زەبەنگ بەهادین: وێران بوونى به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تى و نه‌ته‌وایه‌تى یه‌كان له هه‌رێمدا.
هه‌ر ساتێك پێگه‌یه‌كى میدیایى ده‌كه‌ێته‌وه یان بینه‌رى هه‌واڵێك ده‌بیت له شاشه‌كانه‌وه به ته‌نها به‌خشینه‌وه‌ى خه‌مۆكى و دڵته‌نگى به دى ده‌كه‌یت له ناو كۆمه‌ڵگاكه‌دا، رۆژانه كاره‌ساتى دڵته‌زێن و ناخۆش ئه‌بیستین، به به‌رده‌وامى چاوه‌رێ ى رۆژێكى تر‌ى ناخۆشترین، ئه‌مانه له پاى چى؟ ئایا بونیه‌تى كۆمه‌ڵگاى كوردى خۆى به‌م شێوه‌یه دروست بووه یان ئه‌وه داینهمۆیهكه به به‌رده‌وامى كار له‌سه‌ر وێرانكردنى كۆمه‌ڵگا و روخاندنى به ها جوانهكانىدهكات؟
مرۆڤ بۆ فێربوون و بۆ تێگه‌یشتن له پێگه‌ى ماڵ ده‌ست پێده‌كات ئه‌و ماڵه‌ى له پێشووتر تاكه‌كانى وا به‌سته‌ى یه‌ك بوون، به به‌رده‌وامى به‌ریه‌ك كه‌وتن و ئاڵ‌و گۆرى دیدبینى و كارى رۆژانه‌ى تێدا به‌دى ئه‌كرا، ماڵ له پێشتر سه‌رتاى پێكه‌وه نانى ووشه‌كانى ژیان بوو سه‌رتاى هه‌نگاوه‌كانى خۆ ئاماده‌كردن بوو بۆ رۆشتنه دهرهروهو به‌ره‌نگا ربوونهوهى ژیان، ئاخۆ ئێستا ماڵ به‌و شێوه‌یه ماوه؟ پێشهكهوتنى تهكنهڵۆژى سه‌ركى ترین ویرانكهرى ماڵ بوو , راسته تهكنهڵۆژیا بۆ خزمه‌تكردنى مرۆڤایه‌تى یه به‌ڵام ده‌بێت هه‌موو بابه‌تێك به‌رنامه‌و پلانى تایبه‌تى هه‌بێت، ده‌بێت هه‌موو بابه‌تێكى ژیان یاساى تایبه‌تى هه‌بێت، ئه‌م یاسایه یان له لایه‌ن ماڵ ریكدهخرێت یان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه، هه‌رچى ماڵه گۆرانكارى زۆرى به خۆوه بینیوه له سروشتى په‌روه‌رده‌و گه‌وره‌كردنى تاك و گوزه‌رى رۆژنهدا له په‌یوه‌ندى نێوان تاكه‌كانى ماڵ پیكه‌وه له به‌رنامه‌كانى به‌رده‌وام بوونى ژیان و له یاسا‌و رینماى یه‌كانى په‌روه‌رده‌ى خێزان.
نه‌بوونى رۆشنبیرى خێزانى و هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به هه‌موو روكه‌شى یه‌كانى ژیان واى كردوه په‌روه‌رده‌ى خێزانى رۆژ به دواى رۆژ به‌ره‌و دوا بروات , له‌م بابه‌ته ئه‌وه‌ى هانده‌ر بووه بۆ تیكَشكانى خێزان ده‌سه‌ڵاته، ده‌سه‌ڵات ده‌بێته چاو‌دێر بێت بۆ ریكخستنهوهى خێزان و كۆمه‌ڵگا كاتێك ده‌سه‌ڵات له پێناوى بره‌و دان به بهرهژهوهندى یه‌كانى خۆى و له پێناو به به‌لارێدا بردنى تاكهكا ن ئاماده بێت هه‌موو هۆكارێك به كار بهێنیت ئه‌مه وێرانه‌ى لێده‌بێته‌وه له داهاتوودا، ده‌سه‌ڵات ده‌بێـت سنوور دابنێـت بۆ هه‌موو بابه‌تێك سنورێك ره‌وشى كۆمه‌لایه‌تى پێ رێكبخرێته‌وه، ده‌بێـت ده‌سه‌ڵات ئه‌و یاسایانه‌ى جێ به جێ بكات بۆ بره‌و دان به كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى ته‌ندروستى پێشكه‌وتوو بێت، به‌ڵام نه‌ك وه‌ك ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ى هه‌رێمى كوردوستان كه سنورێكى نى یه بۆ هیچ بابه‌تێك به مه‌رجى ئه‌وه‌ى باسى نه‌وت و داهات نه‌كرێت، هه‌ر سوچێكى په‌روه‌رده ئه‌گریت له‌م ووڵاته وێرانه‌یه , خوێندنگا كان رۆژ به دواى رۆژ به‌ره‌و دوا پاشه‌كشه ده‌كه‌ن له پێناو هاندانى خه‌ڵك بۆ چونه نێو خویندنگه‌ى تایبه‌ته‌وه , له نێو هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كمان دا په‌روه‌ردى كۆمه‌ڵایه‌تى راسته‌قینه‌و په‌روه‌رده‌ى مرۆڤ بوون نه‌ماوه، ده‌سه‌ڵات رێگه‌ى داوه هه‌موو جۆره‌كانى په‌یره‌و كردنى دیندارى سه‌ربه‌ست بێت كه بۆته هۆى سه‌ر لێشێوانى تاك، رێگه‌ى به ههمووئازادى یه‌ك داوه بێ لێكۆڵینه‌وه له گونجاندنى بۆ پێشكه‌وتنى كۆمه‌ڵگا یان روخاندنى، میدیاكان له برى پێگه‌یاندن و فێركردن بونه‌ته شوێنى بڵاو كردنه‌وه بیر‌و هزره هه‌ڵه‌كان به تایبه‌ت میدیا بینراوه‌كان بونه‌ته ویرانكهرى خێزان و له ناوبردنى به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تى یه‌كان . هیچ سانسۆرێك نابنرێت كه رێگه له بڵاو بوونه‌وه‌ى دوا كه‌وتووى فكرى بگرێت له‌لایه‌ن ئه‌م ده‌سه‌لاته په‌یره‌و كرا بێت.
ئه‌وه كارى ده‌سه‌ڵاته به دوادا چوون بكات بۆ په‌ره‌وه‌رده‌ى مناڵاكان له رووى خویندن و له رووى میدیا و له رووه‌كانى تر‌ى كۆمه‌لایه‌تى، ئه‌وه‌ى ئێستا كۆمه‌ڵگا كوردى تێى كهوتوهه سه‌ره‌تاكانى به‌رو وێرانبوونى كۆمه‌ڵایه‌تى یه تاك هیواى به داهاتوو نه‌ماوه، سیاسه‌ت بووه به درۆیه‌كى رووت و متمانه‌ى له نێوان تاكه‌كان نه‌هێشتووه، ئه‌و بێ متمانه‌یه‌ى له نیوان ده‌سه‌لاتداره‌كان هه‌یه كشینراوهته خوراه‌وه بۆ تاك تاكى كۆمه‌ڵگا، بیرێكیان له مێشكى تاك دا چاندووه بۆته هۆى سرینه‌وه‌ى به‌هاكانى مرۆڤایه‌تى و كۆمه‌لایه‌تى و نیشتیمانى، تاك ئیستا له كاڵبونه‌وه‌ى ئینتما یه بۆ خاك و خێزان و كۆمه‌ڵگا ئه‌ژى، هه‌موو ئه‌مانه به هۆى سیاسه‌ت و كارى هه‌ڵه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌وه یه كه رۆژانه هه‌وڵى ناخۆش و بروا پێنه‌كراو ئهبیستسن.
كێشه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر سیستمى سیاسى و بیرى ده‌سه‌ڵاتدارى به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت له هه‌رێمى كوردوستان ئه‌وه‌ندى پێناچێت هه‌موو به‌ها كۆمه‌لایه‌تى و نیشتیمانى یه‌كه به ته‌واوى وێران ده‌بێـت هه‌موو ئه‌مانه‌ش له پێناو دوو به‌رمیل نه‌وتى زیاتر و كورسى یه‌كى زیاترى ده‌سه‌ڵات، بۆیه له‌مرۆدا تاك ده‌بێت خۆى هه‌وڵى هێشتنهوى خۆى له‌سه‌ر هێڵى ته‌ندروست بدات و هه‌وڵ بدات چوار دهورهكهى له سنورێك ته‌ندروستدا بنیات بنێت هه‌رچه‌نده ئه‌مه كارێكى زۆر زه‌حمه‌ته كاتێك ده‌سه‌ڵات به‌وشیوه‌یه ئازادى یه‌كى بێ بنه‌ما و بێ ماناى داوه‌ته میدیا بیستراو بینراوه‌كان وه به دوادا چوونى نى یه بۆ سیسته‌مى په‌روه‌رده له هه‌رێمدا هیچ هه‌ولێكى نى یه بۆ ریكخستنهوهى كۆمه‌لگا و بنیات نانه‌وه‌ى تاكه‌كانى ئه‌م خاكه.