زەبەنگ بەهادین: دكتۆر فاوست له سه‌ده‌ى شازده‌وه بۆ سه‌ده‌ى بیست و یه‌ك له سلێمانى.
پرسیاره‌كه لێره‌وه ده‌ست پێده‌كات, بۆ دكتۆر فاوست له سلێمانى؟ كێن دكتور فاوستهكان؟ ئایا ئێمه‌ش دكتور فاوستێن؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیارانه‌یه و ده‌یه‌ها پرسیارى تر كه لاى بینه‌ر دروست ده‌بێت ساتێك ده‌چێته بینینى شانۆگه‌رى دكتۆر فاوست, بینه‌ره‌كان وه‌ختێ ده‌چنه ژوره‌وه خه‌نده له‌سه‌ر لێوهكانیانه ده‌یانه‌وێت ئێواره شانۆیه‌كى وه‌ك ئه‌وانى پێش‌و به‌رێ بكه‌ن و به كۆمه‌ڵێك ته‌نز و بابه‌تى تازه‌وه بچنه‌وه ماڵه‌وه, ئایا غه‌مگین ده‌بن یان شاد ده‌بن, ئه‌مه گرنگ نى یه گرنگ ساتێكى تر‌ى وه‌ك ئه‌وانه‌ى پێشویان برده سه‌ر, به‌ڵام له‌گه‌ڵ چونه ژووره‌وه بۆ شانۆگه‌رى دكتۆر فاوست ئه‌و حه‌ز و خه‌ونه ئه‌پوكێته‌وه, هه‌موومان چووین, خۆمان و شه‌یتانه‌كانمان, خۆمان و فریشته‌كانمان, خۆمان دیدبینیمان بۆ ئێستامان, خه‌ونه‌كانمان بۆ داهاتومان, وه‌لێ ئاخۆ هه‌ر وا دێینه ده‌ره‌وه؟
شانۆگه‌رى دكتۆر فاوست ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌ده‌كانى شازده بۆ ساڵانى 1590 كان كه‌متر یان زیاتر, ساتێك دكتۆر فاوست ده‌بێته جادوگه‌ر و پهمانێك له‌گه‌ڵ شه‌یتان ده‌به‌ستێت بۆ باڵا بوونى ده‌سه‌ڵاته‌كانى بۆ راكردن له مردن بۆ شاردنه‌وه‌ى ترسه‌كانى, بۆ گه‌یشتن به حه‌زه‌كانى بۆ تێر كردنى نهوسهكانى, لێره‌دا ناچینه سه‌ر وورده‌كارى ده‌قى شانۆگه‌رى یه‌كه پێویسته خوێنه‌ر خۆى بینه‌رى دكتۆر فاورست بێت تا بچێته نێو ده‌قه‌كه, ئه‌وه‌ى شانۆگه‌رى دكتۆر فاوست به جێ ى هێشت لاى ئێمه كاره‌سات بوو, له سه‌ده‌ى شازده وه بۆ سه‌ده‌ى بیست و یه‌ك له ناو ئه‌و هه‌موو پێشكه‌وتنه تهكنهڵوژیایى و ئه‌و مه‌عریفه گه‌ورانه‌وه بۆ فاوست له سلێمانى یه؟ كێن فاوستهكان؟ ئه‌م كاسته بۆ بانگێشتى فاوستیان كردوه بۆ كوردوستان؟
به دڵنیایى ئه‌و ئه‌كته‌رانه‌ى چونه ناو نمایشى گه‌مه‌كانى فاوست و شه‌یتان له ئێره به‌دوا چیتر نابنه‌وه مرۆڤه‌كانى پێشوتر ئه‌وان چونه رێگه‌یه‌كى جیا رێگه‌یه‌ك دركى زه‌حمه‌ته‌و هاتنه ده‌روه‌ى ئه‌سته‌مه, وێرانى كارى ئه‌م ئه‌كته‌رانه سه‌ره‌تا به كوشتنى فاوستهكانى خۆیان ده‌ستى پێكرد له پاشان هه‌وڵدان بۆ كوشتنى فاوستهكانى ده‌روه.
ساتێك بینه‌ره‌كان ده‌چنه ژوره‌وه له‌گه‌ڵ شه‌یتانه‌كانى خۆیان ده‌چن هه‌ر یه‌كه‌و ده‌ستى شهیتانهكهى خۆى گرتووه‌و له پاڵ خۆیدا دایناوه, وه‌لێ كاتێك شهیتانهكهى فاوست دێت هه‌موو شه‌یتانه‌كانى ناو هۆڵى نمایشه‌كه هاوڵهكانیان جێدێلن و ده‌چنه لا شه‌یتانه‌كانى فاوست, لێره‌وه ئافاته گه‌وره‌كه دروست ده‌بێت.
لێره‌وه ئه‌و ته‌نیایه دروست ده‌بێت كه ترس خه‌به‌ر ده‌كاته‌وه له‌ناو ماندا, ترس له‌وه‌ى ئێمه‌ش فاوست بووین ئه‌ى فاوستهكانى ده‌ره‌وه كێن كوان؟
ئایا فالگرهوهو و ئه‌ستیره خوێنه‌كان و به‌رد فرۆشه‌كان فاوستن به ته‌نها له‌م سه‌رده‌مه‌ى ئێمه, نه‌خێر ئه‌وه‌ى ئه‌و ئه‌كته‌رانه ویستیان بڵێن به ته‌نها ئه‌وانه فاوست نین, زۆرینه‌مان ئێستا فاوستین, سیاسى یه‌كانى دوێنێ شۆرشگێر بوون و ئه‌مرۆ مشه خۆر و بازرگانه چاو چنۆكهكان پیاوێكى ئاینى كۆیله فاوستن ئه‌وان له‌گه‌ڵ شه‌یتان له ویرانكردنى به‌ها جوانه‌كانن له كوردوستان په‌یوه‌ست نامه‌یان مۆركردوه, ئه‌و مامۆستا‌و دكتۆر و پیشهگهرانهى وه‌ك كاڵه سه‌یرى مرۆڤ ده‌كه‌ن فاوستن ئه‌وانه شهیتانێكیان له‌گه‌ڵ خۆیان هه‌ڵگرتووه نه‌وه‌ى داهاتوو وێران ده‌كات. ئه‌و خیزانانهى له پشتى تهكنهڵۆژیاوه خۆشه‌ویستى و په‌روه‌رده‌یان وونكردوه ئه‌وانه فاوستن, ئه‌و عاشقانه‌ى ته‌نها له‌زه‌تێكى ساتى ویستیانه له خۆشه‌ویستى یه‌كى ناسكدا فاوستن, ئه‌و رۆشنبیرانه‌ى بونه‌ته كۆیله و رازاوهكانى جیهان گه‌مارۆى داون فاوستن, ئه‌و نوسه‌رو شانۆكار و میدیا كار و میوزهن ژهنانهى بونه‌ته كۆیله‌ى حیزبه‌كان فاوستن.
به‌ڵام ئاخۆ كه‌ى خه‌به‌ر دێن, ساتێك له شانۆگه‌رى فاوست دێته ده‌روه له خۆت ئه‌ترسى گومانه‌كان زیاد ئه‌بن, هه‌ڵبه‌ت دروست بوونى ئه‌م ترس و گومانانه به ته‌نها ده‌ق نى یه, ئه‌و كاستهى له‌سه‌ر ته‌ختى شانۆكه تێكه‌ڵ ده‌بن له‌گه‌ڵ من و تۆ و خۆیان و شه‌یتان و حه‌زو ترس و گومان و وێران ئه‌م ستافه خۆشیان ره‌نگه بترسن له‌وه‌ى بڵێن چیمان كرد, ستافى شانۆگه‌رى فاوست به ته‌نها به ده‌ستخۆشى و سه‌ركه‌وتن و شكسته‌وه نایته ده‌ره‌وه ئه‌ویش وه‌ك ئێمه به ترس و گومانه‌وه دێته ده‌ره‌وه ترس له تێكه‌ڵ بوونه‌وه به كۆمه‌ڵگا به بێ هاوه‌ڵى شه‌یتانه‌كان.
فاوست ئێستا پێ ووتین ئه‌مه ئێستاى ئێمه‌یه ئێٍستا كۆمه‌ڵگاى كوردى له سه‌ده‌ى بیست و یه‌ك, ده‌بێت له ئێستا به دوا بپرسین بۆ ئیمه له‌م كاته‌دا تازه له سه‌ده‌ى بیست و یه‌كى ئه‌وروپایین, چى بكه‌ین تا د‌رك به‌و نارێكى و به‌و كۆیله‌یه‌تى یه‌و به‌و خۆفرۆشیانهمان بكه‌ین بۆ شه‌یتانه‌كان, لێره‌دا به دوا كارى رۆشنبیرانه ئه‌و نامه‌یه‌ى فاوست دایه ده‌ستمان ده‌بێت كارى له‌سه‌ر بكرێت, ده‌ستخۆشى له ستافى شانۆگه‌رى یه‌كه هه‌رچه‌نده ئیره‌ى نابه‌م به حاڵتان ساتێك كۆتا نمایش ده‌بێت ئه‌و كات ده‌بێت ئێوه‌ش بچنه ناو ترس و گومانه‌كان و بگه‌رێن به دواى فاوستهكان دا لێره به دوا نه ئێمه ئێمه‌ى پێشوین نه ئێوه ئێوه‌ى پیشوو ده‌بن.