عوسمان عومەر: تایەفەى صابیئە مەندائیەکان یا ئاینى مەندائیەکان. بەشى چوارەم.
3- 1 پلەى پیاوە ئاینیەکانیان:
لەزۆربەى ئاینەکان دا هەندێ کەس پلەى ئاینی وەردەگرن بەپێى قوڵ بونەوەیان لەئاینەکە. ناونانى پیاوى ئاینى لەئیسلام دا بیروراى جیاوازى لەسەرە، بەلام لەڕاگەیاندەکان بەشێوەیەکى فراوان بەکاردەهێنرێ, ئاینى ئیسلام جیاوازە لەئاینەکانى دیکە و هیچ کەسێکى دیارى نەکردووە بۆ ئەوەى بەپیاوى ئاینى ناوببرێ، چونکە لە ئیسلام دا پلەى کەهەنوتى نییە، بەلام هەندێکیان زاناترن بۆیە بە (زاناى ئاینى بەعەرەبى عالم دین) ناودەبرێ، لەگەل ئەوەشدا چەند ناونانێک هەیە لەوانە( فەقیهە و حافظ و قارىء خوێنەرو لەبەرکەرى قورئان, ئيمام واتە پێش نوێژ, خطیب واتە ئەوەى لەهەینى وتاردەدات, بانگخواز, موحەدث واتە پسپۆرە لەفەرمودەو ناسینى فەرمودە, شیخ الاسلام و مەلا بەلام لاى شیعە ئیمام واتە جێنشینى پێغەمبەر(د.خ)و چەند پلەیەک وەک جوجەت الاسلام و تایەتوڵا.
چینى پیاوە ئاینیە ئیسلامەکان لەچینێکى دیارکراوى ئابورى یا کۆمەلایەتى نین لە ئاینى ئیسلام دا و لاى مەسیحیەکان شماش , ڕاهب, اسقف, مطران, بطریرک و پاپا لاى جولەکەش بعل شیم و حاخام و قەشەى جولەکە هەیە* لەئاینى مەندائى پیاوە ئاینیەکانیان کردووە بەچەند جۆریکەوە:
• الحلالى بەزمانى خۆیان ویسمى پێ دەگوترێ ئەو پیاوە ئاینیە لە رێوڕەسمى جەنازە کارى خۆى دەبینێت و پێش دەکەوێ, لەلایەن خەلکەوە هەرچى سەرببڕدرێ سونەتى سەربڕینى بۆدەکات, تەنها دەبێ لەگەل کەسێک هاوسەرگیرى بکات یەکەم شوى بێ, خۆ گەر هاوسەرگیرى لەگەل ژنێکى مێرد مردو یا تەلاقدراو ئەنجامدا ئەو پلەیە لەدەست دەدات و ڕێگا گیرى لێدەکرێ پێى هەستێ تەنها گەر 360 جار خۆى و هاوسەرەکەى تعمید واتە خۆ خستنە ئاو یا خۆ لە ئاوهەلکێشان ئەنجام بدەن لە ئاوى لەبەر رؤیشتو.
• ترمیذا کە ئاستى حەلالى تێپەراند بەمەرجێ هەردو کتێبى پیرۆزى سدرة انشماثا و نیانى واتە کتیبى چونیەتى تەعمید و زیکەرەکانى تەواو کردبێ, ئەوکات خۆى لەئاو هەلدەکێشێ لەوئاوەى لەمەنداکەیان هەیە بۆ حەوت ڕۆژ هەردەم بەخەبەر بێ و نابێ چاوى بنوقێنێ تاخەو نەبینێ لە پلەى حەلالیەوە دەچێتە ترمیدە و تەنها کاریشى مارە بڕینى ئەوکچانەیە کە یەکەمجار شودەکەن بەعەرەبى باکرەى پێ دەگوترێ.
• ئە بیسق ئەو ترمیدەیە کە تایبەت مەندە بەمارەکردنى بێوەژنان لەوپلەیە ناچێتە پلەى تر.
• کەنزابرا ئەو ترمیدە خاوەنچاکە پیاوچاکەیە کە هەرگیز بێوەژنى نەکردبێ بەهاوسەرى خۆى دەتوانرێ ببێ بە کەنزابرا کاتێ کتێبى کەنزارباى بەتەواوى لەبەرکردبێ و بتوانێ لێکيبداتەوە بۆخەلک هەندى شت بۆ ئەو هەیە بۆ کەسى تر نییە, بۆنمونەگەر یەکێکى بەدەست کوژرا لە تایەفەکە سزا نادرێ چونکە وەکیلى سەرۆکى خوداییە.
• الریش امە واتە سەرۆکى گەل خاوەن قسەیەو جێبەجێ دەکرێ لە ناو سابیئە مەندائیەکانى ئەمرۆ کەس نییە گەیشتبێتە ئەو پلەیە چونکە پێویستى بە زانست وزانیاریەکى زۆرباڵا دەوێ.
• ڕەبانى جگە لە یحیى کورى زەکەریا (ر.خ) کەس نەگەیشتۆتە ئەو پلەو پایەیە و نابێ دووکەس لەیەک کاتدا هەبن لەو پلەیە, بەپێى بیروباوەرى مەندائیەکان ڕەبانى بەرزدەبێتەوە بۆ ئەوەى لەدونیاى نورانى نیشتەجێ بێت و دابەزێتەوە بۆ ئەوەى راسپاردەکانى ئاینەکە بگەیەنێتە تایەفەکە و جارێکى تریش بەرز بێتەوە بۆلاى جیهانى خوداوەندى نورانى.44
3- 2 / پەرستگاکەیان:
مەندا لاى مەندائیەکان بینایەکە لە قامیش وبەقوڕ سواخ دراو دروستکراوە بۆ ئەوەى (نەریتە ئاینیەکان طقوس دینیە)ى تێدا بەجێ بهێنرێ لەلایەن پیاوە ئاینیەکانیانەوە ,پەرستگاى مەندائیەکان کتێبە پیرۆزەکانیشى تیدا هەلدەگیرێ لەمەنداکەیان پیاوە ئاینیەکان تعمید واتە خۆخستنە ئاو یا خۆ لەئاوهەلکێشان ئەنجام دەدەن ویەکێک لە مەرجەکانى مەندا ئەوەیە پیویستە لە کەنار ئاویکی لەبەر رۆیشتو دروست بکرێ ودەرگاى چونە ژوورەوە روەو باشوربێ بۆئەوەى کە چویتە ژوورەوە ئەستیرەى جەمسەرى باکور بەرەو رووت بێ و پیویستە جۆگەلەیەکى تێدا بێ کە ئاوى لەبەربروات وبەسترابێتەوە بە روبارەکە و ژنان بۆیان نییە بچنە ناو ئەو مەندایەوە و ئاڵاى یحیى هەموو کات لەلایەوە بێت.45
3- 3/ ئاینى سابیئە مەندائیەکان:
سەبارەت لایەنى ئاینى مەندائیەکان وا خۆیان دەناسێنن کە کۆنترین ئاینى یەکتا پەرستیە کە مرۆڤایەتى پێى ئاشنا بوبێ, باوەڕیان بەخوداى تاک و تەنها و باوەڕیان بە پێغەمبەرایەتى ئادەم (ر.خ)و شیت و سامى کوڕى نوح و ئیبراهیم خلیل و دوا ثپیغەمبەریان یحیى کورى زەکریا (یوحنا المعمدان). داواکارن کەباوەر بەتاک تەنهایی خودا هیچ هاوبەشێکى نییەو واحید والاحدە لەناوەپیرۆزەکانى خودا کە ناژمێردرێ لاى مەندائیەکان ئەوانەن( الحى العظيم, الحى الازلى, المزكى المهيمن. الرحيم .الغفور) مەندائیەکان دەلێن (ان الله الحي العظيم ) لەخۆوە بونى هەبووە بەفەرمان و گوفتارى ئەو هەموو گیانداران و فریشتەکان دروست کراون و فریشتەکان پیرۆزى دەکەن و سوژدەى بۆ دەبەن لەجیهانى ڕوناکى و هەر بەفەرمانى ئەو باوکە ئادەم و دایکە حەوا دروستکراون لەجۆرە قورێک راسپێریەکانى ئاینى صابیئیان دەزانى و فەرمانى بەئادەم کرد کە راسپاردەکانى ئەو ئاینە فێرى وەچەکانى بکات. مەندائیەکان لە جێبەجێ کردنى ئەرکە ئاینیەکانیان زمانى مەندائى پەیڕەو دەکەن کە زمانى کتێبە ئاینیەکانیانە و زمانى مەندائ کلاسیکى لقێکە لە زمانى ئارامى خۆرهەلاتى یەکێک لە سیفەتەکانى ئەو زمانە رەقە و کاریگەرى هیچ شێوەزارێکى ترى بەسەرەوە نییە لەڕووی ڕیساى زمانەوانى.زمانى مەندائى جگە لە ڕووى یاساو ریساوە شێوەزارێکى بازارى هەیە پێى دەگوترێ (رطنە) زۆرینەى مەندایەکان قسەى پێ دەکەن لە ژیانى ڕۆژانەیان, بەپێى ڕاى هەندێ کەسانى خۆیان ئەم شێوەزارە بازاریە بەرەو نەمان دەچێت تەنها لەلایەن مەندائیەکانى ئەهوازەوە بەکارهێنراوە بەلام مەندائیەکانى عیراق شێوەزارى عیراقییان بەکار هێناوە .46
3- 4/ چەند هیمایەک لاى مەندائیەکان:
هەرسێ ئاینى ئاسمانى جولەکە, مەسیحیەت وئیسلام هەریەکەیان هەریەکەیان بە هێمایەک دەناسرێتەوە بۆنمونە جولەکە مۆمدانى حەوتى یەکێکە لەهیما کۆنەکانیان، بەلام لەسالى 1897ز هیماى (نجمة داود – ئەستێرەى داود)یان کردوە بەهیماى خۆیان جگە لەهەندێ هێما و ررێورەسمى ئاینى خۆیان, مەسیحیەت لەکۆن دا بۆ ئەوەى بزانرێ کەمەسیحیت سەرەتاى پێکگەیشتن یەکەمیان کەوانەیەکى دەکێشا گەر ئەوى تر مەسیحى بوایە کەوانەى دووەمى بۆ دەکێشا, ئاینى ئیسلامیش مانگى تازە (هلال)هیمایەتى لەگەل چەند رێورەسمێک لەحەج و عەمرەو نوێژکردن و… هتد 47
هیماى تایبەتن بە ئیسلام جگە لەو سێ ئاینە هەندێ ئاینى تر هەن هیماى تایبەت بەخۆیان و رێورەسمەکانیان هەیە بابەتەکەى ئیمە سەبارەت مەندائیەکانە بۆیە هەندێ لەو هیما و ئاماژانەى کە مەندائیەکان پەیڕەوى دەکەن و پێى دەناسرێنەوە, هیماو ئاماژەکان گەلێک زۆرن هەندێکیان دەخەینە ڕوو , هیما مەندائیەکان لە ڕێورەسم و بۆنەکانیان لایان هەڵگرێ هیماو واتاى ڕوحى گەورە دەگەیەنێ مەندائیەت بەکەسى مەندائى و شەرعیەتى مەندائى بوونى پێ دەبەخشێ و ڕێگاى رەزامەندبونى و پەیوەندى بەخوداوە دیارى دەکات, لە زۆر شوێنى بابەتەکەم ووشەى خۆ خستنە ئاو یا خۆ لەئاوهەڵکێشانم بەکارهێناوە بەعەرەبى (تعمید و بەزمانى مەندائى مصبتا ) یەکێکە هیما بنچینەیی و گرنگەکان لاى مەندائیەکان لێرەدا بوارى چەند هێمایەک هەیە بیخەمە ڕوولەوانە:
• هیماى پۆشینى جلى سپى بەزمانى مەندائى پێى دەگوترێ ڕستەکە پێنج پارچەیە نیشانەو هیماى هە پێنج هەستەوەرەکەى مرۆڤە .48
• هیماى نوێژکردن پێش چونە ناو ئاوى لەبەر رؤیشتو بەزمانى مەندائى( یردنا)یە .
• هێماى لەچەپەوە رۆیشتن و سوڕانەوە بەدەورى پیاوە ئاینیەکە جێگیربون لەلاى ڕاستى.
• هیماى خۆ ستنە ئاوى لەبەر ڕۆیشتو بەزمانى مەندائى (طماشا)یە بەواتاى مرۆڤ کە ژیانى نوێى بوێ پیویستە ژیانەکۆنەکەى فرێ دا یا بمرێنێ یا لەبیرىبکات.
• هیماى دەست درێژکردنى ترميذا بۆ ئەوکەسەى خۆى لەئاو هەلدەکێشێ بەواتاى رزگارکردنى کەسێکە لەخنکان و هیماى ئەوەیە مرۆڤ بونەوەرێکى بێ دەسەڵات بێهێزە گەر باوەڕى بەخودا نەبێ کە رزگارکەریەتى.
• هیماى دانیشتنى خۆ لەئاوهەلکێش لە نیوان قاچ ودارەکەى دەستى ترميذا بەواتاى ئەوەى ترمیدا باوک ڕزگارکەرى ئەوکەسەیە و هەولى گەیاندنى تەوبەو پەشیمانى خۆ لە ئاو هەلکێش بۆلاى خوداى گەورە.
• هیماى سڕینى ناوچەوانى کەسى خۆ لەئاو هەڵکێش لەلایەن ترميذاوە هیماى ئەوەیە کە وەک مرۆڤێکى نوێی لێدێت کەبەئاوى لەبەر رۆیشتوو بکرێتەوە .
• هیماى خواردنەوەى ئاو لەلەپەدەستى ترمیدابەواتاى خۆشەویستىونەرم ونیانى وشەفەقەت وبەخشینى هێزو جێگیریە.
• کشطا بەزمانى مەندائی بەواتاى وەرگرتنى پەیمانى حەق دەربڕینە بەرامبەر بەخودا لەناوئاوەکەدا .
• هیماى دەست ماچ کردنى بەروپشت بەواتاى سوپاس گوزارى دەربڕینە بۆ خودا کە ئەو نیعمەتەی پێ بەخشیوە.
• هیماى دەستى ڕاست درێژکردن بۆ ئاوى لەبەر ڕۆیشتو (یردنا بەزمانى مەندائى)49
3- 5/ کتێبە پیرۆزەکەیان:
سابیئە مەندائیەکان بەپێى ئیدیعاى خۆیان خاوەنى کتێبن زۆربەیان دەستنوسن, لەماوە دورودرێژەکان پیاوە ئاینیەکانیان نوسیویانەتەوە, ئەوەى سەرنج راکێشە سابیئە مەندائیەکان سورن لەسەرئەوەى کەس نابى کتێبەکەیان ببینێ و قەدەغەکراوە, بەزمانى مەندائى نوسراوە کە ئادەم پێى دواوە بەڕاوبۆچونى خۆیان,گرنگترین کتێبەکانیانئەمانەن:
• کەنزاربا بەعەرەبى الکنزالعظيم گەنجینەى پیرۆز یا الکتاب العظيم هەروەها پێى دەگوترێ (سدرا – ئادەم) واتە صحف کتێبى ئادەم لە دووبەش پێکهاتوە یەکەمیان بەشى راست باس لەسەفەرى تکوین واتە پێکهێنان و راسپاردەى الحى العظيم واتە خواى گەورە و ململانێى نیوان چاکەو خراپە و تاریکى و رووناکى چەند حوکمێکى ئاینى فیقەهى لەخۆدەگرێ بەشى چەپ باس کاروبارو نفس واتە گیان تاوان و سزاکانى دەکات.
• دراشە اد یهیا واتە راسپاردەکانى یحیى باس لە راسپادەو ژیانى یحیى پێغەمبەر دەکات مێژوەکە نوێترە لە کەنزا ربا.
• سدرە اد نشماثا باس لە چونیەتى تعمید و شاردنەوەى مردوو پرسە و چۆن گیان یا روح لەلاشەى سەرزەوى دەچێتەوە جیهانى ڕوناکى.
• اسفر ملواشە واتە سەفەرى بورجەکان بۆ زانینی روداوو پێشهاتەکانى سالى ئایندە لە رێگەى ئەستیرەو فەلەک ناسیەوە .
• کتێبى الانفس واتە کتێبى گیان یا ڕوح باس لە دابەزینى روح دەکات لەلاشەى ئادەم .
• کتێبى ئادەم بغرە باس لەڕاڤەکردنى جەستەى مرۆڤ دەکات .
• کتێبى قلستا باس لە نزاکانى ورێورەسمى هاوسەرگیرى
• کتێبى نیانى باس لە نوێژو نزاکانى دەکات .50
کۆمەلەى دوەمیشیان ئەوبەشانەن کە باسى بۆنەو رێورەمە ئاینیەکانى مەندائیەکان دەکات وەک دیوانى ملکوتا ئەلیثا باس لەچونیەنى دانانى پیاوەئاینیەکان دەکات و دیوانى مصبتا باس لە رێورەسمى صباغە و اتە خۆ لەئاو هەلکێشان دەکات و تریسار شیالە کەباس لەو هەڵانە دەکات کە پیاوە ئاینیەکانیان ئەنجامى دەدەن و حەڕان کوێثا کەباس لە ڕەوی هەندێ لە ناصورائیەکان و هەندى میژوو, روداوە فەلەکیەکان دەکات ..51
3- 6/قیبلەى مەندائیەکان
چون موسلمانان روو لە کەعبە دەکەن بۆ ڕیورەسمە ئاینیەکان و نوێژکردن بەو شێوەیەش مەندائیەکان ڕوو لە باکوور دەکەن بەپێى بیروباوەرەکانیان ڕووکردنە باکور بە زمانى مەندائی (مشونى کشطا واتە چینەبەرزەکەى ئاسمانە)بەلایانەوە ئەو شوێنە پیرۆزەیە کە گیانى کەسانى پاک دەگرێتە خۆى بۆ هەمیشەیی لەپاڵ قاپى خودا بەزمانى مەندائى(هیى قدماى) بەعەرەبى دەگوترێ (بجوار یا کنف ربه)و ئەو فریشتەیەى لەقاپى هەمیشەیی خودا وەستاوە بە(اباثر) ناودەبرێ زۆرجار بۆ تانە لێدانیان پێیان گوتراوە ئیوە ئەستیرە پەرستن بۆیە ڕوو لە ئەستێرەى قوطبى دەکەن ئەوان ڕەتى دەکەنەوە کە تەنها بۆ دیارىیکردنى ئاراستەى باکور و نرخى جوگرافیایی بەکارى دەهێنین بۆ لایەنى ئاینى هیچ نرخێکى نییە لامان.52
3- 7/ جلە ئاینیەکانیان
زۆربەى گەل و نەتەوەکان جل و بەرگى تایبەت بەخۆیان هەیە, هەندێ لە ئاینەکانیش جلى تایبەت لە رێورەسمە ئاینیەکان بەکاردەهێنن بۆ نمونە موسلمانان لەحەج و عەمرەدا ئیحرام واتە جلێکى سپیە لەو بۆنانە دەپۆشرێ, سابیئە مەندائیەکان جلێکى تایبەت بەخۆیان هەیە لەبۆنەو رێوڕەسمە ئاینیەکانیان دەیپۆشن پێى دەگوترێ( رستە) زۆرجار لۆکەیە یا کەتانە ئەوان رەنگە سپیەکەى بەهیماى پاکى و بێگەردى و ڕوناکى دادەنێن پیاوە ئاینیەکان و خەلکى ئاساییش دەیپۆشن ئەمانەن:
• کراس بەزمانى مەندائى پێى دەگوترێ لبوشا یا صدرا.
• شەرواڵ = = = = شروالا .
• عەمامە = = = = تسیا.
• فندایا پەرۆیەکى سپییە وەک مل پێچ لەدەورى گەردەن دەئالێنرێ پیاوە ئاینیەکان دەمى خۆیانى پێ دادەپۆشن.
• ناوقەد بەست بە زمانى مەندائى پێى دەگوترێ سوار یا همیانا .
• تاج یا بەزمانى خۆیان تاغا تەنها کاهینەکانیان دەیبەستن ئەویش پارچە قوماشێکە لە حەریر یا لۆکەیە لە ژێر عەمامەوە دەبەسترێ دەتوانرێ بگوترێ سەربەستە.
• نەعل صندل وەک خۆیان دەلێن صندلا لەخورى یا لۆکە دەچنرێ لەسەربنکەیەکى دار(دەتوانرێ بگوترێ وەک قاپ قاپى جاران)چونکە لاى مەندائیەکان پێخاوسى گوناهەیە.53
…………………………………………………………………………………………………………..
• مراتب رجال الدین المسلمین المسحیین والیهود/ ویکپیدیا / انترنیت
44محمد نمر المدنى/ الصابئە المندائیین / العقیدە و التاریخ / دار وموسسە رسلان للطباعە والنشر / دمشق –سوریا الطبعە الاولى
45هەیثم سلیمانى /پێگەى سیاسە پۆست/ ووتار
46arajeek.com پێگەى ئەنتەرنێت
47ترميذا يوهانا نشمي /معانى بعض رموز التعميد المندائي/ اتحاد الجمعيات المندائية فى المهجر / ئينتةرنيت
48هەمان سەرچاوەى پیشوو
49 ترميذا يوهانا نشمي /معانى بعض رموز التعميد المندائي/ اتحاد الجمعيات المندائية فى المهجر / ئينتةرنيت
50موسوعە العیون المعرفیە للکتب المندائیە/ انترنێت
51هەمان سەرچاوەى پیشو
52 ناجية المرانى/ مفاهيم صابئة مندائية (تاريخ دين لغة)/ مطبعة التايمس /بغداد 1981/ل121
53 هەمان سەرچاوەى پێشوو ل/110- 111