شه‌ریف هه‌ژاری: ئه‌م ئه‌گه‌ره له ئارادایه سه‌باره‌ت به عێراق، پێویسته ئاگاداری بن!
كورد گه‌ر وریا نه‌بێت، فارسه‌كان به حیلله‌ی قوماربازانه به خراپییه‌كانی خۆیانه‌وه، ده‌یگلێنن!
پاش ئه‌وه‌ی هێدی- هێدی ئه‌جێنداكانی ئێران له خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاست له‌لایه‌ن ئه‌مریكا- ئیسرائیله‌وه داڕووخا، كه هه‌مووی به‌هۆی (ترامپ و كابینه‌كه‌یه‌وه) بوو، كه هه‌ندێك نووسه‌ری كورد خۆیان به (زانا) ده‌زانن و، ترامپیش به (نه‌زان). له‌كاتێكدا ئه‌وه خۆیانن له مه‌سه‌له‌كه نه‌گه‌شتوو، ئه‌گینا گه‌ر ترامپی كه‌له‌ڕه‌قی- جددی نه‌بووایه كه گوێی به (مامهحهمهییهكانی وه‌فدی نهێنیی ئێرانییه‌كان بۆ لای ئه‌مریكییه‌كان نه‌گرت و، وه‌ك ئۆباما ئێرانییه‌كان فریویان نه‌دا)، ئه‌وا هه‌رگیز وه‌ك ئێستا ئێران به‌م چاره‌نووسه خراپ و ته‌نگه‌تاوییه نه‌ده‌گه‌شت، كه هه‌م خۆبهزلزانییهكانیی و هه‌م ئابورییه‌كه‌ی دووچاری داڕمانی ته‌واو سه‌خت هاتووه.
نامه‌وێت وردتر بابه‌ته‌كه شی بكه‌مه‌وه، هه‌رچه‌نده هه‌ندێ خوێنه‌ر هه‌ر تێ ناگات و ده‌یه‌وێ وه‌ك (دارا دوو داری دی) به‌درێژی هه‌موو شتێكی بۆ شی بكرێته‌وه. ئێستا هه‌موو هه‌وڵی ئێران ئه‌وه‌یه كه عێراقی له ده‌ست ده‌رنه‌چێت، به‌تایبه‌ت هه‌م له به تاڵانبردنی نه‌وتی عێراق به‌هۆی حه‌شدی شه‌عبی- باڵی شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ر، هه‌م له ڕێی عێراقه‌وه كارێك بكات كه ده‌لاقه‌یه‌ك به ڕووی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكادا له‌سه‌ر خۆی بكاته‌وه.
ئه‌مریكا زۆر ورد له‌مه گه‌شتووه كه ئێران ته‌نیا عێراقی به‌ده‌سته‌وه ماوه كه ببێته فریاد ڕه‌س بۆی. بۆیه ترامپ ئه‌و ئاماژه‌یه‌ی نارد و وتی: ( كورده‌كان كه‌مێك نه‌وتیان هه‌یه ئه‌ویش ده‌فرۆشن به ئێران ). باڵی ئه‌نجامده‌ری شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ری مه‌زنه خیانه‌تی بێ- وینه‌ی ناو مێژووی كورد، زۆر زوو به‌هۆی به‌ریتانییه‌كانه‌وه له دۆخه‌كه گه‌شتن و، ئۆپۆرتۆنیستانه ڕووه‌و توركیا (له‌سه‌ر پشتی په‌كه‌كه) و به‌ریتانیا هه‌نگاویان نا. هه‌رچه‌نده كاره‌كه‌یان ئۆپۆرتۆنیستانه بوو، به‌ڵام ته‌واو سیاسییانه بوو و، گوزهرێكیان بۆ ئه‌گه‌ره مه‌ترسیداره‌كه له‌سه‌ر خۆیان كرده‌وه‌و، زانیان ترامپ چی ده‌ڵێت!
له‌لایه‌كی تریشه‌وه، ترامپ هێزه‌كانی له عێراق زیاتر كرد و، له ڕێی باڵوێزی به‌غدای ئه‌مریكاوه لیستی ته‌واوه‌تی ته‌واوی گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به عادل عبدالمهدی دا بۆ چه‌ك داماڵینیان. ئه‌مه چ ئاماژه‌یه‌ك ده‌گه‌یه‌نێت!؟ له‌لایه‌ك هێنانی هیزی زیاتر، له‌لایه‌كی تر ترامپ باسی فرۆشتنی نه‌وتی كورده‌كان به ئێران ده‌كات و، له‌ولاشه‌وه هه‌ر ئه‌مریكا داوای چه‌كداماڵینی گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات له حكومه‌تی عێراق!؟
ئه‌مه ئه‌و ئاماژه‌یه ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مریكا خۆی داناوه له ناو عێراقیش ئه‌جێندای ئێران خاپوور بكات و، دوایین گوزه‌ر و ده‌لاقه‌ی فریادڕه‌سی ئێران له‌سه‌ر ڕژێمی ئێران دابخات.
ڕژێمی تیرۆریستیی ئێران زۆر زوو كه‌وته خۆی و، به وه‌فدی گه‌وره‌ی دبلۆماسیی- ئابوری (كه هه‌موویان تیرۆریست بوون!) هاتنه به‌غدای پایته‌ختی عێراقی عه‌ربیی و، هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان و، سلێمانیی و، وه‌فده باڵاكه هێنده ته‌نگه‌تاو و ده‌سته‌پاچه‌ی دۆخه‌كه كاری لێ كردبوون، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ل زۆرینه‌ی سه‌رانی حیزبه كوردییه‌كانیشیان باوه‌ش و باوهشكاری قوماربازانهیان ئه‌نجام دا!
وه‌لێ ئه‌گه‌ره‌كه ئه‌مه‌یه كه به تێفكرینی خۆم: ئه‌مریكا دایناوه ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی عێراق نه‌چنه ژێر باری داواكارییه‌كانی ئه‌مریكاوه، ئه‌وا له ڕێی ئیسرائیله‌وه به خه‌ستیی گروپه میلیشیا شیعه‌كان و بنكه نهێنییه‌كانی ئێران له هه‌موو پنته‌كانی عێراق ده‌كاته ئامانج!
بۆیه وه‌ك ئه‌كادیمییه‌كی بواری (مێژووی سیاسیی-ستراتیژیی به‌ریتانیا و ئه‌مریكا) داوام له سه‌رانی حیزبه كوردییه‌كانی هه‌رێمه، نه‌كه‌ن یاری به ئاگرێكی وه‌ك ئه‌مریكاوه بكه‌ن و ئێران بیان خه‌ڵه‌تێنێت و، له‌به‌ر سات و سه‌ودایه‌كی كاتیی نه‌ته‌وه‌ی كورد بكه‌نه قوربانیی.
چونكه تێفكرینم وایه: ئه‌مریكا سه‌ره‌تا ئێران وه‌ك (ساڵی 1991 ی عێراق) لاواز ده‌كات و چه‌ند گورزێكی له ڕێی ئیسرائیله‌وه لێ ده‌دات. ئێران تا ئێستا نه‌یوێراوه وه‌ڵامی گورزهكانی ئیسرائیل بداته‌وه، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئێران به‌ته‌واوی ڕووه‌و شكسته!
داوام له سه‌رانی حیزبه كوردییه‌كانی هه‌رێمه، ئه‌و ئه‌گه‌ره له به‌رچاو بگرن كه ئه‌مریكا له ڕێی ئیسرائیله‌وه هێزه‌كانی سه‌ر به ئێران له عێراق بكاته ئامانج! ئیتر پێویست ناكات زۆر وردی بكه‌مه‌وه، چونكه ته‌نیا ئه‌گه‌رێكه و به‌س. به‌ڵام ده‌بێت سه‌رانی حیزبه كوردییه‌كان به‌وردی ئه‌گه‌ره‌كان و پێشهاته‌كان ته‌ته‌ڵه بكه‌ن و، بۆ هه‌ر یه‌كه‌یان به‌دیل و ئه‌جێندای تایبه‌تی بۆ دابنێن.
ته‌نانه‌ت به ئه‌گه‌ری ته‌سلیمبوونی ئێران به داواكارییه‌كانی ئه‌مریكاشه‌وه و زه‌مینه‌ی ڕێكهوتنیشیان!
به‌ڵام سه‌رانی حیزبه كوردییه‌كان نابێت ئه‌وه‌یان له یاد بچێت كابینه‌كه‌ی ترامپ هه‌م هاوبۆچوونن (سه‌رۆك، جێگری سه‌رۆك، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا) و، هه‌م شێلگیر و جددی و توندیشن له باره‌ی ئێرانه‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌وروپاش له كابینه‌كه‌ی ترامپ ده‌ترسێت، ئیتر چۆن ده‌بێت حیزبه كوردییه‌كان به كه‌م وه‌ری بگرن، له‌كاتیكدا كه‌وتوونه‌ته چه‌قی ململانێكه‌وه!؟
لێره‌دا ده‌مه‌وێت به كورتیش وه‌لامی كادیرێكی یه‌كگرتوو بده‌مه‌وه، كه پرسیوێتی: ئوستاز ئه‌وه نییه كه ئه‌ردۆگانیش له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی دا له‌گه‌ڵ ترامپ ڕازی بووه به دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له خۆراوی كوردستان!؟
وه‌ڵام، برای به‌ڕیز با تۆش و هه‌موو بهڕیزێكیش له‌و باره‌یه‌وه بۆچوونی من بزانن بۆیه به ئاشكرا وه‌ڵامت ده‌ده‌مه‌وه. ئه‌ردۆگان ده‌یه‌وێت خۆی سه‌رپه‌رشتیی ئه‌و ناوچه ئارامه بكات و به‌هیچ جۆرێك ئه‌و ناوچه ئارامه ناو نه‌نێت (خۆراوای كوردستان) یاخود (هه‌رێمی كوردستانی سوریا).
كاتی خۆی كێشه‌ی نوسه‌رانی سه‌ر به یه‌كیتیی و گۆڕان ئه‌وه‌بوو كاتێك ڕه‌خنه‌م له په‌كه‌كه ده‌گرت كه بۆچی خاكی خۆراوای كوردستانیان دابه‌ش كردووه به‌سه‌ر چه‌ندین كانتۆن و شوناسی (خۆراوای كوردستان)یان لێ دابڕیوه‌و، ناویان ناوه هه‌رێمی (باكوری سوریا). له‌به‌ر ئه‌م مه‌ترسییه‌وه بوو كه ئێستا هاتۆته‌دی. ته‌نانه‌ت خودی (نه‌وشیروان مسته‌فا) به لێدوانیش زۆرخۆشحاڵ بوو به‌و كانتۆنانه. به‌ڵام من خوێندنه‌وه‌ی ستراتیژییم ده‌كرد، ده‌مزانی كه لێكردنه‌وه‌ی شوناسی (هه‌رێمی خۆراوای كوردستان: هه‌رێمی كوردستانی سوریا) له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه گورزێكی زۆر گورچكبڕبوو بۆ ئایندهی خۆراوای كوردستان. ئێستاش ده‌ركه‌وت بیروبۆچوونی ئه‌و تیرۆره فكرییانه كه له‌سه‌ر من بوو ڕاست ده‌رچوو، یان تێفكرینه ستراتیژییه‌كه‌ی من!؟
ئه‌ردۆگان كاتێك ناوچه‌ی ئارامی ئه‌وێت، به ملیۆنان عه‌ره‌ب و توركمانی ئاواره‌ی سوری (كه ئێستا له توركیان) ده‌باته ناوچه ئارامهكهوهو، تاهه‌تایه ئه‌و ناوچانه له شوناسی كوردستانبوونیان ده‌خات.
له‌مه‌دا به‌داخه‌وه، لێكردنه‌وه‌ی شوناسی خواكردی ناوی (هه‌رێمی خۆراوای كوردستان: هه‌رێمی كوردستانی سوریا) له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه و ناوبردنیان به كانتۆن و (هه‌رێمی باكوری سوریا) زۆر خزمه‌تی به ئه‌جێندای داگیركه‌رانی كوردستان كرد.
چونكه سبه‌ینێ كه ناوچه‌ی ئارامیش دروست بكرێت ماده‌م ئه‌ردۆگان سه‌رپه‌رشتی ده‌كات و ماده‌م په‌كه‌كه‌ش پێشتر شوناسی ناوی (هه‌رێمی كوردستانی سوریا)ی له‌و ناوچانه كردۆته‌وه، ئه‌وه باشترین زه‌مینه‌یه بۆ ئه‌ردۆگان كه ناوچه‌یه‌كی ئارام دروست بكات كه ژماره‌یه‌كی زۆری توركمان و عه‌ره‌بیان تێدا نیشته‌جێ بكات و بڵێت: خۆ پێشتریش هه‌ر ناوی (كوردستان)ی نه‌بووه‌و هه‌ر تێكه‌ڵاوی هه‌موو ڕه‌گه‌زه‌كانی تێدا نیشته‌جێ بووه!
برای به‌ڕێز، تكایه به‌هیچ جۆرێك هیوا به داگیركه‌رانی كوردستان به‌تایبه‌ت تورك و فارس، به‌تایبه‌تر ئیسلامییه‌كان و ماركسییهكانیان هه‌ڵمه‌چنه. چونكه ڕه‌گه‌ز پهرستهكانیان باشترن. به‌وپێیه‌ی ڕهگهزپهرستهكانیان ڕوون و راشكاو دژه كوردن و كورد له فاشیستییان به وردی تێ ده‌گات. به‌ڵام ئیسلامیی و ماركسییهكانیان (وه‌ك خامنه‌یی و ئه‌ردۆگان و حه‌شدی شه‌عبی و پێشتریش مه‌نسور حیكمه‌تی فارسیست-ماركسیست) به سۆزی ئاینیی و ماركسییه‌وه هه‌م كوردی سوونه و هه‌م كوردی شیعه و هه‌م ماركسییه كورده‌كانیان فریو داوه‌و فریوده‌ده‌ن. ماركسییهكانیان زۆر به ساده‌یی كورده ساویلكه ماركسییه‌كانی وه‌ك گروپه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ئێرانیان فریودا! سه‌دام فاشیست بوو به‌لام به‌شێكی مافه‌كانی كوردی دا، خامنه‌یی و ئه‌ردۆگان ئیسلامهكهیانه بزانه ڕێگا ده‌ده‌ن كه منالی كورد به‌و زمانه بخوێنێت كه خوا پێی به‌خشیووه؟ خۆ منالی تورك و فارسیش به زمانی قورئانی پیرۆز ناخوێنن، به‌لكوو به زمانی فارسیی و توركیی ده‌خوێنن!
ئایا له ئایه‌تی قورئان دا خوای گه‌وره ڕه‌گه‌زی فارس و توركی به حاكمی كورد داناوه‌و كوردیشی وه‌ك كۆیلهیانی ناوهێناوه؟ بێ-گومان نه‌خێر هه‌موو ڕه‌گه‌زه‌كانی به یه‌كسان ناوهێناوه. بۆیه تكایه ئه‌ردۆگان و خامنه‌یی وه‌ك دڕنده‌یه‌كی فێڵاوی دژه قورئان و خولقاوهكانی خودا بزانه و، به فێڵی سۆزی ئاینیی با فریوی منالانی كورد نه‌دەن!
سووربوون له‌سه‌ر كوردبوون، واته: سووربوون له‌سه‌ر ڕێزگرتنی كاره‌كانی خوا!