عیماد عه‌لی: ده‌شێت باوه‌ڕ به ترامپ بكه‌ین؟
بۆ یه‌كه‌مجاره ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی توند و راسته‌وخۆ له هاوئهندامێكی له هاوپه‌یمانی ئه‌تڵه‌سی بكات و نهخواسما توركیای كۆنه كوڕه به‌نازه‌كه‌ی خۆی و خاوه‌ن پێگه ستراتیجیه‌كه‌ی له ململانێی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی سۆڤێت و روسیای ئێستادا. ئه‌مه ئه‌گه‌ر بۆ ترامپ ئاسایی بێت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ره‌فتارو قسه و لێدوانه‌كانی تردا به‌راورد بكرێت، به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی له‌م جۆره بێ وێنه‌یه زۆر شتی نهێنی په‌وه‌ندیه دیبلۆماسیه نوێكانمان بۆ ده‌رده‌خات كه لێكه‌وته‌ی كارلێكه تازه‌كانی گۆڕانكاریه هه‌مه‌جۆره‌كانی جیهان به گشتی و ناوچه‌كه‌ن به تایبه‌تی.
هه‌رچه‌ند ده‌توانرێت هۆكاری كورتمه‌ودای خودیی ترامپ و ئه‌مریكای پشت ئه‌م بریاره باس بكرێت، ئه‌گه‌ر زۆر ره‌شبین بین به خۆقوتاركردنی ترامب له‌و فشاره نێوخۆییه‌ی له ده‌ره‌ئه‌نجامی بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مركیا بێت له سوریا بیخوێنینه‌وه، به تایبه‌تی بۆ ماوه‌یه‌كه زۆرێك له حكومه‌ته‌كه‌ی له‌كارخراوه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش ته‌نها پاساو بۆ ئه‌و لێدوانه نادات به‌ده‌سته‌وه كه له كاتێكدایه پێشهاته نوێیه‌كان له ناوچه‌كه به روونی ده‌رده‌كه‌ون و ده‌ركه‌وته‌ی زۆری لێ ده‌بینرێت.
به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا ترامپ راستگۆیه و ده‌شێت باوه‌ڕی پێ بكه‌ین یان قسه‌یه‌كی سه‌رپێیه و بۆ درهبازبون و زه‌مینه‌سازی و ئاسانكاریه بۆ كشانه‌وه‌ی سوپاكه‌ی له سوریا و خۆ سه‌رقاڵكردن ترامپه به ئێرانه‌وه.
لێره‌دا ده‌بێت له روانگه‌ی چۆنێتی دروستبونی بڕیار له ئه‌مریكا و هه‌ڵبواردنی ترامب له‌وباره‌وه قسه بكه‌ین، یان له جموجوڵ و لێدوان و ره‌فتاره سیاسیه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ی بڕوانین، ئینجا ده‌كرێت لێدوانه‌كه‌ی ترامپ وه‌كو خۆی بخوێنینه‌وه. ئه‌گه‌ر گۆڕانی كتوپری ناوچه‌كه له ئارادابێت و ئه‌مریكا و روسیا ژوورێكی پرۆسه‌كان و موبهقێكی هاوبه‌شی نهێنی بۆ جێگیربون و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه دورمه‌وداكانیان ریكخستبێت، ئه‌وا به‌و پێیه ده‌بێت به‌رژوه‌ندیه‌كانی گه‌لی كورد له نێو هاوكێشه‌و پێشهاته‌كان بخوێنرێته‌وه و ره‌فتاری پشت لێدوان و جموجوڵه‌كان بخوێنرێته‌وه و راڤه بكرێت و زه‌مانی رێكه‌وتنه‌ی سایكس بێكۆ بێنینه‌وه یادی خۆمان و لێی بروانین. له لایه‌كی تره‌وه ئه‌گه‌ر كه‌سێتی ترامپ وه‌كو بازرگانێكی سیاسی رووت و قسه‌كانی سه‌رزمانی به‌و سه‌رپێیه بخوێنینه‌وه، ئه‌وه پێشتر ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و قسه راسته‌وخۆیانه‌ی وه‌كو خۆی و به تۆزێك دوور له دیبلۆماسیه‌تی بێ پێشینه جێبه‌جێ كردووه، به‌ڵام لێره‌دا قسه‌یه‌كی ئاوا له مه‌ڕ توركیا ده‌بێت زۆر به وردی بخوێنرێته‌وه.
بۆیه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ره‌خنه توندانه‌ی رووبه‌رووی ترامپ بۆته‌وه له ده‌رئه‌نجامی بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی فورات به تایبه‌تی زۆر گهروهبوون و به به‌راورد به هه‌ڵوێستی ئه‌مریكای پیش‌تر له‌مه‌ڕ داگیركردنی عه‌فرین له لایه‌ن توركیاوه. هه‌ر بۆیه راستگۆیی ئه‌مریكا له رووی په‌یوه‌ندی هاورێتی و هاوپه‌یمانێتی له‌م بریاره‌ی ترامپ كه‌وته ژێر پرسیارگه‌لێكه‌وه كه وا ده‌ركه‌وت كاریگه‌ریه‌كانی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر دوورودرێژ له سه‌ر ئاستی سیاسه‌تی ده‌روه و ناوه‌وه‌ی ئه‌مریكا بمێنێته‌وه. بۆیه په‌شیمانبونه‌وه به رووسوری له ره‌فتاره پراگماتیهكانی سه‌ركرده‌كانی سه‌رده‌مه و به تایبه‌تی كه هه‌ندێك ئه‌خلاقی سیاسی و ره‌فتاری رۆژههڵاتانه له‌به‌رچاو نه‌گرین.
له لایه‌كی تره‌وه، ده‌شێت ترسمان له‌وه بێت كه رێكه‌وتنێكی توركیا ئه‌مریكا به‌خۆی سیناریۆمان بخاته‌وه بیر، كه ته‌قینه‌وه‌ی چاوه‌روانكراوی پاش گه‌رمكردنی مه‌یدانه‌كه به شێوه‌یه‌كی باش بۆ گه‌لی كورد نه‌كه‌وێته‌وه و ترامپ و ئه‌ردۆگانیش چه‌ندین چۆله‌كه به یه‌ك به‌رد بكوژن و ببن به تاكه هێزی عاوبهشی ناوچه‌كه له كارێكدا كه شۆك بێت بۆ هه‌مووان.
بۆیه ئه‌گه‌ر له رووی مه‌عنه‌ویشه‌وه بێت و، لێدوانه‌كه‌ی ترامپ قازانجی هه‌بێت بۆ ئێمه‌ومانانی كورد، ئه‌وه ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كانی بخوێنرێته‌وه و هێزه‌كانی رۆژئاوا دووباره هێلكه‌كانیان به ته‌نها نه‌خه‌نه سه‌به‌ته‌كه‌ی ئه‌مریكاوه و پاڵی لێبده‌نه‌وه له مامه‌ڵه كردنیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا كه‌مته‌رخه‌م بن و له كاتی رووگیری ئاوادا به ههڵهكهداوان روو بكه‌نه حكومه‌تی سوریا بۆ پاراستنیان له توركیا..
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تائێستا سیاسه‌تی په‌یه‌ده تا رادیهیهكی باش به جوانی هاوكێشه‌كانی خوێندۆته‌وه و دڵسۆزی و یه‌كانگیری و دیسپلینی نێوخۆیی و به‌دوور له گه‌نده‌ڵی و خۆخۆری وای لێكردووه دوور بێت له شكست و نسكۆ، ئه‌مه‌ش هه‌لێكی باشه بۆ دووباره به‌خۆداچونه‌وه و پشتبه‌ستن به ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌توانرێت ته‌كتیكیان له‌گه‌ڵ بكات.
ده‌كرێت بڵێین ده‌بێت زۆر خۆشباوه‌ر نه‌بین و ره‌شبینیش نه‌بین و ئه‌م قۆناغه‌ی ناوچه‌كه و ره‌فتار و جموجوڵه تازه‌كان و به تیابه‌تی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندی به كورد به گشتی و رۆژئاوا به تایبه‌تی هه‌بێت، لێكبده‌نه‌وه و له‌مه‌شدا له ده‌سه‌ڵاتی باشوور باشتر بوون تاوه‌كو ئێستا و ده‌توانن له و قه‌یرانه كاتیه ده‌ربازیان بێت و هه‌ردوو بڕیار و لێدوانه‌كه‌ی ترامپ وه‌كو خۆی بخوێننه‌وه.