فەرەیدون کونجرینی: هەڵەبجەییەکان چی بکەن؟
یهکێک له لەمپەرەکانی بەردەم ئابوری و گهشهدان به سهرمایهی مرۆیی و بونیاتنانی ژێرخانی ههرێمی کوردستان نەبونی چاکسازییە، هەربۆیە پێویست دەکات لە هەر پارێزگایەکی هەرێمی کوردستان پلانسازی بۆ چاکسازی ئەنجامبدرێت بەتایبەت هەڵەبجە کە بوەتە پارێزگا بەمەش پلانی ژێرخانی ئابوری یەکەم قۆناغییەتی بۆ بەئەنجام گەیاندنی پارێزگابون” پارێزگای هەڵەبجە تایبهتمهندی کۆمهڵایهتی، سیاسی، ئابوری و کەندی بازرگانی و فهرههنگی خۆیان ههیه، بەڵام گرنگی پێنادرێت و پڕۆژه و پێشنیازی هاوڵاتی بههێند نازاندرێت لەلایەن حکومەتی هەرێم.
پێویسته له دانانی دهروازه و سێکتهرهکان هاوڵاتی لە سنوری ناوچەکەیدا پێشکاربکات و پڕۆژەیان هەبێت تا لە پێشبڕکێی پارێزگاکاندا سەرکەوتوبن بەتایبەت هەڵەبجە سەرەتای دامەزراندنێتی، مافی بهرگریکردن له بهرکهوتی ناوچەیی بۆ ههمو پارێزگا و شارهوانی پارێزراو بێت. پێویسته کار بهو نهریته بکرێت که ههمو هاوڵاتیهک بۆی ههیه بهرگری له بهرژهوهندی خۆی و خێزان و ناوچه و شار و گهڕهکهکهی بکات، چونکه ئهو بهژهوهندییه تایبهتانه ناکۆک نین لهگهڵ بهرژهوهندی گشتیدا، بهڵکو تهواوکاری بهرژهوهندی نیشتمانین و کۆڵەکەی بەهێزن له بهرژهوهندیه باڵاکان.
لە رۆژئاوای باشوری کوردستان سنوری تورکیا دەروازەی ئیبراهیم خەلیل هەیە، کە بەگەورەترین دەروازەی بازرگانی هەرێمی کوردستان هەژمارکردەکرێت، هەڵەبجەی یەکان هاوشێوەی ناوبراو دەروازەی سنوریان بۆ ئێران بەدەستبێنن” بەم پڕۆژەیە، پارێزگای هەڵەبجە دەبێتە یەکێك لە ناوچە بەپیت و پڕ بەرهەمەکان و ئاوەدان دەکرێتەوە باشتر لەو چاوەڕوانیەیی ساڵەهای ساڵە باس لە ئێش و ئازارەکانیان دەکەن و دەرنجامی نەبوە”.
هەمو ساڵێک لە (16)ی سێ هاوڵاتیانی دانیشتوی هەڵەبجە داواکاریانیان دەخەنەڕو تا قەرەبوی تاوان و بەسەرهاتی سەردەمی ڕژێمی بەعس بکەنەوە، بەڵام هەوڵەکانیان بێهودەیە و کاریگەرنەبوە و ئامانجیان نەپێکاوە بەناڕەزایی دەربڕین و قسەکردن لەسەر کەمتەرخەمییەکان سودی نییە و دەبێت خۆیان هەوڵبدەن و نوێنەریان رەوانەی بەغدا بکەن تا پەیوەندی لەگەڵ وڵاتی ئێران ببسرێت” ئەم پڕۆژەیە ئاستی شارستانی پارێزگای هەڵەبجە بەرەوپێش دەبات و کێشەی ناوەکی کارگوزاری و رێگیری لە چون بەرەو شارستانی نوێ ناهێڵێت بەمەش ئابوری و بنیاتنانی ژێرخان پێش دەکەوێت”.
لە رۆژئاوای هەرێمی کوردستان دەروازەی سنوری ئیبراهیم خەلیل سنوری بە وڵاتی تورکیاوەیە “بڕی رۆژانەی داهاتی پتر لە یـەك ملیۆن دۆلارە” گەر لە پارێزگای هەڵەبجە هاوشێوەی ئیبراهیم خەلیل “لە سنوری ئێران هەمان دەروازە بکرێتەوە بڕی داهاتی رۆژانەی کەمتر نابێت لە نیو ملیۆن دۆلار” ئەمەش سودێکی باشی دەبێت بۆ پارێزگای (هەڵەبجە).
بۆ بەپارێزگا کردنێك کە بتوانرێت سود لە داهاتی ناوچەکەتان وەربگرن جگە لە داهاتی کشتوکاڵی “بەم پێشنیازە هەڵەبجە بکەنە نمونە”، پشت مەبەستن بە حکومەتی هەرێمی کوردستان و چاڵە نەوتەکانی هەرێم و بەڵێنی بەرپرسی حیزبی و متمانەیان پێ مەکەن تا ئیدارەکانی هەڵەبجە دابمەزرێنێت و بیکەنە پارێزگایەکی نمونەیی، هەڵەبجە دەوڵەمەندە لە ڕوی کشتوکاڵی “کانزایی و لەهەرکاتێدا دەتوانرێت نەوت بەرهەم بێنێت” جا گرنگی بدەن بەم پڕۆژەیە و چاوەڕوانی بەغدا و هەولێر مەبن تا دەیـــگەیــەنە لوتکەی “خواستەکانتان و پاداشتی خانەوادەکانتان و خاکی پیرۆزی هەڵەبجە ئەدەنەوە، پێداگیریی بکەن تا حکومەتی هەرێم سەرجەم سنورەکانی لەگەڵ ئێران دابخات و مەرزێکی نێودەوڵەتی دروستبکات لە سنوری هەڵەبجە بۆ ئێران و دەروازەیەکی بەسودی بازرگانی هاوشێوەی ئیبراهیم خەلیلێکی تر بکەنەوە کەدەبێتە قاسەی بوژانەوەی هەمو جاوەڕوانیەکانتان و بەهیواکانتان دەگەن.
یاساکانی سنوری ئیبراهیم خەلیل بزانە
1/ هەر هاوڵاتیەك لەچون و گەڕانەوەدا باج و سەرانە نادات.
2/ بڕی هەر ئوتۆمبێلێک بۆ گەشت لەچون و گەڕانەوە بۆ وڵات باج و سەرانە نادات، بەڵام باجی هەر کەلوپەلێک دەدات زیاد لە پێویستی خۆی بێت” لەوادەی تێپەڕی کاتی رۆژانەی بڕی سێ دۆلار دەدات.
3/ هەر لۆریەك تانکی زیادەی هەیە “هەر تانکێکی 600 لیتر گاز هەڵدەگرێ” بڕی هەربارهەڵگرێك بە بەتاڵی باجی ئەو گازە دەدات کە پێیەتی و تێپەڕبونی بەسنورەکەدا”.
4/ بڕی هەر بارهەڵگرێکی نەوت هەڵگر لەسەر حکومەتی هەرێم (1800) دۆلار گومرگیەتی
5/ بڕی هەر بارهەڵگرێت بە بارەوە پتر لە (2500) دۆلارە
6/ بڕی هەر ئوتۆمبێلێل بۆ بازرگانی زیاترنیە لە (1800) دۆلارە
7/ مانەوەی هەر بارهەڵگرێك لە رۆژێکدا پتر لە (80) دۆلارە
8/ باجی کەلوپەل بەهەمو جۆرەکانیەوە” جۆری کەلوپەل 1930 جۆری هەیە”
9/ خواردەمەنی و خواردنەوە گومرکی بەرچاوی هەیە
10/ پۆشاك بە ئاستێکی زۆر رەوانە دەکرێ بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق و وڵاتانی عەرەبی
11/ کەلوپەلی ناوماڵ یەکێکە لە سەرچاوە بازرگانییەکانی سەردەم کە بەڕێژەیەکی زۆر دێتە هەرێمی کوردستان و رەوانە دەکرێت بۆ ناوەڕاست و باشوری عێراق.
12/ پێداویستی کارگە و بیناسازی کە رۆژانە بەسەدان هەزار دۆلار مەزەندە دەکرێت.
بەپێی ئەو زانیارانەی بە من گەیشتوە لە کاربەدەستانی ئەو سنورە، رۆژانە داهاتی ئیبراهیم خەلیل پتر لە یەك ملیۆن دۆلار واتا مانگانە 30 ملیۆن دۆلار داهاتییەتی.
خاڵی سنوری ئیبراهیم خەلیل، یەکێکە لە خاڵە سنورییە گرنگەکانی باشوری کوردستان، ئەم سنورە باشوری کوردستان و تورکیا بەیەکەوە دەبەستێت. لە خاڵی سنوری ئیبراهیم خەلیلەوە مانگانە نزیکەی (150) هەزار هاوڵاتی بە مەبەستی کاروباری بازرگانی، گەشتیاری و سەردانکردن هاتوچۆ دەکەن و لە کاتی چونیان بۆ تورکیا ئاستەنگ و گرفتیان بۆ دروست دەبێت، بەتایبەت لە کاتی زۆر مانەوەیان و باج دەدەن ئەمەش شۆفێران و هاونیشتمانیانی دڵگران کردوە، بۆ مەبەستی زیاتری لای سەرەوە، دەروازەی سنوری هەڵەبجەو ئێران بەو جۆرەی ئیبراهیم خەلیل بکرێتەوە گەشتوگوزاری فڕۆکە و بازرگانی بارهەڵگر بە ئاراستەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاد دەکات و باجی کەمترە لە بازرگانی دەریایی و دەشبێتە باشترکردنی گوزەرانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بەتایبەت هەڵەبجە بێ هیچ بەربەستێک ئێران بەم پڕۆژە رەزامەند دەبێت.
رۆژانە لە سنوری ئیبراهیم خەلیل پتر لە دە هەزار هاوڵاتی و سەدان تانکەر و بارهەڵگر و سەدان ئۆتۆمبێل لە سنوری تورکیاوە دێنە هەرێمی کوردستان و دەچنە ناو خاکی تورکیاوە بەمەبەستی کار لەڕوی ئەو پەیوەندیە بازرگانیەی لەنێوان هاوڵاتیانی هەرێم و تورکەکاندا هەیە، بەڵام بەداخەوە ناوچەکە لە وێرانکاریدایە و گرنگی پێ نەدراوە، داهاتی ئەو سنورە بۆ گیرفانی حیزبێکە و بەس، کە تا ئەم ساتەوەختە خەڵکی ناوجەکە و هەرێمی کوردستان سودبەخش نەبون، بەڵکو لەسەر داهاتی ئیبراهیم خەلیل بە هەزاران هاوڵاتی لە جەنگی ناوخۆی نێوان پارتی و یەکێتی کوژران و بێ سەروشوێن کران.
سنوری هەڵەبجە بۆ کاروباری بازرگانی گونجاوترە لە باشماخ و ناوچەکانی پێنجوێن کە رێگا کورت و نزیک دەکاتەوە، هەڵەبجە بۆ شاری سنە و مەریوان و ناوچەکانی تری رۆژهەڵاتی کوردستان سەدان کیلۆمەتر جیاوازی هەیە لەگەڵ سنوری پێنجوێن، باشترکردنی ئەم پڕۆژەیە و کردنەوەی دەروازەیەکی وەها بەسود بە دو تونێلی حەوت بۆ دە کیلۆمەتر لە سنوری نێوان هەردو وڵات کار ئاسانی باشتر دەکات.
- بابەتەکانی تری فەرەیدون کونجـــرینی
فەرەیدون کونجرینی: 31ی ئاب بۆنەیەکی نیشتیمانییە!؟
-فەرەیدون کونجرینی: هۆکاریی سزادانی سەڵاحەدین دەمیرتاش!؟
-فەرەیدون کونجرینی: پێویستریین شت بۆ مرۆڤ!
- All Posts