پشکۆ ناکام: پرسە.
بە غەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (بزوتنەوەی گۆڕان)مان بیست، بە خەسارەتێکی گەورەی موعارەزەی هەرێم ئەژمێردرێت ، کە لە 19/ی شوباتی ئەمساڵ لە “پیرمام” کۆچی دوایی کرد .
بزوتنەوەی گۆڕان) کە زڕ برای “ی. ن. ک” و براگەورەی باڵی ڕیفۆرم” بوو لە تەمەنی کورتی خۆیا ئەکتیڤ و جێی هیوا بوو تا ئەو کاتەی تووشی نەخۆشی” شێر پەنجەی بنەماڵە بوون” بوو، ئیتر بەدەست ئەو دەردەوە ئەیناڵی تا دوا ساتەکانی ژیانی، جگە لە نەخۆشییەکەی کەووتبوە ململانییەکی توند و بوو بو بە دووبەشەوە، بەشێکیان پێیان وابوو نەخۆشییەکەی لە نەخۆشخانەی ” پیرمام ” چارەسەر ئەکرێت و بەشەکەی تریان پێیان وابوو لە نەخۆشخانەی ” خەڵک ” چارەسەری پێویست هەیە،
دوا جار لایەنگرانی ” پیرمام” سەرکەوتن و بوونە هۆی کۆچی دوایی لە نەخۆش خانەی ” پیرمام/ بەشی پلە و کورسی” و دوای خۆی سێ نەوەی بە جێ هێشت بە ناوەکانی: سەلەفی، پارلەمانی، ئینتیهازی، کە ڕۆڵی بەرچاوویان هەبوو لە گیرسانەوەی لە نەخۆشخانەی پیرمام و دواتر گیان لەدەست یانی ……………
خوای گەوەرە سەبووری بات بە هەموو لایەک
” انا للعائلة و انا الیها راجعون “
هاوڕێیانی لاوێتی ” ب.گۆڕان “
- Latest Posts by
پشکۆ ناکام: بەرد…
-پشکۆ ناکام: دەستکێش..
-پشکۆ ناکام: دوور لە خوا.
- All Posts