بەرهەم کادار: فەلسەفەی دانانی یاساو بێ متمانەی پەرلەمان وتێکچونی هاوسەنگی پەرلەمان.
لەهەرێمی کوردوستاندا نەک هەوڵی چارەسەری کێشەکان نادرێت، بەڵکو بەبەرنامە و بەرگی یاسای هەوڵی دروست کردنی گرفتەکان دەدرێت. لێرەدا، کە لەسەروبەندی دانانی یاسای سەرۆکایەتین، کێشەکان چونەتەوە ناو جوارگۆشەی یەکەم و، چونەتەوە سەر مێژووی کۆنی خۆیان، کە نزیکەی جەندساڵێک لەمەو بەر، ئەو کێشانە هەبوون، کە تایبەت بوون بە سەرۆکایەتی هەرێمەوە. یاساکان بەچەندها شێوە ریزبەندیان بۆ دەکرێت، چ ئاسۆیی، چ ستونی، چ مەوضوعی، بابەتی چ فەلسەفی. تا ئەم کاتەی ئێستا یاساکان لە ڕووی فەلسەفیەوە یان ئەخلاقین یان نائەخلاقین، بەرژەوەندی خوازن ئەخلاقی بونی قانون و نائەخلاقی بونی قانونی، پەیوەندی بەوەوە هەیە، تاچەند بە قانون دەسەڵات سنوردار دەکات. واتە چەند بە بەرگێکی قانونی سنوری دەسەڵات فراوان کات، ئەوەندە بەرژەوەندی خوازی و نائەخلاقی قانون دەردەخات.
حیکمەتیكی تری یاسادانان کە تایبەتە بەدەسەڵات ئەوەیە: کە دەسەڵات خۆی لە هەرجوگرافیایەک بێت، بی متمانەیە. بەڵام گەر یاسا سنورداریی نەکرد، ئەوا زیاتر کێشە دروست دەکات، زیاتر بی متمانەی دروست دەکات. واتە تۆ دەتوانی بە بەرگی قانونی دیکتاتۆریەتی قانونی دروست بکەی یان لە حالەتی کودەتا دا هەمان ئەوکارە بکەی. بەڵام مەرج نیە گەر کودەتا نەکرابێت، قانون بەبەرژەوەندی خوازی نەنوسرێتەوە.
ئیستا و لەم کاتەدا یاسای سەرۆکایەتی هەرێم سەرەڕای تێبینی زۆر لە دۆخێکی زۆر گوماناویدا یە ئەویش یان ئەوەتا دەسەڵاتێکی زۆر دەدات بە سەرۆکاتی هەرێم یان وەک ئێستا بەتێکەڵی دەمێنیتەوە یان سنور دار دەکرێت و بەڵام بە پێی زۆربەی لێکدانەوەکان یاسای سەرۆکایەتی بەرە ویاسایەکی دیکتاتۆری دەبەن بەڵام چۆن؟
یەکەم نەوشیروان مصطفی لە کتێبی مێژوی کۆماری مهابات دا بەرەخنەوە بەسەرهاتێکێ کوردی دەگێرێتەوە لە کاتێکدا ئیستا ئەوبەسەرهاتە زۆر بەسەر خودی بزوتنەوەی گۆراندا جێ بەجێ دەکرێت. باسی ئەوەدەکات کە هەژارێک تاژیەک لە دەسەڵاتدارێکی گوندێک وەردەگرێت، بەڵام ئەم کەسە هەژارە بەئەندازەیەک سوپاسی کەسی دەسەڵات دار دەکات، کەسەکە خۆی پێشبینی ناکات. دواتر لێ دەپرسێت من هێچم بۆنەکردوی، بەڵام ئەم ستایش کردنەی من زیاد لەپێویستە من شایەنی ئەوەنیم بۆ ئەمە دەکەی بەرامبەر تاژیەک؟ هەژارەکە لەوەڵام دا دەڵی تۆ تاژیەکت داومەتێ کە واتە کەلوپەلی ڕاو ئەسپ و مڵکم دەدەیتێ. ئە مە لەخەیاڵدانی هەژارەکەدا وایە، بەڵام نەوشیروان مصطفی بەم بەسەرهاتە رەخنەی لەسیاسەتی کوردی گرتوە، کە دڵیان بە رێکەوتنی ئەتڵەنتیک خۆش بوە. بەڵام بزوتنەوەی گۆران بەو پۆستانەی کە راوێژکارین و جێگیریین دڵی خۆش بووە، ئەوەی گۆران لەم دۆخەدا بۆ پارتی دەکات نە پارتی بۆخۆی کردوەو دەیکات! نە یەکگرتوو لە قۆناغەکانی پێشوتر بۆ پارتی کردوە. لێرەدا گۆران گەر سەیری بکەی دو سیاسەت دەکات:
یەکەم/ لەقۆناغی برسی کردنەوە لە میدیاکانەوە پێمان دەڵێت: کە برسیکردن نامێنێت، گەندەڵیە داراییەکان چارەسەر دەکریت.
دووەم/ بەهاوبەش لەگەڵ پارتی دەیەوێت بە بەرگی پارتی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم بنوسرێتەوە، بەبێ ئەوەی ئاماژەبکات بەوەی کە جۆری ئەو یاسایە چۆن دەبێت. ئەمە لە کاتێکدایە خودی پەرلەمان لە سەر ئەم پۆستەو هەمواری ئەم یاسایە داخرا دەگەیتە. ئەو نەتیجەی بڵی هەندی سیاسەتی حیزبەکان لەم دۆخەدا پێچەوانە بۆتەوە.
دوەم ناهاوسەنگی پەرلەمان جارێکی تر یەکێکی ترە لە کێشەکان دەنگی حیزبەکان لەدەرەوەی پێشبینی لایەنەکان خۆشیان دایە، چونکە حیزبەکان سەرجەمیان قورسای خۆیان دەزانن. بەڵام بەدەست هێنانی ژمارەیەکی دەنگی زیاد لەپێویست کە لەدەروەی پێشبنی هەندێ حیزبدایە. بەکورتی دەستکاری هەڵبژاردن زیادبونی کورسی لایەنێک زیاد لەپێویست هاوسەنگی پەرلەمانی تێکداوە، بەم نا هاوسەنگیەش زیاد لەپێوسیت پەرلەمان خۆی نرخ و بەهای خۆی لەم قۆناغەدا لەدەست داوەو، گەیشتوە بەئاستێک فراکسیؤنی پارتی بەتەنها و کەمینەکان و پێنج کورسی تری لایەنەکان دەتوانن یاسان تی پەرێنن. ئەمە سەرەرای دوو کێشەی تر لەم قۆناغەدا کە ئەم یاسایەی تیا دەردەکریت.
یەکەم/ دەستەی سەرۆکایەتی یاساکان دەخاتە بەرنامەی کارەوە، دەستەکە بە کاملی پارتیە ئەگەر دەستەی سەرۆکایەتی جارێکی تر بەکاملی بگۆری و پارتی تیا نەبێت، ئەوا لەم دۆخەدا هەردەبێت یاسای سەرۆکایەتی بنوسرێتەوە بەهۆی ئەو دۆخەی هەرێمی کودردوستانی تێکەوتوە. نوسینەوەکە هەرچۆنێک بێت هەر لەبەرژەوەندی پارتی و، بەدڵی پارتی دەبێت بەهۆی ناهاوسەنگی پەرلەمانەوە.
دوەم/ لەناو پەیرەوی پەرلەمان دا یان لە فەراغی نەبونی دەستوردا ئاماژە نەدراوە بەدەرکردنی ئەویاسایانەی رەهەندی نیشتمانی و سیاسیان هەیە، بەشێوەی دوو لەسەر سێ ی ئەندامان دەبێت، دەنگی لەسەر بدەن. بۆیە دەتوانن لەم زەمەنەدا یاسای سەرۆکایەتی و بەشێوەی کە جێگیری سیاسی تێک بدات، دەتوانن یاساکە بنوسنەوە
لەم خولەی پەرلەماندا پەرلەمانێکی بێ متمانەیە. واتە لە بارودۆخیکدایە دەتوانی بەزیادکردنی دینارێک و کەمکردنی دینارێک، یان پێدانی کورسیەک بۆ پۆستێک ئەو یاسایەی کە دەتەوێت دەتوانیت بینوسیتە وە، پەرلەمان نابینیت لە سەر بنەمای بەرژەوەندی نیشتمانی ئیش بکات.