ئارام هادی: یەکێتی دەتوانێت بارە لارەکە ڕاست بکاتەوە؟
لە ئێستادا دۆخی (سیاسی. کۆمەڵایەتی. ئابوری. دیموکراسی. هاوکات بنەچەی سیستەمی حوکمڕانی هەرێمی کوردستان) لە لێڵی یەوە هەنگاو بەرەو تاریکی دەنێت کە ئەو سەری بۆ پارتی ڕوونەو بۆ خەڵک متبون. سەرباری تێبینیەکان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن ئاساییە پارتی 45کورسی هەبێت، بەڵام ئاسایی نیە کۆی گشتی جومگە ئەساسی و هەستیارەکانی هەرێم کۆنترۆڵ بکات، ناکرێت سەرۆکایەتیەکانی (هەرێم و حکومەت و ئەنجومەنی ئاسایش و وەزارەتی سامانە سروشتیەکان)ی بەدەست بێت کەئەمەی کۆتای‌یان بەهۆی نەوت و غازەوە چارەنوسی نزیكه‌ی 85%داهاتی وڵاتی لەبەردەستە، لەلایەکیتریشەوە بە دوو بازگەی تۆکمە پەرلەمانیشی خستۆتە ژێر عەباکەی خۆیەوە یەکەم لە لیژنەی یاساییدا کە هیچ پرۆژەیەک ناچێتە پەرلەمان تا دەنگی زۆرینەی لیژنەی یاسایی لەسەرنەدرێت کەله یانزده ئه‌ندام پێكدێت، شه‌شیانی بۆخۆی پچڕیوه چواریان پارتی و دوانیشیان نزیكه‌كانیه‌تی، دوومیشیان جێگر و سكرتێری پەرلەمانە کە یه‌كه‌میان پارتی و دووه‌میشیان نمایندەی سیاسەتی پارتی ده‌كات، كه‌وابێت هه‌ركه‌سێك سه‌رۆكی په‌رله‌مان وه‌ربگرێت به‌م حاڵه‌ی ئێستاوه جگه له پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كه ته‌نانه‌ت توانای گۆڕینی مێزه‌كه‌ی به‌رده‌می نابێت، چجای ئه‌وه‌ی یاسا ده‌ربكات!.
به‌م جۆره‌ی ئێستا چوارساڵی داهاتوو هه‌نگاوه‌كان خێراترئهبن بۆ بنیاتنانی سیسته‌می حوكمڕانی هه‌رێم هاوشێوه‌ی سوڵتانه‌كانی عوسمانی، كهپشكێكی به‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌وێت به‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌كاردانه‌وه‌ی سه‌رنه‌گرتنی ڕێككه‌وتنی ده‌باشانی نێوان خۆی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارتی كردی!.
ڕێگاكانی به‌رده‌م یه‌كێتی
1. یه‌كێتی گه‌ر ده‌توانێت ده‌سته‌به‌ری وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم بكات دواتر له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌شێك له وه‌زاره‌ته گرنگه‌كان وه‌ربگرن، به‌مه‌ش واده‌كه‌ن هه‌ندێك به‌ربه‌ستی كۆنكرێتی له‌به‌رده‌م هه‌نگاوه‌كانی پارتی دابنێن ئه‌وه كارێكی باشه.
2. یا به‌و یاسایه‌ی له 2015ده‌رگای په‌رله‌مان داخرا و وه‌زیره‌كانی گۆڕان به ته‌له‌فونێك نێردرانه‌وه بۆماڵه‌وه، گه‌ر یه‌كێتی توانای هه‌یه به هه‌مان یاسا و به‌ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سكرتێر و جێگری په‌رله‌مان بگۆڕێت و لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و چوار ئه‌ندامه‌كه‌ی پارتی له لیژنه‌كه‌دا بكات به سێ و یه‌كگرتوی ئیسلامیش ئه‌ندامێكی بۆ دانرێت ئه‌مه‌ش هه‌رباشه، له‌م كاته‌شدا پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ یه‌كێتی بێت ده‌توانێت پارسه‌نگی هێز ڕابگرێت.
3. له‌ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌گرتنی ئه‌و دوو خاڵه‌دا پێویسته یه‌كێتی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌په‌له كار له‌سه‌ر لاوازكردنی هه‌ولێر وه‌ك ناوه‌ندی هه‌رێم و په‌ره‌پێدانی (لامه‌كه‌زی ئیداری) بۆ پارێزگاكان بكه‌ن، به‌جۆرێك هه‌ر پارێزگایه‌ك له هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن حكومه‌تی خۆی بێت و هه‌ر پارێزگایه‌كیش خاوه‌ن بڕیاری خۆی بێت به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌ولێر، له‌م حاڵه‌ته‌شدا ده‌كرێت ته‌نها له پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌كاندا هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ههولێربكهن.
دواجار ده‌بێت هه‌موو حزبه‌كانی هه‌رێم به كه‌مه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان و به‌وانه‌شه‌وه كه له ده‌سه‌ڵات یا ئۆپۆزسیۆنن ئه‌وه له‌به‌رچاوبگرن به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی كه هه‌یه به هه‌موویان %52ی ده‌نگی ده‌نگده‌رانی هه‌رێمیان هێناوه، واته %48ی خه‌ڵك باوه‌ڕی به هیچتان نیه و كۆی گشتی سیسته‌می حوكمڕانی هه‌رێم ڕه‌د ده‌كه‌نه‌وه، كه‌وابێت بۆ نوێكردنه‌وه و تهندروستكردنهوهی سیسته‌می حوكمرانی هه‌رێم پێویستمان به گۆڕینی ئه‌م شێوازه‌ی ئێستاهه‌یه و لامه‌ركه‌زی ئیداری باشترین بژارده‌یه.