دکتۆر محەمەدئەمین گەناوی: تیرۆریزمی خۆراک.
که باس له تیرۆریزمی خۆراک ئه‌کرێ ، ئەبێ باس له دووجۆر تیرۆریزمی خۆراک بکرێ له جیهانی ئه‌مرۆدا:
1- تیرۆریزمی خۆراک که به هۆی کهمیەوه نه‌بوونی خۆراکه‌وه په‌یدا ئه‌بێ که ئه‌مرۆ تايبەته به‌جیهانی سێ.
له مێژوی کۆن و تازه‌دا نه‌بوونی خۆراک/ نان سه رچاوهی زۆری شۆرش و نا ئارامیه‌کان بوه، بۆنموونه به‌رزی نرخی زۆری نان و خوێ هۆکاری هەرە سەرەکی دروستبوونی شۆرشی فه رانسا بوو له ساڵی 1789وه هەروه‌ها شۆرشی ئارد له ساڵی 1837 له نیورۆک. له مێژووی تازه‌دا هەر کاتێ هەوڵ و شۆرشه‌کان نه یان توانی بێ خواست بۆ نان فه‌راهەم بکه‌ن سه‌ره‌نجام هەوڵه‌کان بۆنان په‌لی کێشاوه بۆ کاری تووند‌و تیژی و تیرۆر، چ له لایه‌ن نان ویسته‌کان /برسیه‌کان یان ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه و دژی برسیه‌کان بۆ مانه‌وه له ده‌سه‌ڵات، شۆرشه‌کانی به‌هاری عه‌رەبی نمونه‌ی ئه‌م راستیەیه. هەڵبه‌ته گه‌لێ به‌ڵگه و به‌سه‌رهاتی مێژویی هه‌یه که نیشانده‌ری قهڵاچۆبوونی ملێونان مرۆڤه به هۆی نه‌بوونی خۆراکه‌وه له ناوچه جیاجیاکانی جیهان. جا چ به هۆی هۆکاری سروشتی یان نه بوونی سسته‌م و ده سهڵاتی به‌رپرس یا به‌هۆی جه‌نگ و کێشه‌کانه‌وه بووبێ، یاهەڵهی ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسیه‌وه له زۆرشوێن وه‌ک یه‌کیه‌تی سۆڤیهتیهتی جاران له سه‌رده‌می لينين و ستالین وه زۆر شوێنی تر، که به هۆی ده‌سه‌ڵاتی نا شێی سیاسی خالکان بوونەته قوربانی تیرۆری نه‌بوونی خۆراک.
2- تیرۆریزمی خۆراک که به هۆی بهرهەمهێنان ئاماده‌کردن، هەڵگرتن، خستنه بازاراوه سیاسه‌تی خۆراک له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌تان و کۆمپانیا گه‌وره‌کان وه جیهانی ئه‌نجام ئه‌درێ، که مه‌به‌ستی بابه‌ت ئه‌م جۆرەیانه، که ئه‌مرۆ بۆته هەرهشه له‌سه‌ر ته‌ندروستی نه‌وه‌کانی ئێستا‌و داهاتوو به‌شی هەره زۆری خه‌ڵکی جیهان.
شۆڕشی سه‌وز که له چله‌کانی سه‌دده‌ی رابردو له مه‌کسیک ده‌ستی پێ‌کرد وه دواتر له په‌نجاکان و شه‌سته‌کانی سه‌دده‌ی رابردو زۆر شوێنی تری جیهانی گرته‌وه به‌تایبه‌ت هیندستان بۆ ئه‌وه‌ی خۆراک بۆ دانیشوان فه‌راهه‌م بکرێ وه رێگری بکرێ له برسیه‌تی له رێگه ی به‌کارهێنانی کود/ سه‌مادی کیمایی بۆ خۆراکی روه‌ک وه به‌کارهێنانی که‌ره‌سه ی/ موادی کیمایی له کشتوکالدا بۆ قه‌ڵاچۆکردنی مه‌گه‌ز به مه‌به‌ستی زۆر کردنی به‌روبوومی کێڵگه‌یی وه فهراهەمکردنی که‌ره‌سه‌ی خۆراکی بۆ خه‌ڵک. له رووی زیاترکردنی بهرهەمی کشتوکاڵی و خۆراکی شۆرشی سه‌وز توانی ڕێژەی برسیه‌تی وه که‌م خۆراکی له زۆر شوێنی تا ئه‌ندازه‌یه‌کی زۆر کەم بکاته‌وه به هۆی به‌کارهێنانی کود/سه‌مادی کیماییەوه وه که‌ره‌سه‌ی/ موادی کیمایی بۆ قه‌ڵاچۆکردنی مه‌گه‌ز. به‌ڵام دوای زیاترله 40 ساڵ له شۆڕشی سه‌وز به گوێره‌ی توێژینه‌وه زانستیه‌کان ده‌رکه‌وت که چه‌نده شۆڕشی سه‌وز ڕۆڵی هەبووه له پڕکردنی ورگه‌کان ئه‌وه‌نده وه زیاتریش ڕۆڵی هەبووه له وێرانکردنی ته‌ندروستی به‌کار به‌ران و رەچهڵهکیان وه پیسکردنی ژینگه‌و ته‌ندروستی کۆمه‌ڵ.
بۆ جێگره‌وه‌ی به کارهێنانی که‌ره‌سه کمیاییه‌کان وەك pesticides بۆ قه‌ڵاچۆکردنی مه‌گه‌ز تا زیان به ژینگه و ته‌ندروستی نه‌دات هەوڵ دراوه‌و ئه‌درێ چاره‌سه‌ری بایۆلۆجی به‌کاربهێنرێ، به‌ڵام چاره‌سه‌ری بایۆلۆجی ئه‌شێ ئه‌نجامی ته‌واو پێچه‌وانه‌ی هەبێ واته ئه‌شێ له ئه‌نجامدا نه‌ک هەر هۆکاری نه‌خۆشی/ pathogen وه‌ک به‌کتریا و ڤایرۆس له ناوببات، به‌ڵکوو به‌روبوومی کشتوکاڵیش له ناو ببات یان هەر به‌روبوومه کشتوکاڵیه‌کان له ناو به‌رێ. هەرهها بۆ جێگره‌وه‌ی به کارهێنانی کود/سمادى کیمیایی هەوڵ ئه‌درێ کودی سه‌وز/green manure به کاربهێنرێ، هەڵبه‌ته به کارهێنانی کودی سه‌وز/green manure به فراوانی وه‌ک جێگره‌وه بۆ کودی کیمیایی پێوستیه‌کی حه‌تمی ژینگه‌یی وه ته‌ندروستیه‌که ئه‌بێ ببێته ئامانجێکی ستراتیجی له سه‌ر ئاستی نیشتیمانی وه دامه‌زراوه‌و رێکخراوه په‌یوه‌نداره‌کان له هەر شوێنی، حه‌تمه‌ن به کوردوستانیشه‌وه.
له گه‌ڵ زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتوانی جیهان داوا بۆ فەراهەمکردنی خۆراک ساڵ به ساڵ به‌رزئه‌بێته‌وه، بۆیه دامه‌زراوه گه‌وره‌کانی بازرگانی خۆراک به مه‌به‌ستی پرکردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌کانی بازاری خۆراک ده‌ستیان کرد به‌ده‌ستکاری کردنی جینی/ GMO به روبوومه کێڵگه‌ییه‌کان، که تا ئێستا 10جۆر به‌روبوومی کێڵگه‌یی له وانه گه‌نم و برنج و گه‌نمه‌شامی وه چه‌نده‌ها جۆری عه‌له‌ف به مه‌به‌ستی بازرگانی و خستنه بازاره‌وه به جین چاک کراون بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگه‌ی نه‌خۆشیه‌کان و هه‌ندێ هەلومەرجی کهشوهەوا بکه‌ن وه به‌مه‌ش بتوانرێ به‌روبوومی کشتوکاڵی و خۆراکی هەم زیاد بکرێ هەم هەرزان بکرێ.
چه‌نده‌ها به‌ڵگه ی زانستی نیشانی ئه ده ن که خۆراکی به جین چاک کراوسه رچاوه ی که م بوونه وه‌ی به‌رگریه وه‌ک له م لینکه ڤیدۆیه ی خواره وه ئه‌بینرێ که له ئه نجاما ئه بێته هۆی تووش بوونی به کاربهران وه هەتا مناڵه‌کانیان دوای به کاربردنی خۆراکی به جین چاککراو به شێرپه‌نجه، هەتا زۆر له زانایان تۆی به جین چاککراو به‌تۆی وێرانکه‌ر ناوئه‌به‌ن وه به تاوانی کۆمه‌ڵکوژی ره‌چه‌ڵه‌کی مرۆڤی دائه‌نێن، وه له‌مه‌ش زیاتر بوون و دیارده‌ی خۆراکی به جین چاککراو GMO به تیرۆریزمی خۆراک پێناسه ئه‌کرێ. brighteon.com
زۆربه‌ی ولاتانی جیهان به‌رهه‌م هێنانی خۆراکی به جین چاک کراویان یاساخ کردوه به‌لام روسیا له 2015 وههەم به کارهێنان وه‌هەروەها به‌کارهێنانی یاساغ کردوه، وههەتا ئەو ولاتانانهی که رێگه یان به هاورده‌و به‌کارهێنانی خۆراکی به جین چاککراویان داوه له بازارهکانا له سه‌ر بهرهەمهکان نوسراوه که ئه‌م بهرهەمه به جین چاککراوه GMO یان سروشتیه geneticliteracyproject.org
زۆربه‌ی وڵاتانی هەژاری جیهانی سێ بوونه‌ته بازاری ساخکردنه‌وه‌ی خۆراکی به‌جین چاککراو وه به‌هۆی نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی به‌رپرس و ووشیار زۆربه‌ی هەره زۆری خه‌ڵکیش هیچ ئاگاییه‌کیان نیه له‌سه‌رئه‌و خۆراکانه‌ی رۆژانه به کاریان دێنن، که که‌م یا زۆر ئه‌م ره‌وشه له کوردوستانیش بوونی هەیه.
له سه ر ئاستی کوردوستان، بۆ خۆپاراستن له تیرۆری خۆراکی به جین چاککراو، به کورتی پێوسته ئه‌م هه‌نگاوانه که سه‌ره‌کین بگرێنه به‌ر:
1- ئاگادارکردنهوەو زانیاری پێدان به هاوڵاتیان له‌سەر خۆراکه به جین چاککراوه‌کان له بازارهکانا.
2- له سه‌ر ئاستی حکومه‌ت، ئه‌کادیمی وه میدیایی ستراتیجی کورت و درێژ خایه‌ن دابنرێ بۆ خۆپاراستن له خۆراکی به جین چاککراو هاورده کراو.
3- پاراستنی تۆوی خۆماڵی و په‌ره‌پێدانی له رێگه‌ی دامه‌زراندن وه فراوانکردنی بانکی تۆ‌و و بانکی جین له شوێنی پته‌و به‌ستانده‌ری جیهانی، وه هه‌وڵ بدرێ تۆوی هاورده نه‌ک هه‌ر سنوردار بکرێ به‌ڵکوو به ته واوی رابگیرێ.