شێرزاد شێخانى: حيوارى طوڕشان.
دوو پياوى كه‌ڕ ( گوێ قوڕس ) توشى يه‌كتر ئه‌بن، يه‌كيان جانتايهكى به‌ده‌سته‌وه‌يه، ئهويتر لێى ئه‌پرسێ ” ئه‌وه چييه كابرا ئه‌ڵێى ئه‌چى بۆ كه‌ركوك”؟ . ئه‌ويش وه‌ڵامى ئه‌داته‌وه ” نه‌وه‌ڵڵا ئه‌چمه كه‌ركوك” ! كابرا ئه‌ڵێ ” ده‌بڕۆ وامزانى ئهچيته كه‌ركوك “. وه‌ڵامى ئه‌داته‌وه ” نه‌وه‌ڵڵا ئه‌چمه كه‌ركوك “!!. ئه‌مه حيوارى طوڕشانى پێ ده‌ڵێن كه رێك دانوستانه‌كانى يه‌كێتى و پارتييه.
هه‌ردوولا هه‌ولێرى وته‌نى خۆيان ” لهمهرغه ” ناوه بۆ يه‌كترى، واته لهبۆسهدان. هه‌ردوو لاش باش ئه‌زانن هيچكاميان ته‌نازول بۆ ئهويتر ناكات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا درێژه به كۆبونهوهكانيان ئه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئاوى روويان بپارێزن و نه‌كه‌ونه به‌ر لۆمه‌ى ميللهتهكهيان . ئه‌گينا به‌قسه‌ى وتهبێژهكانى هه‌ردوو حيزب بوايه، ده‌بوايه سێ مانگ پێش ئێستا حكومه‌ت دابمهزرايهو په‌رله‌مان كارى خۆى بكردايهو، دونياش شامى شه‌ريف بوايه. به‌ڵام ئه‌وه غرورى پارتييه كه نايه‌وێ سازش بۆ يه‌كێتى بكات لانيكه‌م به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕاندا كردى له‌م خوله‌دا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى پارتى باش ئه‌زانێ كه هيچ حكومه‌تێك به‌بێ به‌شدارى يه‌كێتى وه‌كو هێزى دووه‌مى سه‌ر ساحه‌كه سه‌ركه‌وتو نابێ، به‌ڵام ئه‌و وه‌ك هه‌موو جارێ ئهيهوێ به‌شدارى يه‌كێتى ته‌نها ره‌مزى بێت، له‌م كابينهيهشدا گوێرايهڵى بێت، به كورتييهكهى ( جانتا هه‌ڵگرى ) سه‌رۆكى حكومه‌ت بێت.
راسته پارتى به‌هه‌ر نرخێك بێت ئهيهوێ ئه‌مجاره‌يان كه مه‌سرور بارزانى حكومه‌ت به‌ده‌سته‌وه ئه‌گرێ و يه‌كه‌م ئهزمونيهتى لهحوكمرانيدا، هيچ كێشه‌يه‌كى بۆ دروست نه‌كرێ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نايه‌وێ تا ئه‌و رادهيه ته‌نازول بۆ يه‌كێتى بكات كه لهغروروههيبهت و مهكانهتى دابه‌زێنێ، ئه‌مه‌ش دوو شتى زۆر دژ بهيهكن، به‌تايبه‌تى ئێستا له‌ناو سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى رۆڵى سهركردايهتيه تهقليديهكه لاواز بوه‌و، نه‌وه‌ى دووه‌مى يه‌كێتى ده‌سه‌ڵاتدارن، ئه‌مانه‌ش مهلهفێكى ئه‌وتۆيان به‌ده‌ست پارتييه‌وه نيه تا گوشاريان بخاته سه‌رو بيانترسێنێ، ياخود به پاره‌و مقاوه‌لات رايانكێشێته ناو ئهجينداكانى خۆيه‌وه.
ئه‌وه‌ى ئێستا لهئارادايه شكستى پرۆسه‌ى دانوستانه‌كانه ئه‌گه‌ر چى هێشتا ئيعلان نه‌كراوه، به‌ڵام هه‌مو ئاماژه‌كان به‌ره‌و ئه‌وه‌ن كه‌وا ئهمدوو لايه‌نه ناگه‌نه رێكه‌وتن، مه‌گه‌ر پارتى فێلێكى گه‌وره بكات وه‌كو ئه‌وه‌ى پێشتر‌و له‌خولى رابردوودا له‌گه‌ڵ گۆڕ‌انى كرد. واته رێكه‌وتنێك بكات و دواتر ههڵێوهشێنێتهوه. لاى پارتى ئه‌م شتانه‌ش زۆر ئاساييه، چونكه بينيمان چۆن دواى ريفراندۆمى ده‌وڵه‌تى كوردى ريزيان به‌ست بۆ به‌غداى موفليس و، چۆن سه‌رۆكى پهرلهمانو وه‌زيره‌كانى گۆڕانييان شاربه‌ده‌ر كرد، چۆن دواى رێكهوتنيان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى رۆژئاوا، دهروازهكانيان به‌سه‌را داخستن. نمونه‌ى تريش زۆرن.
به‌ده‌ر له‌م فێڵه پارتى هيچى به‌ده‌سته‌وه نييه وه‌ك ده‌سكه‌وتێك بيداته يه‌كێتى، بۆيه كۆبونه‌وه‌كانى ئهمدواييانه چه‌نديش درێژه بكێشن، هيچىيان لێ شيين نابێ، لێره‌شدا هيچ بژاردهيهك له‌به‌رده‌م يه‌كێتيدا نه‌ماوه ته‌نها جێبه‌جێكردنى پڵانهكانى ( ب ، ج ) نه‌بێ.
زياتر لهبيست ساڵه دوو ئيدارهيى له‌هه‌رێمى كوردستاندا بهحوكمى واقيع چه‌سپێنراوه، ئه‌مه‌ش حهقيقهته و كه‌س ناتوانێ نكووڵى لێبكات. ئێستاش دواى شكستى هه‌ردوولا لهيهكخستنى ئيداره‌ى ههرێمو رێكخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌و ئاسايش و ناوخۆ، كاتى ئه‌وه هاتوه ئه‌م واقيعه ببێته واقيعێكى ياسايى و به‌شێوه‌يه‌ك له‌شێوه‌كان ئيدارهكان جيابكرێنهوه. لێره‌دا دوو بژارده هه‌ن كه واقيعييانهن، ههردوكيشيان له پرۆژه‌يه‌كى يه‌كێتيدا جێ‌گير كراون.
بژارده‌ى يه‌كه‌م/ چه‌سپاندنى سيسته‌مى لامهركهزييهته به‌شێوه‌يه‌ك، كه جۆرێك لهحوكمى زاتى بدرێته ئيدارهكانى زۆنى سه‌وز تا ئاستى دامه‌زراندنى حكومه‌تێكى ناوچهييش كه سه‌ر به حكومه‌تى مه‌ركه‌زى هه‌ولێر بێت و به‌شێك له‌بودجه‌ى هه‌رێمى بۆ دابينبكرێ، به‌مه‌ش زۆربه‌ى كێشه‌كانى هه‌ردولا چاره‌سه‌ر ئه‌بێت و قه‌واره‌ى ياسايى هه‌رێميش بهپارێزراوى ئه‌مێنێته‌وه.
بژارده‌ى دووه‌ميش/ وه‌كو پارتييهكان ئه‌ڵێن لهخراپترينهكهيان، خراپهكهيه، ئه‌ويش جياكردنهوهى ئيداره‌ى سلێمانييه به‌پێى ده‌ستوورى عيراق، واته دامه‌زراندنى ئيداره‌ى دووه‌م له هه‌رێم كه خاوه‌ن سه‌رۆكايه‌تى وحكومه‌تى خۆى بێت و سه‌ر به‌به‌غدا بێت وه‌كو ئێستاى هه‌رێم. به‌مه‌ش كێشه‌ى ده‌سه‌ڵات وپۆست وپايهكان و دابهشكردنيان چاره‌سه‌ر ئه‌بێ و ملمڵانێى دوو حزبه سهرهكييهكهش دائهمركێتهوه.
بهحوكمى ئه‌وه‌ى هيچ ئاسۆيهك نابينرێ بۆ رێكه‌وتنى پارتى و يه‌كێتى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى هه‌رێم له قۆناغى داهاتوودا، ئه‌م دوو بژارده‌يه ئه‌گه‌ر چى تاڵيش ين، به‌ڵام چاره‌سه‌رێكى واقيعيانهيه بۆ ئيداره‌دانى ههرێمو دوورخستنه‌وه‌ى له‌شه‌ڕو مڵمڵانيى توندى نێوان ئهمدو حزبه سه‌ره‌كييه، چونكه هيچ به‌دوورى نازانم پارتى هه‌روه‌ك پێشتر له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕاندا كردى، هه‌مان شت دوباره بكاته‌وه به‌رامبه‌ر بهيهكێتى و، رۆژێك له‌رۆژان يه‌كێتيش لهههوڵير ده‌ربكات و وهزيرهكانيشى فرێبداته پشت سهيتهرهى دێگهڵهوهو، هه‌رێم بگه‌رێنێته‌وه سه‌ر دۆخى ناوه‌ڕاستى نه‌وه‌ده‌كان و، دوو ئيدارهيى بهبريارى خۆى زيندوو بكاته‌وه به‌تايبه‌تيش ئه‌و زۆر په‌رۆشى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى ميللهتهوه نيه به‌قه‌ده‌ر به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى خۆى.
- بابەتەکانی تری شێرزاد شێخانی
شێرزاد شێخانی: ئاشبەتاڵ بە ئاشبەتاڵ.
-شێرزاد شێخانی: ئایا بایکۆتی هەڵبژاردن چارەسەرە؟
-شێرزاد شێخانی: پەرلەمان و فەعۆیەکانی پارتی.
- All Posts