بێستون قه‌ره‌داغی: چوار به‌چوار یان دوو ئیداره‌ی.
هه‌رچه‌نده له كۆبونه‌وه‌ی هه‌ردو مه‌كته‌بی سیاسی (یه‌كێتی و پارتی ) له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێك كه‌وتن كه كه 18 مانگ كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بكرێت و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵبژێرێت، دواتر په‌رله‌مان گه‌وره‌ترین لیستی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕاسپێرێت بۆپێك هێنانی حكومه‌ت، هه‌رچه‌نده ئه‌م هه‌واڵه هاوڵاتیانی دڵخۆشكرد و واش نیشاندار كه لهڕێكهوتنی كۆتای نزیكن ، به‌ڵام هه‌فه‌ته‌یه‌ك دواتر ساردی بهدانوستانهكانهوه ده‌ركه‌وته‌وه .
گوایه پارتی له‌و ڕێكه‌وتنه پاشگهزبوهتهوه كه‌بڕیاره له‌نێوان پارتی و یه‌كێتیدا واژۆ بكرێت و ببێته بنه‌مای كاری حكومه‌تی هاوبه‌ش، یه‌كێتیش له دوای كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی په‌یامی ئه‌وه‌ی نارد بۆ پارتی كه كۆبونه‌وه‌ی 18 شوبات به‌نده بهڕێكهوتنهكهوه واته ڕێكه‌وتن نه‌كرێت یه‌كێتی به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه‌ی په‌ڕله‌مان ناكات و فشاریش ده‌كات گۆڕان به‌شداری نه‌كات، ئه‌گه‌رچی پارتی هه‌ر سوره لهسهركۆبونهوهكه ته‌نانه‌ت به‌بێ یه‌كێتیش، به‌ڵام به‌شداری نه‌كردنی یه‌كێتی كێشه‌كه قوڵتر ده‌كاته‌وه.
پارتی لهڕبردوودا لهمیدیاوه هاواری زۆری كردوو به‌شێك له‌و سه‌ركرده گه‌نجانه‌ی یه‌كێتیشی به‌خیانه‌تكار ناوبرد، به‌ڵام ئێستا له‌سه‌رمێزی گفتوگۆ له‌گه‌ڵیان داده‌نیشێت و تابێت مه‌رجه‌كانی خۆیان زیاتریش ده‌سه‌پێنن، له‌دواین كۆبونه‌وه‌ش، به‌پێی زانیاریه میدیایه‌كان پارتی ڕازی بووه به‌وه‌ی كه كاندیدی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه دیاری بكرێت، به‌و مه‌رجه‌ی پارتیش ڕازی بێت له‌سه‌ری، بۆ پۆستی وه‌زیری دادیش له حكومه‌تی عێراق پارتی داوای كردووه داوا له بارزانی باوك بكرێت ئه‌و كێشه چاره‌سه‌ربكات، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و گه‌نجانه‌ی یه‌كێتی كه‌ئێسته ئاراسته‌ی سیاسه‌تی یه‌كێتی ده‌كه‌ن و له كاتی 16 ئۆكیۆبهر پارتی به‌خیانه‌ت كاری ناوبردن ئه‌وه‌یان ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه.
یه‌كێتی زۆر باش ده‌زانێت پارتی ناچێته ژێر باری دوو ئیداره‌ی و شه‌ڕی ناوخۆ بۆیه به دڵی خۆی مه‌رجه‌كانی ده‌سه‌پێنێت و كه‌م كه‌میش پارتی پێی ڕازی ده‌بێت، ئه‌مه ئه‌گه‌رچی بۆیه‌كێتی به 21 كورسیه‌وه ده‌سكه‌وته به‌ڵام بۆ پارتی جگه له‌شكستی پێكهێنانی حكومه‌ت ڕێز نه‌گرتنه له ده‌نگ ده‌ره‌كانی و هێنده‌ی دیكه ده‌نگ ده‌ره‌كانی بێهیواكردووه له كاتێكدا له دوای 16 ئۆكتۆبه‌ر و قه‌یرانی دارای و دابه‌زینی نرخی نه‌وت ده‌نگیان به و حزبه دا كه دۆخی ژیانیان باشتربكات.
ئێسته هاوڵاتیان له دوای ئه‌م كێشمه‌كێشه‌ی یه‌كێتی و پارتی هیچ بابه‌تێكی حكومه‌تیان به‌لاوه گرنك نه‌ماوه و بێهیواش بون له‌باش بونی ڕه‌وشی ژیانیان .
ئه‌گه‌ر پارتی ههرسوربێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بكات ئه‌گه‌ر نیوه‌شی بێت، ئه‌وا حكومه‌تی داهاتوی باشتر نابێت له‌حكومه‌تی رابردوه بۆیه باشتره بیر له بژارده‌ی تربكاتهوه، بژارده‌ی تر بۆپارتی پێكهێنانی حكومه‌ته بێ یه‌كێتی كه ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه.
ئه‌گه‌رچی ئه‌مه بۆ ده‌نگ ده‌رانی یه‌كێتی و بۆ به‌شێك له‌و سه‌ركردانه‌ی كه به‌رژه‌وه‌ندیان لهنێوحكومهت هه‌یه باش نیه، به‌ڵام بۆخودی ماڵباتی تاڵه‌بانی و بۆ سه‌ركرده گهنجهكانشی قازانجه به‌مه‌رجێك ڕێكه‌وتن له‌نێوان پارتی ویه‌كێتی هه‌بێت چوارساڵی داهاتو پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆیه‌كێتی بێت له‌ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی پارتیش، به‌م شێوه‌یه هه‌م یه‌كێتی و ماڵباتی تاڵه‌بانی كێشه نێوخۆیهكانیان چاره‌سه‌رده‌كه‌ن و ده‌توانن واش له‌هاوڵاتیان بگه‌یه‌نن كه به‌شداریان له‌حكومه‌تێكدا نه‌كردووه و كه هاوسه‌نگی هێزی تێدانه‌بێت و هه‌لی كارنهڕهخسێنێت كه‌دروشمی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان بووه ، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ڕون ده‌بێته‌وه كه پارتی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كێدا ده‌كات چونكه ئێسته پارتی كێشه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه نازانێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ چ باڵێكی یه‌كێتی بكات.
بۆ ئەوەی ئەم قۆناغە بەجۆرێك تێپەڕێنین كە میللەتەكەمان زەرەرمەند نەبێت، بۆئه‌وه‌ی مەترسی بەریەككەوتنی پارتی و یەكێتی زیاتر نه‌بێت بۆئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ژیان و گوزرهرانیان باشتربێت، ئه‌گه‌ر لەسەر حسابی دیموكراسی و فەرامۆشكردنی هێزەكانی تریش بێت پێویسته بیر له رێگه‌چاره‌یه‌كی وابكرێتهوه هیچ نه‌بێت بۆ هه‌شت ساڵی داهاتوو ، بالهبری دوساڵ به‌دوساڵ یان دوئیدارهی چوار ساڵ به‌چوارساڵ بێت ، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش نه‌كرا ته‌نها ڕێگه چاره و کۆتا ڕێگه‌چاره هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته كه ده‌بێت پارتی په‌نای بۆبه‌رێت، دو‌ریش نیه ئه‌گه‌ر ئێستاش پارتی په‌نای بۆنه‌بات، ئه‌گه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی به‌م هه‌مو ئازار‌و كێشانه‌وه له‌دایك بێت له نێوه‌ی ڕێگای حكومه‌ته‌كه‌یدا په‌نای بۆنه‌بات.
به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تای پێكهێنانی حكومه‌تدا كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له نێو یه‌كێتی و پارتیدا چاره‌سه‌رنه‌كرێت و له‌و ڕێكه‌وتنه‌ی نێوانیاندا جێگه‌ی نه‌كرێته‌وه، چونكه به‌پێی یاسای ژماره 10 ی ساڵی 2018 ی هه‌ڵپه‌ساردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ماده‌ی 3 دا ده‌ڵێت پێویسته خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌ماوه‌ی دوو وه‌رزی گرێدانی ساڵی یه‌كه‌مدا له‌ژێر ڕۆشناییه پێوه‌ره گشتیه ده‌ستوریه‌كان بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نوسی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بدات، واته ئه‌و كات كێشه‌یه‌كی دیكه به‌رۆكی لایه‌نه‌كان ده‌گرێته‌وه كه كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه.