بێستون قهرهداغی: پارانەوەکانی کۆمەڵ و حکومەتی نوێ و یەکێتی.
ئەو پاڕانەوەی مامۆستا عەلی باپیر بۆ بەشداری پێکردنیان لەحکومەت وکۆبونەوەی شاندی پارتی بەسەرۆکایەتی فازیل میران دەرخەری ئەوەن.
1- پارتی پڕۆژەکەی یەکێتی بۆ حکومەت و تەنانەت ئەو کەسانەشی بەدڵ نیە کە دەیانەوێت لە کابینەی نوێدا پۆستیان هەبێت بەڵگەش بۆ قسەکانم لێدوانی ئەم دوایەی فازیل میرانیە کە ئاماژەیەک بوو بۆ ئەوەی ئەوان بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەت تەنها قوباد تاڵەبانیان بەدڵە.
فازیل میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیوکراتی کوردستان لەهەفتەی ڕابردودا بەدەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند : ” قوباد تاڵەبانی نیوەی هی یەکێتیەو نیوەی هی پارتی .”
2- کۆمەڵ مەیلی بەشداری لە حکومەت هەیەو هەرچۆنێک بێت دەیەوێت بەشدار بێت، بەڵام ناشیەوێت وەک ئەڵتەرناتیفی یەکێتی دەرکەوێت چونکە ئەوە لەبەرژەوەندی نیە بەتایبەت لەسنوری سلێمانی و، دواتر یەکێتی بەدەردی ئێستای پارتی دەبات.
3- کۆمەڵ دەیەوێت پەیوەندیەکانی لەگەڵ پارتی چاک بکات، نایەوێت لەسەر حسابی پارتی پەیوەندی لەگەڵ یەکێتی تێکبچێت.
4- پارتی پەیامێکی زۆر ڕوونی دا بەیەکێتی، کە دەتوانێت بێ ئەو حکومەت پێک بهێنێت، تەنانەت ئامادەیە یەکگرتوو حزبی شوعیش ڕازی بکات و داخوازیەکانیان جێ بەجێ بکات لەبەرامبەر بەشداری پێکردنیان لە حکومەت.
بۆیە دواکەوتنی پێک هێنانی حکومەت و خراپی لێکەوتەکانی کەڕاستەو خۆ کاریگەری لەسەر ژیانی هاوڵاتیان هەیە دەکەوێتە ئەستۆی هەمو هێزەکان و بەدەرەجەی یەکیش دەکەوێتە ئەستۆی یەکێتی.
یەکێتی بە20 کورسیەوە دەیەوێت بەقەد پارتی پۆست بەرێت و هەمو مەلەفەکانیش تێکەڵ کردووە.
هەمو لایەکیش ئەوە دەزانێت کە پاشەکەوتی موچە لانابرێت تاحکومەتی نوێ پێک نەیەت لابردنی پاشەکەوت و دابەشکردنی موچە دەکرێتە شیرینی بەخشینەوەی پێکهنانی حکومەت.