لوقمان غه‌فوور: باراك ئۆباما – ش سەرقاڵە!
كاتێك راپۆرته‌كه‌ی خاتوو لیبی هێڵ-م له لۆس ئه‌نجلس تایمز، خوێنده‌وه له‌ژێر ناونیشانی “باراك ئۆباما باسی باشترین كتێب و موزیك و فیلمی 2018 ده‌كات، ببوره ته‌له‌فزیۆن نا!” تێڕوانینێكی قوڵی تری سیاسه‌تی سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مریكام بۆ ده‌ركه‌وت له‌دوای ده‌ستبه‌رداربوونیان له‌سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات، ئیتر بۆ خۆیان و منداڵه‌كانیان ئه‌ژین.
خاتوو لیبی ئه‌م راپۆرته‌ی له پۆستێكی فه‌یسبووكی باراك ئۆباماوه بنیات ناوه، كه چه‌ند به‌تامه‌زرۆوه باسی ئه‌و كتێبانه ده‌كات له 2018 خوێندونییه‌تییه‌وه، باسی ئه‌و موزیكانه ده‌كات كه چۆن بۆته هۆی پشوودان به مێشكی، باسی ئه‌و فیلمه رۆمانسیانه ده‌كات كه چۆن له‌گه‌ڵ میشێل-ی ژنیدا به‌دیارییه‌وه سه‌رسام بوون. له‌و رۆژه‌وه باراك ئۆباما كۆشكی سپی جێهێشتووه به چاك و خراپ باسی سیاسه‌ت له‌ده‌می نه‌هاتۆته ده‌ره‌وه، سیاسه‌تی جێهێشتووه بۆ ئه‌ندامانی كۆنگرێس، ئه‌م بواره‌ی بۆ ئه‌وانه جێهێشتووه كه سه‌رقاڵن به سیاسه‌ته‌وه له‌م قۆناغه‌دا، بۆئه‌وه‌ی ئه‌مانیش بۆ نه‌وه‌یه‌كی تری جێهێڵن.
با ئاوڕێك له‌ملاتر بده‌ینه‌وه و سه‌یرێكی تویته‌ر و فه‌یسبووكه‌كه‌ی جۆرش ده‌بلیو بۆش بكه‌ین، بزانین ئه‌و باسی چیمان بۆ ده‌كات به‌یه‌ك دێڕ باسی ئه‌و هه‌موو رووداوه ناكه‌ن كه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تێیكه‌وتووه، له‌دواهه‌مین پۆست‌دا وێنه‌یه‌كی خۆی و خێزان و دوو كچه‌كه‌ی داناوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا وڵاتێك بێت هیچ وابه‌سته نه‌بێت به‌و هه‌موو رووداوه‌وه له‌جیهاندا رووده‌ده‌ن. بێل كلنتۆن چالاكی نێو تویته‌ره‌كه‌ی پڕه له‌و چالاكییه خێرخوازیانه‌ی كه كلنتۆن فاونده‌یشن له‌وڵاتانی ئه‌فریكا ئه‌نجامی ده‌دات، شتێك نییه له‌لای له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو رووداوه له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رووده‌ده‌ن.
له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا میدیای ئه‌مریكی سه‌دان هه‌ڵمه‌تی دژی كاره‌كانی تره‌مپ په‌رپاكردووه یه‌ك له‌مانه‌مان نه‌بینی له‌سه‌ر تره‌مپ وشه‌یه‌ك بڵێن، راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر سیاسه‌ت نادوێن و ناچن به‌لایدا. هه‌رچه‌نده ئه‌م كه‌ڵچه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده له‌سیاسه‌تكردن بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ناو سیاسه‌تدا بوون و كه‌سی یه‌كه‌می سیاسه‌تكردن بوون، وا به‌ئاسانی دروستنه‌بووه، به‌ڵام كه‌سیش نه‌یتوانیوه ئه‌و سنووره ببه‌زێنێت.
كۆڵن پاول هه‌موو ته‌مه‌نی له‌سه‌ربازیدا به‌سه‌ر بردووه، به‌ڵام بۆ ساتێك ئاماده‌نییه له تۆڕه كۆمه‌ڵاتییه‌كان و میدیادا باسی سه‌ربازیی و ستراتیژییه‌تی سه‌ربازی ئه‌مریكا بكات. هه‌موو ئه‌مانه كه‌لچه‌رێكه كه پێمانده‌ڵێن هه‌ركه‌س پیاوی رۆژگاری خۆیه‌تی. سیاسه‌ت و قسه‌كردن له‌سیاسه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ وڵات به‌رێوه‌ده‌به‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م شێوازه له‌ژیان نه‌بوایه له‌ئه‌مریكا ئه‌وا ژیانێكی ئه‌ناركی (فه‌وزای سیاسی) دروستده‌بوو، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی له كوردستان ده‌بینرێت، سیاسی هه‌یه له‌كوردستان 25 ساڵه قسه له‌سه‌ر دۆزی كورد و سیاسه‌ت ده‌كات و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسییه، به‌ڵام بۆ ساتێك بیری له‌وه‌نه‌كردۆته‌وه دا‌نیشێت تۆزێك بیر له‌ژیانی خۆی بكاته‌وه، دا‌نیشێت شاكارێك بخوێنێته‌وه، به‌رپرسی سه‌ربازی هه‌یه هه‌موو ته‌مه‌نی له‌سه‌ربازیی و پێشمه‌رگایه‌تیدا به‌سه‌ر بردووه، ئارام ناگرێت و ئاماده‌یه مایكێك پچێته به‌رده‌می ریزێك وشه‌ی بێكه‌ڵك ده‌رپه‌رێنێت، ئیتر بیر له‌وه‌ناكاته‌وه هێور بێته‌وه و دا‌نیشێت كه‌مێك پشوو به‌ده‌روون و مێشكی بدات، گوێ له‌دوو موزیكی فۆلكلۆری كوردی بگرێت.