به‌هرۆز جه‌عفه‌ر: چه‌مچه‌ماڵ سه‌نته‌رى دونیایه.
ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا له‌دواى 11ى سێپته‌مبه‌رى 2001 ه‌وه (6) شه‌ش تریلیۆن دۆلارى سه‌رفكردووه و (500000) پێنج سه‌ت هه‌زار هاوڵاتیش به‌هۆى سیاسه‌ته‌كانیه‌وه مردوون به‌بیانوى شه‌ڕى دژه تیرۆره‌وه… كه‌س باس له ڕه‌فتارى ئه‌و ناكات!. نزیكه‌ى (1.2) یه‌ك ملیار‌و دووسه‌ت ملیۆن مرۆڤ له‌م گۆى زه‌مینه كێشه‌ى نه‌بونى ئاوى پاك یان هه‌یه. زیاتر له (14) ملیۆن هاوڵاتى له كۆنگۆ پێویستیان به هاریكارى مرۆیی هه‌یه. پۆپۆڵیزم له ئه‌وروپاى ناوجه‌رگه‌ى دیمو‌كراتى و ئه‌قڵانیه‌ته‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه تیایدا توندترین بڕیار دژى ملیۆنه‌ها مرۆڤى په‌نابه‌ر ده‌رئه‌كرێت.
له 15ى مارتى2011 ه‌وه تا 13 ى سێپته‌مبه‌رى 2018 له سه‌رخاكى سوریا (522000) پێنج سه‌ت و بیست‌و دووهه‌زار مرۆڤ كوژراون، له‌و ژماره‌یه (45000) یان له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانیان سپاردووه.
یه‌كێ نییه پرسیار له ئێستاى ئه‌م ڕه‌وته جیهانییه بكات؟. یه‌كێ نییه ته‌وسه‌یه‌ك به‌سیسته‌مى ناوبۆشى ڕووكه‌ش ڕازێنراوه‌ى سه‌رمایه‌دارى بكات. هاتوون سه‌ریان خستۆته سه‌ر “چه‌مچه‌ماڵ” گوایه سه‌رچاوه‌ى ئێش و ئازارى مرۆڤه!.
گیان له‌ده‌ستدانى سێ كۆرپه‌له‌و دایكێك له چه‌مچه‌ماڵ تازیه‌بارییه‌كه بۆ هه‌موو كوردستان، بكه‌رى ئه‌م كاره دیار بێت یان نادیار، ڕه‌فتاره‌كه تاك بێت، خێزان بێت، لادێ یان شار یان ده‌وڵه‌ت لێى به‌رپرس بێت، یاخود ئاڵۆزییه‌كانى ئه‌م جیهانه‌ى گرتۆته‌وه، كسپه‌یه‌كه له هه‌ناوى هه‌ر یه‌كێكدا. ئه‌مه دیارده‌یه‌كه له‌و دیاردانه‌ى گه‌ردوون كه به‌ناكامى بونه‌وه‌ره‌كان تیا په‌روه‌رده ئه‌بن.
چه‌مچه‌ماڵ، وێڵاشى كه‌ركوكه، لانكه‌ى قوربانیدانه، له‌وه‌ش ووردترى بكه‌ینه‌وه ئێمه خاوه‌نى ڕاسته‌قینه‌ى كوردستانین، خاوه‌نى ڕاسته‌قینه‌ى فه‌رهه‌نگى دزراوى كوردین، زمانى ڕاسته‌قینه‌ى سۆمه‌رییه‌كان زمانى ناوچه‌ى ئێمه بووه، ئه‌رده‌شێرى بابه‌گ دامه‌زرێنه‌رى ئیمپراتۆریه‌تى ساسانیه‌كان فه‌رمانڕه‌وایی ئێرانى ئێستاى كردووه كورد بوه‌و، خه‌ڵكى ئه‌م ناوچه‌یه بووه، ئه‌سكه‌نده‌رى مه‌كدۆنى له‌م ناوچه‌یه دانى به‌وه‌دا نا گه‌لى یۆنان ئه‌بێتى ئازایه‌تى كوردیان هه‌بێت، لێبورده‌یی سه‌ره‌تا هه‌ورێكى ڕه‌ش بو دواتر له‌هه‌ناوى مه‌سیحه‌وه تریشقاندى و، تا ئێستاش كه‌لتوره‌كه‌ى له‌ناو كوردى ئه‌م ناوچه‌یه ئه‌بریسكێته‌وه. شارستانیه‌ت و كشتوكاڵ له “چه‌رموو” ى چه‌مچه‌ماڵه‌وه به‌ره‌و ئاوه‌كانى سه‌روو ده‌رپه‌ڕین. قوربانیدان تاكه دروشمێكى كرداری چه‌مچه‌ماڵ بو سه‌دان پیاوى گرگنى له‌چوارچێوه‌ى سیسته‌مێكى داڕماودا فۆرمه‌ڵه‌كرد. خۆ كالیفۆڕنیا چه‌مچه‌ماڵ نییه له 2016 دۆناڵد ترامپ فه‌رمانى دا بۆ ئه‌وه‌ى مامۆستاى خوێندنگه‌كان خۆیان له هه‌ڕه‌شه‌ى خوێندكاره‌كان بپارێزن با “چه‌ك هه‌ڵبگرن”!.
چه‌مچه‌ماڵ چى بكات؟. خاكه‌كه‌ى زیاتر له 6.7 تریلیۆن پێ سێجا غازى سروشتى بۆ مرۆڤایه‌تى له‌ناخى خۆیدا هه‌ڵگرتووه، خێزانێكى تیا نییه لادێكه‌ى نه‌ڕوخابێت و، جوتیارێكى نییه به‌رهه‌مێكى ساڵانه‌ى له شان و بازوى خۆى به‌رهه‌م نه‌هێنابێت، شایه‌رێكى نییه پایزو به‌هارى له‌ناخى خۆیدا حه‌وق نه‌دابێ، ڕۆژنامه‌نووس و خوێنه‌رێكى نییه هه‌ڵوێسته‌كانى جوامێرانه‌تر له سه‌رانى مشه‌خۆرى كورد ده‌رنه‌هاویشت بێ. به‌هه‌موو ئه‌و پێودانگانه‌ى سه‌ره‌وه چه‌مچه‌ماڵ سه‌نته‌رى دونیایه له شعورو لاشعورى ئێمه‌دا.
له‌ملاولا:
كۆمه‌ڵێك به‌ناوى ” كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نی” یه‌وه، بێ ئه‌وه‌ى یه‌كێكیان بزانن “كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى-Civil society” چییه!. مه‌نجه‌نیقیان بۆ گیانى شاره‌كه‌ى شێخ ڕه‌زاو فه‌قێ قادر‌و مه‌لاى جه‌بارى پڕ به‌رد كردووه، سه‌رانى میدیاى نه‌وتباركراوى ڕانتخۆر بۆ ده‌ستشكانه‌وه‌ى سیاسیی هه‌ڵوێست له‌سه‌ر چه‌مچه‌ماڵ دائه‌بارێنن!. ژیانى خه‌ڵك چاك بكه‌ن، باخچه‌و دایه‌نگه‌و په‌روه‌رده‌ى ته‌ندروست چێ بكه‌ن، یانه‌ى زانستى و ته‌رفیهى و هه‌لى كار‌و ژینگه پارێزى به‌رجه‌سته بكه‌ن. تا ئه‌م سه‌نته‌ره ببێته شارستانیه‌تێكى هاوچه‌رخ. یان نه‌خێر! ئه‌م سیستمه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ته‌كه‌ى له‌سه‌ر سوتانى ژنێك و منداڵه‌كانى هه‌ڵوێست وه‌رئه‌گرێت خۆى به‌تێكڕا به هه‌موو پێودانگه كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسی و ئابورییه‌كانیه‌وه بریتیه له سیسته‌مێك كه “تاك” تیایدا بێ ئیراده‌و، بێ چاره ئه‌كرێت. لیبیا له‌دواى قه‌زافییه‌وه زیاتر له چل گروپى جۆراوجۆر تێك به‌ربون، ئێستا پایته‌خته‌كه‌ى ڕیبه‌ڵه‌كان ئه‌یبه‌نه ڕێوه، هێشتا هه‌ناسه‌ى گه‌شه‌پێدانى مرۆیی تیا ئیش ئه‌كا، هه‌ریه‌كێ له هاونیشتمانیه‌كانى بیه‌وێ له وڵاتێكى ده‌ره‌كى بخوێنێ مانگانه‌یه‌كى 2500 دۆلارى بۆ دابین ئه‌كرێ، ئه‌و حكومه‌ت و كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نیی و میدیا سێبه‌رانه‌ى كورد چی‌یان پێشكه‌ش به‌تاكى چه‌مچه‌ماڵ كردووه!؟. مۆنۆمێتێكیان داناوه بۆ ئه‌وه‌ى تا هه‌تایه خه‌ڵكى شاره‌كه هۆش و هه‌ستى لاى قوربانى دان بێ و كاره‌سات شوناسه‌كه‌ى بێت!. ئێ له‌پاڵیدا دوو یانه‌ى مرۆیی ناكه‌نه‌وه تا كۆمه‌ڵگه‌ى شارستانى به‌ره‌و ئاقارێكى تر بچێ. گه‌نج یان ئه‌بێ بڕوا بۆ باره‌گاى حیزب یان بچێ بۆ مزگه‌وته‌كان هه‌ردوكیان به‌شێكن له به‌رهه‌مهێنانى بێ ئیراده‌یی و توندڕه‌وى له كۆمه‌ڵى ئێستاى كورده‌واریدا.