بەیار عومەر عەبدوڵا: زیانەكانی سیستەمی مەركەزی.
ئه‌گه‌ر سه‌یری پرۆژه حكومیه‌كان بكه‌ین له هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌وا ده‌بینین كه نەک هەر ژمارەى پرۆژە حکومیەکان لە هەولێری پایته‌خت زۆر زیاترە لە پارێزگاكانی سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین، بەڵکو کوالیتیشیان لە هەولێری پایته‌خت زۆر بەرزترە لە چاو شارەکانى تردا. چونکە کە نیزامى سیاسی و ئابورى مەرکەزى بوو، هەتا لە پایتەخت دورکەویتەوە، حکومەت لاواز دەبێت، و چاودێری و لێپرسینەوە کاڵ دەبێتەوە، وە لە ئەنجامدا ژمارە و کوالیتى پرۆژە گشتییەکانی دەرەوەی پایتەخت دادەبەزن.
سیستەمى سیاسی و هەروەها پرۆسەى بڕیاردان لە کوردستاندا تەواو مەرکەزیە، کە ئەمەش کاری دامودەزگاکانى لە پارێزگاکان پەکخستووە و ناعەدالەتى جوگرافی زیاد کردووە. پۆلێن‌کردن و هەڵبژاردنى کات و شوێنى هەر پرۆژەیەکى خزمەتگوزارى کارێکى گرانە و پەیوەستە بە چەندەها فاکتەرى ناوخۆییەوه، کە تەنها حکومەتى خۆجێی دەتوانێت بڕیاری لێبدات، لەبەر ئەوەى زانیاری لەسەر ناوچەکەى خۆی زیاترە وەک لە حکومەتى ناوەندى. له وڵاته پێشكه‌وتوه‌كاندا، حکومەتى خۆجێیی بڕیاردەدات له پرۆژەی خزمەتگوزارى جیاواز لە شوێن و کاتى جیاوازدا، هه‌روه‌ها پارەیان بۆ دابیندەكات. لە کوردستاندا لە جیاتى حکومەتى خۆجێی، حکومەتى ناوەندی و وەزارەتەكان لە هەولێر بڕیاردەدەن چ پرۆژەیەک و کەى و لە کوێ جێبەجێ دەکرێن و چۆن بودجەیان بۆ تەرخان دەکرێت. ئەم جۆرە سیاسەتە مەرکەزیە کاری دام و دەزگا خۆجێیه‌كانی پەک خستووە لە دەرەوەى پایتەخت.
سه‌رباری قه‌یرانی ئابوری له هه‌رێمی كوردستاندا، له هه‌ولێری پایته‌خت نه‌ك هه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری، به‌ڵكو شەقامی 120 مەتریش ته‌واوكراوه و وا خه‌ریكه شه‌قامی 150 مه‌تریش ئه‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، لە سلێمانى هێشا شەقامی 100 مەتری جێبەجێ نەکراوە و بە بیانوى جیاجیاوە دەخرێتە پەراوێزەوە. ئه‌مه زوڵمێكی ئاشكرای پارتیه له‌م سنوره‌ی ده‌كات، كه بۆ سنوری خۆی بودجه هه‌یه و بۆ ئه‌م سنوره نیه. به‌ڵام پارتی بۆ ئه‌وه‌ی گله‌یی نه‌یه‌ته سه‌ر و نه‌ڵێن بۆچی بۆ هه‌ولێر بودجه هه‌یه و بۆ سلێمانی نیه، ناچار سه‌رۆكی حكومه‌ت لێدوانێكی ساخته‌ی بۆ میدیاكاندا و وتی گوایه كۆمپانیایه‌كی خۆماڵی له‌سه‌ر بودجه‌ی خۆی و به قه‌رز ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی جێبەجێكردوه.
ئه‌مه گاڵته‌كردنه به عه‌قڵ و هه‌ستی هاوڵاتیانی ئه‌م سنوره. بۆچی؟ چونكه له كاتێكدا زۆرینەی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌زانن كه جاده‌ی 120 مه‌تری كه درێژیەكەی 38 كیلۆمەتره و ده‌یه‌ها پرد و تونێلی تیایه و450 ملیۆن دۆلاری تێچووه، له ده‌سه‌ڵاتی هیچ كۆمپانیایه‌كی خۆماڵیدا نیه لەسەر حسابی خۆی پرۆژه‌یه‌كی وا زه‌به‌لاح به قه‌رز جێبه‌جێ بكات، به تایبه‌تی كه زۆرینه‌ی كۆمپانیاكان توشی قیران و كه‌م پاره‌یی بونه‌ته‌وه،. ئه‌گه‌ر پاره‌شیان هه‌بێت، متمانه‌یان به حكومه‌ت ئه‌وه‌نده پته‌و نیه تا پاره‌كانی خۆیان بخه‌نه پرۆژه‌یه‌كی حكومیه‌وه له كاتێكدا به به‌رچاویانه‌وه حكومه‌ت چەندین به‌ڵێنده‌ری مایەپوچكردوه.
بۆیه ڕاستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه پارتی له بودجه‌ی گشتی و داهاتی نه‌وت به ملیارەها دۆلار دەبات؛ بەشێكی بۆ بنەماڵه و بەشێكیشی ژێربه‌ژێر ده‌دەن به‌و كۆمپانیایانه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت كه سه‌ر به‌خۆیانن، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌كانی هه‌ولێر و سنوری زه‌ردی پێجێبهجێبكهن و له بەرامبەردا له سنوری سەوز و نیلیدا زۆرینەی پرۆژەكان وەستاون و تەنانەت 1 ملیۆن دۆلاریش نیه پردێكی پێتەواوبكرێت.
ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تێك كه كورد به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، سه‌یره دڵی دێت وا له سلێمانی و سنوری سەوز و نیلی بكات. به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی ئه‌مانه به سلێمانی و ئه‌م سنوره‌یان كردوه له ڕوی سزای ئابوریه‌وه حكومه‌تی به‌عسیش نه‌یكردوه. سلێمانى کۆمەڵێک شاڕێی تێدایە کە بە داخەوە هەمووى لە زەمەنى ڕ‌ژێمى دیکتاتۆری بەعسدا دروستکراون، وەک شاڕێی سالم، توى مەلیک، شەقامى بازنەیی مەلیک مەحمود (شەقامى شەست مەترى)، و چەند شاڕێیەکى تر. چ لۆجیکێک دەتوانێت ئەوە ڕونبکاتەوە کە حکومەتى بەعسی دژە کورد ئەو هەموو شەقام و شاڕێیەى بۆ سلێمانى دروست کردبێت، بەڵام دەسەڵاتى خۆبەخۆی کورد نەتوانێت هەر هیچ نەبێت شەقامى 100 مەتری دروست بکات، یان لانی کەم چەند شاڕێیەک دروست بکات کە شەقامى شەست مەترى ببەستێتەوە بەو گەڕەکانەى تازە دروست بوون. به هەمان شێوه، پڕۆژه ستراتیژیه‌كانی رێگای (رانیه – دوكان)، (ده‌ربه‌ندیخان – سلێمانی)، (هه‌ڵه‌بجه – سه‌یدسادق)، (پێنجوێن – سه‌یدسادق) كاركردن تیایاندا وه‌ستاوه به بیانوی ئه‌وه‌ی حكومه‌ت پاره‌ی نیه.
حكومه‌تی هه‌رێم له جیاتی ئه‌وه‌ی شاڕێیه‌كی ئابوری گرنگی وه‌ك سلێمانی – ده‌ربه‌ندیخان تا ئەگات به پەروێزخان لەسەر سنوری ئێران چاك بكات و فراوانی بكات، كه هەم كارەساتی هاتوچۆ كەمدەكاتەوه و بازرگانی و ئابوری ئه‌م سنوره‌ش زیاتردەبوژێنێتەوه و هه‌لی كار دروستدەكات، كه ئه‌میش جێگیری سیاسی لێدەكەوێتەوه. به‌پێچه‌وانه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم كه زه‌لیلی ده‌ستی پارتیه، ئه‌یه‌وێت له ڕێی ڕێگریكردن له چه‌نده‌ها پرۆژه‌ی ستراتیژی له‌م جۆره‌وه، ئه‌م سنوره و خه‌لكه‌كه‌ی به‌ره‌و برسێتی و هه‌ژاری زیاتر به‌رێت و سه‌ره‌نجام ناجێگیری سیاسی و خۆپیشاندانی زیاتر ڕوبكاته ئه‌م سنوره و له‌و ڕێیه‌وه گۆڕان و یەكێتی و حزبه‌كانی ئه‌م سنوره لاوازبكات و دواجار خۆی ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌م سنوره‌دا بگرێت.
ئه‌بێت ئه‌م سنوره فریای خۆی بكه‌وێت تا زیاتر كار له كار نه‌ترازاوه و ئابوریه‌كه‌ی زیاتر به‌ره‌و داڕوخان نه‌چوه. ئه‌وه‌ش به‌وه ئه‌كرێت كه هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌وی سیسته‌می لامه‌ركه‌زی و فیدرالی بكات؛ واته هه‌ر پارێزگایه‌ك داهاتی و بودجه‌ی خۆی جیابێت و ده‌سه‌ڵاتی ئیداری ته‌واوی هه‌بێت بۆ جێبه‌جێكردنی چه‌نده‌ها پرۆژه‌ی ستراتیژی. ئه‌گه‌ر دیقه‌ت بده‌ین له ڕۆژئاوای كوردستان كه په‌یڕه‌وی سیسته‌می لامه‌ركه‌زی و كانتۆنه‌كان ئه‌كه‌ن، له هه‌ندێك له كانتۆنه‌كاندا كه هه‌موی چه‌ند ساڵێكی كه‌مه دروستبون و به‌رده‌وام ڕوبه‌ڕوی شه‌ڕ و هێرش بونه‌ته‌وه، كه‌چی توانیویانه 24 كاتژمێر كاره‌با دابینبكه‌ن، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستاندا پاش 27 ساڵ حكومڕانی مەركەزی هێشتا ڕۆژی 7 كاتژمێر كاره‌با هه‌یه.
بێگومان هه‌مومان پێمانخۆشه كه هه‌ولێری پایته‌خت زۆر له‌وه‌ش پێشكه‌وتوتر بێت، به‌ڵام به مه‌رجێك له‌سه‌ر حسابی دواكه‌وتنی شار و ناوچه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت، چونكه ئه‌م زوڵمه لێكه‌وته‌ی سیاسی و نیشتیمانی قوڵی ئه‌بێت و دور نیه لێكترازانی هه‌رێمی كوردستانیشی لێبكه‌وێته‌وه، چونكه له دنیادا یه‌كێك له پایه هه‌ره گرنگه‌كانی دروستكردن و مانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌یه كه هیچ شار و شارۆچكه‌یه‌ك زوڵمیان لێنه‌كرێت و هه‌مویان به یه‌ك چاو سه‌یربكرێن و هه‌مو هاوڵاتیه‌ك له‌هه‌ر شوێنێكی كوردستانه خۆی به به‌شێك له‌م نیشتیمانه بزانێت و ئاماده‌بێت خاكه‌كه‌ی و كیانەكەی بپارێزێت. ئه‌مه‌ش به دروشم و قسەی قەبه دروستنابێت؛ حكومه‌تێك زوڵم له پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان بكات و پاشان داوای وه‌لائ و دلسۆزیان لێبكات و پێی وابێت كه به كۆمه‌ڵێك دروشمی نیشتیمانی به‌تاڵ ئه‌توانێت فریویان بدات، ئه‌وه خەیاڵخاویه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر سیسته‌می لامه‌ركه‌زی و فیدراڵی په‌یڕه‌وبكرێت، و هه‌ر شار و شارۆچكه‌یه‌ك گرنگی پێبدرێت و جۆرێك له گه‌شه‌ی ئابوری یه‌كسان له هه‌مو كوردستاندا په‌یڕه‌وبكرێت و هه‌ر هاوڵاتیه‌ك له هه‌ر شوێنێكی كوردستانه هه‌ست بكات بودجه‌ی كوردستان به‌شی ئه‌و و ناوچه‌كه‌ی ئه‌وی تیایه و سنوره‌كه‌ی بوژاوه‌ته‌وه و هه‌لی كاری دهستئهكهوێت و زوڵم له خۆی و سنوره‌كه‌ی نه‌كراوه، ئیتر ئه‌و هاوڵاتیه به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به دروشمی قه‌به و شتی له‌و بابه‌ته بێت، وڵاته‌كه و حكومه‌ته‌كه‌ی خۆش ئه‌وێت و ئاماده ئه‌بێت خۆی له‌پێناویدا به‌خت بكات.