لوقمان غه‌فوور: ئێستا باوكی “لوز” چی ده‌كات؟
حكومه‌تی نوێی مه‌كسیك كڕینی نه‌وتی خاوی له ئه‌مریكا بڕیوه، به‌م بڕیاره وایكردووه كه به‌رپرسانی پێشووی حكومه‌تی مه‌كسیك بڵێن كه بڕینی ئه‌م نه‌وته بۆته هۆی دروستكردنی قه‌یرانی به‌نزین.
كاتێك هاتمه ئه‌مریكا سه‌ره‌تا ژنێكی مهكسیكیم ناسی به‌ناوی ماری دی زاڤالا كه نازناوی خێزانه‌كه‌ی”لوز”ه، واته هه‌ر به “لوز” بانگیان ده‌كرد، ئه‌و تازه مێردی به كوڕێكی مه‌كسیكی كردبوو، هه‌روه‌ك من ماوه‌ی چه‌ند مانگێك بوو له‌ئه‌مریكا ئه‌ژیا، رۆژانه له‌قوتابخانه‌ی “فێربوونی زمان” یه‌كتریمان ده‌بینی، زۆرجار هه‌ریه‌كه‌مان باسی وڵاتی خۆی ده‌كرد، كه باسی كوردستان و پاره‌و مووچه‌م له‌كوردستان بۆ ده‌كرد، ئه‌یوت نازانم تۆ بۆ هاتووی بۆ ئه‌مریكا؟!، منیش له‌دڵی خۆمدا ئه‌موت ئه‌بێت دۆخی ئه‌مان چۆن بێت وا بهمن ده‌ڵێت! چونكه كه باسی مووچه‌كه‌ی باوكی بۆ كردم كه مانگێك ده‌وامی ده‌كرد له‌ئۆفیسی كاره‌بای سالتیلۆ به مووچه‌ی 6000 پیزۆی مه‌كسیكی، ده‌یكرده نزیكه‌ی 300 دۆلار، ده‌یوت ئه‌م پاره‌یه هێنده كه‌مه به‌شی كڕینی نانی مانگانه‌ی دوو ژه‌م ناكات، له‌كاتێكدا باوكی ئه‌م دۆخی له‌زۆری تر باشتر بوو. ئه‌م وڵاته هه‌ژاری له‌راده‌به‌ده‌ر و كوشنده یه‌خه‌ی گرتووه، كه‌چی سه‌رۆكه نوێیه‌كه‌ی مه‌كسیك به‌هه‌موو هێزییه‌وه كه‌وتۆته دژایه‌تی ئه‌مریكا و له‌دوو هه‌ڵوێستدا له‌دوای دوو مانگ ده‌ستبه‌كاربوون میلله‌ته‌كه‌ی به‌ته‌واوی تووشی سه‌رگه‌ردانی كردووه.
ئه‌ندریس مانویل لوپیز ئۆبرادی كه له مانگی دیسێمبه‌ری 2018 حوكمی گرتۆته‌ده‌ست و شه‌ش ساڵ سه‌رۆكی مه‌كسیك ده‌بێت، ماوه‌ی مانگێكه به‌بیانووی چاكسازی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی له‌بواری وزه، په‌یوه‌ندییه‌كانی وزه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بڕیوه، له‌كاتێكدا ئه‌و چاكسازییه‌ی كه ئه‌و باسی ده‌كات دۆخێكی شهرمندهییه و له‌ساڵی 2013 به‌ناوی په‌ره‌پێدانی كه‌رتی نه‌وت و غازی سروشتی و كاره‌با، رێكه‌وتنی له‌سه‌ركراوه، له‌ژێر ناوی هاوپه‌یمانی نه‌وت و غازی سروشتی ئه‌مریكی- مه‌كسیكی، جگه له‌و كۆمپانیایه‌ی كه هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی په‌ره‌پێداوه، كۆمپانیای رێگه‌پێدراو سێ ئه‌ركی سه‌ره‌كی له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت، گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی خاوی مه‌كسیك بۆ ئه‌مریكا و گواستنه‌وه‌ی به‌نزینی ئه‌مریكی و غازی سروشتی لهئهمریكاوه بۆ مه‌كسیك. ئه‌م كاره‌ی سه‌رۆكه نوێیه‌كه‌ی مه‌كسیك له‌كاتێكدایه كه مه‌كسیك خۆی ناتوانێت به‌نزینی پێویست به‌رهه‌مبهێنێت كه رۆژانه ته‌نیا له ئه‌مریكاوه 800 هه‌زار به‌رمیل به‌نزینی بۆ دەڕۆیشت. یه‌كێكی تر له‌و كاره سهركێشیانهی سه‌رۆكه نوێیه‌كه‌ی مه‌كسیك كردویەتی، پاڵپشتی روسیا و چین-ه له‌مه‌سه‌له‌ی فێنزوێللا و پشیگیرینهكردنی ئه‌مریكا له پاڵپستیكردنی ئۆپۆزسیۆنی فه‌نزوێللا.
له‌و روانگه‌یه‌وه باسی ئه‌م نمونانه ده‌كه‌م، كه هه‌ندێك سه‌رۆك هه‌ن، وڵات تووشی قه‌یران و نائومێدی و كاره‌سات ده‌كه‌ن، بێئه‌وه‌ی بیر له‌داهاتووی ئه‌و قه‌یرانه بكه‌نه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆیان مه‌ینه‌تی و نه‌هامه‌تیان كه‌م بێت، بۆیە ھیچ پێتان سەیر نەبێت کە سەرکردە کوردەکانی باشور دەیان ڕسک بکەن، ئەوەتا وڵاتێكی وه‌ك مه‌كسیك سنووری به‌سنووری ئه‌مریكاوه‌یه، ئه‌مریكا بیه‌وێت گه‌وره‌ترین لێدان لهئابورییهکەی ئه‌دات كه لەبنەڕەتدا وێرانەیە و بوونی نییه، ئه‌وه‌تا سه‌رۆكه نوێیه‌كه بهکاوەخۆ قه‌یرانی سووته‌مه‌نی دروستكردووه و ئهناركییهكی سوته‌مه‌نی به‌بێ هۆ بۆ مه‌كسیكییه‌كان ناوه‌ته‌وه، سه‌رباری ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌ی رۆژانه كه هه‌یانه.
تا ئه‌م ساته ئه‌مریكا هیچ ده‌رباره‌ی سه‌رۆكه نوێیه‌كه و سه‌ركێشییه‌كانی ناڵێت، پێده‌چێت گوێڕاكێشانی سه‌رۆكه‌كه‌ی مه‌كسیك هێنده ئاسان بێت به چه‌ند رۆژێك كۆتایی پێبهێنرێت، هه‌ر بۆیه كاتێك بیرم له نووسینی ئه‌م وتاره كرده‌وه ته‌نیا و ته‌نیا بیرم له دۆخی ژیانی سه‌دان خێزانی وه‌ك باوكی “لوز” كرده‌وه كه سه‌رباری نه‌بوونی مووچه‌یه‌كی وه‌ها كه هه‌فتانه ژیانی پێدابینبكرێت، ئه‌وه‌تا سه‌رۆكه نوێیه‌كه قه‌یرانی سووته‌مه‌نی- یشی بۆ زیادكردوون، بۆیه هه‌ردوای كۆتایی هێنان به‌م نووسینه ده‌ست ئه‌ده‌مه مۆبایله‌كه‌م، دوای ساڵێك دووركه‌وتنه‌وه له هاوڕێكه‌م، ته‌له‌فۆنی بۆئه‌كه‌م، چونكه هه‌قه بیر بكه‌مه‌وه كه ئێستا ئه‌بێت “باوكی لوز” چی بكات؟.