ترەمپ: ھەرگیز ئەمریکا نابێتە وڵاتێکی سۆسیالیزم.
ئامادەکردنی: لوقمان غه‌فوور
* چاوپۆشی له‌ئیران ناكه‌ین، ئه‌وانه‌شی به‌رگری لێبكه‌ن لێیان قبوڵ ناكه‌ین
* هه‌رگیز هاوپه‌یمانه‌كانمان نابێت گومانیان له‌وه هه‌بێت كه به‌رگرییان لێناكه‌ین
* ئه‌مریكا ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتی جیهانه له 60 ساڵی رابردوودا به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه
* من ئه‌مه‌وێت زۆرترین په‌نابه‌ر بێنمه ئه‌م وڵاته‌وه،دەستخۆش به‌ڵام به‌شێوه‌ی یاسایی
* ئێستا ژنان بونه‌ته به‌شێكی گه‌وره‌ی هێزی كار له‌ئه‌مریكا ئه‌مه منی خۆشحاڵ كردووه
* هه‌رگیز ئه‌مریكا نابێته وڵاتێكی سۆشیالیستی
* نابێت گه‌لی مه‌زن تێكه‌ڵ به‌شه‌ڕی بیكۆتا بێت، سیاسه‌تی نوێمان پێویسته له ئه‌فغانستان
ئه‌مشه‌و سه‌عات9 ی 5ی فێبریوه‌ری به‌كاتی واشنگتۆن سه‌رۆك تره‌مپ وتاری ساڵانه‌ی خۆی پێشكه‌ش كرد.
له‌وتاره سه‌عات و نیوییهكهیدا سه‌رۆك تره‌مپ سه‌عاتی یه‌كه‌می ته‌رخانكرد بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ناوخۆی ئهمریكاو ئه‌وه‌ی پێویسته كۆنگرێس بیكات له‌ماوه‌ی داهاتوودا، هه‌رچی نیو سه‌عاتی كۆتایی بوو ته‌رخانیكرد بۆ ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی كه له‌رابردوودا له‌رووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه كردوونی.
سه‌ره‌تا له مه‌سه‌له‌ی ناوخۆی وڵاته‌كه‌یه‌وه ده‌ستی پێكرد كه پێویسته هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵای كۆنگرێس بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری ئه‌مریكا بێت، ئه‌وه‌ی خسته‌وه‌ڕوو كه تازه‌ترین ئامار پێمانده‌ڵێت 34000 هه‌ڵی كاری نوێمان له‌ساڵی رابردوودا ده‌سته‌به‌ركردووه، ئه‌م هه‌لی كاره‌ش ته‌واوی چین وتوێژه‌كانی ئه‌مریكا به هه‌موو پێكهاته‌كانه‌وه كه‌ڵكیان لێوه‌رگرتووه.
سه‌رۆك تره‌مپ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه كه ئه‌مریكا له ئێستادا ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاته له‌جیهاندا له رووی نه‌وت و گازی سرۆشتی كه له 60 ساڵی رابردوودا به‌خۆیه‌وه نه‌دیووه بۆ ئه‌وه بێت سنووری وڵاته‌كه‌ی بیارێزێت.
دواتر باسی هاتنی په‌نابه‌ری كرد بۆ وڵاته‌كه‌ی و دوپاتیكرده‌وه كه وه‌ك سه‌رۆك تره‌مپ رێگه‌نادات به په‌نابه‌ری ناسایی بۆ وڵاته‌كه‌ی، وتیشی:”من ئه‌مه‌وێت زۆرترین په‌نابه‌ر بێنمه ئه‌م وڵاته به‌ڵام به‌شێوه‌ی یاسایی.”
له‌وتاره‌كه‌یدا پاراستنی سنووری مه‌كسیك-ی دووپاتكرده‌وه و وتیشی:”ئه‌وانه‌ی كه پێیانوایه له‌مپه‌ر خراپه، ئه‌وا من دڵنیابن دیواره‌كه دروست ده‌كه‌م، دڵنیابن دیواره‌كه سه‌لامه‌تی ژیانتان ئه‌پارێزێت.”
هه‌روه‌ها باسی له‌و لێشاوی بازرگانییه كرد كه له‌و سنووره‌وه به تلیاك و مادده بێهۆشكه‌ره‌كان ده‌كرێت كه بونه‌ته ترسێكی گه‌وره بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكی.
سه‌رۆك تره‌مپ به‌خۆشحاڵییه‌وه باسی رۆڵی ژنی كرد له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكیدا و وتیشی:”ئێستا ژنان بونه‌ته به‌شێكی گه‌وره‌ی هێزی كار له‌ئه‌مریكا ئه‌مه منی خۆشحاڵ كردووه، ئه‌بینم كۆنگرێس پڕ بووه له‌ژن، شوێنه گشتییه‌كان پڕن له‌ژنی به‌توانا.”
دواتر باسی له منداڵانی بێشسهپهرشت و ئه‌و منداڵانه‌ی له‌خێزانه‌كانیان جیاده‌كرێته‌وه، كرد و وتیشی:”پێویسته منداڵ له‌باوه‌شی خێزاندا گه‌وره‌بێت، بۆئه‌وه‌ی تاكێكی سه‌ركه‌وتووی لێده‌رچێت، داواش ده‌كه‌م كۆنگرێس پرۆژه یاسایی رێگریكردنی جیاكردنه‌وه‌ی منداڵ له‌باوانی په‌سه‌ند بكات، با پێكه‌وه كاربكه‌ین بۆئه‌وه‌ی به‌رگری له ژیانیان بكه‌ین.”
هه‌روه‌ها باسی له‌سوپای ئه‌مریكا كرد كه پێویسته گه‌شه‌ی زیاتر به‌خۆوه ببینێت و بریاریدا كه ئه‌مساڵ 700 ملیار دۆلار بۆ سوپا ته‌رخانده‌كرێت.
بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌رۆك تره‌مپ سه‌ره‌تا باسی چین-ی كرد كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ چین په‌یوه‌ندییه‌كی نوێ-یان هه‌بێت كه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری هاوبه‌ش بێت، مه‌ك چین له‌سه‌ر حیسابی ئه‌مریكا ئابوری خۆی به‌هێز بكات. وتیشی:”ئێمه ئێستا به‌روونی به چین ئه‌ڵێین، دوای چه‌ندین ساڵ له به‌ئامانجگرتنی پیشه‌سازیمان و دزینی بیرۆكه‌كانمان، كۆتایی به دزینی به دزینی ئه‌و سه‌روه‌ته فكرییه ده‌هێنین”
باسی له‌وه‌كرد كه بۆچی نیگه‌رانه به‌رامبه‌ر (ناتۆ)، ئه‌و وتی:”چه‌ندین ساڵه له‌ناتۆدا غه‌در له‌ئه‌مریكا ده‌كرێت، ئه‌مریكا بودجه‌یه‌كی زه‌به‌لاحی بۆ ناتۆ ته‌رخانكردووه، ئه‌مریكا 100 ملیار دۆلاری بۆ سیستمی به‌رگری خه‌رجكردووه، له‌كاتێكدا پێویسته وڵاتانی تریش ئاستی ئه‌و بودجه‌یه به‌رزكه‌نه‌وه و ئه‌ركه قورسه‌كه له‌سه‌ر ئه‌مریكا لاچێت.”
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد كه ئه‌وان بۆیه كشاونه‌ته‌وه له‌رێكه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئیران چونكه ئێران پشتگیری تیرۆر ده‌كات، وتیشی:”ئیداره‌كه‌ی من به‌چڕی كاریكردووه بۆئه‌وه‌ی قه‌ڵاچۆی ئه‌وانه بكات كه پشتگیری تیرۆرستن، ئیران یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی پشتگیری تیرۆر ده‌كات، كشاینه‌وه له‌رێكه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه و سزای ئابوری توندمان دانا، چاوپۆشی له رژێمێك ناكهیم توندوتیژی به‌رامبه‌ر جوله‌كه بكات، چاوپۆشی له‌ئیران ناكه‌ین و له‌وانه‌ش قبوڵ ناكه‌ین به‌رگری لێده‌كه‌ن”
ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه له 30 ساڵی رابردوودا روسیا هیچ پابه‌ندبوونێكی نه‌بووه له رێكه‌وتنی قه‌ده‌غه‌كردنی مووشه‌كه دورهاوێژهكان و رۆژ به‌رۆژ په‌ره‌ی پێداوه، وتیشی:”بۆیه ئه‌وان ئهكشێنهوه له‌و رێكه‌وتنه‌وه و ده‌شێت رێكه‌وتنی نوێ بێته ئاراوه كه وڵاتی چین-شی تێدا بێت.”
باسی له‌وه‌شكرد به‌شێك له‌سیاسه‌تی نوێی ئیداره‌كه‌ی رێكه‌وتن بووه له‌گه‌ڵ كۆریای باكور و به‌م رێگه‌یه‌ش توانیمان ئه‌و دهستبهسهركراوانهمان ئازادكهین كه له‌و وڵاته ده‌ستگیركرابوون، وتیشی:”توانیومانه له‌م رێگه‌یه‌وه چه‌كی ئه‌تۆمی له‌و وڵاته سنوودار بكه‌ین.، دووه‌م چاوپێكه‌وتنم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریا له ڤێتنام ده‌بێت.”
له‌وتاره‌كه‌یدا دوپاتیكرده‌وه ئه‌مریكا له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن له‌مافی گه‌لانی دنیا بنیاتنراوه بۆیه رێزگرتن له‌مافی گه‌لان و به‌رگریكردن لێی یه‌كێك بووه له بنه‌ماكانی دامه‌زراندنی ئه‌م وڵاته، به‌شێوه‌یه‌ك كه لهناوحۆی وڵاتیش عه‌داله‌تی تێدا بێت، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه كه به‌رگری لهسۆشیالی.