ئازاد مارف: ئەسپەرە و گەردنی کورد لەبەردەم شمشێری فتوحات بۆ نێو ئیڤای مۆدێرنە و بۆ تەکنەلۆژیای پۆست مۆدێرنە.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
ئەسپەرە سێیەم ڕۆمانی ڕۆمان نوو کاک عومەر سەیدە، پێ ناچێ بکەومە نێو هەڵەوە ئەگەر بڵێم ئەم ڕۆمان نووسە تا هەنوکە بەردەوام دەیەوێت یەک ڕۆمان بنووسێت کە تا ئێستاش نەینووسوە، بۆیە بەردەوام هەوڵ دەدات ڕۆمانە گەورەکەی نێو ناخی بنووسێت، من هەر سێ ڕۆمانەکانی
ـ بازنە ڕاخراوەکانی بابل
ـ سەر زەمینی زیک زیکە
ـ ئەسپەرە
بە گشتی ئەم ڕۆمانانە لێو ڕێژن لە دنیای خەیاڵی درووستکراوی دەستی نووسەر کە ئەم دنیایانە خاوەن کتێب دەکاتە خالق وهێواش هێواش پڕ دەبن لە ئەفسانە و ئەفسون، کە ئەمە ئەرکێکی زۆر قورس و گرانە بۆ نووسەر،.
ئەوەی من لێرە مەبەستمە لەسەر ئەم ڕۆمانە دەمەوێت بینووسم ئەوەیە نووسەر بە شێوەیەکی گشتی پێمان دەڵێت: لە سەرەتا سەرهەڵدانی مێژووی عەرەبی ئیسلامی کورد لە ژێر هەڕەشەی لە ناوچوندا بووە هەر بەم شمشێری عەرەبی ئیسلامیەوە نەوەستاوە بە پێی گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی و پێشکەوتنی مرۆڤایەتی کورد لە بەردەم مل پەڕاندندا بووە ئەوەتا بە پێشکەوتووترین چەکی درووستکراوی پیشەسازی ئەوروپی پڕۆسەی جینۆساید ئەنجام دەدرێت دنیاش کەڕ و لاڵ و کوێر وەک بت ڕاوەستاوە ئەوە هەر باسی دنیای عەرەبی و ئیسلامە مەکە کە ئەم دنیایە زۆربەی کات خۆیان هۆکاری سەرەکی بوون بۆ پڕۆسەی جینۆسایدی گەلی کورد جا چ لە ڕووی ماددی یاخوود مەعنەویەوە بێت زۆر جاریش پیرۆزبایی لە جەللادەکانی کورد کروە نووسەر بە چەندین تەکنیکی چیرۆکیەو ئەم کارەساتانەمان بۆ دەگێڕێتەوە کە لە نێو کۆمەڵ کوژیەکانا خوێنەر خۆی دەبێتە قوربانی و نزنێ چی لە خۆی بکات کە قوربانیەکان وا هەست دەکەن خوێنیان هەمیشە حەڵاڵە م کاتێک ئەسپەرەم خوێندەوە وام دەزانی کافرێکم دەبێت سەرم لێ بکرێتەوە و لەت و پەت بکرێم بوونی من زیادەیەکە بە سەر گۆی زەویەوە.
ئەگەرچی ئەم سێ ڕۆمانە هەر یەکەی لە زەمەنێکدا نووسراوە وباس لە ناوچەیەکی دیاریکراو دەکات کە زۆربەی ناوەندی کارەساتەکان دەکەوێتە ناوەندی مەملەکەتەکەی خۆی کە ئەویش گەرمیانە.
ڕۆمانی ئەسپەرە هەندێک گۆڕانکاری زۆر جیاوازی بەسەردا هاتووە چ لە ڕووی فکری یاخوود لە ڕووی تەکنیکی نووسینەوە چ درووستکردنی فانتازیا زۆر لە دوو ڕۆمانەکەیتری جیاوازترە بۆتە خاوەنی ئەزموونێکی باش چ لە ڕووی فراوان بوونی خەیاڵەوە چ لە ڕووی گەورەبوونی زمانی گێڕانەوە و درووستکردنی فانتاسیا.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە