لوقمان غه‌فوور : چاو لهمایكل بۆمپیۆ بكه نه‌ك له‌ئاشتی هه‌ورامی.
دوێنێ ئێواره كاتێك چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی مایكل پۆمبیۆ- ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا-م له كه‌ناڵی سی ئێن ئێن، بینی، ئه‌و ساته پڕ نائومێدییه‌ی ژووره بچكۆڵه بێ په‌نجه‌ره‌كه‌ی نهۆمی دووه‌می رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ-م هاته‌وه‌یاد كه بهرۆژنامهنووسه هاوكارهكهمم، وت، ته‌له‌فۆنێك بۆ ئاشتی هه‌ورامی بكه.
ساڵی 2006 سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی ئاشتی هه‌ورامی بوو وه‌ك وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان له كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێم، هێشتا ئه‌و نه‌كه‌وتبوو به‌سه‌ر ناز و نیعمه‌تی نه‌وت و پاره‌ی نه‌وت-دا، ته‌له‌فۆنێكم بۆ كرد به خۆشحاڵییه‌وه وه‌ڵامیدامه‌وه و وتیشی، هه‌ر پرسیارێكت هه‌بوو له‌هه‌ر كات و ساتێك‌دا بوو من ئاماده‌م، ئه‌م په‌یوه‌ندییه وه‌ها خۆشحاڵی كردم، پێموابوو ئیتر هه‌ر پرسیارێكمان هه‌بێت ده‌ریاره‌ی نه‌وت و وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بێوه‌ڵام نامێنینه‌وه. له‌و ده‌مه‌دا له‌گه‌ڵ كاك كاوه شێخ عه‌بدوڵلا پێكه‌وه كارمان ده‌كرد، ژماره‌كه‌یم دا به‌ویش، وتم هه‌ر پرسیارێكت هه‌بوو ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئاشتی هه‌ورامی، بێدودڵی ته‌له‌فۆنی بۆ بكه، پاشنیوه‌ڕۆیه‌ك هه‌واڵێك وادهیخوازت په‌یوه‌ندی به ئاشتی هه‌ورامییه‌وه بكرێت، ئه‌و ئه‌ركه‌م به‌كاك كاوه سپارد، كاتێك وه‌ڵامه‌كه‌ی بۆ گێرامه‌وه، سه‌رمسوڕما. ته‌واو به گومان بووم له‌وه‌ی ئه‌و پیاوه‌ی رۆژه‌كانی یه‌كه‌می ده‌ستبه‌كاربوونی بێت.
ده‌مه‌وێت په‌نجه بخه‌مه سه‌ر كێشه‌یه‌ك كه كێشه و ده‌رده‌دڵی هه‌موو میدیاكاری باشوره به‌گشتی، ئه‌م كێشه‌یه نه‌ك ته‌نیا سیفه‌تی كه‌سێكی وه‌ك ئاشتی هه‌ورامی-یه كه نه‌خۆیی و نهوهزارهتهكهی بن و بنه‌چه‌ی هه‌یه، به‌ڵكو ئه‌مه سیفه‌تی زۆری وه‌زیره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌و رۆژ له‌دوای رۆژیش ئه‌م پشتگوێخستن و بێبایه‌خ سه‌یركردنه‌ی وه‌زیره‌كان بۆ ئه‌م پرسه په‌ره‌ده‌ستێنێت، ره‌نگه به‌شێكی گه‌وره‌شی په‌یوه‌ندی به‌و بێسه‌روبه‌ره‌یی و بێ ئاسته‌ی به‌شێك له‌كه‌ناڵه میدیاییه‌كانی باشوری كوردستانه‌وه هه‌بێت، به‌ڵام هێشتا ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵ و میدیا و میدیاكاری باش هه‌ن كه جێگه‌ی متمانه‌ن. ئه‌و بێبایه‌خ سه‌یركردنه‌ی وه‌زیره‌كان بۆ میدیا ده‌لاقه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كردۆته نێوان خۆیان و میدیا، دواجار هه‌ردوولا زه‌ره‌رمه‌ند بوون. له‌كاتێكدا له‌ئه‌مریكا وه‌زیره‌كان و به‌رپرسه باڵاكان لهچاوهڕیدان میدیاكان چاوپێكه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، نه‌ك میدیا له‌چاوه‌ڕوانیدا نقوم ببێت تا وه‌زیرێك دێت به‌هانایه‌وه بۆ لێدوانێك.
من ئه‌مه یهكهمینجارم نییه، مایكل بۆمپیۆ ده‌بینم له‌میدیاكانی ئه‌مریكا، ده‌یان چاوپێكه‌وتنی تریم بینیوه، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی به‌ده‌یان په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی كه به‌داخه‌وه وه‌زیره‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی باشور له‌ده‌یان ته‌له‌فۆن ده‌شێت ته‌له‌فۆنێك وه‌ڵام نه‌ده‌نه‌وه. هه‌رچه‌نده من لێره‌دا مایكل بۆمپیۆ-م به‌رێكه‌وت وه‌ك نمونه‌یه‌ك كهوتهبهرچاو، له‌كاتێكدا به‌شێكی زۆری ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا چاوپێكه‌وتن به‌به‌شێكی گرنگی ژیانی سیاسی و پروپاگه‌نده‌ی دیموكرات و كۆمارییه‌كان ده‌زانن و هه‌رگیز خۆیانی لێبهدووورناگرن، ژنه كۆنگرێس و پیاوه كۆنگرێسهكان میدیا به‌به‌شێكی دانه‌بڕاو ده‌زانن له سیاسه‌ت، كه‌چی به‌داخه‌وه وه‌زیر هه‌یه له‌كوردستان به هه‌موو ته‌مه‌نی وه‌زیرێتی یه‌ك چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌نووسی نه‌بووه.
ئه‌م هه‌ڵوێسته نه‌ك زیان به‌خودی كاری به‌رێوه‌بردن و پروپاگه‌نده‌ی كاركردن ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵكو ده‌بێت به‌شێك له‌دابڕانی نێوان میدیا و ئیداره‌ی حكومه‌ت و نه‌گه‌یاندنی په‌یامێكی رون و بێ پێچ و په‌نا له‌گه‌ڵ میدیا. به‌داخه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م كه‌مبایه‌خ سه‌یركردنه‌ی میدیای كوردیدا، وه‌زیره‌كانی ئیداره‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌ن له‌سه‌ر یه‌ك پێ به‌رامبه‌ر میدیای عه‌ره‌بی و بیانی، راوه‌ستن. له‌دیدێكی ته‌سك و كورتبینییهوه، چاوپێكه‌وتنی كه‌ناڵێكی عه‌ره‌بی-یان پێ باشتره وه‌ك له‌كوردی له‌كاتێكدا ئه‌و پێویسته مخاته‌به‌ی گه‌لی باشوری كوردستان بكات نه‌ك مخاته‌به‌ی هاووڵاتیه‌كی به‌سره یان كوت و عه‌مماره. جگه له‌وه‌ی ئه‌و كۆنڤهرزهیشنهی میدیاكارێكی كورد ئه‌توانێت باشتر ده‌رباره‌ی ژیانی هاووڵاتیان و په‌یوه‌ندی بهوهزارهتهكهیهوه، رێكیخات، هه‌رگیز میدیاكارێكی عه‌ره‌ب یان بیانی نازانێت و ناتوانێت رێكیخات، میدیاكارێكی كورد وێنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ژیانی وه‌زاری ئه‌و ده‌بینێت، به‌ڵام میدیاكارێكی بیانی وێنه‌یه‌كی بچووك له‌سه‌ر كاری ئیدراریی و ژیانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئه‌و ده‌بینێت.
جا بۆئه‌وه‌ی ئه‌م دابڕانه نه‌هێڵرێت له‌نێوان وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی حكومه‌ت و میدیادا، پێویسته وه‌زیره‌كان كه‌مێك چاو له مایكل بۆمپیۆ-ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بكه‌ن نه‌ك له‌ئاشتی هه‌ورامی – وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكه‌مه‌تی هه‌رێم.