به‌هرۆز جه‌عفه‌ر: سه‌رۆك كۆمار، به‌ره‌و سه‌رۆكایه‌تى وه‌حده‌ى كوردى.
مێژووى به‌شه‌ریه‌ت له‌سه‌ر دوو ڕووكنى گه‌وره هه‌ستاوه‌ته‌وه، یه‌كێكیان، مه‌كان، ئه‌وه‌كه‌ى تریش ئینسانه. ئه‌وه چه‌ندین هه‌زاره‌یه كورد به كۆمه‌ڵ ئینسانه‌كانى خۆى ئه‌كاته قوربانى، بۆ ئه‌وه‌ى مه‌كانه‌تی خۆى بپارێزێت، كه‌چى تا دێت مهكانهتى خۆى له هه‌موو جێگایه‌ك له‌ده‌ست ئه‌دا. ئه‌م حه‌شاماته هێشتا (نه‌ته‌وه) نین، چونكه ده‌وڵه‌ت یان نییه، نه‌ته‌وه له‌ناو ده‌وڵه‌تدا كامڵ ئه‌بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هێشتا كورد (كۆمه‌ڵگه) شى نییه، چونكه كۆمه‌ڵگه ده‌رئه‌نجامى گه‌شه‌ى ئابورى و كه‌لتورى و كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسیی یه، بۆیه ههرناوى “گه‌لى كوردستان” هو، هه‌ر قوربانى ئه‌داو، هه‌ر به‌ره‌و پاش ئه‌چێت؟. هونه‌رمه‌ندى كورد “عوسمان عه‌لى” ئه‌ڵێ ” ئه‌خولێمه‌وه وه‌كو هه‌نگ بۆ گوڵى جوان و قه‌شه‌نگ”، گه‌لى كورد هه‌ر كه ئه‌خولێته‌وه، یان ملیارێك دۆلار قه‌رزاره، یان شه‌ڕى براكوژى ئه‌كات، یان خۆى له‌ده‌م سه‌گێك دهرئهكاو، خۆى ئه‌خاته به‌رده‌م كۆمه‌ڵێ شێر و پڵنگ و كهمتیارى دڕنده‌تر.
ئێستا ده‌رفه‌تێك بۆ عێراقیه‌كان و كورد به‌گشتى هاتۆته پێش، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ى ڕۆڵ و پێگه‌ى دكتۆر به‌رهه‌م ساڵه‌حه‌وه، كورده‌و، خوێنهوارهو، دونیا ئه‌یناسێ و، له‌په‌رله‌مانى عێراقا بهزۆرینهیهكى ڕه‌ها ده‌نگى پێدراوه‌و، بووه به سه‌رۆك كۆمارى عێراق، ئه‌مه له پرۆسه‌یه‌كى فول دیمو‌كراتى و، به‌پێش چاوى میدیاوه، له گۆى زه‌وییه‌وه پیرۆزبایی بۆ هاتووه. هه‌موو ناوه‌نده میدیاییه‌كانى ئه‌م دونیایه بپشكنى، نابینى دوو ئارگیۆمێنتى هه‌ڵه له‌سه‌ر ئه‌م كاراكته‌ره بوترێ، ئێ كه‌چى ئه‌وه‌تا سێ به‌شى یه‌كێتى و میدیاكه‌ى پاڵپشتى ناكه‌ن (وه‌ك ئه‌وه‌ى یه‌كێتى تاپۆى ئه‌وان بێت بۆمان جێهێشتن)، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كه به‌رپرسیارى پله یه‌كى وێرانه‌ى ئابورى و سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیه، به‌چه‌پ و ڕاستا په‌لامارى ئه‌م به‌رهه‌م ساڵه‌حه ئه‌ده‌ن، له‌كاتێكدا ئه‌كرێ سوودى لێ ببینن و بیكه‌نه ده‌رفه‌تێك بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و باره‌ى ئه‌وان (لار) یان كردۆته‌وه “به‌رهه‌م ساڵه‌ح” به توانا‌و كارامه‌یی خۆى بۆیان ڕاست بكاته‌وه.
له‌سه‌ده‌ى نۆزده‌و بیسته‌مدا ڕه‌نگه به چل ساڵ جارێك گۆڕانكارییه‌ك له‌جیهاندا ڕوویاندایه، ئێستا به هه‌فته ڕووداوه‌كانى ناوچه‌كه‌و جیهان ئه‌گۆڕێن، ئه‌وه‌نده دراماتیكین. ئێ ” گه‌لى كورد” به هه‌مان بڕو ئاڕاسته به خێرایی پێچه‌وانه به‌ره‌و دوا ئه‌ڕوات. شێخ سه‌عیدى پیران تا ئه‌وپه‌ڕى ئێران له‌گه‌ڵ ههمزاغاى مه‌نگوڕ چو، ئه‌یگوت با پێكه‌وه كوردستان ئازاد بكه‌ین. دكتۆر شڤان و سه‌عید ئاڵچى ئه‌هاتن بۆ باشور ئه‌یانگوت با پێكه‌وه بین. كۆمارى مه‌هاباد دامه‌زرا خوالێخۆشبو “مه‌لا مسته‌فاى بارزان” به زیاتر له (1000) چه‌كداره‌وه بۆ هاوكارى قازى محه‌مه‌د به‌ڕێ كه‌وت. سمكۆى شكاك گوێى لێ ئه‌بو كه گوایه سێ پاشاى یه‌كله‌دواى یه‌كى مادده‌كان ئاشورییه‌كان كوشتویانه، چوو له ئازه‌ربایجانى لاى ئێران له ئورمیه “مارشه‌معون” ى ڕابه‌رى ڕۆحى ئاشورییهكانى كوشت. ئه‌م “سمكۆ”یه له نێوان هه‌ولێر و موسڵ دا له‌گه‌ڵ وهفدى “ئینگلیز” دائه‌نیشت تا هاوكارى بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ” ئه‌نكارا” بگرێت!. ئێ كه‌چى ئیمڕۆ حیزبه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به هه‌موویان ساڵێك چوار كتێب ناخوێننه‌وه، جگه له كاره‌سات زیاتریان بۆ گه‌له‌كه‌یان نه‌هێناوه، ئه‌وه‌تا ده‌ره‌جه دوو سێ و چواریان له‌م ئه‌وروپایه خه‌ریكى تهقهتكردنى پاره‌و ماڵى خۆیانن و، كوردستانیان جێهێشتوه. ئه‌وه‌ى هه‌یانه و ماوه ” به‌رهه‌م ساڵه‌ح” ێكه به هه‌موویان په‌لامارى ئه‌ده‌ن.!. ئینجا شه‌هید “دڵشاد مه‌ریوانى” شاعیر له بڕگه‌یه‌كى تر‌ى هۆنراوه‌كه كه “عوسمان عه‌لى ” كردویه‌تى به گۆرانى ئه‌ڵێ ” من خۆمه زانم كوێم ئێشێ… به‌و داخه‌وه ڕۆژێك ئه‌مرم”….دواتر له‌وپه‌ڕى نائومێدى دا ئه‌گاته نوستالۆژیاو ئه‌ڵێ ” برینم گه‌یشته سه‌ر ئێسقان… ڕوویه‌كى خۆشم لێت نه‌دى كچى عاسمان”.
سیاسه‌ت دیاله‌كتیكه: ئه‌وه‌ى یاساكانى نازانێت هه‌موو جارێك له‌هه‌مان مه‌یداندا ئه‌دۆڕێت!
یانى بڵێین ئه‌مه وه‌ك نۆته‌و ژه‌نینى مۆسیقا وایه، ئه‌بێت له‌رینه‌وه‌ى ژێیه‌كان به‌دوای یه‌كدا بێن تا ئاوازێكى ڕێك ده‌ربچێت. ” مایڵز كۆبڵاند- Milles Axe Copeland ” ئه‌فسه‌رى باڵاى ئاژانسى هه‌واڵگیرى مه‌ركه‌زیی ئه‌مریكا ساڵى (1970) كتێبى (لعبة الأمم) ى نووسى، ئه‌م كتێبه هه‌موو شه‌قامى سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتى هه‌ژاند، زۆربه‌ى سه‌رۆكه‌كان چاپیان ئه‌كرده‌وه‌و، پێشهكیان بۆ ئهنوسى، هه‌ریه‌كه‌و به پێودانگى خۆى، ” زكریا محی ا‌لدین ” سه‌رۆكى هه‌واڵگرى میسر‌و جێگرى سه‌رۆك عه‌بدولناسر له پێشه‌كیه‌كه‌یدا نوسیویهتى ” ئه‌مه لوعبهیهكى نامۆیه‌و له‌وانى تر ناچێت كه وه‌ك پۆكهرو، جه‌نگ و، بازرگانى و بواره ناسراوه‌كانى تر وان، ئه‌مه پێش هه‌موو شتێك هه‌ر یاریچیه‌ك ئامانجێكى تایبه‌ت به خۆى هه‌یه‌و یه‌كناگرێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانى تر، دهستكهوتهكهشى به‌كه‌س نایه‌ته‌دى ته‌نها خۆى نه‌بێت. له‌م یاریگایه یاریچیهكان ناچاركراون به جوڵانه‌وه له چوارچێوه‌یه‌كدا كه‌ڕه‌نگه كارى ئه‌وانیش نه‌بێت، هه‌رچییه‌ك بێت ئامانجى هه‌ر یاریكه‌رێك بریتى یه له‌پاراستنى به‌رده‌وامى یارییه‌كه، چونكه وه‌ستانى یارییه‌كه یانى جه‌نگێكى ماڵوێرانكه‌ر”. كۆبڵاند، مۆسیقار و بزنسمان و ئه‌فسه‌رى هه‌واڵگرى بوه، باڵوێزى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان بووه له میسر‌و سوریا، باس له ئه‌زمونى كارى سیاسیی چه‌قبه‌ستوو ئه‌كات له سوریا، باس له قه‌یرانى لوبنانى و، ناوجه‌رگه‌ى ڕووداوه‌كان له میسر و، جه‌نگى ئیسرائیل (1967) و، وه باس له سوربونى ستالین له وێناكردنى سیاسه‌تى عه‌ره‌بى و، فرۆشتنى چه‌ك له واشنتۆنه‌وه بۆ ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵات ئه‌كات.
دواى نزیكه‌ى په‌نجا ساڵ له نیشاندانى ئه‌م په‌ندانه ڕۆژهه‌ڵاتیه‌كان له ناو یاریگاكه وه‌ستاون، ئێستا ڕه‌نگه كاتى گۆڕینى چوارچێوه‌ى یاریگاكه بێت، ئه‌ز ئێستا پێموایه ” به‌رهه‌م ساڵه‌ح” نه‌بوایه به سه‌رۆك كۆمار یه‌كێتى و پارتى به ته‌واوه‌تى له‌م یاریگایه ئاوت ئه‌كران، ئه‌بووه ئهلتهرنالتیڤى هه‌مویان. گریمانه‌كانى ئه‌م دێڕانه‌ش له‌وێوه نایا ئاخۆ له سوله‌یمانى و هه‌ولێر چه‌ند گروپێك چى و چى ئه‌ڵێن، ئایا مووچه دێت یان نا (به‌ڵێ ژیانى هاوڵاتیان و پاراستنى كه‌رامه‌تى مرۆییان له ئه‌ستۆى حكومه‌ته).
ئیمڕۆكه چاره‌نووسى كورد له باشور به‌ستراوه به عێراقه‌وه، ئه‌و عێراقه‌ى دواى ڕیفراندۆم ده‌ركه‌وت پایته‌خته‌كه‌ى له به‌غدایه نه‌ك تاران و ئه‌نقه‌ره‌و واشنتۆن. ئه‌و ڕیفراندۆمه‌ى ده‌ریخست كورد ته‌نها شڕهخۆرى كردووه هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كى له‌ناوه‌و ده‌ره‌وه نییه ( ئه‌مانه هه‌مووى ڕاسته‌وخۆ پێش ڕیفراندۆم به مه‌ركه‌زى بڕیارى كوردیمان گوتوه‌و شاهیدیشمان هه‌یه). بۆیه ئه‌گه‌ر بۆ نمونه سبه‌ینێ توركیا‌و ئیسرائیل و ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان ڕێككه‌وتنێكى ئه‌منى واژۆ بكه‌ن به‌رانبه‌ر ئێران، ئاخۆ پاڵ به چه‌ندین گروپى توندڕه‌وه‌وه نانێن له عێراق و هه‌رێم به‌ره‌و ئێران ؟!. چه‌ندین نمونه‌ى تر…
كورد پێداویستیه‌كى ناوچه‌كه‌یه، به هۆى نا ئاماده‌گییه‌وه، گروپه سیاسیه‌كانى وه‌ك پارتى و یه‌كێتى به جێده‌مێنن و، ئێستاش ئه‌گه‌ر واز له عینادى و په‌نجه بادان نه‌هێنن، به‌رهه‌م ساڵه‌ح نه‌ك پاشه‌كشه ناكات به‌ڵكو باره‌گایه‌كى هاوپه‌یمانى گشتگیرى كوردى له هه‌ولێرو سوله‌یمانى ئه‌كاته‌وه‌و، ئه‌بێته سه‌رۆكى وه‌حده‌ى كوردى.
ئه‌وجا ئه‌و حاشاماته كوردییه‌ى كه ئاغاكانى حیزب نانیان بڕیون و، جنێو به سه‌رۆك كۆماره كورده‌كه‌یان ئه‌ده‌ن، چونكه شتی وایان به‌خۆیانه‌وه نه‌دیوه، په‌لامارى ئه‌ده‌ن، مه‌سه‌له‌ن سه‌رۆك كۆمار “به‌رهه‌م ساڵه‌ح” سه‌ردانى توركیاى كردووه‌و له‌گه‌ڵ هاوتا توركیهكهى “ئه‌ردۆغان” باڵاترین ئه‌داى دیبلۆماسى نیشاندا، تا ئه‌وه‌ى بتوانێت مه‌سه‌له ئابورییه‌كان بكاته ئه‌وله‌وییه‌تى قسه‌كانى بۆ ئه‌وه‌ى ڕێ له ئه‌ردۆگان بگرێت مه‌سه‌له‌ى په‌كه‌كه‌و ئه‌منیه‌ت پێش بخات. ئاخه‌ر ئه‌وه نییه له “كه‌شتى فرییشتهكان” به‌ختیار عه‌لى ڕۆماننوس ئه‌ڵێ ” تاكه شتێك له‌م وڵاته فێرى بیت جنێودانه، له سه‌عات شه‌شى ئێواره‌وه له‌هه‌موو شوێنێكى وڵاته‌كه‌دا به‌ڕه‌سمى ده‌ست پیًدهكات، لهیانهكاندا، له چێشتخانه‌كاندا، له‌ماڵه‌وه، له مزگه‌وته‌كاندا، له باره‌گاى حیزبه‌كاندا، له سه‌یرانگاكاندا، له كافتریاكاندا، له فه‌یسبوك و تویته‌ردا، ئیتر به پێى شوێن هه‌رچه‌ند كه‌سێك كۆده‌بنه‌وه‌و جێگایه‌ك ده‌گرن و جنێو به حیزبێك یان به‌رپرسێك، به ژنێك یان ده‌وڵه‌مه‌ندێك، گۆرانیبێژێك، ئه‌كته‌رێك، نوسه‌رێك ده‌ده‌ن. گه‌ر هیچیان ده‌ست نه‌كه‌وت بۆخۆشى جنێو به‌یه‌ك ده‌ده‌ن. له سه‌عات شه‌شه‌وه تا دره‌نگ دادێت مه‌مله‌كه‌ته‌كه به‌و جۆره ده‌ڕوا به‌ڕێوه.
- Latest Posts by بەهرۆز جەعفەر
بەهرۆز جەعفەر: لەبارەی پاڵێوگە نایاساییەکانەوە.
-بەهرۆز جەعفەر: کورد یان ئەردۆگان دەرفەتیان زۆرترە؟
-بەهرۆز جەعفەر: ئایا ئیسرائیل بەڕاستیەتی؟
- All Posts