دکتۆر کەمال میراودەلی: سوریا و سیناریۆکانی؛ دیمەنە گەورەکە و پرۆسە ئاڵۆزەکان. بەشی چوارەم.
1- ئایا سوریا کۆتایی هاتووە، کۆتایی دێت؟ ئەم پرسیارە تەنیا بە پرسیار وەلام دەدرێتەوە.
ئایا دوای 17 ساڵ، ئەفغانستان کۆتایی هاتووە، کۆتایی دێت؟
ئایا دوای 16 سال، عێراق کۆتایی هاتووە کۆتایی دێت؟
لیبیا، یەمەن. .. ئۆکرانیا.. سەرەتای کۆتایی دیارە؟
ئاسانە جەنگێک دەستپێبکەی، کۆتایی پێهێنانی نزیک لە مەحاڵە.
چونکە هەموو جەنگێکی سەردەم هەمە جەنگە، فرە جەنگە، فرە لایەنی دیار و نادیارە، پرۆسەی دەرەوە و ناوەوەیە و هەمیشەش شتی تازەی وا دێتە کایەوە کە لە سەرەتادا چاوەرواننەکراو بووە. [بۆ نموونە دۆزینەوەی سەرچاوەی گازی زەبەلاح لە دەریای ناوەراست و دەریای سوور کە میسر لەم چەند ساڵەی داهاتوودا دەکاتە هێزیکی وزەیی و دەولەتیکی زەبەلاحی بەهیز و، ناکۆکی نوێی لە سەر وزە لە ئاستی جیهانییدا دروستکردووە.]
ئەفغانستان تەنیا خۆی و ئەمریکا و پاکستان تا رادەیەک و تالیبان بە قووڵی تێیەوە گلاون، کەچی ئەوە ساڵی 17ەمینە و نەگەیوەتە نیوەڕێی چارەسەریی. قوربانییە مەدەنییەکانی 2018 لە سالەکانی پێشتر پتر بوون.
بەلام لە سوریا: ئەمریکا، روسیا، ناتۆ، تورکیا، ولاتانی خەلیج و ئێران و ئیسرائیل و کورد و سەدان جۆر گرۆی تێرۆریستی ئیسلامی لە گۆنگەنەکە دان.
2- تەنیا رێکەوتنی روسیا و ئەمریکا دەتوانێ کۆتایی بە کێشەی سوریا بێنێت.
وەک چۆن سەرەتای جەنگەکان جیهانییە، کۆتاییەکەش دەبێ جیهانیی نێونەتەوەیی بیت. مادام دوو زلهیزی هەرەگەورەی جیهان ئەمریکا و روسیا لە ناو مەیدانەکەن، ئەوە بێگومان کۆتایی یان چارەسەری دوایی تەنیا و تەنیا بە رێکەوتنی ئەم دوو زلهێیزە و بە بریاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتۆکان دەبێت. چونکە هیچیان بە هێز ناتوانی ئەوی تر دەرپەرێنێ مادام هەردووکیان هێزی ئەتۆمیی زەبەلاح و فرە پەلن و جەنگی ئەتۆمیی لێدەکەوێتەوە.. هەروەها شەڕی لەبری یان جاشایەتیش گەیشتۆتە دوا هەناسەکانی. گەرچی هێشتا گروپە ئیسلامییە تێرۆریستەکانی ئیدلیب و پاشماوەکانی داعش هێزێکی کاریگەری بەردەستن بۆ بەکارهینانیان، بەلام بەکارهێنانەکە هێندە ئاسان نییە و مەودای جۆگرافیی و جیۆسیاسیی زۆر بەرتەنگ بووە.
3- تورکیا دوا باوەشی تێرۆریستی عوسمانلی
تورکیا تاکە هێزی ماوەی ڕاستەوخۆ و دیاری سپۆنسەری تێرۆریزم و تێرۆریستانی ئیسلامییە. و ئەو هێزە زەبەلاحەی نوسرە و داعشە نووستوەکان و گرۆیەکانی تر لە بەر دەستی ئەودان وەک قۆندەرە و قاحبەی جیهادی نیکاح مامەلەیان دەکات. ئەی بۆ نەتوانێ بەکاریان بێنێ؟
4- گەرانەوە بۆ خاڵی سەرەتا
ڕاستیی چەند دیاردە و رووداوێک لە ئارادان وای نیشان دەدا چ جا کیشەی سوریا کۆتایی بێت خەریکە لە سەرەتاوە دەستپیدەکاتەوە!
1- حەفتەی ڕابورد، رژێمی سوریا تارای لە سەر پەیکەری دروستکراوەی حافز ئەسەد لە ناو شاری دەرعا لابرد .دژی ئەمە خۆپێشاندانێکی پڕ قیژە و هاوار و گاڵە دەستی پێکردەوە. گرۆیە تیرۆریستەکانی سەر بە قەتەر وجەزیرە هاواریان کرد: شۆرشی دووەم! گەل نەمردووە! بەلام ڕاستیی ژمارەی خۆنیشاندەران لە 200 کەس زیاتر نەبوو، ئەوان بلاوەیان کرد و پەیکەری دیکتاتۆر بەرز و بڵند و بەشکۆ لە جیی خۆی چەقیوەتەوە. مێژوو تەنیا وەک مەهزەلە دووبارە دەبیتەوە.
جێی باسە، یەکەم خۆنیشاندانی مەدەنییانە و ئاشتییانەی خەلکی سوریا دژی دیکتتاۆریەتی ئەسەد لە 2013 دا لە دەرعا دەستی پێکرد و پەیکەری باباحافزیان تێکشکان، بە گول- لە وەلامیان درایەوە و حیکایەتی خوێن و ئاگر لەوێوە دەستی پێکرد.
2- رووداوی دووەم گرنگتر بوو: دوو ڕۆژ لەمەوبەر روسیا و سوریا بە خەستی مووشەکبارانی ناوشاری ئیدلیب و چەندین شارۆچکەی دەورو بەریان کرد، کە نوسرە تییدا فەرمانبەدەستە، هەزاران کەس بۆ سنووری تورکیا هەلاتن. روسیا دەوروپشتی زیندانێکی نوسرەی لە ئیدلیب بۆردومان کرد کە زیندانی سەر بە سوریا و روسیای تێدا بوون و زیندانییەکان توانیان هەڵبێن. ئەمجارە گرۆیەکانی سەر بە نوسرە و قەتەر هاواریان کرد:. سۆچی کۆتایی هات، کوا تورکیا، کوا ئەردۆگان؟
بەردێک چەند دەبیسێ و دەنگەدەنگ دەکا، ئەردۆگان ئاوا مت بوو.
جەنگی ئیدلیب مانای دەستپێکردنەوەی تەواوی جەنگی سوریایە چونکە هەموو گروپە تیرۆریست و فاشیستەکانی سەر بە تورک و هەوادارنی خەلافەتی عوسمانلی نوێ لەوی کۆبوونەوە. هەر دەستپیکردنیکی پەلاماری جددیی روسیا-سوریا بۆ ئیدلیب دەبێتە هۆی ئەوەی بەلای کەمەوە دوو ملیۆن پەنابەری ژن و مندال روو بکەنە تورکیا. ئەردۆگانیش بە خەونیش ناتوانێ هێز بەرامبەر هێزی زەبروەشینی ئاسمانیی ڕوس بجولێنێت. کەسیش نەماوە بە هاواریەوە بێت. هەر لە بەر ئەمەیە ئەوروپا ش نایەوێ ئەمە رووبدا و فەرەنساش بە تایبەتی هەولی جددی لەگەل روسیا دەدا پێکەوە چارەسەرییەکی ئەوروپیی بۆ کێشەکە بدۆزنەوە.
ئەردۆگانیش فزە ناکات چونکە وەک لە وتاری پێشوودا وتم، پۆتین بە گونان بەستوویەتیەوە. ڕیکەوتنی سۆچی تەنیا و تەنیا دوو شتە:
هێرشنەکردنی روس و سوریا بۆ سەر ئدلیب لە بری رازیبوونی ئەردۆ بە:
A- پاراستنی یەکیتیی و سەلامەتیی و سەروەریی سوریا [واتە کشانەوەی ئاخری خۆشی].
B- لەناوبردنی گروپی تێرۆریستی نوسرە کە ئێستا ئەوان حاکمی ئیدلیبن . ئەم کارە دەبێ ئەردۆگان و تورکیا خۆیان بیکەن ئەگینا روسیا دەیکات. هەی لە قونی نوسرە و هەی لە دۆشاوی پۆتیین.
3- بابەتی سێیەمی گەڕانەوە بۆ سەرەتاکان دیسان هەوڵی شێلگێرانەی ئەردۆگانە بۆ دروستکردنی ئەوەی پێی دەڵێ ناوچەی ئامان یان ئارام. مەبەستی سەرەکی ناوچەکانی کوردنشنە کە بکەونە دەست تورکیا و کورد دەرپەڕێنی و وەک لە عەفرین دەیکا تورک و عارەب و فەلەستینی لە جێیان خاکنشین بکات. بەلام لە سەرەتاوە ئەمریکا ، ئەوسا ئۆباما، و ئەوروپا قبولیان نەکرد، ئێتاش کە بە هەولی ئەمریکا و خوێن و خەباتی کورد %30 ناوچەی هەرە ەدولەمەند و نەوت و گازدار و بژێوی سوریا لە دەست کوردایە، عەقل نایگرێ ئەمریکا هەر وا لە بەر خاتری چاوی ڕەشی گەوادیکی وەک ئەردۆگان تەسلیمی تورکیای بکات. بەڵام وەک ئینگلیز دەلێ: قەت مەلێ قەت [شتی وا نابێت] هەموو ئەگەرێک لە ئارای دان و ستاندن دایە!
5- بەڵێ: شتێکی خەتەرناک لە ئارادا بوو.
بۆچی روسیا بە سەدان موشەک و بە هێزی فەزایی هیڕشێکی توندی کردە سەر ئیدلیب و رێگای بەشار ئەسەدیشی دەدا بە بۆمبی فسفۆر/ ناپالم ناوچەکانی نوسرە بۆردومان بکات.
ڕاستی لەوە دەچوو شتێکی خەتەرناک لە نیوان ئەردۆگان و ئەمریکا دوای سەردانی زاواکەی ترامپ بۆ تورکیا و کۆبوونەوەی لەگەل ئەردۆگان، لە ئارادا بێت. واتە رازیبوونی ئەمریکا بە دروستکردنی ناوچەی ئارام لە ژێر دەسەلاتی سوپای تورکییدا. ئەمە لە بەرنامەکانی کەنالە ئیسلامییەکانی سەر بە تورکیا و قەتەر بە ئاشکرا باسی دەکرا. لە کاتێکدا ئەردۆگان رازی نەبوو پۆلیسی روسی لە نیوان دا ىیت.، چونکە پۆلیسی روسی مانای مانەوە و هاتنەوەی رژێمی سوریی؛ ئەمریکا بە پێچەوانەوە!
ئەم کارە کە زۆر خەتەرناکە بۆ کورد تا ئێستاش ئەگەرێکی گەورەیە و دەسکەوتی هەرە گەورەی بۆ تورکیا و ئەمریکاش دەبیت.
1- تورکیا بۆتم لاین هیچی ناوێت لە ناوبردنی کورد نەبیت. ئەمە داواکاریی سەرەکی هەمیشەیی تورک بووە لە روسیا و لە ئەمریکا و لە هێنانی تیڕۆریستانی ئیسلامیی و دورستکردنی داعش.
2- بەلام تورکیا لەوەی زیاتر دەست دەکەوێت. ناوچە نەوتیی و دەولەمەندەکانی سوریا کە ئێستا لە ژیر دەسەلاتی کورد دان وەک عەفرین دەکەونە ژیر دەسەلاتی تورکیاوە و ، وەک قوبرس قەت بە جێیان ناهێڵێت چونکە ئەمانە ئەسلەن بە ملکی خەلافەتی عوسمانلی دەزانێت.
3- بۆ ئەمریکا چەند ئامانجیکی ستراتیجی و جیۆسیاسیی درێژخایەن مسۆگەر دەکات؛
– گەرانەوەی تورکیا بۆ ئەندامیکی ملحیزو کاریگەری ناتۆ.
– واهینان لە کرینی ئێس 400 و کرینی پاتریۆت و ئیف 35 ی ئەمریکی بە دەیان ملیار دۆلار.
– ڕیگەگرتن لە گەرانەوەی رژیمی سوریی بۆ ئەو ناوچانە.
– بازدانێکی گەورە لە پیوەندیی بازرگانی تورکیا و ئەمریکا و بەستنەوەی تورکیا بە سەرمایەو بازاری سەرمایەداریی ئەمریکییەوەو دابراندنی لە روسیا و چین و ئێران.
– پاراستنی هیزە تێرۆریستەکانی نوسرە و گرۆیەکانی تر کە سوپای تورکستانی دژ بە روسیا و چینیان لەگەڵە لە ئیدلیب و ڕیگا گرتن لە گەرانەوەی سوریا بۆ ئیدلیب. بەکارهینانی ئەو هێزانە یان بۆ دەسپیکردنەوەی هیرس بۆ سەر حەلەب و ناوچەکانی تری سوریا یان بۆ گواستنەوەیان بۆ ناوچەکانی ئوروسیا بۆ کاری تێرۆرسیتی دژی روسیا یان دژی چین.
– کشانەوەی ئەمریکا بە فیعلیی و سپاردنی ئەرکەکە بە سوپای ناتۆیی تورک و مانەوەی رەمزی ئەمریکا بۆ هاوگونجاندن لەگەل سوپای تورکیی.
ئایا ئەردۆ ئەمە دەکات؟
نەک دەیکات، ئەمە ئامانجی ڕۆحی و پرۆژەی عوسمانلی ئەوە. بەرای من بۆ ئەم ئامانجانە ئامادەیە سەد جار واز لە ئێس 400- و پرۆژەی گازی تورکی و پیوەندی لەگەڵ روسیا بێنێت. چونکە هەموو کێشەکانی بە یەک جار و هەموو ئامانجەکانی بە زیادەوە دێنە دیی و نەخشەرێگای بزاڤی ئیخوانی ئەردۆگانی جیهانی، بە حەماس و توانستەوە جێبەجی دەکات. هەر نەبێ بە خەیاڵی خۆی بەلام تا رادەیەک بە واقعیش:
– رزگاربوونی لە بزاڤی نەتەوەیی کورد و پرۆژەی بەستنەوەی خاکی کورد بە دەریای ناوەراست و دروستکردنی ناوچەی کوردیی ئازاد و یەکگرتنەوەی نزیکی لەگەل باشوور، دیارە لەئەگەری نەمانی لەشفرۆشەکانی ئەردۆگاندا لە باشوور، و رێگەخۆشکردن بۆ رزگاریی باکووری کوردستان.
– داگیرکردنی رۆژاوا و نەوت و سەرچاوەکانی.
– پاراستنی هیزە ئیسلامییە تێرۆریستەکان وەک سوپایەکی داگیرکاری ئیحتیاتی خۆی
– هاودەنگیی وهاوکاریکردن لەگەل ئەمریکا بۆ رووخاندنی رژیمی سوریی و زیادکردنی دەسکەوتەکانی لە سوریا.
– گەرانەوەی بۆ دەوری ناتۆیی و دوژمنایەتی روس و ئازادیی لە بەکارهینانی تیرۆریستە تورک و روسەکان لە کڕیمیا و ئۆکرانیا و جۆرجیا و هەر شوێنێک ئەمریکا بخوازێت
– دروستکردنی هاوپەیمانییەکی پتەو لەگەڵ ئیسرائیل و هیزی سەهیۆنیزمی جوولەکە لە لایەکەوە هیزی سەهیۆنیزمی ئیخوانیی ئیسلامیی لە لایەکی ترەوە،
ڕاستیی خەونی ئەردۆگان، خەمی ئەردۆگان، خولیای ئەردۆگان گەرانەوەیە بۆ باوەشی ئەمریکا کە قەت لیی دوورنەکەوتٶتەوە.
لێرەوە لە ڕوانگەی تورکیا وە رێکەوتن لەگەل ئەمریکا شتێکی چاوەڕێکراوە.
– ئایا ئەمریکا ئەوە دەکات؟
– ڕێگرەکان چین؟
– سوریا بۆ کوێ دەچێ
– [ لە بەشی داهاتوودا]