عوسمان عومەر: تایەفەى صابیئە مەندائیەکان یا ئاینى مەندائیەکان. بەشى حەوتەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

3- 4/ ئاینەکانى ترو کاریگەرى بەسەر مەندائیەکانەوە:
سابیئە مەندائیەکان کاریگەرى زۆر لەئاینەکانى ترى وەک جولەکە, مەسیحیەت و مەجوسیەت هەبووە. وەک خۆیان دەڵێن کاریگەرى زۆرى ئاینى ئیسلامیان بەسەرەوە بووە لەسەدەکانى ڕابوردوودا لەگەڵ ئەوەش پارێزگاریان لەبون و مانەوەى خۆیان کردووە,68 و بەشداربون لەبنیاتنانى دەولەتى ئیسلامى وکەسایەتى بەناوبانگیان هەبوە لەوانە ئەبو ئیسحاق الصابى و ثابت بن قرەو سنان بن ثابت چەندینى تریش.69 مەسیحیەکان و جولەکەکان کاریگەرى ئاینى مەندائییان لەسەر هەبوە هەندێ لە تایەفە موسلمانەکانى وەک دورزیە یەکتا پەرستەکان و ئیسماعیلیەکان و نەصیریەکان کاریگەرى داب و نەریتەئاینیەکانى مەندائیەکانیان لەسەرهەبوە.70
سابیئە مەندائیەکان رێز لەهەموو ئاینەئاسمانیەکانى تر دەگرن و لەگەڵیان ژیاون مەندائیەکان ئاشتى خوازن و حەز بەشەڕو گێچەل ناکەن بۆیە هەر مەندائیەک بکوژرێ ڕێورەسمى تایبەتى بۆ ئەنجام دەدرێ بەزمانى خۆیان (مسخثة واتە پاککردنەوەى ڕوحى) پەیوەندییان لەگەڵ مەسیحیەکان دەگەرێتەوە بۆ خزمایەتى نیوان مەسیح و یوحنا المعمدان یهیا یەهانا ناسراوە پورزاى یەکترین و مەسیح بەدەستى یهیا یهانا تەعمید کراوە واتە لەئاو هەلکێشراوەو پاککراوەتەوە. سابیئە مەندائیەکان چوار تیم بوون ئەوانیش بریتین لە روحانیەکان, خودانى هەیاکل و خودانى کەس و حەیلولە لەسەردەمێک لەسەردەمى سەرەتاى ئیسلام و فراوانخوازیەکانیان جزیە واتە سەرانەیان لێدسەندراوە ,کاریگەرى حەرانیەکانیان بەسەرەوە هەبووە، چونکە لەوێ ژیاون, کاریکەرى فەلسەفەلى یۆنانییان بەسەرەوە هەبوە ئەوەش زیاتر لەکتێبە ئاینیەکان دا دەردەکەوێ, کاریگەرى فەلسفەى ئیفلاتونیان پێوەدیارە , کاریگەرى فەلسەفەى ئبراهیم خەلیل (ر.خ) ئەوکات بیروباوەرى مرۆڤەکان وابوە کە ئەستێرەو هەسارەکان کاریگەرییان بەسەر ژیانى مرۆڤەوە دەبێ.70
ئاینى مەندائی لە هەندێ شت لەگەل بیروباوەرى ئیسلام یەکدەگرنەوە بەتایبەت خواپەرستى تاک و تەنها, لە قورئانى پیرۆزدا هاتوە إِنَّ الَّذِينَ آمَنُواْ وَالَّذِينَ هَادُواْ وَالنَّصَارَى وَالصَّابِئِينَ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ وَعَمِلَ صَالِحاً فَلَهُمْ أَجْرُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ وَلاَ خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلاَ هُمْ يَحْزَنُونَ موسلمانان باوەریان بە ئاینى مەندائى هەیە و باوەردارى موسلمانان تەواو نابێ تا بروایان بە پێغەمبەرانى تر نەبێ, ئيسلام و مەندائیەکان لەزۆرێک لەکاروبارى فیقهى و شەریعەت دا جیاوازن وەک مەسەلەى خەتەنەکردن لاى مەندائیەکان بەگۆڕینى روخسار دەژمێردرێ، بەلام لاى موسلمانان بە ئیمانداری دادەنرێ . هەندێ لەپیاوانى ئاینى ئیسلام مەندائیەکان بەخاوەنى کتێب دەزانن وەک جولەکەو مەسیحیەت, هەردو ئاینیش باوەڕیان بە پیکەوە ژیان هەیە، بەلام هەندێ توندڕەو بەشیوەیەکى تر لێکى دەدەنەوە. لەگەل ئەوانەى لەسەرەوە ئاماژەى پێدراوە قورئانى پیرۆز لەسورەتى ال عمران ئایەتى 85 دەفەرموێ ومن یتبع غیر الاسلام دینا فلن یقبل منە, قرطوبى دەلێت جیاوازى هەبوە لەبیروڕاکان سەبارەت مەندائیەکان ئەو دەلێت مەندائیەکان خاوەنى کتێبن و دەکرێ سەربڕدراوى دەستیان بخورێت و هاوسەرگیریان لەگەل بکرێ هەندێکى تریان دەلێت تایەفەیەکن لە جولەکەو مەجوس بۆیە نە سەربڕدراوى دەستیان نە زەواجیش لەگەل بکرێ.71

4- 4/ تەبشیریە مەسیحیەکان و مەندائیەکان:
گەشتى گەلى تەبشیریە مەسیحیەکان ڕوویان لەهەموو وولات و شوێنێک دەکرد بۆئەوەى ئاینى مەسیحى بلاو بکەنەوە سابیئە مەندائیەکانى عیراق و ئێران سەرنجى تەبشیریە پورتوگالیەکانى راکێشا و وەک بۆى دەچون ئەوانەتایەفەیەک بن وازیان لە مەسیحیەت یا لایان دابێ یا جیا بوبێتنەوە ئەوان دەتوانن بیانگەڕێننەوە سەر مەسیحیەت, ئەوەى سەرنجى پورتوگالیەکانى ڕاکیشا بوو سابیئە مەندائیەکان وەک مەسحیەکان تعمید دەکەن ویحیى کورى زەکریا یوحنا المعمدان پیرۆزە لایان پورزاى یەکترین بەرفەمانى خودا مەسیح بەدەستى یحیى لەئاوهەلکێشراوە یا پاککراوەتەوە ولەکاتى ئەنجام دانى ئەو رێو رەسمە درفشا کەوەک خاچ وایە ئالاى مەندائیەکانە بەکاردەهێنرێ لەرۆژى یەک شەممانیش ئەنجامدەدرێ, یەکەم بەیەک گەیشتنى ئەوروپیەکان بوو لەگەل مەندائیەکان کە ئەوکاتە لە ژێر ڕەحمەتى حوکمڕانى تورک و والیەکانیان و حوکمڕانى پادشاکانى ئیران بوون سەرەڕاى ئەوەى ئەتاوەو( سەرانە جزیە)یالێ وەردەگرتن و دەشیان چەوساندنەوە, یەکێک لە پادشاکانى ئێران بە نهێنى رێگەى بەتورتوگالیەکان دا کە پەیوەندى بە مەندائیەکانە بکرێ بەمەرجى داگیرکردنى بەصرە لەلایەن پورتوگالیەکانەوە گواستنەوەى مەندائیەکان چەند دورگەیەکى دوورە دەست و نیشتەجێ کردنیان، بەلام کاتێ ئەوکارە ئەنجام نەدرا چەوساندنەوەیان لەسەر زیادکردن و کەوتنە سوتاندنى کتێبە ئاینیەکانیان کەلپورو شتە مێژووییەکانیان بەهۆى ئەوەشەوە ئاوارەو دەربەدەرى دەولەتانى هاوسێ بوون ئەمەش سالى 1608 – 1611 ڕووى داوە, بەلام بەیەک گەیشتنى مەندائیەکان لەگەل راگەیانە ئاینیە مەسیحیەکان وەک ئیدمۆندۆ لیۆبیرى لەکتێبى (مەندائیەکان دوا عیرفانین )دا دەلێت رێکۆلدۆ بنینى یەکەم مەسیحى بووە کە گەیشتۆتە مەندائیەکانى عیراق سالى 1290 ز بووە، بەلام یەکەم پەیوەندى راستەقینەى راگەیانە مەسیحیەکان و گەیشتن بەو تایەفەیە بەمەبەستى گەراندنەوەیان بۆسەر ئاینى مەسیحى ساڵى 1555ز بووە 72, د.عضيد جواد لە ووتاریکدا هەمان یەکەم مێژووى بەیەک گەیشتن لەگەل مەسیحیەکان دەگەرێنێتەوە بۆ سالى 1290ز لەڕیگاى زێوار یا قەشە ریکۆڵدۆدى منتیکۆس کەلە فەلەستینەوە گەیشتە ئەرمینیاو لەوێشەوە بەرەو تورکیا ودواتر وولاتى فارسەوە گەیشتە ووڵاتى دووزێ بەفەرمانى نێکۆلاى چوارەم 1227 – 1292 پاپاى کلیسەى کاسۆلیکى بەمەبەستى راگەیانى – ئاینى تبشير.73
ديلۆچیلۆى ئیتالى سالى 1622ز مەندائیەکانى ناسیوە وەک چۆن ئەگناتیۆسى گەرۆکى ئیتالى یەکیک بووە لە راگەیانە ئاینیەکان تا نیوەى دووەمى سەدەى هەژدەم بەم شێوەیە بوو , سالى 1820ز گەرۆکى ئەلمانى J.H.petermanگەیشتۆتە هۆرەکانى خواروى عیراق و3 مانگ لە ناویان دا ژیاوەوچاودێرى و تێبنى رێورەسم وبۆنەئاینیەکانى کردووە ئەم هاتنەى بۆ خواروى عیراق لە کتێبێکدا تۆمارکردوە بەناوى (رحلة الى الشرق) دواتر وەک سەرچاوەیەک لەلایەن زۆررێک لەخۆرهەلاتناسان و لیکۆلەران سودى لێ دیتراوە.74

5- 4/ سابیئە مەندائیەکان و پیشەو کارو چالاکیان:
دەقێکى کەنزا ربا کە کتێبى پیرۆزى مەندائیەکانە تێید هاتووە “سلحو انفسکم بسلاح امچى من الحدید سلاح الناصوراثا وکلمات ربک الصادقە” وەک خۆیان دەلێن باو باپیرانمان نە شوان, جوتیار نەداگیرکەرو نەخۆیان بەهێرش و پەلامارەوە خەریک نەکردوە, بەلکو تایەفەیەکى ئاشتى خوازین و قووڵ بونەوە لە بیروباوە ئاینیەکان و قسەى کتێب و مەسحەفەکانیان چەکیان بوە, بۆیە هەر لەکۆنەوە پیشەوەر حرفى بوین و لەو رێگایە بژێوى ژیانمان بەدەست هێناوە بە حەلالى چەند مافى خۆمان بوبێ, کارو پیشەیان دروستکردنى ئامێرە کشتوکالیەکانى وەک داس و پاچ و خاکەنازو شنەو وپێمەرەو جەنجەر بۆ جوتیاران لەگەل ئەوەش پیشەى دروستکردنى مەشحوف و بەلەم و جلکیەو مهێلە و تۆرى ماسى و ئامیرەکانى گرتنى ماسى, هەروەها کارەمابوون لە دروستکردنى خەنجەرو چەقۆو شمشیر تەنانەت تۆپ و گولە و داگرتنەوەى فیشەک لەکۆن دا, لەگەل پێشکەوتنى جۆرى چەک ئەوانیش تفەنگ و فیشەکیان دروستکردوە, هەروەها گرنگى زۆریان بە پیشەى زەرنگەرى و تواندنەوەى زێرو دروستکردنى خشل و نەخشى سەرسینى بۆیە لە بەغدا بەزمانى عاممى پێیان وتراوە صبى, ئەم پیشەو کارەیان بۆتە هۆى گۆرانى بارى ژیانیان و دەولەمەند بونیان بەهۆى ئەوەى سەر ڕاست بون و فرت و فێلیان نەبوە لەپیشەى زەرنگەرى دا. 75
لیرەدا پرسیارێک دەهێنێتە پێشەوە بۆچى سابیئە مەندائیەکان هۆگرى پیشەى زەرنگەرى بوون و لەباوباپیرانیانەوە وەریانگرتووەو جێماوە جگە لەپیشەیەکى تر؟ چۆن ئەم پیشەیەیان هەلبژاردووە؟ کەی هونەرى زەرنگەریەیان دەست پێکردوە؟ بۆ وەلامى ئەم چەند پرسیارە سادەیە گەر بەووردى بچمە ناوبابەتەکەوە ئەوا زۆرى دەوێ، بەلام لێرەدا هەولدەدەم بەکورتى شتێکى لێ بخەمە ڕوو, هونەرى زەرنگەرى سەرەتاکانى دەگەرێتەوە بۆ سەردەمى سۆمەریەکان 3500 ساڵ پ.ز کە دانیشتوانى ووڵاتى دوو زێ بوون,سۆمەریەکان لەپیش گەلانى ترى ناوچەکەوە بوون لەداهێنان و دۆزینەوە و لەسەردەمى ئەوان دا واتە سۆمەریەکان لە ئەندازیارى و تەلارسازى و هەروەها لەبوارى هونەر و کارى دەستى ئەزمون شارەزاییان هەبووە, واتە سۆمەریەکان بەردى بناغەى زەرنگەرىیان داهیناوە, جگە لەوە هونەرى داتاشین و قالب کردن رووکەش کردنى رەنگاورەنگ و نەخشاندنى بەردە بەنرخەکان و صەدەف، زەرنگەرى لاى سابیئە مەندائیەکان گرنگى تایبەتى هەیە, زۆرجار ووشەى صیاغەو صابئە وەک هاوتا کردن بەکار هێنراوە لەلاى عەوام, بەهۆى ئەوەى مەندائیەکان لە سەردەمى سۆمەریەکان نزیک یەکتر بون تێکەلاو بون ئەو پیشەیەیان لەوان وەرگرتبێ, هەروەها بەهۆى هاوسیەتى و پیکەوە ژیان لەسەردەمێکدا لەگەل ئەکەدیەکان و بابلیەکان ئەم گەل و نەتەوە کۆنانە هەمویان لەخواروی عیراق ژیاون و مەندائیەکانیش هەروەها, بۆچونێک هەیە دەلێت مەندائیەکان جولەکەیان فێرى پیشەى زەرنگەرى کردبێ دواى رەوکردنى مەندائیەکان بۆفەلەستین کەواتە مەندائیەکان لەسەردەمانێکى زووەوە پیشەى زەرنگەرییان بۆخۆیان هەلبژاردوە پێویستیان پێى بووە, لەیەکێ لەرێۆڕەسم و جێبەجێ کردنى ئەرکى ئاینى بۆنمونە کارى زەنگەرە ئەنگوستیلەیەکى تایبەت بۆ پیاوەئاینیەکانیان پیى دەگوترێ (شوم یاور زیوا) پیویستە لەدەستى راستیانى بکەن لە ئالتونێکى بێخەوش سازبکرێ, هەروەها لەسەر (درفش)ەکەیان بازنەیەکى تاڵتونى هەردوو سەرى پەتەکە پیکەوە گرێ دەدات, هەروەها ئەنگوستیلەى سکندۆلا زنجیرە ئەلقەى ئالتونى ئەمانە پیویستى بەوە کردوە کەخۆیان بەدەستى خۆیان بکرێت هۆکاریکى تریش بەهۆى باروگوزەران خراپی و جەوساندنەوەیان و پارێزگارى لەخۆیان چەند کارێکى دەستى جوانیان دروستکردبێ بەدیارى بیبەن بۆ پادشاو حوکمرانەکان بۆئەوەى خۆیانیان لى نیزیک بکەوە بپارێزرێن و لەلایەکى ترەوە بۆشاناززى کردن و خۆدەرخستن بووە, بەهۆى پیشەى زەرنگەریەوە بەردەوام هاوکارو پیشتیوان نزیک یەکتر بونە ئەوانە هۆکارى هەڵبژاردنى کارى زەرنگەری بوە .76
لەگەل ئەم هەموو رۆشنبیرى و کەسایەتیانەیان بەردەوامیش خەریکى کارى زەرنگەرى و خشل سازى بون لەبەغدا وەک پیشەى سەرەکى لەباوباپیرانیانەوە بۆیان جێ ماوە.

6- 4/ گرنگى زمانى مەندائى:
لەچەند شوێنێکى ئەم بابەتە ئاماژە دراوە بەوەى کەزمانى مەندائى شێوەزاریکى ئارامى خۆرهەڵاتیە و خۆشیان بەگەلێکى ئارامى لەقەلەم دەدەن, زمانەکەش دەگەرێتەوە بۆ سەرەتاى پەیدابونى ئارامیەکان لە هەزارەى سێەمى پ.ز کاتێ هۆزو تیرەکانیان بەدرێژایی کەناراوەکانى روبارى فورات زۆربەى خۆرهەلاتى دوور نیشتەجێ بوون, ئیمارەتەکەیان لەسەرەتاى هەزارەى یەکەمى پ.ز لەسنوری شارە ئاشوریەکان تا ئەنادۆل و مەملەکەتى میشان و ووڵاتى عیلامیەکان لەباشور دەسەلاتیان برەوى سەند, کۆچى ئارامیەکان بەرەو باشورى عیراق و بەرەو بابل کشان لەسەردەمى کاشیەکان دا لەنێوان ساڵەکانى 1071- 1054 پ.ز وتوانییان پادشاى بابلیەکان لەتەخت لابدەن.77 زمانى ئارامى بۆ ماوەى 1000 ساڵ زیاتر زمانى فەرمى بووە هۆکارى بلاوبونەوەکەشى دەگەڕیتەوە بۆ (لشان نهرى واتە هەردوو روبارى دیجلەوفورات)زمانێکى شیرین و ئاسان زاراوەى زۆرو ئارامیەکان خەریکى کاروبارى بازرگانى بون لەزۆربەى ناوچەکانى خۆرهەلات و حەوزى دەریاى سپى. 78
یەحنا المعمدان و مەسیح (ر.خ)بەزمانى ئارامى دواون و مەندائیەکانیش لەبابل و باشورى بلاوببونەوە تا گەیشتبونە وولاتى میشان و عیلام لەسەدەى یەکەمى زاینى.
زمانى مەندائى ئەلف و بێ و رێزمانى تایبەت بەخۆى هەیە و لەراستەوە بۆ چەپ پێى دەنوسرێ, خۆ هەلات ناسەکان گرنگى زۆریان بە زمانى مەندائی داوە لەوانە زاناى ئەلمانى Peterman لە نیوەى یەکەمى سەدەى نۆزدە هاتۆتە عیراق و لەگەل مەندائیەکان پیک گەیشتووە, هەروەها پرۆفیسۆر تیۆدۆر نۆڵدکە کتێبێکى لەسەر رێزمانى مەندائ نوسیوە سالى 1875ز , ئەوەى تا ئەمرۆ زمانى مەندائى وەک پێ ئاخاوتن بەکاردەهێنێ مەندائیەکانى ئێرانن و پارێزگارییان لێکردووە زیاتر و پابەندى ڕێورەسم و بۆنە ئاینیەکانیان لەمەندائیە عیراقیەکان ئەوە راستیەکە. 79 گەورە زاناى زمانەوانى رۆدۆلف ماسوخ لەگەل لێدى دراوەر پیکەوە بەشداربوون لەدانانى فەرهەنگێکى مەندائى.80 هەریەک لە د. سەباح مال الله و محمد نمر المدنى گرنگى زمانى مەندائییان لە چەند خالێک چڕ کردۆتەوە ئەمانەى خوارەوەن:
• زمانى مەندائى زمانێکى عیرفانی غەنوصیە تا ئیستا بەردەوامە بەهۆى کاریگەرى ئاینەکەیانەوە.
• کتێبە مەندائیەکان گەورەترین کتێبخانەى غەنوصیە کە لەلایەن مەندائیەکانەوە پارێزراوە.
• زمانى مەندائى تاکە زمانە بیروباوەرى عیرفانى غونوصی دەردەخات بەشێوەى خۆى بەهۆى ڕەوانبێژى و دەولەمەندى و پڕە لە ووشەو زاراوە.81 محمد نمرالمدنى
• ئەدەبیاتى مەندائیەکان (میثولوجیا بەواتاى زانستى داستان و ئەفسانە)ى تایبەتى رەوانبێژى و هۆنراوەیی پیوە دیارە کە لە پایەو بیروباوەرى هیچ ئاینێکى تردا نییە.
• دەقە مەندائیەکان هیچ کاریگەرى و ووشەى عەرەبى نەتیدایە نە پیوەدیارە.
• سیستەمى فۆنەتیکى زمانى مەندائى دیاردەیەکى بەرچاوى زانستى زمانەوانى –فیلۆلۆجیاى پێوە دیارە بۆیە گەورە زاناى ئەلمانى تیودۆر نۆلدکە جەختى لە گرنگى زمانى مەندائى کردۆتەوە بۆ یە دەلێت” دیراسە کردنى بیروباوەرى مەندائى کە ئەدەبى مەندائى پیوەی وابەستەیە وادەکات لە بیروباوەرى غەنوصیەت بگەین کە سەردەمانێکى زۆرە لەناوچووە.82

7- 4/ بۆچى مێژووى مەندائیەکان ناڕۆشنە؟
گرنگترین هۆکارەکانى نەنوسینەوەى مێژوو لاى مەندائیەکان ئەمانەن:
گرنگى نەدانیان بە ژیانى ماددى و گرنگى دانیان بە مەسەلەى ڕوحانیەت وەک دەلێن ” ژیان کۆتایی دێت و هەرچى لەدایک دەبێ دەبێ بمرێ, ئەوەى دەست دروستى دەکات خراپ دەبێ و تێکدەچێ, دونیاش کۆتایی دێ, کاروکردەوەکانتان رۆژى دوایی ئەو گۆچانەیە کەخۆتانى پێوە دەگرن”.
• نەدرکاندنى نهێنى ئاینەکە لەلایەن پیاوەئاینیەکان بەتایبەت.
• هەرچى نوسراو کتێب و مەسحەف هەیە بە زمانى مەندائی ئارامى خۆرهەلاتیەکەم لە پیاوە ئاینیەکان دەیزانن ئەوانەى کە زانیویانە کۆچى دواییان کردووە .
• لە مێژوو خاوەنى هیچ دەولەتێک یا ئیمارەتێک یا پادشا و میریک نەبون و بەهۆى کۆچ کردنیان و دەربەدەرى و گەڕان بەدواى شوێنى ئارام دا.
• گرانى چەمکە ئاینیەکان و رێوڕەسم و ڕیکارەئاینیەکانیان بۆتە هۆى ئەوەى ئەنجام نەدرێ بەتایەت لەم سەردەمە لەناو چینى رۆشنبیران گوێ نەدان بە رێورەسمەکان.
• مێژوونوسان مافى تەواوى خۆیان نەداوە بە مەندائیەکان وەک پێویست لەڕووى لێکۆلینەوە ئەمەش بۆتە هۆى ناڕۆشنى نا تێگەیشتن لە ئاینەکە.
• هۆکارى ترس و سڵەمینەوە کاتێ کەوتنە ژێر ئالاى ئاینێکى تر کە دەولەتدار بونە.
• دابرانیان بۆ ماوەیەکى دیاریکراو لەقوڵایی ناو هۆڕەکان و ژیان بەسەربردن لەوێ ئەمەش وایکردووە لە ژیانى گشتى داببڕێن.83

8- 4/ چەند کەسایەتیەکى ناودارى مەندائیەکان:
لەناو هەموو گەل و نەتەوەیەک یا ئاینێک یا تایەفەیەک کەسانێکى وا هەڵدەکەون کەجێ دەستیان لەهەندێ بوارەکانى ژیان دا دیاربێ و مەندائیەکانیش بەحوکمى ئەوەى کۆنترین ئاینى یەکتا پەرستى و لەگەل ئاینەکانى تر تیکەلاو بون بەتایبەت پێش ئیسلام و دواى هاتنى ئیسلام رؤلیان هەبووە لە بنیاتنانى شارستانیەتى عەرەبى ئیسلامى هەندێکیانلەبوارى پزیشکى و دەرمانسازى و هەندێکیان لەبوارى موزیک و هەندێکیان لە بوارى ژمێرەو ماتماتیک و ئەندازیارى وفەلک ناسى هەندێکێان سەرقاڵى تۆمارى مێژوو روداوەکان بون هەندێکیشیان کاربەدەست بوون لەسەدەردەمى ئال عەبباس و شازادەو وەزێرەکانیان, هەروەها پاشا بوەیهیەکان و وەزیرەکانیان .84 لەوانە:
• ثابت کورى قوڕە کوڕى زەهرونى حەڕانى لە پزیشکى .85
• ئیبراهیم کورى سنان کورى ثابت الصابى دەستى بالاى هەبووە لەبوارى ئەندازە و سێگۆشەکان 86
• ئەبو ئەسحاق الصابى رۆلى گرنگى هەبووە لەبوارى ئەدەبى عەرەبى و ڕۆشنبیرى ئیسلامى ساڵى 349ى کۆچى دیوانى نامەکانى پێ سپێردراوە و تەنانەت وەک موسلمانان بەڕۆژوو بوەو قورئانیشى لەبەر بووە لەهەمان کاتیش موکر بووە لەسەر ئاینەکەى خۆى.87
• هیلال کوڕى محسن الصابى لەساڵى 403ى کۆچى موسلمان بونى خۆى ڕاگەیاندوە چونکە بەپیى بۆچونەکانى ئەو جیاوازیەکى وا لە نێوان صابیئەکان و ئیسلام دا نییە لەهەندێ بنچینە ئاینیەکان بەنمونە دەستنوێژ گرتن پێش نوێژکردن و قەدەغەکردنى گۆشتى بەراز و درۆکردن و زەکات, حرام و حەڵال …. یەکێک بووە لە نوسەرو شارەزایانى بوارى رەوان بێژى ساڵى( 448 ک) کۆچى دوایی کردووە.88
ئەوەى جێگەى تێڕامانە خالد میران لە کتێبى شخصیات مەندائیە فى التاریخ المعاصر دەلێت” ئەوەى جێگەى نێگەرانییە لاى مەندائیەکان کە مێژووى ڕوداوەکانى خۆیان تۆمار نەکردووەچونکە بیروباوەرەکانیان زیاتر ڕوحانیە وەک ئەوەى ماددى بێ, گرنگییان زیاتر بەو دونیاى تر داوە وەک ئەم دونیا مێژوویان بە ڕوداوى دونیایی لەقەلەم داوە.89 ئەویش ناوى چەند کەسایەتیەکى سەردەمى کۆن نوێ خستۆتە ڕوو لەوانە:
• د.عبد الجبار عبداللە السام زانایەکى بوارى فیزیاى عیراقى بووە سالى 1911 لە قلعە صالح لەدایک بووە دووەم کەسایەتى بووە سىەرۆکى زانکۆى بەغدا دواى مەتى عەقراوى کە سەرۆکى ئەنجومەنى زانکۆ بووە چەند جارێک لەلایەن رژێمەکانى عیراقەوە گیراوە سالى 1962 تا 1957 سەرۆکى گۆڤارى کۆڕی زانستى عیراق بووە.90
• پڕۆفیسۆر صبيح مدلول بادي یەکەم مەندائیە کە بروانامەى دکتۆراى لە مەندائیەت بەدەست هێنابێ ئەویش لە لواى عمارە / قلعە صالح سالى 1950 لەدایک بووە.*
• دکتۆر عبد الرزاق مسلم الماجد خاوەنى بڕوانامە لە فەلسەفەو استازى فەلسفە لە زانکۆى بصرە سالى 1929 لە دیوانیە لە دایک بووە و سالى 1968 تیرۆرکراوە لە بصرە.*
• د. قیس مغشغش السعدى خاوەنى بروانامە لەبوارى تەکنۆلۆژیاى پەروەردەیی لە ئەمریکا و سالى 1952 لە پارێزگاى زیقار لەدایک بووە, خاوەنى چەندین کتێبە لەوانە فەرهەنگى مەندائى عەرەبی مەندائى ئینگلیزى.*
• ئەسعەد جابر غالى یەکەم ئەفسەرى مەندائى بووە لە سوپاى عیراق سالى 1926 بەهۆى ئەوەى ئامادە نەبووە نازناوى صابى لەخۆى بکاتەوە سالى 1946 بە زۆر خانەنشین کراوە.*
• نقیب جبار الحیدر یەکەم ئەفسەرى موخابەرە بووە لەسوپاى عیراق لەسالى 1979 وە لەلایەن بەعسەوە زیندانى کراوە تاکو سالى 1988 بەتۆمەتى ئەندام بوون لە ڕیکخراوێکى نهێنى .*
• طارق عامر حالوب الخمیسى یەکەم فرۆکەوانى شارستانى مەندائى سالى 1969 کۆلێژى فرۆکەوانى لە ئۆکسفۆرد تەواو کردووە . *
چەندین کەسایەتى تر ئاماژەى پێدراوە وەک غضبان رۆمى, نعیم بەدوى و د. رشید الخیون, عبد الفتاح الزهێرى خاوەنى کتیىالموجز فى تاریخ الصابئە المندائیین العرب البائدە, ناجیە المرانى و غزیز سباهى و عبد الاله سباهى و شاعیر عبد الرزاق عبدالواح و د.موحان مەنهەل و دەرهێنەر ابراهیم فرحان عیسى البدرى و هونەر مەندى نمایشکار سهام السبتى وهونەرمەندى شێوەکار لمعیە عەبباس وفرحان سیف یەکەم پزیشکى مەندائى و دکتورە لیلى غضبان رۆمى, ئەندازیار خلف منصور الخمیسى….هتد 91

5- دەرەئەنجامى لێکۆلینەوە:
لەچەند شوێنێکى بابەتەکەم ئاماژەم پێداوە کە ئاینى سابیئى ئاینێکى داخراوەو تەبشیرى نیە، چونکە هەولى ئەوەنادات کەسانى نوێ وەربگرێ و هۆکارى لاتەریک بونیان و گەشە نەکردنیانە, بەپێى سەرئەو سەرچاوانەى خوێندومەتەوەو ئاماژەى لێکۆلەران لەوبابەتى ئاینى سابیئەى مەندائى بۆم دەرکەوتوە زۆربەیان لەسەر ئەوەکۆکن:
• ئاینێکە پێش مەسیحیەت بونى هەبووە.
• ئەم ئاینە یا تایەفەیە لە شارەکانى بەغداو ناوەراست و خواروى عیراق زیاتر نیشتەجێن.
بۆئەوەى بتوانرێ لیکۆلینەوەیەکى تەواو لەسەر ئەو ئاینە بکرێ پیویستە زمانى سریانى و عیبرى وئەغریقى بزانى هەربۆیەشە زۆرربەى لیکۆلەرانى ئەو بابەتە توشى ئاستەنگ بوون, یەکێکى تر لەو کێشانەى توشى لیکۆلەر دەبێ سەبارەت بەو بابەتە کەمى سەرچاوەکانیانە چونکە وەک دەخرێتە روو بەزمانى ئارامى نوسراوە وخۆشیان لەکاتى سروتەکانیان بەزمانێک دەیلێن کە لێى تێناگەى و ئاینى سابیئى بۆتە ئاینێکى نهێنى بەهۆى ئەو چەوساندنەوەىەى لەسەریان بووە بەلگەشم بۆئەوە تلمودى بابلى کە بەزمانى ئارامى لەخوارووى عیراق نوسراوە هەربۆیەش مەندائیەکان زمانى ئارامییان بەکاردەهێنن هەرچەندە ئیستا زۆربەى پەیرەوانى ئاینى مەندائى بەزمانى عەرەبى دەئاخفن. گرنگترین بەلگەى مێژوویی ئەوەمان پێ دەلێت 2000 سال بە لەئیستا لەپارێزگاى میسان ژیاون هەرئەوان ناوى شارەکە بەدوو بەش دەنوسن مى بەزمانى مەندائى واتە ئاو, شان واتە خواروى وولاتە دوو زێ سریانەکانیش بەهەمان شێوە دەینوسن و بەزمانى عیبرى دەگوترێ یادەنوسرێ میشین و بەفارسى مشیون و بەعەرەبى میسان .
………………………………………………………………………………………………………….
66محمد نمر المدنى/الصابئة المندائيونالعقيدة والتاريخ/ منذ ظهورادم/ دار ومؤسسة رسلان للطباعة والنشر/ الطبعة الاولى 2009ل10
67 هەمان سەرچاوەى پیشو
68 هەمان سەرچاوە
69المهندس الاستشارى/ سمير سام / الديانة الصابئية المندائية / الجمعية الثقافية المندائية فى لاهاى/ ووتار ئنتةرنيت .
70 سامى المنصورى/ الصابئة المندائيون والاديان / الحوارالمتمدن.
71 اسلام ویپ/فەتواى ژمارە ٢٣٥٨٦
72 د.بشير عبدالواحد / الصابئة المندائيين بين الانصاف والاجحاف دار شمس للنشر والاعلان القاهرة الطبعة الاولى 2017 ل404 و405
73د.عضيد جواد الخميسى/ مالسر بين المندائيين والكنيسة الكاثؤليكية/ پێگەى الحوار المتدن/ ئنتەرنێت
74 احمد العدوى / تاريخ الدراسات المندائية وابرز المستجدات ل57 و58
75 د.بشير عبدالواحد / الصابئة المندائيين بين الانصاف والاجحاف دار شمس للنشر والاعلان القاهرة الطبعة الاولى 2017 ل51
76 تحسين مهدى مكلف الصابئة ومهنة الصياغة / الجمعية المندائية فى المهجر/لاهاى ووتار انترنيت.
77د.صباح مال الله /اللغە المندائیەنشاتها اهمیتها تاپیراتها / اتحاد الجمعیات المندائیە فى المهجر / انترنیت
78 هەمان سەرچاوەى پیشو
79 محمد نمر المدنى/الصابئة المندائيونالعقيدة والتاريخ/ منذ ظهورادم/ دار ومؤسسة رسلان للطباعة والنشر/ الطبعة الاولى 2009ل4
80 محمد نمر المدنى/الصابئة المندائيون العقيدة والتاريخ/ و د.صباح مال الله /اللغە المندائیەنشاتها اهمیتها تاپیراتها
81 هەمان سەرچاوە پێشوو
82 هەمان سەرچاوە پێشوو
83 د.بشير عبدالواحد / الصابئة المندائيين بين الانصاف والاجحاف دار شمس للنشر والاعلان القاهرة الطبعة الاولى 2017 ل16 مقدمة المؤلف
زۆربەى ئەو سەرچاوانەى بەکارم هێناون و سەیرم کردون هەمان ئەو خالانەیان دوبارە کردۆتەوە تەنها شیوەى دارشتنیان جیاوازى هەبووە
84 محمد عمرحمادە/ تاریخ الصابئە المندائیین / الطبعە الاولى ١٩٩٢/ دارقتیبە بیروت ل/١٦٦
85هەمان سەرچاوەى پێشو ل/ ١٦٩
86هەمان سەرچاوەى پیشو ل /١٧٠
87هەمان سەرچاوەى پیشو ل/ ١٧٠
88هەمان سەرچاوەى پێشوو ل/١٧١
89خالد میران دفتر/ شخصیات صابئە مندائیە فى التاریخ المعاصر/ موسوعە عیون المعرفە
90 هەمان سەرچاەى پیشو
• هەمان سەرچاوەى پێشوو
• هەمان سەرچاوەى پێشوو
• هەمان سەرچاوەى پێشوو
• هەمان سەرچاوەى پێشوو
• هەمان سەرچاوەى پێشوو
• هەمان سەرچاوەى پێشوو
91خالد میران دفتر/ شخصیات صابئە مندائیە فى التاریخ المعاصر/ موسوعە عیون المعرفە

چەند رونکردنەوەیەک
• سالى 1936 بۆ یەکەمجار مۆلەتى جەژنى مەندائیەکان دراوە رۆژى جەژنەکانیشیان بەپێى ساڵ دەگۆردرێ.
• بەپێى یاساى پشووە فەرمیەکان ژمارە 110ى ساڵى 1972 کە لە رۆژنامەى الوقائع العراقیە سالى پانزەهەم ژمارە 2184 بەفەرمى دان بەچەژنى مەندائیەکان دا نراوە .
• یحیى کورى زەکریا یا یوحنا المعمدان یا وەک مەندائیەکان یهیا یەهانا سالى 34- 36 پ.ز نزیکەى سالى یەکى پ.ز لەدایک بووە ئەو رۆژژمێرەى ئیستا مەندائیەکان بەکارى دەهێنن رۆژمێرى یحیى.
• یاساى کارتى نیشتیمانى کەلەلایەن پەرلەمانى عیراقەوە پەسند کراوە بە تایبەت ماددەى 26 دا هاتووە دەلێت مندالى نابالغ دەچێتە سەر ئاینى دایکى یا باوکى ئەوانەى دەبنە موسلمان ئەمەش نیگەرانى ومەترسى لاى مەندائیەکان و تایەفە ئاینیەکانى تر دەرخستووە ولەگەل مادەى ٤٩ى دەستورى عیراق یەکانگیر نابێ کە دەلێت” لکل فرد حریە الفکر
• زۆرێک لە لیکۆلەران سابیئە مەندائیەکان و سابیئەکانى حەڕان تیکەل بەیەک دەکەن چونکە بۆ ماوەی نزیک 10ساڵ لەوێ نیشتەجێ بوون بەهۆى ئەوچەوسانەوەو کوشت وبڕەى جۆلەکەکان ئەنجامیان دا بەرامبەریان تیکەلاویان لەگەڵ حەڕانیەکان کە ئەستێرە پەرست بوون بۆیە هەندێ جار سابیئەکان بە ئەستێرە پەرست ناودەبران بەلام لێکۆلەرى ئەمەریکى ئیدوین یاموشى گەیشتە ئەوبڕوایەو گوتى گەمژەییە ئاینى مەندائیەکان رێورەسم و بۆنەکانیان پەیوەستە بەئاوى لەبەر ڕۆیشتو حەڕانیش ئاوى کەمە بۆیە ئەو دوو تایەفەیەى لێک جیاکردەوە و گوتى هیچ پەیوەندیەک لە نێوان حەڕانیەکان ومەندائیەکان دا نییە چەند خۆرهەڵاتناسێک پشتگیرى راکەىیان کرد لەوانە خوالیسۆنى ئۆکرانى و سیناسى کۆندوز دەلێت حەرانیەکان ئەستیرە دەپەرستن بەلام مەندائیەکان رقیان لە ئەستێرە پەرستیە ومەندائیەکان ئەوانەن کە لەخواروى عیراق نیشتەجێ بون لەکەناراوەکان.(الجذور التاريخية للصابئة المندائيين /أ. د.على هادى المهداوى وم. اكرم عباس عمران / بحث كلية التربية للعلوم الانسانية/ جامعة بابل )
لەکۆتایی ئەم بابەتەم داواى بوردن لەخوێنەرانى ئەزىز دەکەم لەهەر کەم کوریەک و چ رەخنەو پیشنیازو شتێکیان هەبێ بەوپەڕى سنگ فراوانیەوە وەرى دەگرم وچونکە یەکمەمجارە بابەتێکى کورتى توێژنەوە ئەنجام بدەم بەگەورەیی خۆتان بمانبورن .
جاریکى تریش سوپاسى بێ پایانم بۆ هاوڕێى ئەزیزم مامۆستا کاروان لەزنگۆى گەشە پێدانى مرۆیی کە چەندجارێک ماندوم کردوە بە بەهۆى رێنمایی کردنم و خوێندنەوەى بابەتەکە . سوپاسیش بۆ دەستەى پێگەى ووتارى کورد ئەم ماوەیە ئەزیەتیان کێشاوە بە بڵاوکردنەوەى بەشەکانى بابەتەکەم .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت