فەرەیدون کونجرینی: جاشی به‌عس و سیخوڕه کورده‌کان.
جاشەکان پێشڕەو بوون لە ئەنجامدانی ئەنفال، هیچ یەک لە ئەنفالەکانی (4،3،2،1)، کە لە قەراخ و بازیان و گەرمیان و دەشتی کۆیەوەو خۆشناوەتی ڕویداوە” بەگوێرەی شاهید حاڵەکان چەند بەرپرسێکی بەعس و چەند سەربازێکی ئێراقی تێدابوەو بەس”
له شارێکی ئه‌ڵمانیا ساڵی 1998 سه‌ره‌تای هاتنم له که‌مپدا کابرایه‌کی سامه‌رائی به‌ناوی ضياء، زۆر مرۆڤێکی باش و پاك بو باسی له ئه‌نفالی ده‌کردو چیرۆکە ڕاستەقینەکە لای ئەوبوو ” دەیگێڕایەوەو ده‌ی ووت: من سەربازێکی بەزۆر هێندراو بوم ناچاربوم فەرمان ئەنجامدەم، ضیا‌ء خۆزگەی بەوەبو هەرخۆی بوایە تا لەو ڕەشە کوژیەدا بەشدارنەبێت ” چونکە وەك مرۆڤێکی خاوەن ویژدان لەئێشو ئازارەکان گەیشتبو. ئەو دەیگوت سەدان جاسکوردمان لەگەڵ بوو ئەوانبون ڕێگەیان نیشان دەداین پاسەوانیان دەکردین.
دەیگێڕایەوەو دەیوت: جاشه‌کورده‌کان به بەرپرسە بەعسیەکانیان ده‌وت” سه‌یدی خۆمان ده‌چین بۆ قاتوو قڕکردنی ماڵه‌کان سه‌یدی ئێوە تەنها لێمان بڕوانن تکایە” فەرمانەکە گەورەم.
دەیگێڕایەوە ئه‌و بێ ویژانیهی له کورده جاشهکاندابووه سوێندی ده‌خوارد ئه‌ی ووت عه‌ره‌به‌کان نه‌یان ده‌کرد مه‌به‌ستی جوندیه‌کان بوو، باڵاده‌ست و ده‌ره‌جه‌داره‌کان بە کورد جاشەکانیان دەوت بیان هێنن باکاتێکی خۆشیان له‌گه‌ڵ به‌رین به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆدهگێڕامهوه که سوکایه‌تی کراوه به‌به‌رچاوی دایك و باوك و خوشک‌و برا به کچ‌و ژنی کورد.ئه‌وه‌ی شانازی به سوکایهتیهکهوه ده‌کرد چاشه‌کان بون هه‌مان ئه‌و جاشانهبون که ئێستا پارتی یان یه‌کێتی شانازی پێوه‌ده‌که‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه خۆیه‌کان و کردویانن به نوێنه‌ری هاوڵاتیان.
له باشوری کوردستان کەهێشتا ماون ئەوانەی هاوکاری ئەو پرۆسەیەبون خاوەنی بڕیارن، بونیان هەیە لەپلەی تایبەتدان و زۆرێکیشیان لەژێر باڵی حیزب‌دا پارێزراون، لە مێدیاکانەوە زۆر ڕاشکاوانە و چاونەترس دێنە بەردیەمان و قسەوباس و چیرۆکە ڕاستەقینەکان بەدیوێکدا دەگێڕنەوە کە هاوغەمن و نیگەرانن ” دەیان لە کۆنە بەعسیەکان لەوڵاتانی ئەوروپا دەژین بە ڕوکاری گۆڕاویان لەتۆڕی کۆمەڵایەتی باس لە کوردایەتی دەکەن و تاوانەکانیان بەهۆی جیلی نوێوە شاراوە کردوە!؟
ئەم جاش بەعسیانە هەمو ساڵێك و لە هەمان ڕۆژدا چیرۆکی ئەنفال دوپات دەکەنەوە، ڕاستگۆنین و ته‌نها باس له خودی عه‌ره‌به به‌عسیه‌کان ده‌که‌ن و سەربازە بەزۆر هێندراوەکان (جندي) ئه‌وان تاوان بار ده‌که‌ن تاده‌گاته سه‌دامی دیکتاتور. نا پیاوە خۆفرۆشەکە وانیە تۆی هۆکاری ئه‌نفال تۆی کە وەک کۆیلەیەك لەبەر فەرمانی بەرپرسانی بەعسدا چۆکت دادابوو هەموو بێ ویژدانیەکی نامرۆڤیت ئەنجامدا” تۆ ڕێگە نیشاندەربویت نەفرەتت لێبێت، دەبێت بڵێی ئێمە نەبوینایە بەو قهبارهگهورهیه ئه‌نفال ئه‌نجام نە دەدرا ئەگەر من و جاش و به‌عسیه کورده‌کان نه‌بوایه پرۆسەکە سەرکەوتو نەدەبوو ئەمە لێدوان و قسەی تۆیە نەکا بەپێچەوانەوە.
ئه‌نفال له‌ئاست خواستی مرۆڤە بێویژدانەکاندابوە بونیشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆجێکردنهوه و ڕزگاربون له هه‌ر کارێکی پرسی ژیانی مرۆڤی دڕندەو بێویژدا. هه‌رکه‌س و لایەنێك پشت گیری له تاوان بارێك بکات ده‌یان جار تاوان باره‌و هه‌مان کاری قێزهوهبوی ئه‌وی ئه‌نجام داوه دژ به کۆمەڵگەکەی خۆی کردوە. بەهۆی بونی ئەنجامدەرانی ئەنفال هێشتا ئێمه‌له ئازادیدانین و سەروەری گەل بەدەست نەهاتوە بەوەی هەمان سیستەم و دادوەرو بەرپرسی ئەو سەردەمە بونیان هەیە لە ئێستای دەسەڵاتی کوردی‌دا.
تاوان بارانی ئەنفال و سیخوڕە خۆفرۆشەکان که له‌نێو شاردا هاوڵاتی هه‌ژاریان ده‌ست به‌ست ده‌کرد به‌به‌رچاوی که‌سوکاری ئەنفال کراوەکان پۆزلێدهدهن و ژیانیان زۆر ئاسای یه، زۆریان پشت گیریان لێ کراوه یان دور خراونه‌ته‌وه له‌وڵات.
پشتگیری‌کردن له‌م تاوانبارانه، پشتگیری کردنه له ڕژێمی پێشوو.
- بابەتەکانی تری فەرەیدون کونجـــرینی
فەرەیدون کونجرینی: 31ی ئاب بۆنەیەکی نیشتیمانییە!؟
-فەرەیدون کونجرینی: هۆکاریی سزادانی سەڵاحەدین دەمیرتاش!؟
-فەرەیدون کونجرینی: پێویستریین شت بۆ مرۆڤ!
- All Posts