عیماد عه‌لی: ئای له‌و كاته‌ی ئۆپۆزسیۆنێكی ته‌ندروست له‌كوردستان له‌دایكده‌بێت؟
پێش ماوه‌یه‌ك له نوسینێكمدا ئه‌وه‌م به باشمزانی، كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شدار بێت له حكومه‌ت و، ئه‌وه‌تا ده‌ركه‌وت به هه‌ر نرخێك بێت ده‌یه‌وێت له‌م خوله‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت به‌شداریبكات و ده‌ستی خۆش بێت. به بۆچونی له‌خۆبوردوانه‌ی من له رووی بارودۆخی سیاسی و پرۆسه‌ی كه‌وتنه سه‌ر سكه‌ی حكومرانی كوردستان كارێكی باشه و به قازانج بۆ پێكهێنانی حكومرانی ( واته ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنی) ی دروست ده‌گه‌یه‌نێت و بوارێكی فراوان بۆ خه‌ڵكی تر دروست ده‌بێت، كه به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه و ته‌ندروست هه‌ڵسه‌نگاندنی رێره‌وی ده‌سه‌ڵاتدارێتی بكه‌ن و ئه‌و بۆشاییه پر بكه‌نه‌وه كه له نه‌بونی ئۆپۆزسیۆنێكی راسته‌قینه و پاك و بێگه‌رد و دوور له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی هه‌چه‌شن له كوردستان له ئارادایه، ئۆپۆزسیۆنێكی نوێ دروستبوی نێوه‌خنی بارودۆخی ئاسایی خه‌ڵك و له‌دایكبوی كلتوره تیابهتهكهی كوردستان و هه‌ڵقوڵاوی ژانی گه‌ل بێت، نه‌ك به هاندانی ئه‌م و ئه‌وی ده‌ره‌كی و ناوه‌كی وله ده‌رئه‌نجامی ململانێی نێوخۆیی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان یان به مه‌رامی ئابووری یان تموحی تاكه كه‌سی و كوتله و كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێك به شێوه‌یه‌كی شكڵی هاتبێته‌ئاراوه.
تا ئێستا هیچ ئاسۆیه‌كی نزیكی روون بۆ ئه‌و پرسه نیه، ئه‌وه‌ی له ئارادایه ته‌نها له حاڵه‌تێكی نائاسیی و له ده‌رفه‌تێكی كتوپر و له نێو ململانێی ده‌سه‌ڵاتدا به ناره‌زایه‌تی هه‌مه‌چه‌شنی كه‌سی و كوتله‌بازی و خزمایه‌تی و عه‌شیره‌تگه‌ری و یه‌كتربڕی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مه‌لایه‌ن دروستبووه، نه‌ك ژانێكی ئاسایی كۆمه‌ڵگه بۆ راسته‌رێكردنی باری حكومرانی كوردستان و پركردنه‌وه‌ی بۆشایی نه‌بوونی ئۆپۆزسیۆنی راست و دروستی ئاسایی و پێویستی ئهمسهردهمه.
به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا و ئه‌وه‌ی هه‌یه سێ حزبی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یە؛ پارتی و یه‌كێتی و گۆران، كه ئه‌گه‌ر له هه‌ر كات و قۆناغێكدا ده‌سه‌ڵاتیان له‌ده‌ست ده‌ربچێت بونیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه و له قوناغێكی ته‌سكدا گلؤڵه ده‌بن و لێژده‌بنه‌وه به‌ره‌و دۆلێكی ناروون و تا راده‌یه‌ك تاریك كه به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو دونیا ئازاد و دیموكراتی و پێشكه‌وتنخواز ناتوانن په‌یره‌وی پرۆسه‌ی جێگۆركێی نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆوزسیۆن بكه‌ن.
ئه‌وانی تری به‌ده‌ر له‌م سێ پێكهاته‌یه، تا ئێستا جێگه‌ی خۆیان نه‌گرتووه و هه‌ر یه‌كه‌و له‌وانه به شێوه‌یه‌كی گشتی به ئیسلامی و لیبراڵیانه‌وه یان له‌گه‌ڵ واقع و زه‌مینه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستاندا نایه‌نه‌وه، یان ماوه‌ی ئه‌كتیڤیان كزبۆتهوه و له دوا گیانه‌ڵادان یان هه‌ڵكه‌وت رێگه‌ی دروستبونی داون و به شێوه‌یه‌كی ئاسایی نارۆن.
ئه‌گه‌ر تۆ ته‌ماشای بۆچونه‌كانی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان بكه‌یت كه به ئاشكرا باسی چی ده‌كه‌ن و به نهێنی چی ده‌گوزه‌رێت ئه‌وه‌ت بۆ روون ده‌بێته‌وه كه ته‌نها مه‌به‌ستیان په‌یداكردنی بژێوی ژیان و ره‌فاهیه‌تی ئه‌ندام م كادر و لایه‌نگرانیانه به هه‌ر نرخێك بێت و گه‌لی كوردستان دوا بابه‌ته بیری لێبكه‌نه‌وه ( لێره‌دا قسه‌م له‌سه‌ر شتی زاره‌كی نیه كه كه‌س ناتوانێت ره‌خنه‌شی لێبگرێت) باسه‌كه‌مان له‌سه‌ر جه‌وهه‌ری بیركردنه‌وه و ره‌فتاری ئه‌م حزبانه‌یه كه تا راده‌یه‌كی باش له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا له‌یه‌كتر نزیكن ئه‌گه‌ر بواری یه‌كگرتن هه‌بێت و برهژهوهندیهكانیان رێگه بده‌ن ده‌توانن به یه‌ك رۆژ له‌سه‌ر یه‌كگرتن رێكبكهونن و ببن به یه‌كی حزب و هیچ فكر و فه‌لسه‌فه و راوبۆچونێكی هیچ لایه‌كیان رێگریان لێناكات.
ئه‌و خاڵانه له‌به‌ر چاو بگرن كه بێ گفتوگۆ هه‌رهه‌مویان له‌سه‌ری رازین و به خه‌ڵكی ده‌فرۆشنه‌وه: كار به‌كارنامه‌ی حكومه‌ت ده‌كه‌ین، قه‌واره‌ی هه‌رێم به‌هێز ده‌كه‌ین و پهوهندیهكیانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاسایی ده‌كه‌ینه‌وه،به لێدانی قه‌وانه‌ی یاساسه‌روه‌ربێت؛ به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و رێبازه دیاری بكه‌ن كه رێكاری یاساسه‌روه‌ری چۆن ده‌كه‌ن و حزبه‌كانیان ده‌سه‌لاتداره نه‌ك حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، بژێوی ژیانی خه‌ڵك چاك ده‌كه‌ین و له راستیدا و به‌نهێنی له نێوان خۆمان گرنگ ئه‌وه‌یه بژێوی لایه‌نگران و كادر و ئه‌ندامانی خۆمان مه‌یسه‌ر بێت و سواری شه‌پۆڵی داواكاری خه‌ڵك ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر لهێمان توره نه‌بن و، بۆ دابینكردنی به‌رژه‌وه‌ندی هاویارانی خۆمان، متمانه‌ی خه‌ڵك به داموده‌زگاكانی خه‌ڵك ده‌گه‌رێنینه‌وه و شه‌فافیه‌ت فه‌راهه‌م ده‌كه‌ین و به‌خۆمان له نێو رێكخستنه‌كانی خۆماندا شه‌فافیه‌ت بڤه‌یه، داوای چاكسازی ده‌كه‌ین و له كاتی گفتوگۆكانماندا ئه‌گه‌ر هه‌ر چاكسازیه‌كی بێته ئاراوه كه رێگه له به‌رژه‌وه‌ندیه تهسكهكانمان بگرێت به هه‌زار فرتوفێڵ رێگه‌ی لێده‌گرین، داوای بچوككردنه‌وه‌ی حكومه‌ت و ته‌رشیقی ده‌كه‌ین و له‌ولاوه پێداده‌گرین له سه‌ر پۆستێكی لاوه‌كی كه بونی ته‌نها له‌به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و پاره په‌یداكردنه بۆ حزب. مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی داواكاری سیاسی ته‌نها دابینكردنی پۆست و پله‌دایه و هیچی تر.
به‌م شێوه‌یه، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ته‌نها گفتوگۆكان ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنن كه ئۆپۆزسیۆنێكی راسته‌قینه له ئارادا نیه و ته‌نها سێ حزبی باڵای ده‌سه‌ڵاتدار گفتوگۆ له‌سه‌ر دابه‌شكردنی كێكه‌كه ده‌كه‌ن و ئه‌وانیتریش چاوه‌رێی بهشهكهیانن كه چۆن رازیان ده‌كه‌ن.
لێره‌دا ئه‌وه روون ده‌بێته‌وه كه ڕێڕه‌وی راسته‌قینه‌ی ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات و بونی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن ته‌نها خه‌یاڵپڵاویه و كاروانی ژیانی سیاسی كوردستان نه‌قسێكی گه‌وره‌ی تێدایه كه ئه‌ویش نه‌بونی ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه‌یه و تا ئێستاش روون نیه كه كه‌ی ئه‌و زه‌مینه‌یه دروست ده‌بێت بۆ هاتنه ئارای ئۆپۆزسیۆنی راست له منداڵدانی گه‌لی كوردستان و له ژانێكی سروشتی و به دوور له كتوپری و رێكه‌وت و پاڵنانی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی ههمهجۆر و، زاده‌ی باری ئاسایی به‌ره‌وپێشچونی واقعی سیاسی و هه‌ڵقوڵاوی پێویستیی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری كوردستان بێت، چاوه‌رێی هاتنه‌ئارای قۆناغه‌كه و هه‌ڵچونی منداڵدانی وه‌زعه‌كه و تێكچرژانی كۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی خه‌ڵكین كه به‌ره‌و ئه‌و پرۆسه‌یه بمانبات.
بۆیه، كه‌له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع خه‌ڵكی نارازی ناحزبی له خه‌ڵكانی مونته‌می حزبی و به‌ناو رازی زیاتره، به‌به‌ڵگه‌ی رێژه‌ی كه‌میی به‌شداری خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردن و نه‌مانی ئۆپۆزسیۆنی خاوه‌ن جه‌ماوه‌ر و كزبونی وه‌زعی گۆڕان و تا ئه‌مرۆكه نه‌بونی ئه‌ڵته‌رناتیڤی راسته‌قینه‌ی خاوه‌ن پێگه و پایه و ته‌ندروست، له‌و باوه‌ره‌دام كه كاتی دروستبونی ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه‌ی ته‌ندروست تا راده‌یه‌ك هاتۆته پێشه‌وه و ته‌نها له هه‌لێكی دیاریكراوی نادیار له رووی كاته‌وه و له شڵه‌ژانێكی جه‌ماوه‌ری و سه‌رهه‌ڵدانی بابه‌تێكی هانده‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و له ده‌ركه‌وتنی نوخبه‌یه‌كی له‌خۆبردوی عاقڵمه‌ند و دڵسۆز و لێهاتووی هه‌مان شێوه‌ی بژارده‌كانی وڵاتان ئه‌و پرۆسه ئاڵۆزه پێویسته جێبه‌جێ ده‌بێت و ده‌بێته ئه‌ڵته‌رناتیڤی راست و دروست. ئه‌گه‌ر واقیعی بین و ئاستی بیركردنه‌وه و رۆشنبیری خه‌ڵك بخوێنینه‌وه كاته‌كه‌ی زۆر زۆر نزیك نابینین. كوردستان به‌م شێوه‌ی ئێستای به‌دوور ده‌بێت له ئۆپۆزسیۆن و زۆرجار ئه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه تهسهكهكانیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه ره‌خنه به نرخی ئۆپۆزسیۆنبون ده‌گرن و هه‌زار و یه‌ك ته‌كتیكی سیاسی ده‌كه‌ن بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه بچوكانه. چاوه‌رێی له‌دایكبونی ئۆپۆزسیۆنێكی راسته‌قینه ته‌ندروست ده‌بین. له‌وكاته‌شدا ئه‌م حزبانه وه‌كو پۆری له ئاوخراویان لێدێت، به‌ڵام له‌ناوناچن.