زەبەنگ بەهادین: گۆران و پارتى و یه‌كێتى, كێ یارى به كێ ده‌كات؟
له دواى تێپه‌ر بوونى 185 رۆژ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردوستان تائێستاش حكومه‌تى هه‌رێم پێك نه‌هاتووه , ئه‌و ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى یه‌ى په‌رله‌مانیش كه دروست كراوه هیچ گرنگى یه‌كى نى یه چونكه ئه‌ویش كاتى یه و هیچى پێناكرێت , تێپه‌ربوونى كات له به‌رژه‌وه‌ندى كێ یه دوا كه‌وتنى پێكهێنانى حكومه‌تیش له زه‌ره‌رى كێ یه؟ كاتێك پارتى دیمو‌كراتى كوردوستان 45 كورسى هێنا پێ وا بوو كه بۆته زۆرینه‌ى په‌رله‌مانى و جڵه‌وى داهاتووى حكومه‌ت ئه‌و ده‌یگرێته‌وه ده‌ست و خۆى چۆنى پێ‌باش بێت به پێ ى ویست و خواستى خۆى حكومه‌ت دروست ده‌كات, هه‌ر بۆیه پارتى به هه‌لێكى باش زانى ته‌واوى دار و ده‌سته‌و باَلهكانى حكومه‌تى پێشووش بگۆرێ به هۆى ئه‌و 45 كورسى یه‌ى ئه‌مجاره به ده‌ستى هێناوه , پارتى بۆ مل دان به یه‌كێتى نیشتیمانى كوردوستان هانا دایه پاڵ بزوتنه‌وه‌ى گۆران , ئه‌وه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆران ویستى پارتى بۆى به دى هێنا له پله‌و پۆست كه ئه‌مه گۆران به رزگار بونى خۆى ئه‌ژمارى كرد له‌و دۆخه دارایى یه خراپه‌ى كه تێیدایه , وه‌لێ گۆران ئێستا نازانێ چ كاره‌ساتێكى خولقاندوه بۆ خۆى كه له داهاتویهكى نزیكدا په‌رچه به‌دى یه‌كانى ئه‌و هه‌نگاوه‌ى وه‌رده‌گرێته‌وه, وه له ئێستاشدا بۆته كێشه‌ى ناوخۆى بۆ بزوتنه‌وه‌كه له‌سه‌ر به ده‌ست هێنانى پله‌و پۆست, گۆران لاى وا بوو ئه‌مجاره‌ش وه‌ك جاره‌كانى دى له كۆتای دا یه‌كێتى به ئاسانى ته‌سلیمى پارتى ده‌بێت و حكومه‌ت پێك دێت , چونكه گۆران باش ده‌زانێ به بێ یه‌كێتى نه حكومه‌ت پێك دێت وه نه ئه‌م ئهتوانى جێگه‌ى یه‌كێتى بگرێته‌وه بۆ پارتى, گۆران دیدبینى ته‌واوى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رچى جومگه‌ى سه‌ربازى و ئاسایش و چه‌ك و پاره هه‌یه له زۆنى ئه‌م لا له ژێر هه‌یمه‌نه‌ى یه‌كێتى دایه كه هه‌رگیز ئه‌مه ناداته ده‌ست گۆران, به‌واتا ده‌بێت گۆران بروا له هه‌ولێر حكومه‌ت دروست بكا و له‌وێ بژى به‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ى پێ ى ده‌درێت, به‌ڵام هاوكێشه‌كه ئه‌مجاره وه‌ك جارانى پێشوو نه‌بوو, یه‌كێتى نه‌هاته ژێر بارى خواسته‌كانى پارتى, ئه‌و هه‌ره‌شه‌و گورهشهیهى بارزانیش كردى وه‌ك بابه‌تى ریفراندۆمهكهى لێهات ره‌نگه به زهره ر به‌سه ر پارتى دا بشكێته‌وه ئه‌مجاره‌ش.
له‌م دۆخه‌ى ئێستادا دوو گریمانه هه‌یه یه‌كیان ئه‌وه‌ی كه بزوتنه‌وه‌ى گۆران كه‌وته دواى فاقى پارتى و خویندنهوهى نه‌بوووه بۆ دۆخى ئێستاى خۆى بۆ پێگه‌ى جه‌ماوه‌رى , چونكه هه‌ر هێزێك له پارتى نزیك بێته‌وه به توانه‌وه‌ى خۆى و لاواز بوونى خوى كۆتایى پێ دێت, كه ئه‌مه‌ش ره‌نگه قورس بێت. گریمانه‌ى دووه‌میش ئه‌وه‌ی گۆران باش ئه‌مانه‌ى زانیوه ئه‌م جۆرهتكتیكێكى سیاسى یه له نێوان گۆران و یه‌كێتى به‌رامبر پارتى , ئه‌م گریمانانه‌ش ئه‌م پرسیاره دێنێته پێشه‌وه ئاخۆ گۆران نه‌یزانى یه‌وه به بێ یه‌كێتى حكومه‌ت دروست نابێت دروستیشى بكه‌ن ده‌سه‌لاتى ئه‌و حكومه‌ته تا دێگه‌ڵه‌یه ؟ ئه‌گه‌ر گریمانه‌ى ئه‌وه‌شى دانا بێت كه له كۆتایى یه‌كێتى ته‌سلیمى پارتى ئه‌بێت ئه‌ى ئێستا كه یه‌كێتى ته‌سلیم به ئیراده‌ى پارتى نابێت بۆ گۆران پێداگرى ده‌كات له پێنه‌دانى جیگرى دووه‌مى سه‌رۆكى هه‌رێم به یه‌كێتى.
له لایه‌كى تره‌وه یهكێـى باش ئه‌زانێ چه‌نێك جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم ده‌سه‌لات و تواناى هه‌بووه له سه‌رده‌مى بارزانى كه ئه‌و پۆسته لاى یه‌كێتى بووه ئه‌مجاره كه‌متر له‌وه ئه‌و پۆسته كاریگه‌رى ده‌بێت , یه‌كێتى باش ئه‌زانێ ده‌سه‌لات له هه‌رێمى كوردوستان نه به ژماره‌ى كورسى یه نه به پۆسته, ده‌سه‌ڵات له ناو هه‌رێم تازه به‌ش كراوه‌و ئه‌م به‌ش بهشێنهیهش جارێ گۆرانكارى به‌سه ردا نایه‌ت پارتى دهۆك و هه‌ولێر یه‌كێتیش سلێمانى ههلهَبجه . ئه‌مه ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى ئه‌م شیكردنه‌وه‌یه كه هه‌ر یه‌ك له بزوتنه‌وه‌ى گۆران و یه‌كێتى نیشتیمانى كوردوستان باش خویندنه‌وه‌یان كردووه بۆ دۆخه سیاسى یه‌كه‌و باش یه‌ك ئه‌ناسن ئه‌ى كه‌واته بۆ وا ئه‌كه‌ن؟ ته‌نها یه‌ك وه‌لام هه‌یه بۆ ئه‌م پرسیاره ئه‌ویش ئه‌وه‌یه یهكێـى و گۆران یارى به پارتى دیمو‌كراتى كوردوستان ده‌كه‌ن ده‌یانه‌وێت زۆرترین پله‌و پۆست و به‌رژه‌وه‌ندى بۆ خۆیان به‌رن وه له هه‌مان كات بۆ پارتى بسه‌لمێنن كه ئه‌گه‌ر په‌نجا به په‌نجاش نه‌مابێ ئه‌وا پارتى كه‌وتۆته ته‌ڵه‌ى 32 به 32 به 32 كهلهمهشدا گۆران و یه‌كێـتى براوه ده‌بن له روى پۆست و ده‌سه‌ڵاته‌وه وه پارتیش ئێستا وه‌ك هێزێكى لاوازى بێ ده‌سه‌لات ده‌رده‌كه‌وێت كه سه‌ره‌راى ههرشهو گورهشهى بارزانى و سه‌ره‌راى تانه‌و توانجى سه‌رۆكى داهاتوى حكومه‌تى هه‌رێم و سه‌ره‌راى هه‌وڵى دیبلوماسى سه‌رۆكى ئیستاى حكومه‌ت هیچى پێناكرێت و ده‌بێت چاوه‌رێ ره‌حمه‌تى یه‌كێتـى و براى گه‌وره‌ى گۆران بێت , به واتا به‌م دۆخه‌ى ئێستا ئه‌وه گۆران و یه‌كێتین یارى به پارتى ده‌كه‌ن.