به‌هرۆز جه‌عفه‌ر: تورك و كورد, له‌نێوان له ده‌ستدان و ده‌ستخستنى ناسنامه‌دا.
توركه‌كان ناسنامه‌یه‌كیان هه‌یه ترسى لهناوچونى له‌سه‌ره، كورده‌كان ناسنامه‌یه‌كیان نییه‌و خه‌بات بۆ به‌رجه‌سته‌كردنى ئه‌كه‌ن، له توركیا ئه‌گه‌ر به ووردى ته‌ماشاى ئه‌و سایكۆلۆجیهته بكه‌یت كه داوودهستگهیهكى پۆلیسى په‌یڕه‌وى ئه‌كات هه‌مان ئه‌و مێنتاڵێتى و ڕه‌فتاره يه كه له‌ناخى كارمه‌ندێكى بانك یان ئوستادێكى زانكۆدا هه‌یه، ئه‌مه‌ش وایكردووه ڕه‌گه‌زپه‌رستى توركه‌كان و ئاستى پێكهوهبونیان و خۆشویستنى ووڵاته‌كه‌یان بگاته ئه‌وپه‌ڕى سنوربه‌زاندن، كه له‌ده‌ره‌وه‌ى خۆیان هیچى دى ڕام نه‌كه‌ن.
به‌گشتى توركه‌كان:
A- هه‌موو شتێكى خۆیان خۆشه‌وێ
B- ته‌نانه‌ت یه‌ك قاوه به كه‌سێك ناده‌ن ئه‌گه‌ر شتێكیان له‌به‌رانبه‌ردا ده‌ست نه‌كه‌وێت.
له‌ئاستى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌شدا، توركیا ناتوانێ پلانێكى تۆكمه‌ى درێژخایه‌ن دابنێت بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دراوسێكانى، له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا، له‌گه‌ڵ ڕووسیا، ئه‌مریكا، هه‌روه‌ها سیاسه‌تى توركیا بۆ قه‌وقاز، بۆ بولقان، بۆ ده‌ریاى ناوه‌ڕاست…هه‌میشه پڕخهوشهو كورت ئه‌هێنێ؟. ئه‌مه دوو هۆكارى هه‌یه:
یه‌كێكیان، ته‌واو ڕه‌نگدانه‌وه‌ى هه‌ڵكه‌وته‌ى جیۆپۆڵه‌تیكى توركیایه له‌سه‌ر سیاسه‌تى ده‌ره‌وه. ئه‌وه‌كه‌ى تریش ڕووداوه‌كانى ناوچه‌كه ئه‌وه‌نده دراماتیكین هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له‌پڕ كاریگه‌رییه‌كى گه‌وره ئه‌كاته سه‌ر توركیا، وه له‌سه‌ر به‌هاى دراوه‌كه‌ى. سه‌یرى بكه، ئه‌م ووڵاته ئه‌وه‌نده شڵه‌ژاوه له‌سوریا له‌برى پاڵپشتى ئۆپۆزسیۆن بكا دژى ده‌سته‌ڵاتى سوریا، یان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵات بێ دژى ئۆپۆزسیۆن، كه‌چى دژى ده‌سته‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنیشه..!.
له‌سه‌ره‌تاى (2019) هدا ڕێژه‌ى زیندانیكراوه‌كان له توركیا گه‌یشتوه‌ته (260.144) دووسه‌ت و شه‌ست هه‌زارو سه‌ت و چلوچوار كه‌س، (44.930) كه‌س به تۆمه‌تى به‌گژاچونه‌وه‌ى تیرۆر ده‌ستگیركراون “مه‌به‌ست لهزۆرینهیان تۆمه‌تى پاڵپشتى كردنى په‌كه‌كه‌یه”. (31.442) كه‌سیش به‌تۆمه‌تى لایه‌نگیرى بۆ گروپى فه‌تحوڵاگویله‌ن ده‌ستگیركراون.
كه‌سێتى ئه‌ردۆگان كه‌سێتى شه‌ڕه، به‌تایبه‌تى له‌دواى به‌هارى عه‌ره‌بیه‌وه، به‌تایبه‌تى تریش له‌دواى جه‌نگى سوریاوه. پێگهكهشى له‌ناوخۆدا له‌مه‌ترسیدایه. ئه‌مه یه‌كێكه له‌و فاكته‌ره سه‌ره‌كیانه‌ى كه ئاشتى له مه‌ترسیدا بێت له‌ناوخۆى توركیادا، یه‌كێكى تر له هۆكاره‌كان ئه‌وه‌بو كه باسمان كرد هه‌موو توركێك ئه‌و سایكۆلۆجیهتهى تیا چێنراوه كه ڕه‌نگه ڕۆژێك بێت ناسنامه‌و خاكه‌كه‌یان بكه‌وێته به‌ر له‌ناوچون!. ئه‌م له‌ناوچونه بۆ؟. وه‌ك لهچاوپێكهوتنهكانماندا له‌گه‌ڵ دیبلۆمات و ئه‌كادیمیست و ژۆرنالیسته توركه‌كان دركى ئه‌كه‌ین یانى خۆیان هه‌ست ئه‌كه‌ن دیوار‌یان له‌سه‌ر بناغه‌ى ئه‌وانى تر به‌رزكردۆته‌وه. یانى ئه‌وان و ئێمه‌ش ئه‌زانین كه له كوێوه هاتوون و بۆچى و چۆن له‌م ئه‌نادۆڵه ده‌واریان هه‌ڵداوه‌و هه‌ڵساونه‌ته‌وه. به‌درێژایی مێژووى هاوچه‌رخى توركیا گه‌وره‌ترین گرفت له‌به‌رده‌م سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیادا بریتى بووه له پرسى (ناسنامه-Identity)، بۆ كورد ناسنامه له چوارچێوه ى ده‌وڵه‌ت دا فۆرمه‌ڵه ئه‌بێت، به‌ڵام بۆ توركه‌كان ده‌وڵه‌تێكى بێ ناسنامه هه‌یه كه په‌یوه‌ست نییه به چوارچێوه‌ى خاك یان زمانه‌وه، به‌ڵكو گرێدراوه به‌و پاتێرن یان ئایدۆلۆژیایه‌ى توركیاى پێ به‌ڕێوه‌ئه‌چێت.!.
بۆ عهرهبێكى سووننه ڕه‌نگه تا ڕاده‌یه‌ك ئاسایی بێت به‌به‌رچاویه‌وه به‌داعش بڵێى “تیرۆریست”، لاى سووننه‌كان داعش به‌رئه‌نجامى نایه‌كسانى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابورى و سیاسیه له‌عێراق هاتووه به‌رگرى له‌ناسنامه‌ى ئیسلامى- سووننى ئه‌كات. بۆ كوردێكیش ڕه‌نگه تا ئه‌ندازه‌یه‌ك ئاسایی بێت توركێك به “په‌كه‌كه” بڵێ تیرۆریست، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر لێكدانه‌وه‌ى جۆرێك له ئه‌ته‌كیه‌ت یان قبوڵكردنى ئه‌و ئازاره ئابورى و جهستهییهى ئه‌و وه‌كو “ده‌وڵه‌ت” چهشتویهتى به‌ده‌ست په‌كه‌كه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه ئاسایی نییه توركێك هه‌موو كورد به تیرۆریست و لاده‌ر ناوببات، له‌پێش چاوتا سوكایه‌تى به ” بارزانى” و به “ئۆج ئالان” و به به‌ڕێوه‌به‌رێتى كورد بكات. ئه‌م مامه‌ڵه‌یه له‌ناو توركیادا هه‌ر هه‌بووه، به‌ڵام له (2018) ه‌وه زۆر زیادى كردووه!. ئه‌م ده‌ست نهپاراستنهى توركیا دوو ئاماژه‌مان ئه‌خاته پێش چاو:
یه‌ك/ ڕه‌نگبێ پێش ئێران ئابورى توركیا ووردوخاش بێت.
دوو/ درككردنى ناوه‌ندى توركیایه به‌وه‌ى خه‌ریكه به‌ره‌به‌ره (بێ ئه‌وه‌ى كورد به‌خۆیان بزانن) مه‌سه‌له‌ى كورد له باشور‌و ڕۆژئاوا‌و باكور ئه‌بێته یه‌ك چوارچێوه‌و یه‌ك پاكێج.
- Latest Posts by بەهرۆز جەعفەر
بەهرۆز جەعفەر: لەبارەی پاڵێوگە نایاساییەکانەوە.
-بەهرۆز جەعفەر: کورد یان ئەردۆگان دەرفەتیان زۆرترە؟
-بەهرۆز جەعفەر: ئایا ئیسرائیل بەڕاستیەتی؟
- All Posts