ڵام بۆی هه‌زم نه‌کرا!
12- دانته: ئافره‌ت و خه‌یاڵ وه‌ک یه‌کن هه‌ردوکیان بێ مانان!
13- شۆپن هاوه‌ر: ئافره‌تی جوان ئه‌ندێشه و ژیان له گه‌ڵی نابوتیه!
14- بێرناردشۆ: ئافره‌ت سێبه‌ری پیاوه ده‌بێت دوای پیاو بکه‌وێت نه‌ک پیاو دوای بکه‌وێت!
15- تۆماس ڤۆله‌ر: ئافره‌ت چه‌ند جوانه ئه‌وه‌نده بێ ئه‌قڵه، ئه‌گه‌ر ئه‌قڵیان هه‌بوایه ئه‌وا هه‌موو جیهانیان حوکم ده‌کرد!
(( پێغه‌مبه‌رمان محمد )) ( صل الله عليه وسلم ) ده‌رباره‌ی ئافره‌ت فه‌رمویه‌تی:
ئاگاداری ژنان بن، ئێوه لیباسن بۆ ئه‌وان و ئه‌وانیش لیباسن بۆ ئێوه، به شه‌رعی خوا فه‌رجی ژن بۆ ئێوه حه‌ڵاڵ کراوه