عیماد عه‌لی: ندهكرێت به‌م شێوه‌یه دابران دایبڕێت؟
ئه‌گه‌ر به‌گه‌شبینیه‌وه ته‌ماشای چالاكیه‌كانی پلاتفۆرمی دابران بكه‌ین، كه تاوه‌كو ئێستا وه‌كو بزوتنه‌وه‌یه‌كی سكیۆلاری و رۆشنگه‌ری (نه‌ك فه‌لسه‌فی) جه‌ماوه‌ری تا راده‌ی رێكخراو دێته به‌رچاو.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ده‌ستخۆشین، له هه‌ر قۆناغێكی مێژوییدا، بۆ تۆماركردنی هه‌ر هه‌ڵوێستێكی ده‌گمه‌نی مۆدیرن به‌به‌راورد به باری گشتی سه‌پێنراو و گوشاره‌ی كۆی گشتی بیری خه‌ڵك و، به تایبه‌تی له رووی فه‌لسه‌فی وئاینییهوه، هه‌میشه سه‌رمه‌شقانی ئه‌و پرسه باجی خۆیان له زۆر روه‌وه داوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی زۆر سروشتیه كه هه‌ر تازه‌گه‌ریه‌ك تا زه‌مینه‌ی نهرهخسیت به نامۆ ده‌بینرێت له ناو خه‌ڵكدا پرسی كۆنی خۆسه‌پێن به هیلاكی لاده‌برێت.
ئه‌م كۆنفرانسانه‌ی دابڕانیش له سلێمانی هه‌وڵیكی رۆشنبیری گشتیه له نێو بۆشاییه‌كی گه‌وره و پشێوی رۆشنگه‌ری له‌كوردستاندا، كه كهمینهیكی خه‌ڵكی نوخبه ده‌ستیداوه‌تێ و تێكه‌ڵی زۆر شتیتری كراوه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری حساب ده‌كرێت و دیاره له نێو خودی چالاكیه‌كاندا زیانی به‌خۆی ده‌گه‌یه‌نێت، چه‌ند ره‌فتار و بۆچونێكی هه‌مه‌چه‌شنی چۆنێتی به‌رێوه‌بردنی خودی چالاكیه‌كانه، چی له رووی سیاسیه‌وه بێت یان كاروباره له قاڵبدراوه به‌ناو فهلسفهیهكه، كه هیوادارم به سنگ فراوانیه‌وه لێم وه‌رگرن:
* جارێك، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه دانانی هه‌ر خه‌تی سورێك به هه‌ر هۆكارێكه‌وه بێت ئه‌گه‌ر سیاسی بێت زیاتر له‌وه‌ی بیروبۆچون و فكر و فه‌لسه‌فه‌ی خودی ده‌سه‌ڵاتدارنی چالاكیهكهش بێت، خۆی له خۆیدا دژی دروشمه سه‌ره‌كیه‌ی خودی پلاتفۆرمی دابرانه ( ئایین بۆ تاك و دیموكراسی بۆ هه‌مووان)، دیاره ئه‌گه‌ر ئایین بۆ تاك بێت، ئازادی و مه‌نتق وا فه‌رز ده‌كه‌ن كه بێئاین یان نا ئایینیش هه‌ر بۆ تاك بێت له‌رووی ئازادی تاكه‌وه، به‌ڵام ئه‌و مه‌رج و هیڵه سورانه‌ی ئازادی تاك زه‌وت ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش قوفڵكردنی عه‌قڵی ئازاده و ته‌نانه‌ت له هۆڵی كۆنفرانسه‌كاندا خه‌ڵك به ترس و وریاییه‌وه قسه ده‌كات نه‌وه‌ك له‌وباره‌وه له هێڵی سوره‌كه ده‌رنه‌چێت، ئه‌مه چ جای ئه‌وه‌ی له ناو خه‌ڵك و هه‌وڵی تێكهلبون و كاریگه‌ری ئه‌رێنی بۆ سه‌ر كۆی بیری گشتی كۆمه‌ڵ چه‌ند ده‌بێت.
* ئه‌گه‌ر به ئاگاییه‌وه بێت یان نائاگایه‌وه و له‌به‌ر هۆكاری ئه‌وه‌ی كه زۆرینه‌ی سهرقاڵبوانی ئه‌م كارانه له نێو كایه‌ی سیاسیه‌وه ئه‌م ئه‌ركه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، به روونی ئه‌وه‌ش ده‌بینین كه نه‌ك له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشیارانه‌وه به ته‌نها به‌ڵكو زۆر جار ته‌نانه‌ت له كاتی مشتومر و موداخهلهكانی خه‌ڵكیش زیاتر بۆچونی سیاسی ده‌رده‌خرێت و خۆی ده‌سه‌پێنێت و ئه‌و توێژینه‌وه‌ی كه خۆی له باری سیاسی بدات نه‌ك توێژینه‌وه فه‌لسفیه ده‌گمه‌نه‌كانی نێو كۆنفرانسه‌كان گفتوگۆی زیاتر له‌سه‌ر ده‌كریت ( من بۆ خۆم توێژینه‌وه‌یه‌كی ورد و پر به‌های یه‌كێك له كچه توێژهرێكانم به‌ناوی ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم (شارا)وه بینی كه شایانی ئه‌وه بوو قسه‌ی زۆری له‌سه‌ر بكرێت هاوشان بهناوتوێژینهوهیهك كه هه‌مان قسه سواوه سیاسیه‌كانی ده‌رباره‌ی عیراقی دوای روخانی دكتاتۆر دووباره كرده‌وه، كه‌چی زۆرترین گفتوگۆكان له‌سه‌ر ئه‌مه كرا)، ئه‌مه سه‌ره‌رای خاترانه‌ی پێدانی كات بۆ قسه‌كردن بۆ خه‌ڵكانیك بۆ خۆنیشاندان هاتبوون، ئه‌مه جگه له سه‌رپه‌رشتیاریش!
* هه‌وڵی هێنانی ژماره‌یه‌كی خه‌ڵكی زۆری دوور له‌م مه‌سه‌له‌یه و ئه‌گه‌ر دووریش بن له پسپۆرێتی و ئامانجی دابران، ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا نیشانه‌ی زاڵبونی فكر و بۆچۆنی سیاسیه به‌سه‌ر ره‌وتی به‌رێوه‌بردنی كۆنفرانسه‌كاندا، كه ئه‌گه‌ر به زانستیانه به‌راوردی واقع و پێكهاته‌ی رۆشنبیران و خه‌ڵك له گه‌ڵ ئه‌م جۆره پسپۆریهتیه بكرێت، ده‌بینیت ژمارهكهیهكی كه‌می خه‌ڵك سه‌رقاڵی ئه‌م كاره‌ن له ژیانیاندا و هه‌ر واش بووه له مێژوودا، له‌م باره‌وه نوخبه عه‌وامی گۆریوه، به‌ڵام زۆری هێنراوان نه‌ك هه‌ر قازانج ناگه‌یه‌نێت به‌ڵكو زه‌ره‌ر له باری كات و له چڕكردنی باسه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت و، زۆر جار ئاراسته‌كان به‌ره‌و شتی لاوه‌كی ده‌بات.
* ئه‌گه‌ر به هۆكاری كه‌م دهرامهتیشهوه بێت، توێژینه‌وه‌كان له‌و ئاسته‌دا نه‌بوون تاوه‌كو ببن به جێگه‌ی مشتومری خه‌ڵكانی سه‌رقاڵی ئه‌م بوارانه. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانێكی دیاری ئه‌م بوارانه له كوردستان تا راده‌یه‌ك هه‌ن كه بتوانن كۆنفرانسه‌كان ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن، به‌ڵام وجودیان نه‌بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاستی توێژینه‌وه‌كان زۆر جیاواز بوون و هه‌ندێكیان له ئاستی ئه‌وه‌دا نه‌بوون ته‌نانه‌ت له‌وێدا دابنرێن و دوباره‌كردنه‌وه‌ی قسه سه‌رتاییه‌كانی خه‌ڵكی تازه دهستبهكاربوی ئه‌م بوارانهبوو.
* نه‌بونی رایه‌ڵه‌یه‌كی واقعی و دووری قسه‌كانی چالاكیه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره له مه‌سه‌له تایبه‌ته‌كانی ئه‌و بۆچون و بابه‌ته زه‌قانه‌ی بیری خه‌ڵكی به‌گشتی له‌م بارانه‌وه داگیر كردووه، به تایبه‌تی پرسیاره سه‌ره‌تاییه فه‌لسه‌فیه‌كان( خۆنه‌دان له بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی فه‌لسه‌فه و خودا و ئایین و ورده‌كاریه‌كانی و پێغه‌مبه‌ران، هیچی بۆقسه كردن له‌سه‌ر فكر و فه‌له‌سه‌فه‌ی نه‌هێشتبووه‌وه).
* حسابی له‌راده‌به‌ده‌ر بۆ كاردانه‌وه‌ی لاهوتیهكانی كوردستان به‌تایبه‌تی ئیسلامی سیاسی و موجامهلهكردنیان، كه هه‌رگیز ئه‌مه وایان لێناكات باوه‌ر به ئازادی بكه‌ن له‌م بارانه‌وه و ته‌نانه‌ت له‌لای میانرهوترین لایه‌نیانه‌وه له رووی فكریه‌وه، پره‌نسیپه‌كانیان رێگه به‌م چالاكیانه نادات، تا ئێستاش له مێژوودا هه‌روا هاتووه .
بۆیه ده‌كرێت به سودوه‌رگرتن له كه‌موكوریه‌كانی ئه‌م چالاكیانه بۆ ساڵانی داهاتوو، ده‌كرێت به شێوه‌یكی چرتر و مكورتر زۆر شتی تر له‌به‌رچاو بگیرێت:
* هه‌وڵ بدرێت كۆنفراسه‌كانی داهاتوو، توێژینه‌وه‌ی جۆری و خه‌ڵكی نوخبه هاوشان له‌گه‌ڵ فروانكردنی بازنه‌ی روماڵی راگه‌یاندنی چالاكیه‌كه بۆگه‌یاندنی به خه‌ڵكی كوردستان به گشتی بێت، ئه‌مه‌ش له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان قازانجی زیاتر ده‌بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌م كاره له باره‌ی كه‌می خه‌رجی ئیداریشه‌وه بێت باشتره.
* ته‌كلیف كردنی خه‌ڵكی پسپۆر له‌م بواره بۆ به‌شداریكردن، نه‌ك ته‌نها خه‌ڵكی بیانی به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی خۆشمان كه ئاوێته‌ی كۆی گشتی بیری خه‌ڵك بوون له كوردستان و له هه‌وڵی خۆیاندان بۆ دانانی كاریگه‌ری بواری فه‌لسه‌فی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵ .
*بۆ تێكه‌ڵكردنی خه‌ڵك به‌م چالاكیانه، هه‌وڵ بدرێت چالاكی رۆشنبیری و په‌روه‌رده‌یی هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ستنی ئه‌م كۆنفرانسه بكرێت و، داوا له وه‌زاره‌ته‌كان بكرێت به‌شداری جدی و راسته‌وخۆیان له‌و باره‌دا هه‌بێت، بۆ تێكه‌ڵبون و كارلێكی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵدا.
هیوادارم ئه‌و توله رێگه روناكهی ئه‌م بواره و ئه‌و نوزه نوزه‌ی نێو ئه‌م جه‌نجاڵی و پشێویه‌ی فكر و فه‌لسه‌فه له كوردستان رێچكه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆی بگرێت و كاروانه‌كه‌ی به‌ڕێكه‌وێت بۆ ئه‌و ئاسۆ زۆر ته‌سكه‌ی له دووره‌وه دیاره.