شێرزاد شێخانى: يهكڕيزيهكهشمان .. فت.
ده‌مى هه‌ر كوردێك بكه‌يته‌وه يهكسهر ئهبينى هه‌زار تف و نه‌عله‌ت لهجوگرافياى كوردستان ئه‌كات . لهساويلكهيى خۆيه‌وه وا زهن ئه‌كات كه هۆكارى نه‌بونى به ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ به‌درێژايي مێژوو، نه‌بونى دهروازهيهك بوه بۆ سه‌ر ده‌ريا!، بێخهبهر له‌وه‌ى ده‌يان ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ هه‌ن له‌م جيهانه‌دا ، نه سه‌ريان و نه كلكيشيان به‌سه‌ر ده‌رياوه نيه، به‌شێكيان وڵاتى زۆر پێشكهوتوشن وه‌كو نهمساو چيك وسلوڤينيا وههنگاريا و ده‌يان وڵاتى تر لهئهفريقياو ئاسياو ئه‌مريكاى باشوور.
نه‌عله‌ت ئه‌بارێنن به‌سه‌ر وڵاتانى داگييركهردا، به‌ڵام بير له‌و هه‌مو خيانهتانه ناكه‌نه‌وه كه سه‌ركرده‌كانيان دژ بهشۆڕشهكانيان كردويانه.
ئه‌سبابى نه‌بونى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى كورد، نه هه‌ڵكه‌وتى جوگرافيايه، نه هێزى داگييركهره. ئهسبابهكهى به‌كورتى و به‌كوردى ئه‌وه‌يه كه ئه‌ڵێ ” خۆم به‌خۆمم كرد به‌رد بارانم كه‌ن ئامۆزا گيان “.
له‌وه‌ته‌ى كورد هه‌يه رۆژيك له‌رۆژان يه‌كگرتو نه‌بوه، بۆيه حاڵمان به‌م رۆژه‌وه گه‌يشتوه. سه‌ركرده‌ى شۆڕشه‌كانمان، يان سياسه‌تمه‌دار نه‌بونه ( شێخ ومه‌لا فه‌قێ ) بونه، ياخود به‌شێكيان خائينو دارده‌ستى بێگانه بونه، ئه‌وه‌ى ماويشه به‌رژه‌وه‌ندخواز بوه.
هيچ ميلله‌تێك به‌قه‌ده‌ر كورد قوربانى نه‌داوه له‌پێناو سه‌ربه‌خۆييدا، به‌ڵام فه‌رمون ئه‌وه‌تا هه‌رێمێكى بچوكى نيمچه سه‌ربه‌خۆمان هه‌يه ناتوانين به‌ڕێوه‌ى ببه‌ين.
هێشتا بيسميلامان لێنهكردبو له‌سه‌ر پێنج دوكانى قه‌ڵادزێ شه‌ڕێكى خوێناوى پێنج ساڵه‌مان كرد!.
هيشتا كفنى شههيدانى هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفالمان زه‌رد نه‌بو، گاردى كۆمارى سه‌داميان هێنايه سه‌ر په‌رله‌مانه‌كه‌مان!.
ده‌ستمان له‌سامانى نه‌وت گيير نه‌بو، نيوه‌يان تهسليمى رژێمى توركيا كرد، داهاتى نيوه‌كه‌ى تريشى چوه گيرفانى تاقمێكى بچووكى حيزبى ده‌سه‌ڵات!.
به‌درێژايى هه‌شتا ساڵ شۆڕشمان له‌پێناو گێڕانه‌وه‌ى كه‌ركوك كرد ، كێشه‌ى گه‌وره‌مان له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر كه‌ركوك بو، ئێستا كه‌ركوك بوه به‌كێشه‌ى ناوخۆى هه‌رێم ، ناتوانين پارێزگارێكى بۆ دانێين، هانا بۆ توركمان و عه‌ره‌ب ئهبهين.
سه‌رانى پارتى كه‌ركوك بهداگييركراو دائه‌نێن له‌لايه‌ن حه‌شدى شه‌عبييه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ى حه‌شد له‌به‌غدا ماچومووچى يه‌كتر ئه‌كه‌ن.
له‌ده‌وڵه‌تى كوردى و ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆييه‌وه، بۆ پۆستى سه‌ر كۆمارێك كه ده‌سه‌ڵاتى فهڕاشێكى سه‌رۆك وه‌زيرانى عيراقى نيه.
پارتى شه‌ڕى مان‌و نه‌مان ئه‌كات له‌پێناو بێبه‌شكردنى يه‌كێتى له‌پۆستێكى وه‌زارى به‌غدا، له‌هه‌مان كاتدا ئهيهوێ يهكڕيزى له‌ناوخۆدا مسۆگه‌ر بكات بۆ مه‌سرور بارزانى تا كێشه‌ى بۆ نه‌نرێته‌وه.
پارتى خۆى كردوه به محامى پارێزگارى پێشووى كه‌ركوك كه ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتيه، داكۆكى له‌سه‌رۆكى لهسهركارلادراوى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاش ئه‌كات كه ئه‌ندامێكى يهكگرتووه، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ى كێشه بخاته نێو ريزه‌كانى ئهمدو حزبه‌وه.
پارتى لهدهستپێكى چوار ساڵى ئاراميدا كه دروشمه‌كه‌ى ( كوردستانێكى به‌هێزه )، ده‌ستى به هه‌ڵمه‌تێكى رهشبگيرى كردوه دژ به ئهندامو كاديرانى يه‌كێتى له‌هه‌ولێر، كه ئه‌ويش هاوپه‌يمانێكى ستراتيژى حزبهكهيهتى.
پارتى به‌بێ راوێژكردن بهلايهنهكانى تره‌وه بريار ئه‌دا كێ بكاته سه‌رۆك وهزيرانو كێش بكاته سه‌رۆكى هه‌رێم، وه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌مه تهعيينات ياخود پله به‌رزكردنه‌وه بێت به بريارى مه‌كته‌بى سياسى حزبه‌كه‌ى!.
ئه‌مانه هه‌موى ئاماژه‌ى روونن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پارتى وه‌كو حيزبى قائيد مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كانى تردا ئه‌كات، ئه‌وه‌ى رازيش نه‌بێ ئه‌كه‌وێته به‌ر غه‌زه‌بى ئه‌م حزبه‌وه! .
ساڵى 2018 ساڵێكى كاره‌ساتبار بو بۆ ميلله‌ته‌كه‌مان، پڕاوپڕ له كێشه وناكۆكى وپهرتهوازهيى، به‌پێى ئه‌م ئاماژانه‌ش له‌وه ناچێت ساڵى داهاتوشمان له‌وه باشتر بێت، چونكه كورد وته‌نى ( خوويهك بگرى به شيرى ته‌ركى ناكه‌ى بهپيرى ).
- بابەتەکانی تری شێرزاد شێخانی
شێرزاد شێخانی: ئاشبەتاڵ بە ئاشبەتاڵ.
-شێرزاد شێخانی: ئایا بایکۆتی هەڵبژاردن چارەسەرە؟
-شێرزاد شێخانی: پەرلەمان و فەعۆیەکانی پارتی.
- All Posts