عیماد عه‌لی: ئایا نه‌وه‌ی نوێ به‌دیله؟!
ئه‌و وانه‌یه‌ی حزبه‌كانی كوردستان به هه رههموویانهوه به‌خه‌ڵكیان داوه و ئه‌و كاریگه‌ریانه‌ی به راسته‌وخۆ بێت یان ناراسته‌وخۆ له‌سه‌ر ره‌وتی به‌قوڵی بیركدنه‌وه و تێفكرین و لێكدانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م گه‌نجان ره‌نگی داوه‌ته‌وه، بۆیه هیچ داهێنانێكی زانستی بێت یان فكری، یان سیاسی كه زۆرینه‌ی ره‌های گه‌نجان به هه‌ر رێگه‌یه‌كه‌وه بێت سه‌رقاڵین، له‌جیاتی خۆ خه‌ریك كردن به پسپۆریهته سودبهخشهكه و وردبونه‌وه له بواری زانست و مه‌عریفه‌ت و رۆشنبیری ههمهجۆر، وه‌ك ده‌بینین خۆخه‌ریك كردنی روكه‌شیانه‌ی گه‌نجان به سیاسه‌ت و حزبایه‌تیه‌وه له ههرزارهكاریهوه وه‌ك كاری بێكاران ده‌ست پێ ده‌كات ( هه‌رچه‌ند به خۆشحاڵیه‌وه تادێت رێژه‌كه كه‌متر ده‌بێت و كه‌می د هنگدانی گه‌نجان له دواههڵبژاردنیش به‌ڵگه‌ی ئه‌م راسیتهن).
ئه‌و ده‌نگانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ گه‌واهی راستیی ئه‌م بۆچونه‌ن، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك تۆزێك تیڕامان و به چاوی لێكدانه‌وه و ههڵسهنگانهوه له‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بروانێت، یه‌كلاده‌بێته‌وه كه ئه‌وه‌ی رێباز و فكر و فه‌لسه‌فه و هێڵی گشتی كاری سیاسی و حزبی بێت تێیدا نیه و ته‌نانه‌ت فریشی به لیبرالیزمیشهوه نیه، ئه‌گه‌ر رونتریش بڵێین؛ ئه‌وه‌ی كاربه‌ده‌سته ( نه‌ك به‌رپرسه) له‌م بزوتنه‌وه‌یه نه‌ك هێڵێكی فكری بهستبێتیهوه به‌م بزوتنه‌وه‌یه به‌ڵكو ته‌نها قازانجی مادی و خۆبه‌ستنه‌وه به سه‌رمایه‌دارێكه‌وه نه‌بێت هیچ شتێكی تریان نیه. ئه‌گینا خه‌ڵكی پاك و راستگۆ بێت له ماڵی خۆیدا باشترین ره‌فتار له‌گه‌ڵ ماڵ و كه‌س و كار و نزیكه‌كانی خۆی ده‌كات نه‌ك لافوگهزافی رزگاری كوردستان لێبدات و به‌خۆی هیچی له‌بارا نه‌بێت و فێل له خه‌ڵك بكات و بیه‌وێت بهتهڵهكهبازی و به بۆچون و ره‌فتاری پۆپۆلیستانه خه‌ڵك بخهڵتێنێت و دواتر كه‌س نه‌زانێت به چ ئاقارێكدا بیبات كه دواتر بۆی ده‌ربكه‌وێت ژێر بهژێرله گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نی گوماناوی عیراق و بیانی خه‌ریكی سات و سهودابێت و له‌كوردستانیش به خۆبه‌ستنه‌وه به ده‌سترۆیشتوان و هاوبه‌شی بازرگانی” باكیان له‌هیچ شتێك نه‌بێت.
ئه‌وه‌تا له مامه‌ڵه كردن به ئیستحقاقاتی هه‌ڵبژاردن و ئه‌وه‌ی به‌رده‌كه‌وێت له‌لیژنه‌كانی په‌رله‌مان وه‌ك دیاری و خه‌ڵات ده‌یبه‌خشێت به لایه‌نی تر و ئه‌ویش به خۆشحاڵێه‌وه وه‌ریده‌گرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی كوره‌ی هه‌نگی له داردا دۆزیبێته‌وه، نازانێت شه‌رمه حه‌قی خه‌ڵكی تر بخۆیت و ئه‌وه‌ی ده‌نگی به نه‌وه‌ی نوێ داوه رازیه یان نا له‌و به‌خشینه گاڵتاجاریانه و به مه‌به‌ستی سیاسی تایبه‌تی بكه‌یت.
له لایه‌كی تره‌وه خۆت تا ئێستا زوڵم له خاوه‌ن پشكه‌كانی چافیلاند بكه‌یت ومافه‌كانیان نه‌ده‌یت و به راگه‌یاندن و به ئامانجی سیاسی بڵێیت پرده‌كه‌ی سماقولی چاك ده‌كه‌مه‌وه !!و تانه‌و ته‌شه‌ر له بنه‌ماڵه‌یی بده‌یت و خۆت ره‌فتاری بنه‌ماڵه‌ییانه بكه‌یت وخوشكهكهت له حزبی تریش بێت و له‌سه‌روی ئه‌و ههڵخهڵاتاوانهوه دایبنێیت كه وابه‌سته بون به پارهكهتهوه نه‌ك خۆت و بزوتنهوهكهتهوه. ئینجا لات گرنگ نه‌بێت كوردستان له‌باوه‌شی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی سه‌رده‌ستی تر بێت و گرنگ لای تۆ قازانجی مادی بێت و به‌سه‌ر ئه‌م خه‌ڵكه خیڕلهخۆینهدیوهدا تێپهرینیت.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی وه‌ستانه، ئه‌و پرسیاره‌یه كه خۆی فه‌رز ده‌كات؛ بۆچی ئه‌و ژماره خه‌ڵكه خۆیان به‌ستۆته‌وه به راوبۆچونه پۆپۆلیستیهكانیانهوه ئه‌وانه‌ی به‌ناو رۆشنبیر و خه‌ڵكی عه‌وامیش؟
دیاره ره‌فتاری حزبه‌كانی تر و پاشه‌كشه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ساحه سیاسیه‌كه كه تا په‌یوه‌ندیان باش بوو هه‌موو مه‌دح و سهنایهكیان ده‌كرد و ته‌نانه‌ت له‌سه‌رتادا بانگه‌شه‌ی یرۆژهكانی شاسوار هاوكاری و تیكه‌ڵبوون له لایه‌ن گۆڕانه‌وه به بازاركرا و دوای ئه‌وه‌ی خیڕو بێریان بۆ یه‌كتر نه‌ما له‌یه‌كتر دووركه‌وتنه‌وه. ئه‌وه‌تا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌یه‌وێت به هه‌ر نرخێك بێت چنگی له‌به‌غدا گیر بكات و له‌به‌ر قازانجی تایه‌بتی ئه‌گه‌ر بتوانێت كوردستان بگه‌رێنێته‌وه زه‌مانی به‌عس و هیچ تایبه‌تمه‌ندیه‌كی نه‌مێنێت. هه‌ڵوێستی له ریفرۆاندۆم له روانگه‌ی خۆشه‌ویستی و زانایی له سیاسه‌ته‌وه نه‌بوو به‌قه‌د ئه‌وه‌ی هه‌وڵی رازیكردنی عیراق و ئه‌مریكا و خۆجیاكرنه‌وه بێت له لایه‌نه‌كانی تر، ئه‌میش به ئامانجی پۆپۆلیستانه.
بۆیه، ده‌بێت گه‌نجان له‌وه ئاگادار بكرێنه‌وه كه با كاردانه‌وه‌تان له ره‌فتاری نابه‌جێ و نه‌زانینی حزبه‌كانی كرودستان نه‌تانبات بۆ رێگه‌ی هه‌ڵه‌تر و بارودۆخی بابه‌تی وخودی و رۆژگار فاكته‌ری تایبه‌تی له دایكبونی رێكخستنی سیاسی و واقعی و زاده‌ی مندالدانی گه‌لی كوردستانه نه‌ك هاندانی ده‌ره‌كی و به‌رژه‌وه‌ندی مادی و بازرگانی به سیاسه‌ت وئایین و هه‌موو شتیك له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تایهبتدا، كه‌چی ئه‌مه‌ش به سیستم و ره‌فتاری سه‌رمایه‌داری له‌قه‌ڵه‌م بده‌یت و له‌سه‌ر حسابی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكیش بێت.
له‌دواجاردا پێویسته ئه‌وه بڵیین، به‌ڵی نه‌وه‌ی نوێی رۆشنبیر و دڵسۆزی گه‌لی كوردستان به‌دیله، ئه‌وه‌ش به‌دوور له رێكه‌وتنی ناوه‌كی و ده‌ره‌كیی ژێربه‌ژێر و ئامانجی رووتی مادی و بازرگانی، نه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌ك ته‌نها ئامانجێكی پاره بێت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر حسابی مێژووی خوێناویی گه‌لی كوردستان و ئایندهی گه‌له‌كه‌ش بێت. به‌ڵێ نه‌وه‌ی نوێی هۆشیار و دڵسۆزی كوردستان به‌دیله نه‌ك خه‌ڵكی پۆپۆلیست.