لوقمان غه‌فوور: وا بڕوا، ژنان كۆنگرێس داگیرده‌كه‌ن.
ئه‌و پرسیاره‌ی كه ژنانی باشور ناتوانن دركی پێبكه‌ن و تاوانه‌كه‌ی ئه‌خه‌نه ملی پیاو، پرسیارێكه كه بۆچی له نێو كایه‌ی سیاسی وه‌ك په‌رله‌مان، پێگه‌ی ژن به‌هێز نابێت. رازیش نیم ئه‌و ژنانه ئه‌رگمێنتم له‌گه‌ڵ بكه‌ن كه به چه‌ند سه‌د ده‌نگێك و به‌سیستمی كۆتا چۆنه‌ته نێو هۆڵی په‌رله‌مان.
ئه‌و هۆكاره‌ی ئه‌م تۆپیكه‌ی له‌لا جوڵاندم، ئه‌و ریپۆرتاژه‌ی خاتوو ماری جۆردن بوو كه له رۆژنامه‌ی “زه واشتنگتن پۆست” ژێر ناونیشانی
“Record number of women heading to congress”ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی له‌ژنان رووه‌و كۆنگرێس ملده‌نێن، بڵاویكردۆته‌وه. راپۆرته‌كه منی خسته ناو گێژاوی بیركردنه‌وه‌یه‌كی سه‌خت به‌رامبه‌ر ئه‌و گۆڕانكارییه گه‌وره‌یه‌ی ژنانی ئه‌مریكا له‌ماوه‌ی هه‌شت ساڵی رابردوودا كردوویانه، ئه‌م شه‌پۆله ژنه ئه‌و ژنانه نین كه خۆیان به فێمێنست ده‌زانن، به‌ڵكو ئه‌مانه‌ن كه سیاسه‌ت ئه‌كه‌ن بۆ به‌ره‌وپێشچوونی كۆمه‌ڵگه و شانیان له‌ته‌ك شانی پیاودایه. نه‌ك له‌ساتێكی ژیاندا كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، پیاویان لێبكات به‌دوژمن، ئه‌مانه خۆیان به‌فریادڕه‌سی ته‌نیا ژنان نابینن، به‌ڵكو ئه‌مان خۆیان به‌فریادڕه‌سی ته‌واوی كۆمه‌ڵگه ده‌بینن.
با ئێستا پێكه‌وه له‌و عه‌قڵه رامێنین! له‌و ده‌ربڕینه بڕوانن كه “جیێنێت رانكن” یه‌كه‌مین ژنه‌كۆنگرێسی ئه‌مریكی له مێژوودا كه له‌ساڵی 1916 ده‌بێته ئه‌ندامی كۆنگرێس، پێی ده‌ڵێن، تۆ ئیتر كارت بۆ ژنانه؟ ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت:”من خانم نیم” “من یه‌كێكم له‌ئه‌ندامانی كۆنگرێس”، رانكن دوورتر ئاینده‌ی ژنی ئه‌مریكی ئه‌بینی له‌سیاسه‌تدا و هه‌رئه‌وكات وتی: “من یه‌كه‌مین ژنم كه ئه‌ندامی كۆنگرێسم، به‌ڵام من دواهه‌مین نابم”.
ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه لێكبده‌یته‌وه رێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچوونه‌یه كه هه‌ندێك له‌ژنانی باشوور پێیانوایه كه هه‌ر كارێكی كه‌وته‌ده‌ست ئه‌بێت یه‌كه‌م كار و دوا كاری داكۆكیكردن بێت له‌ژن، ئه‌مه ئه‌و گرێكوێره‌یه‌یه كه ژنانی باشور له‌نێو كایه‌ی سیاسی‌دا بۆیان ناكرێته‌وه، عه‌قڵێك له 1916 ئه‌وه بیركردنه‌وه‌ی بێت، چۆن ئێستا خۆی له پیاو به پیاوتر نازانێت!.
ئه‌گه‌ر ئه‌م تێڕوانینه نه‌بێت چۆن خول له‌دوای خول ژنان له‌ناو كۆشكی سپی‌دا جێ به پیاوان لێژ ده‌كه‌ن! هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان ئه‌و رۆشناییه په‌رشده‌كه‌نه‌وه كه له 50 ساڵی ئاینده‌دا ژنانی ئه‌مریكا به‌قه‌د پیاوان شوێنپێیان ده‌بێت له كۆنگرێسدا. ئه‌م ئاماژه‌دانه هه‌ر له‌خۆوه نییه، داتا‌و ئاماره‌كان ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌ن، له‌ساڵی 2010، ته‌نیا 96 ژن ئه‌ندامی كۆنگرێس بووه، ئه‌م ژماره له‌ساڵی 2017 گه‌یشتۆته 105 ئه‌ندام و له ساڵی 2018 بووه به 113 ئه‌ندام، ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه پیاوانی ئه‌مریكی و سیاسییه پیاوه‌كانی له‌پشته‌وه نییه، ته‌نیا ئه‌و ژنانه خۆیان له‌پشتی ئه‌م به‌ره‌وپێشچوونه‌وه‌ن كه دیدیان بۆ سیاسه‌ت دیدێكه كه كاركردنه له‌پێناو تێكڕای كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكی نه‌ك ته‌نیا له‌پێناو ژنانی ئه‌مریكیدا.
له‌ملاتر بڕوانه و بیربكه‌ره‌وه بۆ دواهه‌مین خولی هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا و سینات، ژنانی ئه‌مریكی ره‌نگ و ئتنیك-شیان تێك‌شكاند، ئه‌مه ئه‌و عه‌قڵه‌یه كه ئه‌توانێ گۆڕانكاری بكات، بۆ یه‌كه‌مین جار له‌مێژووی ئه‌مریكیدا ئیلهان عومه‌ر كه به‌ڕه‌گه‌ز سۆماڵی و ره‌شیده تالیب كه به ڕه‌گه‌ز فه‌له‌ستینییه له‌هه‌ردوو ویلایه‌تی مینیسۆتا و میشیگان ئه‌بنه ئه‌ندامی كۆنگرێس .سه‌رخستنی ئه‌م دوو خانمه عه‌قڵی ئه‌فریقی و رۆژهه‌ڵاتی سه‌رینه‌خستوون، به‌ڵكو ئه‌وه عه‌قڵی ژنی ئه‌مریكییه وایلێكردوون سه‌ركه‌ون. یاخود بۆ له ئایانا پرێسلی به ڕه‌گه‌ز ئیكوادۆر-ی نه‌ڕوانین كه یه‌كه‌مین ژنه ڕه‌سپێسته له مێژووی ویلایه‌تی میسۆتیش ببێته ئه‌ندامی كۆنگرێس، دوای ئه‌وه‌ی له نۆڤێمبه‌ری 2018 سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر ركابه‌ره‌كه‌ی كه پیاوێك بوو به‌ناوی مایكل كه‌پیلانۆ كه بۆ ماوه‌ی 10 تێرم(خول)ی ته‌واوه هه‌ڵده‌بژێردرێته‌وه به‌ئه‌ندامی كۆنگرێس، واته 20 ساڵه ئه‌ندامی كۆنگرێسه.
ڕه‌نگه ئه‌و پرسیاره‌ش رووبه‌رووی من بكرێته‌وه، كه چۆن كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پێشكه‌وتووی ئه‌مریكی به كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی باشور ده‌شوبهێت، وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ش ئاسانه و منیش ده‌ڵێم: ئه‌ی بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی باشور نه‌یتوانی یه‌ك هه‌نگاو ئه‌و كێرڤه‌ی له هه‌ڵبژاردنی 1992 وه‌وه تا ئێستا سه‌رنه‌خست، خۆ من نامه‌وێت وه‌ك وڵاتی ئه‌مریكا بێت، من ده‌ڵێم هه‌ر هیچ نه‌بێت یه‌ك هه‌نگاو له‌ژن له‌كایه‌ی سیاسی‌دا بچوایه‌ته پێشه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر سیستمی كۆتا نه‌بوایه ئێستا له 110 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ته‌نیا 4 ژن ئه‌ندام ده‌بوو.