عه‌دنان كۆچه‌ر: چی له موسڵ رووده‌دا، خۆری كێ ئاوا ده‌بێت؟
ئه‌وه‌ی له‌موسڵ رویدا، شكستی ئه‌و فۆڕم‌و مۆدێله له ده‌سه‌ڵاتی خۆجێیهیه كه له‌به‌رامبه‌ر ژیانی خه‌ڵك له‌رووی ئاكارییه‌وه كه‌وتووه، رێك هاوشێوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێشتری به‌ر له قۆناغی داعشه كه به‌هۆی هه‌مان فۆڕمی بێ باكییه‌وه له‌ماوه‌ی كه‌متر له بیست‌و چوار كاتژمێر شاره‌كه‌ی راده‌ست به سوپا چه‌قۆكێشه‌كه‌ی داعش كرد، چونكه دواجار هه‌ردوو مۆدێل له‌حوكمی خۆجێی له یه‌ك شت‌دا هاوبه‌ش بوون، ئه‌ویش بێباكی‌و خه‌مساردییه له‌به‌رامبه‌ر خواست‌و ژیانی خه‌ڵك‌و به‌ڕێوه‌بردنێكی راست‌و دروستدا، له‌به‌رئه‌وه‌شه له‌هه‌ردوو بار‌و قۆناغدا ژیانی خه‌ڵك هه‌رگیز به‌شێك نه‌بووه له‌ستراتیژیه‌تی بهڕێوهبردنو ئیداره‌دان.
له‌راستیدا روداوه‌كه‌ی دوێنێ، هێنده بهسوێو ئازار بوو، نه‌ك هه‌ر له ئاستی میللی‌و رای گشتی كاردانه‌وه‌ی لێكهوتهوه، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی سیاسیش بوو به دۆسیه‌یه‌كی ئاڵۆز، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ش بوو كه هه‌م سه‌رۆكی كۆمار‌و هه‌میش سه‌رۆك وهزیرانو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش گه‌یشتنه موسڵ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی وورد له دۆسیه‌كه، به‌ڵام كاردانه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی به‌شێكی كه‌م له ناڕازییه‌كان له‌به‌رامبه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار قسه هه‌ڵده‌گرێت، ئه‌گه‌رچی وه‌ك به‌شێك له‌دامه‌زراوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و به‌شه لههاتوههراو دروشم ووتنه‌وه دژ به سه‌رۆك كۆمار له‌چوارچێوه‌ی هاندانی كه‌مینه‌یه‌كی كوردی بووه له‌ناو خه‌ڵكانی ناڕازی، له‌به‌رئه‌وه‌شه ئه‌و چه‌ند سه‌رنجه ده‌خه‌مه‌ڕوو:
ـ به ئامانجگرتنی سه‌رۆك كۆمار له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌مینه‌ی كه میدیای پارتی دژ بڵاویده‌كاته‌وه، به‌شێكه له‌و تۆڵه سه‌ندنه‌وه سیاسیه‌ی كه په‌یوه‌سته به ناكۆكییه سیاسیه‌كانی نێوان یهكێتیو پارتیه‌وه‌و درێژكراوه‌ی دۆخی ركابه‌رییه پێشینه‌كانی به‌غدایه، له‌به‌رئه‌وه‌شه ئه‌وه‌ی وا نیشاندهدهرێت كه خه‌ڵك دژ به سه‌رۆك كۆمار سوكایه‌تی پێكراوه زیاده‌ڕه‌وییه‌كی نا پێویستی ئه‌و مۆدێله لهمیدیایه كه ده‌یانه‌وێت به‌هه‌ر جۆرێك بێت شكست به ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی سه‌رۆك كۆمار بدرێت.
ـ گریمان له حاڵه‌تی نیگهرانیو ناڕه‌زایی خه‌ڵك دیمهنو وێناكه راست بێت، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ده‌شێت هه‌موو نیگه‌رانییه‌كان په‌سه‌ند بكرێن، چونكه ئیدی قه‌واره‌ی كاره‌ساته‌كه و به‌دبه‌ختی خه‌ڵكی موسڵ به ئه‌ندازه‌یه‌ك گه‌وره‌یه، كه هیچ سیاسیه‌ك په‌سه‌ند نه‌كه‌ن‌و نه‌توانن له‌ناو سیاسییه‌كان باش‌و خراپ له یه‌كتر جیا بكه‌نه‌وه، حوكمدان له‌سه‌ر سه‌رۆكی كۆمار له‌لایه‌ن موسڵییهكانو كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌و شاره، بریتی نییه له به ئامانجگرتنی ئه‌و، به‌ڵكو ره‌تكردنه‌وه‌ی كۆی پرۆسه‌ی سیاسی عێراقه، چونكه دواجار موسڵییه‌كان شكستی پرۆسه‌ی سیاسی له چاوی به‌رپرسه لۆكاڵیه‌كان دهبیننو ده‌زانن، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كان ئه‌و وێنایه له قازانجی هاوسۆزی كوردی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
ـ لێره‌و لهوێو زۆركه‌س له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ئه‌و پرسه‌یان به ناكۆكی نهتهوهییو دڵڕه‌قی عه‌ره‌ب لێكداوه‌ته‌وه، گوایه ئه‌وه په‌رچه‌كرداری نه‌ته‌وه‌ییه دژ به كورد، ئه‌و دنیابینیه كورتبینه شوێنه‌واری روئیای شوێنكه‌وتوانی ریفراندۆمه كه ده‌یانه‌وێت گرێی ده‌روونی ده‌رهه‌ق به عه‌ره‌ب په‌ره‌پێبده‌ن، له‌كاتێكدا كاره‌ساتێكی له چه‌شنی ئه‌وه‌ی موسڵ ئه‌گه‌ر له هه‌ر شارێكی دیكه‌ی كوردیدا رویدابا، پهرچهكردارهكه هاوشێوه ده‌بوو، چونكه ئیدی نیگه‌رانیی كه‌سوكاری قوربانی شایسته به‌وه‌یه كه گوێی لێ بگیرێت.
سه‌رباری ئه‌و سه‌رنجانه ده‌شێت له‌سه‌ر پرسێكی دیكه بوه‌ستین، ئه‌ویش روداوی ئاوابوونی خۆری زۆرێكه له موسڵ‌و ده‌ركه‌وتنی خۆری به‌شێكی دیكه‌یه، پێموایه ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هاوشێوه‌ی زه‌مه‌نی مامی گه‌وره سیاسهتو ستراتیژی بۆ موسڵ رۆشن بێت، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه خۆری له گه‌شانه‌وه ده‌بێت، چونكه ئیدی خۆری ده‌سته‌بژێری باڵاده‌ستی سوننه‌ی ناوچه‌كه‌و هێزه كوردییه‌كانی تر له ئاوابوونه، ئه‌وه‌ش به‌وه ده‌بێت كه دۆسیه‌ی موسڵ له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه، ببێته دۆسیه‌یه‌كی باڵا‌و به جدیش كار له‌سه‌ر ئاماده‌بوونێكی باڵا‌و دۆزینه‌وه‌ی كۆدی نوێ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی له په‌یوه‌ندییه‌كی سه‌نگیندا له ئاستێكی باڵا له‌گه‌ڵ ته‌واوی پێكهاته‌كان بهێڵێته‌وه.