عیماد عەلی: پرسیارێكی گرنگ بۆ گۆڕان.
ئایا ده‌زانیت هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌رله‌مانه‌وه ته‌نها و ته‌نها بۆ ئه‌م خوله‌یه؟ ئایا ئه‌وه‌ش ده‌زانیت بۆ پارتی ناچاریه و ته‌نها ئه‌و رێگه‌یه‌ی هه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌جێندای تایبه‌تی خۆی كه له مه‌كته‌ب سیاسیه‌كه‌یه‌وه بریاری لێداوه و ناتوانێت به‌م ده‌موده‌سته ده‌ستور له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و سه‌رۆكی هه‌رێم له‌لایه‌ن گه‌له‌وه ههڵبژیڕێت و ئه‌و كاندیدی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌یه و كاندیدهكهشی بێ گفتوگۆ و راوهرگترنی ئێوه و هیچ حزبێك نه‌بووه و له لایه‌ن پارتیه‌وه بووه و هۆكاری هاوكێشه نێوخۆیی حزبیهكهیه ئه‌وه‌ی فه‌رز كردووه و هیچ بوارێكی بۆ ئه‌وه نه‌هێشتۆته‌وه كه خه‌ڵكی تر راوبۆچونی خۆی هه‌بێت. به‌ڵام له‌بیرتانه ئێوه وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌میشه جه‌ختان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه كه ئه‌مه ره‌هه‌ندی نیشتیمانی هه‌یه و ده‌بێت به سازان و رێككه‌وتنی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ده‌كرێت و، ته‌نانه‌ت پێشتر رێكخه‌ری گشتی حزبه‌كه‌تان مه‌ڕحوم نه‌وشیروان موسته‌فا گرنگی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك له په‌رله‌مانه‌وه به رونی بۆ ئێوه پێش هه‌ر كه‌سێكی تر ده‌رده‌خست و ته‌نانه‌ت به فشاری ئه‌و پرۆژه‌ی ده‌ستور گه‌رێنرایه‌وه بۆ په‌رله‌مان، ئه‌وه‌ش زیاتر له‌به‌ر برگه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه بوو، ئاواش ده‌ستوره‌كه به‌و ده‌رده برا.
ئێوه له‌م كاته‌دا به رێككه‌وتن له گه‌ڵ پارتی و واژۆكردنی پرۆژه‌ی كاراكردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و ئیمزاكردنی بۆ ده‌نگدان له‌په‌رله‌مانه‌وه ته‌نها بۆ ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانه، كه ئه‌مه داخوازی و ناچاربونی پارتیه له‌م كاته‌دا، ئه‌ی ئێوه چیتان كردووه بۆ زامنكردنی ئه‌م هه‌ڵوێسته كاتیه‌ی پارتی له چه‌سپاندنی ئه‌م برگه‌یه‌ی هه‌لبژرادنی سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌رله‌مان له خوله‌كانی داهاتودا؟ ئایا ئه‌وه‌تان دهستبهركردووه كه له داڕشتنی ده‌ستوری هه‌رێم هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌رله‌مانه‌وه ده‌بێت و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ته‌شریفی ده‌بێت یان له لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵده‌بژیرێت؟ بۆچی له‌م كاته‌دا هیچ قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر ماده و برگه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له ده‌ستوردا ناكه‌ن و، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌رله‌مانه‌وه و ته‌نها له‌م خوله‌دا و له‌م كاته‌دا به‌خه‌ڵك ده‌فرۆشنه‌وه وه‌كو ئه‌وه‌ی پارتی نه‌توانێت به‌و شێوه‌یه بیخاته ده‌ستوره‌وه كه سه‌رۆكی هه‌رێم له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵبژیردرێت و ده‌سه‌ڵاته‌كانیشی وه‌كو ئه‌وه بێت كه تا ئێستا بووه و ته‌نانه‌ت زیاتریش؟
لێره‌دا به بۆچونی له‌خۆبوردوانه‌ی خۆم و بۆ مێژوو ده‌ینوسمه‌وه، ئه‌وه زۆر كاتی ناوێت كه بیزانین و رۆژی دارشتنی پرۆژه‌ی ده‌ستور ده‌بینین كه پارتی چی ده‌كات و چۆن هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا، نه‌ك هه‌ڵوێستی مه‌بدئی و هه‌مه‌یشه‌یی ده‌بێت و ده‌ریبخات كه ناچار نیه به‌ڵكو بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌یسه‌لمێنێت ته‌نها هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه و رۆژان رۆژی له‌دواوه‌یه و، ئه‌وسا قسه‌ی چیتان بۆ خه‌ڵك ده‌مێنێت ئێوه‌ی گۆڕانخوازان؟
ئه‌ی بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی گومانی خه‌ڵك كارێكی عه‌مه‌لی ئاسان ناكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی راستگۆیی پارتی ده‌ربخه‌ن. بۆچی پرۆژه‌ی ده‌ستور یان هه‌ر ئه‌و برگه‌یه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم به ته‌نها بۆ له‌به‌رچاوگرتنی كاته‌كه له په‌رله‌مانه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م كاراكردنه‌وه‌ی یاسایه‌دا تێناپه‌رێنن كه له‌وێدا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌رله‌مانه‌وه جێگیر بكه‌ن و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ته‌شریفاتی بێت، با خستنه به‌رده‌ستی خه‌ڵك و ده‌نگدان له‌سه‌ری كه كاتی ده‌وێت له ئاینده‌دا بكرێت. بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌تان لای خه‌ڵك هه‌بێت و بڵێن ئه‌وه ته‌نانه‌ت له پرۆژه‌ی ده‌ستور له په‌رله‌مان تێپه‌ڕێنراوه و ته‌نها رای گه‌ڵ ماوه و، ئه‌مه‌ش زۆر كاتی ناوێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان ته‌نها ئه‌و ماده و برگه‌یه تێپه‌رێنێت و ته‌نانه‌ت ده‌توانێت سه‌رجه‌م پرۆژه‌ی ده‌ستوره كه له‌ماوه‌ی دوو بۆ سێ رۆژدا تیپهرێنێت.