عیماد عه‌لی: بۆچی پارتی رازیه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌ریم له په‌رله‌مانه‌وه بێت؟
باش ده‌زانین كه پارتی ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی ئێستای له پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم له مه‌كتبه‌ی سیاسی خۆیه‌وه و له روانگه‌ی قازانجی حزبی رووت و له‌پاش وردبونه‌وه له وه‌زعه‌كه‌ی خۆی وه‌ك حزب نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان تاوتوێ كردووه و هێناوه و، هه‌موو لایه‌نه‌كانیش باش ده‌زانن كه رازیبونی پارتی به‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌رله‌مانه‌وه له‌به‌ر دیموكراسیبون و قه‌ناعه‌ت كردنیان نیه به ئه‌رێنیه‌كانی ئه‌م پرۆسه‌یه به‌و شێوه‌ی ئێستا باسی لێوه‌ده‌كه‌ن، یان له‌به‌ر چاوی كاڵی ئه‌و لایه‌نانه نیه كه بۆ خولی پێش‌و داوای ئه‌مه‌یان ده‌كرد، به‌ڵكو ته‌نها له‌به‌ر:
* ئه‌و گۆڕانكاریه‌یه كه له پێگه‌كانی نێوخۆی پارتی له نێوان نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانیدا رووده‌دات و له قازانجی خودی حزبه‌كه‌یه به‌ته‌نها نه‌ك وه‌ك باوه‌ڕبون به مافی په‌رله‌مان بۆ چاودێریكردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و لێپرسینه‌وه‌ی و ئاوردانه‌وه له بریاردانی گه‌ل له‌سه‌ر باڵاترین پۆست.
* نه‌بونی كات بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه و نه‌بونی ده‌ستور و یاسایه‌كی دیاریكراوی به‌ركار له‌مباره‌وه و له‌م كاته‌دا كه له‌رێگه‌یه‌وه پرۆسه‌ی دانانی( نه‌بونی هیچ ئه‌گه‌رێكی تر له‌به‌ر زۆرینه‌ی پارتی و كۆتاكان) پۆسته‌كان و به‌تایبه‌تی سه‌رۆكی هه‌ریم جگه له‌په‌رله‌مان هیچ رێگه‌یه‌كی تر نابینرێت.
* دابه‌شبونی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌ریم به‌سه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌كی تردا، وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی حكومه‌ت و دادگای باڵای هه‌رێم هۆكارێكی تره بۆ هه‌وڵی پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌رله‌مانه‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه و كارپێكردنی له پێناو پێكانی گه‌لێك ئامانج له‌وانه‌ش تێپه‌راندنی ده‌ستوری هه‌رێم به قازانج و دڵی خۆی .
* مانه‌وه‌ی كاریگه‌ریی پاشماوه‌كانی پرۆسه‌ی ریفراندۆم و نه‌بونی متمانه و رێكه‌وتنی ئاشكرا نێوان به‌غدا و هه‌ولێر تا ئێستا وا فه‌رز ده‌كات له‌سه‌ر پارتی تازووتر پرسی سه‌رۆكی هه‌رێم یه‌كلایی بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی تۆكمه‌تر بێت و له‌به‌غدا رای خۆی و باڵایی خۆی بسه‌پێنێت.
* گرنگترین هۆكار؛ سه‌ركه‌وتنی پارتی له هه‌ڵبژاردنه‌كان و زامنكردنی پۆسته‌كانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی( ئه‌گه‌ر یه‌كێتیش سه‌رۆكی په‌رله‌مان وره‌بگرێت) و سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت و زۆرینه‌ی په‌رله‌مان و برابهشكردنی پۆسته‌كان له نێوان باوك و كوڕ و برازا له په‌رله‌مانه‌وه نزیكترین رێگه‌ی گه‌یشتنه به‌و ئامانجه‌ی كه پارتی بۆ چه‌ندین ساڵه پلانی بۆ داده‌رێژێت .
*هه‌وڵی پارتی بۆ ئه‌وه‌یه پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم به دڵی خۆی تێپه‌ڕێنرێت و ئه‌وه‌ی زامنكردووه كه زۆرینه‌یه و ده‌توانێت به دڵی خۆی سه‌رجه‌م برگه‌كانی بۆ دوای ئه‌م قۆناغه دارێژێت و رایی بكات( له پرۆسه‌ی تێپه‌راندنی ده‌ستوردا رای پارتی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بینین چۆن ده‌بێت، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه له‌م خوله‌دا زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی زامنكردووه).
* پارتی لای خۆیه‌وه قه‌ناعه‌تی تایبه‌تی خۆی هه‌یه بۆ خوله‌كانی تری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیش وه‌كو ئه‌م خوله ئه‌و زۆرینه ده‌بێت و یاساكان به بێ ئه‌و تێناپه‌رێت، یان راستتر هه‌موو یاساكان به بۆچونی ئه‌و ده‌ڕوات ( له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رجه‌م ئه‌گه‌ره‌كان ده‌خوێنێته‌وه).
*ئه‌گه‌ری هاتنه ئارای دوو ئیداره‌یی و له‌ده‌ستچونی له‌زه‌تی به‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی و قۆناغی زێرین.
دیاره به‌شداریكردنی لایه‌نه‌كانی تر ناچاریه و هیچ بژارده‌ی تریان له‌به‌رده‌مدا نیه بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه زیاترجهماوهریبونیان نه‌یه‌ته سه‌ر سفر و بۆ ئه‌وه‌یه له كێكه‌كه‌ش بێبه‌ش نه‌بن و خه‌ڵكه‌كه‌یان و هه‌واداران و دۆستانیان به پۆست و پاره رازیبكه‌ن و زیاتر په‌راوێز نه‌خرێن . له‌لایه‌كی تریشه‌وه پارتیش نایه‌وێت ته‌نها به‌خۆی سه‌لبیاتی گێرمه‌وكێشه‌ی حوكمڕانی چوارساڵی داهاتو به‌ته‌نها له ئه‌ستۆ بگرێت و ده‌یه‌وێت به‌هه‌رچۆنێك بێت هه‌موو لایه‌ك به‌شداری پێبكات و رێژه‌ی ئۆپۆزسیۆن كه‌مبكاته‌وه، بۆیه دودڵه له بریاردانی تاكلایه‌نه‌ی كۆتایی له دانوستانه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت بۆ به‌شداریكردنی لایه‌نه‌كانی تر یان نا، ( به‌رژه‌وه‌ندیه دوورمهوداهكهی ئه‌وه ده‌خوازێت كه بێمنه‌تی پێوه دیار نه‌بێت، سه‌ره‌رای به‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی).