بێستون قه‌ره‌داغی: په‌سه‌ند كردنی پرۆژه‌ی بوجه و به‌خشینه‌وه‌ی مژده‌ی خۆشگوزه‌رانی.
ماوه‌ی زیاتر له 3 ساڵه هه‌رێمی كوردستان به‌قه‌یرانێكی سه‌ختی ئابوری و ئه‌منی و سیاسی‌دا تێده‌په‌ڕێت، هۆكاری ئه‌و قه‌یرانانه‌ش به‌ده‌ره‌جه‌ی یه‌كه‌م (گه‌نده‌ڵ ) ی و، پاشان شه‌ڕی تیرۆرستانی داعش و، هۆكارێكی دیكه‌ی سه‌ره‌كیش حكومه‌تی فیدراڵییه، كه هه‌میشه ئه‌سته‌نگی سیاسی و ئابوری و بۆ هه‌رێمی كوردستان دروستكردووه بۆئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ده‌سه‌ڵاتی فراوانترنهبێت.
له‌سه‌رده‌می مالكیدا پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌نده به‌هێزبوو كه هه‌ولێر هیچ حسابێكی بۆ به‌غداد نه‌ده‌كرد به‌شێوه‌یه‌ك كه خه‌ریك بوو متمانه له‌مالكی بسه‌نرێته‌وه، ئه‌و بههێزیهش له یه‌كگرتوی كورده‌وه بوو له‌به‌غداد، بۆیه مالكی بۆلاوازكردنی هه‌رێمی كوردستان كارێكی وایكرد بێ سڵه‌مینه‌وه په‌نا بۆ بڕێنی قوتی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ببات، كه گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ئابوری بۆ هه‌رێمی كوردستان دروستكرد و هه‌رێمیش قه‌ت بیری له وه‌ها ڕه‌فتارێكی دوژمنه‌كانی نه‌كردبووه، به‌پشتیوانی چه‌سپاندنی مافه‌كانی كورد له ده‌ستوردا.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه شه‌ڕی داعش و ئاراسته‌ی ئه‌و رێكخراوه توندڕه‌وه به گه‌له‌كۆمه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی و به‌هاندانی چه‌ندین وڵات كه خۆیان پشتیوانی گه‌وره‌ی داعش بون، ئاراسته‌ی هێرشه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه گۆڕا بۆهه‌رێمی كوردستان كه دیسان كوردستان قوربانی داوو به باجێكی قورسه‌وه كه ڕژانی خوێنی هه‌زاران ڕۆڵه‌ی بوو به‌سه‌ر به‌رزی لێی ده‌رچوو.
دۆسیه‌یه‌كی دیكه‌ی ئاڵۆزی پڕ له كێشه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غداد دۆسیه‌ی نه‌وته، كه هیچ كات به‌غداد دانی به‌و مافه ده‌ستوریانه‌ی سه‌باره‌ت به فرۆشتنی نه‌وتی كوردستاندا له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه نانێت گه‌نده‌ڵیش له‌و سێكته‌ره‌دا قه‌یرانه‌كانی تابینه‌قاقای حكومه‌ت هێناوه، كابینه‌كه‌ی عه‌بادیش له‌سه‌ر هه‌مان به‌رنامه‌ی مالكی درێژه‌ی به سزادانی دژی كورد دا‌و به‌رده‌وام بووه.
له و بارودخهدا هه‌رێمی كوردستان په‌نای بۆ ڕیفراندۆم برد به‌هیوای ئه‌وه‌ی له عێراقێكی پڕقه‌یران ڕزگاری بێت، به‌ڵام دیسان كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پشتی له كورد كرد‌و و عێراقی هاندا بۆ سه‌پاندنی سزای نوێی به‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا وه‌ك داخستنی خاڵی گومرگی و فڕۆكه‌خانه‌كان.
له دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق و كوردستان و دروستكردنی حكومه‌تێكی نوێ له‌عێراق و له ئاینده‌شدا له هه‌رێمی كوردستان بۆیه‌كه‌مین جاره هه‌رێم و به‌غداد دیسان لێك نزیك بونه‌وه له‌نێوانیاندا ڕوو بدات، ده‌سپێكی ئه‌م لێك نزیك بونهوهیهوهش چه‌سپاندنی به‌شێك لهمافهداراییهكانی هه‌رێمی كوردستانه له پرۆژه‌ی بوجه‌دی ساڵی 2019 ی عێراقدا.
بەپێی یاسای بوجه‌ی ساڵی 2019ی عێراق، ئەگەر رۆژانە حکومەتی هەرێم (250) هەزار بەرمیل نەوتیش رادەستی بەغدا نەکات، مانگانە ئەو بڕە پارەی بۆ مووچەخۆران و پێشمەرگە تەرخانکراوە کە زیاترە لە (500) ملیار دینار، دەبێ لەبەغداوە بنێردرێت، كه ئه‌مه هه‌رێمی كوردستان زۆر پێی خۆشه و له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمدایه.
ئه‌گه‌ر هه‌رێم ئه‌و بڕه نه‌وته‌ش ڕاده‌ستی به‌غداد بكات، باشتر دەبێت و لەساڵەکەدا زیاتر لە(10) تریلیۆن دینار بۆ هەرێم دەنێردرێت، هێشتا زیاتر لە (150) هەزار بەرمیل (رۆژانە)ش بەدەست هەرێمەوە دەمێنێتەوە خۆی بیفرۆشێت، كه هه‌رێم ده‌توانێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بێ پاشه‌كه‌وت بدات.
به‌ڵام كێشه‌كه لێره‌دایه ئه‌و ههموگهندهڵی و پاره به‌فیڕۆدانه‌ی كه له‌ڕابردوودا هه‌بووه، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت ئه‌وا حكومه‌تی عێراق ئه‌وه‌نده‌ی تر پاره بنێرێت ئه‌وا پاشه‌كه‌وتی موچه هه‌ربه‌رده‌وام ده‌بێت، چۆن ئه‌مه چاره‌سه‌رده‌كرێت؟ بهحكومهتێكی مست ئاسنین كه له گه‌نده‌ڵكاران بدات، له ئێستاشدا هیوا و ئومێد زۆره كه كابینه‌ی نوێ به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی كۆتای به‌و ناعه‌داله‌تی و گه‌نده‌ڵیانه بهێنێت.
مه‌به‌سته‌كه لێرهدادایه باشكردنی ژیانی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها به ناردنی ئه‌و بڕه پاره ناكرێت، به‌ڵكو پێویستی به بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی و شه‌فافی له مه‌له‌فی نه‌ت و گاز و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كانی حكومه‌ت و جێبه‌جێكردنی یاسا هه‌یه.
ده‌بێت خوێندنه‌وه‌ی دروستیشمان بۆ ڕوداوه‌كانی ڕابردوو بێت و ئه‌زمونی لێوه‌رگرین و له هه‌وڵی باشكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانمان بین له‌گه‌ڵ دراوسێكنمان، چونكه هه‌رێمی كوردستان و هاوڵاتیان له‌وه زیاتر به‌رگه‌ی قه‌یران ناگرن و منه‌تی زۆریشیان به‌سه‌ر حكومه‌تی نێچیرڤان بارزانیه‌وه هه‌یه كه ده‌بێت مه‌سرور بارزانی بۆیان قه‌ره‌بوو بكاته‌وه.
خاڵێكی دیكه كه ده‌بێت له به‌رچاوی بگرین حكومه‌تی عێراقه، كه هیچ كات حسابی بۆ ده‌ستور و یاسا نه‌كردووه و شیعه گه‌رای حكومی كردووه له‌ناوه‌ند، بۆیه ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ به‌غداد باش نه‌بێت دور نیه كه پرۆژه‌ی بوجه‌ی ساڵی 2019 ته‌نها حیبری سه‌ر كاغهزبێت وه‌ك ئه‌و هه‌مو یاسایانه‌ی كه له‌عێراقدا هه‌یه و جێبه‌جێناكرێت، ئه‌وكات خۆشگوزه‌رانی و كوردستانی به‌هێز وه‌ك كه‌ركوك بهبادهچێت و به‌خشینه‌وه‌ی موژده‌ی خۆشگوزه‌رانیش باشبونی ڕه‌وشی ئابوری كوردستانیش هیچی لێ شین نابێت.