هەردوو بەشەکەى مێشک.
ئامادەکردنی: عوسمان عومەر
دواى ئەوەى لە ووتاری پێشوم جۆرەکانى کەسایەتیم خستە ڕوو، ئەمجارەیان بابەتى هەردوو بەشى مێشک دەخەمە ڕوو. هەندێ کەس بە سروشتى خۆیان، ئارەزوى بەکارهێنانى بەشى چەپى مێشکن و، هەندێکیش بەشى راست.
راستى تیورى بیرکردنەوە بەبەشیک لە مێشک راست یاچەپ؟
بەپێى تیورى هەردوو بەشى مێشک و ئارەزو بەلاى یەکێکیان دا جا راست بێ یاچەپ. هەربەشێک بەرپرسە لەچەندین جۆر چالاکى بیرکردنەوە سەرەڕاى ئەوەى کەسەکان کام لایان پێ باشترە لەبەشەکانى مێشک بۆ بەکارهێنانى، بۆ نمونە: ئەو کەسانەى کە ئارەزوى بەکارهێنانى لاى چەپێ میشکیان هەیە بەسروشت بابەتى لۆژیکى و شیکردنەوەى بابەتەکان و بەدیهێنانى ئامانجیەتى, لەهەمان کات ئەوانەى بەشى لاى ڕاستى مێشک بەکار دەهێنن ئەوبابەتانە هەڵدەبژێرن کە ئاسانە و دەخوێندرێتەوە, ئەم تیوریە لە زانستى دەرونناسى دا بە (تیورى تەنیشتى –تجانب) دەناسرێ. بەوپێیە بێ هەربەشێک لەمیشک بەپرسە لە چەند فرمانێکى دیاریکراو، کە مرۆڤ پێى هەلدەستێ. بەلام ئارەزووى بیرکردنەوە بەبەشێک لە میشک وەک داستانە خەیاڵیەکانە سەبارەت بەمێشک.
تیورى هەردوو بەشى ڕاست و چەپى مێشک کاتێ هاتە بون کە رۆجەرسیبرى هەستا بەلیکۆلینەوەى دەرەنجامەکانى (فێگرتن -صرع )و ئەوەى ئاشکرا کرد برینى بەشى تەکنیکى بەواتایەکى تر(پەیکەرى بەپرس لە پێکەوە بەستنى هەردوو بەشى مێشک)دەبێتە هۆى کەمکردنەوە یا نەهێشتنى گرژبونى دەمارەکان. ئەو لێکۆلینەوەیە دەریخست کە میشک وەک یەکبەش کاردەکات لەزۆر بابەت دا و، هیچ بەشێک بەجیا کارناکات. هەروەها لێکۆلینەوە نوێیەکان ئەوەیان دەرخستوە ئەو کەسانەى کە تواناى بیرکارى لایان بەرزە کاتێکە هەردوو بەشى میشکى بەکار دەهێنێ پێکەوە. لە ڕۆژگارى ئەمرۆش زاناکانى دەمار ئەوەیان دەرخستووە کە هەردوو بەشى مێشک هاوکارى یەکترن بۆ بەجێهێنانى کۆمەڵێک ئەرکى فراوان لەڕێگەى گەیاندى تەکنیکى جەستەوە.
لەلێکۆنەوەیەک کە زاناکان لە زانکۆى یوتا لەسالى 1850 دامەزراوە لەسۆلت لیک ستى ئەمریکا, 1000 کەس بەشداربووە بۆ شیکردنەوەى میشکیان بۆ ئەوەى بزانرێ ئارەزوى بەکارهێنانى کام بەشى مێشکن و لیکۆلینەوەکە ئەوەى دەرخست کە هەندێ چالاکى باڵا لە هەندێ شوێنى هەستیارى میشک دا هەیە، لەگەل ئەوەش هەردوو بەشى مێشک لە بنەرەتەوە بە یەکسانى ناوەندى چالاکیەکانە, لەکاتێکدا ئەو بیرۆکەى پوچەلکردۆتەوە کە دەتوانرێ بە یەک لەبەشەکانى مێشک بیربکرێتەوە کەواتە لەراستى دا ئەم تیۆریە چى دەردەخات؟
بەشى ڕاستى مێشک:
بەپێى ئەو تیۆریەى ئاماژەى پێدراوە سەبارەت هەردوو بەشى راست و چەپى مێشک دەگەینە ئەوەى کە بەشى راستى میشک باشتر کاردەکات بەشێوەیەکى سەرەکى بەرپرسە لە تواناى ناسینەوەى جێگەکان و ناسینەوەى دەم و چاوو, موزیک, هەندێ جاریش کردارى ژمێرەیش دەکات تەنها بەراورد کاریى, نزیککردنەوە, هەستکردن وێنەى بینراو وادەکات بەشتێکى پر واتا بێتە بەرچاومان, هەندی لە تواناکانى ترى لاى ڕاستى مێشک دەخەینە ڕوو:
• ناسینەوەى روخسارو بیرکەوتنەوەى.
• دەربڕینى هەست سۆز.
• خوێندنەوەى سۆز و دەربڕینیان.
• رەنگەکان و ئاماژەى ناسینەوەیان.
• جۆراوجۆرى وێنەکان.
• هەستى و هەستیارى بۆ داهاتوو.
• داهێنان و کار ئاسان
• کراوە یا کۆمەلایەتى
بەشى چەپى مێشک
ئەوەى زانراوە بەشى چەپى مێشک زۆر بەتوانایە لە فەرمانە زمانەوانیەکان و لۆژیک و شیکردنەوەى بیرکردنەوە و ئەوبەشەى میشک چاکترە لە:
• زمان
• لۆژیک
• بیرکردنەوەى رەخنەگرانە
• ژمارەکان
• دەرەنجام و بەڵگەکان
• بریاردەر
خوێنەرى بەڕیز بەگوێرەى ئەو نەخشەیە دەتوانرێ بزانى تۆ کام لاى میشکت زیاتر بەکار دەهێنى لاى راست ENFP واتەکراوە E , هەستى N ,سۆزدارF , ئاسانکار P بەلام لاى چەپ ISTJ پارێزگارI, هەستەوەرS, بیرمەندT, بریاردەرJ
E واتا کراوە Extroverted , Nهەستى Intuitive ,F سۆزدارFeeler , P ئاسانکارPerceiver
I واتا پارێزگار Introverted,SهەستەوەرSensor ,T بیرمەندThinker,J بڕیاردەر Judger
کەواتە بۆچى تا ئیستا خەلک باسى تیۆرى میشکى لاى راست و چەپ دەکەن؟
لیکۆلەران ئەوەیان سەلماندوە کە کارکردن بەبەشێکى مێشک قسەى پڕوپوچە, بەداخەوە تائیستاش هەندێ باوەڕییان پێى هەیە و ئەوەش نازانن ئەو تیورییە کۆن بووەو بەسەرچووە, زۆریک لە خوێندکارانیش هەولى زیاتر لە تیگەیشتن لەو تیوریە میژوویە دەدەن لەبەرئەوەى گەشە بە پێشخستنى بیروهزرمان دەدات تا زیاتر لە ئەرک و فرمان و کارکردنى مێشک بگەینو لێکۆلەران هاوکارن بۆ گەیشتن بەو بنەرەتانەى کە هەردوو بەشى مێشک پشتى پێ دەبەستێ و بۆیە پێویستە جەختیش لەوەبکەینەوە کە هەردوو بەشى مێشک لەزۆر بابەت پیکەوە لەکاردان لەکاتێکدا یەک لەبەشەکان داهێنەرە لە هەندێ بابەتى دیاریکراو لەوەى تر، بەلام ئەوە لە گۆڕێ نییە بەیەک بەشى میشک کار بکرێ. سەبارەت ئەو کەسەى راستە مێشکە یا چەپە مێشکە تەنانەت ڕاستەوانە دەست و چەپەوانە دەست بەکارهێنان و باشترینى بڕگەیی مێشک زۆر لەوە ئاڵۆزترە چەپ دژە راست بی,بەنمونە هەندێ کەس شت یا تۆب بەدەستى راست دەهاوێژن، بەلام بەدەستى چەپ دەنوسن.