قادر عزیز: داستانی كۆرێ.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
رێكه‌وتنی ژێر خێوه‌ته‌كه‌ی (صه‌فوان) بۆ وه‌ستاندنی شهر له نێوان هاوپه‌یمانان و رژێمی به‌غدا، ده‌رفه‌تێكی به رژێمدا كه بپرژێتهوه سه‌ر داگیركردنه‌وه‌ی شار و شارۆچكه رزگاركراوه‌كانی باشوری عێراق و كوردستان ، به تایبه‌تیش كه له‌م رێكه‌وتنه‌دا مافی به‌كارهێنانی فرۆكه‌ی هه‌لیكۆپته‌ر به رژێم درابوو، كه ئه‌مه‌ش هاوكێشه‌ی هێزی له شه‌ره‌كاندا به قازانجی رژێم گۆری، ئه‌وه بوو رژێم له رێگه‌ی به‌كارهێنانی هه‌لیكۆپته‌ر توانی له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا راپه‌رینی خه‌ڵكی باشوری عێراق زۆر به درندانه سه‌ركوت بكات و دواتریش درێژه به په‌لاماردانه‌كانی بۆسه‌ر شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان بدات، كه توانی به هه‌مان شێوه‌ی باشوری عێراق به‌شی زۆری ئه‌و شار و شارۆچكانهش له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كۆنترۆڵ بكاته‌وه، هێزه‌كانی به‌ره‌ی كوردستانیش ئه‌وكاته به‌هۆی كه‌می كاته‌كه و نه‌بوونی پلانێكی تۆكمه وه‌ك پێویست توانای به‌رگری هێزه‌كانی رژێمیان بۆ سه‌ر شاره‌كان نه‌بوو.
خه‌ڵكی كوردستانیش له ترسی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی رژێم و وه‌ك رهتكردنهوهیهكیش له گه‌رانه‌وه‌ی هێزی داگیركه‌ر بۆ كوردستان شاره‌كانی چۆڵكرد و له كۆرهوێكی ملیۆنیدا خۆی گه‌یانده سنوره‌كانی هه‌ردوو وڵاتی ئێران و توركیا ، وێنه تراژیدیایهكانی كۆره‌وی خه‌ڵكی كوردستان له‌سه‌ر سنوره‌كان رای گشتی دونیای هه‌ژاند ، بۆیه زۆری نه‌برد له ژێر ئه‌و فشاره‌دا ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بریاری (688) بۆ دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام و دژه فرینی كوردستان ده‌ركرد، رژێم دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاره گه‌وره‌كانی كوردستان و هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی بریاری (688) هێزه‌كانی بۆ گه‌یشتنه سنوره‌كان جوڵاند، له هه‌ولێر دوای داگیركردنه‌وه‌ی پیرمام و سه‌ری ره‌ش هێزه‌كانی له ئاماده‌باشیدابوو بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شه‌قڵاوه و جاده‌ی هاملتۆن. له به‌رامبه‌ردا سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی كوردستانی ده‌بوایه به هه‌ر نرخێك بێت پێشره‌وی هێزه‌كانی رژێم بوه‌ستێنێ، بۆ ئه‌مه‌ش باشترین شوێن گه‌لی كۆرێ بوو، ئه‌وه‌بوو له دوای چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌ك له ره‌واندز و سارداو و دواجاریش له باڵه‌كیان نه‌خشه‌ی شه‌ره‌كه بریاری لێدرا، كاك مسعود بارزانی به‌رپرسی به‌ره‌ی كوردستانی بوو له هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك، كاك كۆسره‌ت و كاك سامی عبدالرحمان و كاك فازڵ میرانی و به‌نده‌ش وه‌ك سه‌ركردایه‌تی به‌ره هاوكاری بووین.
دوا كۆبونه‌وه‌ی به‌ره‌مان له رۆژی 10/4/1991 له گوندی (بالهكیان) له ماڵی حسین ئاغای گونده‌كه بوو، زانیاری ته‌واو هه‌بوو كه به‌یانی رژێم هێرشه‌كه‌ی ده‌ستپێده‌كات، بۆیه دوای ته‌واوبوونی كۆبونه‌وه‌كه من یه‌كسه‌ر به‌ره‌و خه‌لیفان به‌رێكه‌وتم بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزه‌ی له‌وێ هه‌مانه له‌گه‌ڵ هێزێكی پارتی گه‌ل به سه‌رپه‌رشتی كاك پاڵه كه له باره‌گاكه‌ی ئێمه بوون له‌گه‌ڵ خۆم ببه‌م بۆ به‌ره‌ی شه‌ره‌كه ، ئه‌وه‌بوو دانی ئێواره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو هێزه‌كه چووینه (حوجران) كه شوێنی كۆبونه‌وه‌ی هێزه‌كانی به‌ره‌ی كوردستانی بوو. كه گه‌یشتینه حوجران كاك كۆسره‌ت كه سه‌رپه‌رشتی به‌ره‌ی شه‌ره‌كه‌ی ده‌كرد هێزه‌كانی دابه‌شكردبوو، له رۆژهه‌ڵاتی گه‌لی كۆرێ هێزه‌كانی یه‌كیه‌تی و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و ئه‌و هێزه هاوبه‌شه‌ی ئێمه‌ش زه‌حمه‌تكێشان و پارتی گه‌ل جێگیركران، رۆژئاوای به‌ره‌كه‌ش به هێزه‌كانی پارتی و شیوعی و سۆسیالیست سپێردرابوو، وه‌ك چاوه‌روان ده‌كرا به‌یانیه‌كه‌ی 11/4/1991 كاتژمێر (5) هێرش و په‌لاماره‌كه‌ی رژێم ده‌ستیپێكرد.
ده‌بابه‌كانی رژێم له پێشه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌دا بوون ، به‌ڵام زۆری نه‌برد هێرشه‌كه‌ی رژێم له‌سه‌ر ده‌ستی قاره‌مانانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه تێكشكێندرا و چه‌ندین ده‌بابه‌ش له شه‌ره‌كه سوتا و ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا، هێزه‌كانی یه‌كیه‌تی كه كاك كۆسره‌ت و شه‌هید حسن كوێستانی سه‌رپه‌رشتیان كرد رۆڵێكی گه‌وره‌یان له یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی شه‌ره‌كه‌دا هه‌بوو ، هه‌روه‌ك هێزه‌كه‌ی زه‌حمه‌تكێشانیش شان به شانی هێزه‌كانی یه‌كیه‌تی رۆڵی كاریگه‌ریان له شه‌ره‌كه‌دا بینی، ته‌نانه‌ت له گه‌یشتنه سه‌ر دهبابهكانیش، له‌بیرمه له گه‌رانه‌وه‌یاندا له‌ناو یه‌كێ له دهبابهكاندا برێكی زۆر له پاكه‌تی سۆمه‌ر و جل و میكیاجی ژنانه‌یان هێنابوو، دیاربوو سه‌ربازه‌كانی رژێم له تاڵنكردنی دوكانه‌كانی هه‌ولێردا ده‌ستیان كه‌وتبوو ، ده‌بێ بگوترێ كه ئه‌م داستانه گه‌وره‌یه به خوێنی (11) شه‌هیدی قاره‌مان نووسرایه‌وه، كه (9) پێشمه‌رگه‌ی یه‌كیه‌تی و (2) پێشمه‌رگه‌ی بزوتنه‌وه بوون، هه‌روه‌ك له شه‌ره‌كه‌دا دكتۆر سه‌ردار كه سه‌رپه‌رشتی هێزه‌كه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی ده‌كرد برینداربوو.
به‌م جۆره شه‌ری كۆرێ وه‌ك نه‌خشه‌ی بۆ كێشرابوو شه‌رێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه بوو له وه‌ستاندنی پێشره‌وی هێزه‌كانی رژێم له كوردستاندا، دیاره له ناوچه‌ی سلێمانیش هێزه‌كانی یه‌كیه‌تی به‌هه‌مان شێوه پێشره‌وی هێرشه‌كانی رژێمیان وه‌ستاندبوو، سه‌ركه‌وتنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌م شه‌رانه‌دا بۆ دواجار هاوكێشه‌ی هێزی به قازانجی كورد و هێزی پێشمه‌رگه و به‌ره‌ی كوردستانی گۆری و رژێمی ناچار به دانیشتن و گفتوگۆ كرد. شكستی گفتوگۆش دواجار چه‌ندین هه‌نگاوی گه‌وره و مێژوویی به‌دوای خۆیدا هێنا له‌ناویاندا كشانه‌وه‌ی ئیداراتی رژێم له كوردستان و هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانی په‌رله‌مان و حكومه‌تی كوردستان و راگه‌یاندنی فیدرالیزم. له یادی (28) ساڵه‌ی داستانی مێژوویی كۆرێدا سڵاو له گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان و له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، سڵاو له یه‌ك ده‌نگی و یه‌كریزی گه‌لی كوردستان و هێزه سیاسیه‌كانی كه سه‌ركه‌وتن و ده‌سكه‌وته گه‌وره‌كان هه‌میشه به‌رهه‌می ئه‌و یه‌كیه‌تی و یه‌كریزیه بووه.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە