سه‌لام عزیز: بوغز و ڕه‌فتار.
ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی له‌ڕابردودا ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد كردویانه هه‌ر له میرنشینه‌كانه‌وه تاكو ئێستا نه‌توانراوه ئه‌و غروره نیشتوهی سه‌ر ده‌رون و غیره‌ی به‌رده‌وامی به‌رامبه‌ر یه‌كتری به‌رده‌وامی هه‌یه.
ناسینه‌وه‌شیان كارێكی گران نیه ده‌توانین به‌ئاسانی به‌دی بكه‌ین بێگومان ڕه‌فتاری كه‌سانیكی تایبه‌ت كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و كۆمه‌ڵگا هه‌روه‌ك گرنگی و ڕۆڵی زۆری هه‌یه له دابینكردنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی كه‌ده‌بێته هۆی دروستكردنی متمانه له‌نێوان لایه‌نه‌كان و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگایه‌ك.
ئێمه پێشتر گرنگی زمان و گفتوگۆ و ئه‌و ئاماژانهمان زانیوه چ ڕۆڵیكیان هه‌یه له ئاڕاسته‌كردنی ڕه‌مز و ده‌لاله‌ته‌كان و دواتر لێكدانه‌وه‌یان له ئاستی عقڵ و ئه‌وانه‌شی كه‌ناتوانرێت بوترێت به زمانی جه‌سته‌و جوڵه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بیانناسینه‌وه وه‌ك كاردانه‌وه‌ی بازاڕ له لیدوان و كه‌مته‌رخه‌می له پشتگوێخستنی كاریگه‌ری ڕه‌فتاری تاكی غروری ده‌سه‌ڵاتدار به‌رامه‌به‌ر دیارده كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی وه‌ك دزی و كوشتن و …..هتد, به‌هێند وه‌رنه‌گرتنی هزر و عقڵی گشتی خه‌ڵك وه تێگهیشتنهكانیان و نه‌خوێندنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و به‌رسیڤ و بایكۆتی پرۆسه گشتیی و نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان.
ئه‌م خۆ به‌زل زانی و حوكمداریهی ده‌سه‌ڵاتدار و ئه‌و توخمه دكتاتۆریهی تیایدایه‌تی هه‌میشه پێی وایه خه‌ڵك قه‌رزاری ئه‌ون بۆیه هه‌میشه منه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵكیه‌وه ده‌كات له هه‌ر هه‌نگاو هه‌ڵوێستێكدا. هینری كیسینجه‌ر ده‌ڵێت سه‌ركرده‌كانی حكومه‌ت لهوبیرو بۆچونه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیاندا ده‌یهێنن هیچ شتێكی دی فێر نابن و هه‌تا له ده‌سه‌ڵاتیشدان هه‌ر له‌و سه‌رمایه فكری و له‌و بۆچونانه سود وه‌رده‌گرن . نه‌شئه‌و شه‌هوه‌تی ده‌سه‌ڵات وایان لێده‌كات هه‌موو خه‌ڵك و پێشنیارێكی باش به تێكدان و دژی خۆیان ده‌زانن. باربارا توكمان ده‌ڵیت به‌بێ ڕه‌چاوكردنی زه‌مان و شوێن حوكمه‌ته‌كان كامه سیاسه‌ت له دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیانه ئه‌وه‌یان ده‌گرنه‌به‌ر چونكه مرۆڤ له‌هه‌موو بوار وكرده‌وه‌كانی پتر له ده‌سه‌ڵاتدارێتیدا بێ ته‌گبیری و نه‌شیاو بونی خۆی ده‌نوێنیت.
ئه‌وه‌ی كه ده‌مانه‌وێت بیڵێین ئه‌و گوتار و ده‌ربڕینانه دوای ئه‌و هه‌موو گۆڕان و ڕوداوانه‌ی له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌دا گوزه‌راوه كه‌مێك له سه‌ركردایه‌تی كوردی ئاقڵ نه‌كردوه به و پێیه‌ی گوته‌و ده‌ربڕین و ڕه‌فتاره‌كانیان هه‌مان ئه‌و گوتارانه‌یه كه له بیست و هه‌شت ساڵی ڕابردو و پێشتره وه‌ك خۆیه‌تی به‌ده‌ربڕینه كانیان به نمونه په‌نجه ڕاوه‌شاندنی ناو دامه‌زراوه‌ی شه‌رعی و حه‌سیر مه‌یدان و چه‌ك دانانێین ئه‌گه‌ر بدۆڕین هه‌روه‌ها سوتاند و داخستنی باره‌گا و لێدان و داپڵۆسینی هونه‌رمه‌ند و ڕۆشنبیران و له‌و په‌ڕی خۆ به‌زل زانیه‌وه ئیلتزام به كه‌سی تر ناكه‌ن بێجگه له خۆی.
ئه‌م ده‌ربڕینانه بێ‌ئومێد بون در‌و ست ده‌كات متمانه ی نێوان لایه‌نه‌كان دورتر ده‌خاته‌وه خزمه‌تی نه‌خۆی نه هێزه‌كه‌ی ناكات به پێچه‌وانه‌وه به‌رپرسیاره به‌رامبه‌ر ئه‌خلاقی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی، چونكه ئێمه و پێویستمان به یه‌كانگیری كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و یاسایی و ئه‌خلاقیه، وه‌ك ده‌بینین ڕێژه‌ی تاوان و جۆری مه‌ترسیدار ی تاوان بوه به‌باتی ترسی گه‌وره‌ی سه‌ر كۆمه‌ڵگاكه‌مان به‌ڵام هه‌ر له و بوغزه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی هه‌یانه واز ناهێنن و ده‌رس له ڕابردوی شكست و جه‌خت كردنه‌وه وه‌رناگرن به‌بێ حسابكردن بۆ تێز و هزری نوێ . ئه‌م ڕه‌فتارانه ناسینه‌وه‌یان بوه به كلتوری ده‌سه‌ڵات له فه‌زای كۆمه‌ڵایه‌تی و گشتی خه‌ڵك.
- Latest Posts by
سه‌لام عزیز: ده‌ركه‌وتنی سیمبوله‌كان.
- All Posts