زەبەنگ بەهادین: پارتى و خوى زه‌عامه‌ت.
ره‌نگه پارتى بۆ ماوه‌یه‌ك بتوانیت ببێته زه‌عیم, بۆ ماوه‌یه‌ك به ویستى خۆى كوردوستان رێره‌و بكات, ئه‌م حه‌ز و خه‌ونه‌ى پارتى بۆته خوو له‌وه ده‌رچووه كه سیاسه‌تكردن بێت و هه‌ڵكشان و داكشان بێت, ئه‌و گه‌مه‌یه‌ى پارتى ده‌یكات بۆ مانه‌وه‌ى هه‌میشه‌ى له ده‌سه‌ڵات گهمهیكى شكستخواردووه. پارتى به داپۆشین و شاردنه‌وه‌ى رووداو پێشهاته‌كان هه‌میشه سیاسه‌ته‌كانى جێبه‌جێده‌كات, بۆ نمونه ئه‌و ناكۆكى یانه‌ى له نێوان باڵه‌كانى كۆتر و ههڵوكان هه‌ن , بۆ نمونه دیار نه‌مانى سكرتیرى حیزبه‌كه فازل میرانى له گۆره‌پانى سیاسى, یان ئه‌و سه‌ركردانه‌ى پارتى كه هه‌ر یه‌كه‌یان به جۆرێك ماڵئاوایان له حیزبه‌كه كردووه یان ئه‌و به‌رز بوونه‌وه دارمانه بێ سوودانه‌ى له ئاكارى سیاسى حیزهكهدا ئه‌بینرێت له روى په‌یوه‌ندى ناوخۆى و ده‌ره‌كى یه‌وه, ته‌نه‌نانه‌ت سیاسه‌تى كرینه‌وه‌ى ئه‌ندامه دیاره‌كانى حیزبه‌كانى تر هێنده‌ى پارتى خۆى پێ ناشرین ده‌بێت هێنده لایه‌نگرانى حیزبه‌كانى نه‌یارى بۆ نارهنجێ.
ئه‌وه‌ى له شیلادزه رویدا دیوێكى تر‌ى شكسته شاراوه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردوستانه له زۆنى زه‌رد, پارتى ئیستا خه‌جاڵه‌تى لاى توركیایه له هه‌مان كات روگیرى به‌رده‌م یه‌كێتى و زۆنى سه‌وزه كه هه‌میشه ئه‌و بانگه‌وازى ئه‌وه‌ى ده‌كرد هه‌رگیز ئه‌وه‌ى له زۆنى سه‌وز روو ئه‌دات له زۆنى زه‌رد نابینرێت, له دواى خۆپیشاندانه‌كانى ئه‌م دوایه‌ى هه‌ولێر ئه‌مه دووه‌م جاره خه‌ڵكى ئه‌و ده‌ڤه‌ره ئه‌وه نیشانى پارتى بده‌ن كه ئه‌وان رۆبۆتى ژێر ده‌ستى بنه‌ماڵه نین و ساتێك دێت ئیتر ترس‌و تۆقاندن سوودى نامێنێت.
پارتى دیمو‌كراتى كوردوستان له دواى ریفراندۆمه‌وه شكست له دوا شكست كۆ ده‌كاته‌وه, ده‌بینین چۆن پۆستى سه‌رۆك كۆمارى نه‌درایه, ئێستاش پارتى وه‌ك قومار ده‌یه‌وێت رێگه له یه‌كێتى بگرێت تا پۆستیك وه‌ربگریت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خۆشى فه‌وتا بیت له قوماره‌كه ئه‌مه نه‌زانینى ئه‌و سیاسه‌ته یه كه به رق و كینه مامه‌ڵه بكه‌یت, ئه‌و دۆخه‌ى له كه‌ركوك ئه‌گوزه‌رێ له به‌رژه‌وه‌ندى كه‌سدا نى یه، به‌ڵام پارتى بۆ به‌دێهێنانى به‌رژه‌وه‌ندى خۆى و تۆڵه سه‌ندنه‌وه كێشه‌ى بۆ ئه‌وێش دروست كردووه.
هه‌موو ئه‌مانه شكستن بۆ پارتى ره‌نگه ئێستا خه‌رمانه‌ى ئه‌م شكستانه كۆ نه‌كاته‌وه به‌ڵام گه‌ر له سه‌ر ئه‌م دۆخه‌ى ئێستاى بروات به‌رهه‌مى كۆتا شكستى قورس به‌سه‌ر پارتى دا ده‌شكێته‌وه و ئه‌و كات زه‌عامه‌ت به‌س خه‌ون ده‌بێت لاى پارتى.