شێرزاد شێخانى: حه‌ميميه‌تى عيلاقات.
هە‌ولێريات 2
خۆشى ئه‌و زه‌مانه‌ى دائيمه‌ن له‌نوسينه‌كانمدا باسى ده‌كه‌م و به زه‌مه‌نى ئاڵتوونى ناوى ده‌به‌م، به‌س له‌وه‌دا ده‌بينم كه عيلاقاتى خه‌ركى زۆر خۆش بوو، راستگۆيى و وه‌فا له‌سه‌رى سه‌ره‌وه‌ى حه‌مو شته‌كاندا بو. برا له‌گه‌ر برا، خوشك له‌گه‌ر برا ، جيران له‌گه‌ر جيران، دوكاندار له‌گه‌ر كڕيار، تاجير له‌گه‌ر شه‌ريكه‌كه‌ى، حوكمه‌ت له‌گه‌ر هاوڵاتى، جۆره‌ك له حه‌ميميه‌ت هه‌بو له‌هه‌مو عيلاقه‌كاندا.
ئه‌من به‌خۆم چار خوشكم مێريديان كرد‌بو، ده‌بايه هه‌ر رۆژه‌و سه‌ردانى مارى يه‌كه‌كيان بكه‌م، يان ئه‌و‌ان بانگيان ده‌كردم لۆ نانخواردنى نيوڕانان و ئێواران، رۆژانى جومعه ده‌بايه هه‌رچى كچ‌و مێردى، كوڕ‌و ژنه‌كه‌ى به خۆيان و منداره‌كانيانه‌وه له‌مارى بابه گه‌وره‌و دايه گه‌وره‌دا خڕ ببنه‌وه، كه‌سيان غايب نه‌ده‌بون. بێجگه له‌وه‌ش حه‌فتانه ده‌بايه سه‌ردانى ماره مام‌و خارانمان بكردايه، عيلاقاتى عائيلى و خزمايه‌تى به‌و شێوه‌يه بو. له‌ده‌رێش عيلاقه‌ى به‌ينى ته‌له‌به‌كانى مه‌كته‌ب، سه‌عى كردن پێكه‌وه، گه‌مه‌كردنى كۆرانێ پێكه‌وه، چوونه سينه‌ماشمان پێكه‌وه.
عيلاقاتى جيرانه‌تيش ئه‌وه‌نده خۆش بو روحيان له‌سه‌ر يه‌كدى بو، كه‌س نانى نيوڕانى به‌بێ ئه‌وى دى نه‌ده‌خوارد، وه‌ختى نانى نيوڕانان زۆر ئاسايى بو له‌حه‌مو گه‌ڕه‌كى شاره‌كه‌مان مه‌نزه‌ڕى ئه‌و منداره گچكانه ببينى كه دوو قاپ برنج‌و مه‌ره‌گه، يان قاپه‌ك دۆرمه‌يان به‌ده‌سته‌وه‌يه‌و له‌ده‌ركه‌ى جيرانان ده‌ده‌نو چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن قاپه‌كانيان لۆ به‌تار بكه‌ن وبگه‌ڕێنه‌وه مارى خۆيان. زۆر ئاسايى بو، ژنه جيرانه‌كان پێكه‌وه عه‌سران به‌ته‌رمۆزى چاو تووره‌گه‌يه‌ك كوليچه‌وه ده‌ستى مندارانيان بگرن‌و بچنه گلكه‌ندى يان سه‌ر ئاوى كه‌سكو سۆر، يان سه‌ر گردى قالينچه و پێكه‌وه حه‌تا مه‌غريبان له‌وێ دانيشن و به‌ده‌م چاخواردنه‌وه قسه‌وباسى دونيا لۆ يه‌كدى بكه‌ن. زۆر ئاسايى بوو حه‌تا پێكه‌وه‌ش ده‌ستى مندارانيان بگرن‌و بچنه بازارى قه‌يسه‌رى لۆ كڕينى جلكوبه‌رگو قۆندره‌و جانتاى مه‌كته‌بى مندارانيان.
زۆر ئاسايى بو مۆزه‌فه‌كانى دائيره عه‌سران له‌گه‌ر يه‌ك بچنه چايخانه‌ى سه‌يد سه‌ليم و حاجى مستيلو گازينۆ عه‌بۆ حه‌تا ئێواره پێكه‌وه تاوڵه‌و دۆمينه بكه‌ن. زۆر ئاسايى بو مه‌لاى مزگه‌فت له‌موناسه‌باتى مه‌سيحيه‌كان بچته كه‌نيسه‌كانى عه‌نكاوه‌و، مام تۆماو مامۆستا ئه‌نتوان و كاك په‌تروسيش له‌تازيه‌ى موسرماناندا له‌ته‌نيشت مه‌لاى قورعانخيندا دانيشن. زۆر ئاسايى بو دختۆر عياده‌ى خۆى به‌جێ بهێلى و به‌سه‌ر قه‌راتێ بكه‌وى لۆ ئه‌وه‌ى بچته فه‌حسى پيره‌ژنه‌كى نه‌خۆشى شاره‌كه‌ى. زۆر ئاسايى بو، كوڕى جيرانه‌كان له‌سه‌ر پێ راوه‌ستن له‌ته‌عزييه‌كانداو ئاو‌و چا بگێڕن و ته‌عزييه به‌ڕێوه ببه‌ن.
ئه‌و ديمه‌نه جوانانه ئێستا باويان نه‌مايه، له‌جياتى راستگۆيى و وه‌فادارى خه‌ركه‌كه موسابه‌قه‌يانه له‌سه‌ر پله‌و پۆست‌و مه‌ساڵح. له‌بۆ مه‌سڵه‌حه‌تى خۆيان ته‌قريرى حيزبى له‌سه‌ر يه‌كدى ده‌نوسن لۆ ملشكاندنى يه‌كترى. له‌جياتى عيلاقه خۆشه‌كه‌ى خوشك‌و برايه‌تى ئێستا به‌سار له‌يه‌كدى ناپرسنه‌وه. مه‌لاى مزگه‌فت له حه‌مو خوتبه‌يه‌كى جومعه‌ياندا تۆمه‌تى كوفر ده‌خه‌نه پار برا مه‌سيحييه‌كانمان، تاجير به فرتوفيرو قۆڵبڕين معامه‌له له‌گه‌ر خه‌ركى شاره‌كه‌ى ده‌كا، نانى حه‌رام ده‌رخواردى منداره‌كانى خۆى ده‌دا. مۆزه‌ف دزى له‌مارى ميلله‌ت ده‌كا، جيران خيانه‌ت له‌جيرانى ده‌كا. كه‌تينه زه‌مانه‌كى هه‌رچى ره‌فتارى جوان‌و ره‌وشتى به‌رزه لاى خه‌ركى نه‌مايه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه جيلى مه له‌ئێستادا ناتانن له‌گه‌ر كلتوور‌و سه‌قافه‌ت و ئه‌خلاقى ئه‌و زه‌مه‌نه‌دا خۆيان بگونجێنن، خۆيان به‌غه‌ريب ده‌زانن له‌ناو كۆمه‌رگه‌دا، ئاخر لێمان مه‌گرن گه‌لۆ، به‌و خوايه ئێستا له‌زه‌مه‌نه‌كدا ده‌ژين وه‌كى ئه‌وه وايه ئه‌و خه‌ركه‌ى ده‌وروپشتمان له‌كه‌وكه‌به‌كى دى لۆمان هاتبنه خواره‌وه لۆيه هه‌ست به‌غه‌ريبى ده‌كه‌ين، غه‌ريبيه‌كى زۆر زۆر قووڵ، باقى وه‌لسه‌لام.
- بابەتەکانی تری شێرزاد شێخانی
شێرزاد شێخانی: ئاشبەتاڵ بە ئاشبەتاڵ.
-شێرزاد شێخانی: ئایا بایکۆتی هەڵبژاردن چارەسەرە؟
-شێرزاد شێخانی: پەرلەمان و فەعۆیەکانی پارتی.
- All Posts