به‌هرۆز جه‌عفه‌ر: ده‌رئه‌نجامى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌ردۆگان.
ئه‌مڕۆ به‌یانى له قوبرص له خه‌و هه‌ستام كۆنترۆڵهكه به ته‌نیشتمه‌وه بو، تهلهفزیۆنهكهم هه‌ڵكرد، ئه‌ردۆگان به‌و سه‌باى ساڵه‌حانه قسه‌ى ئه‌كرد، هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ملاولا ئه‌كرد، تا ئێره ئاسایی بو، كه‌چى ئه‌مجاره‌یان هه‌ڕه‌شه‌ى له ئاكپارتیش ئه‌كرد!. دواى هه‌نێك بیركردنه‌وه ئه‌م دهرئهنجامانهم هاته پێش چاو:
یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ى گڵۆڵهى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئاكپارتى خسته لێژى دوو شت بون، یه‌كێكیان، ڕاوێژكارو هاوڕێى خراپ له شێوه‌ى داڤود ئۆغلۆ (له ڕووى نه‌زه‌ریه‌وه قسه‌كانى ڕاست بون، به‌ڵام تیۆرییه‌كه‌ى كه به سفركردنه‌وه‌ى كێشه‌كان ناوبانگى ده‌ركرد له واقیعدا بو به قووڵكردنه‌وه‌ى كێشه‌كان). ئه‌وه‌كه‌ى تریش به‌هارى عه‌ره‌بى بو. كه به‌هارى عه‌ره‌بى ڕوویدا ئه‌ردۆگان گرفته‌كانى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا گه‌یاندبوه ئه‌وپه‌ڕى، كه پێشتر توركیا باشترین په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌بو وه‌ك وڵاتێكى سه‌ره‌كى له ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ئینجا له میانه‌ى یه‌كله‌دواى یه‌ك به‌هارى عه‌ره‌بیه‌وه كێشه‌ى له‌گه‌ڵ میسر‌و سوریا‌و عێراق و ئێران و ڕووسیاو ئهمریكاو ناوچه‌ى قه‌وقاز و یۆنان و ئیتاڵیا‌و… تادوایی بۆ كه‌ڵه‌گه بو.
دووه‌م: لیره‌ى توركى له‌م ماوه‌یه به‌ره‌و دابه‌زین ئه‌چێت.
سێهه‌م: ئه‌ردۆگان پیاوى شه‌ڕو ده‌نگه‌ده‌نگه، پرۆژه‌ى ئاشتى و مه‌سه‌له‌ى سه‌قامگیرى دادى ئه‌و نادا‌و كێرڤى به‌رز ناكاته‌وه. هه‌ركات ئه‌بێت شه‌ڕێك بدۆزێته‌وه تا كێشه ناوخۆییه‌كان له‌بیر بباته‌وه.
چواره‌م: ئه‌وه چه‌ند ساڵه ئه‌ردۆگان هه‌ڕه‌شه له هه‌موو شتێك ئه‌كات: له ئه‌مریكا، له ڕووسیا، له عێراق، له په‌كه‌كه، له جه‌هه‌په، له گویله‌ن، له ڕێكخستنه‌كانى حیزبه‌كه‌ى خۆى، له ئیسرائیل (به ئیسرائیلى ئه‌گوت تاپۆى خاكه‌كه‌تان له ئه‌رشیفى ئێمه‌دایه!). له سوریا ئه‌ردۆگان دژى ده‌سته‌ڵاته‌و دژى ئۆپۆزسیۆنیشه (جا ئه‌مه چۆن ئه‌بێ!؟). وه هه‌تا كۆتایی.
پێنجه‌م: له‌ناوه‌وه ئیش له‌سه‌ر گۆڕینى ئه‌و سیسته‌مه ئه‌كرێ كه توركیا به‌رێوه ئه‌بات.
شه‌شه‌م: وڵاتانى ناوچه‌كه به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستا متمانه به توركیایه‌ك ناكه‌ن له‌سه‌رده‌مى ئاكپارتى دا.
حه‌وته‌م: پڕكردنه‌وه‌ى شوێنى ئاكپارتى ئاسان نییه و لێكه‌وته‌ى خراپى ئه‌بێت بۆ ناوخۆى توركیا‌و ناوچه‌كه .
هه‌شته‌م: توركیاى سه‌رده‌مى ئاكپارتى ئه‌ناڵێنێت به‌ده‌ست كێشه‌یه‌كى قووڵه‌وه ئه‌ویش گرفتى نه بونى ناسنامه‌یه له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌دا. مه‌سه‌له‌ن: ئه‌م ووڵاته عیلمانیه؟. ئیسلامیه؟ سوننه‌یه؟ شێعه‌یه؟ لیبراڵه؟ ڕیالیسته؟ ئیشتراكیه؟. میانڕه‌وه؟ توندڕه‌وه؟ دیموكراتیه؟ یه‌ك ڕه‌نگه؟ فره ڕه‌نگه؟ چى یه؟!. چۆن مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت؟!.
نؤيه م: له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا توركیا پۆستێكى گرنگه له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، له ئاسیا، له قه‌وقاز، له بولقان، له‌ده‌ریاى ڕه‌ش، له ده‌ریاى ناوه‌ڕاست، له‌مامه‌ڵه ئابورى و سیاسیه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌فریكا هه‌موو ئه‌م ناوشچه گرنگانه‌ى دونیا پێویستیان به توركیا هه‌یه وه‌ك تهرمیناڵیك وه ئه‌خوازن مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكه‌ن. به‌ڵام ئاوها؟
- Latest Posts by بەهرۆز جەعفەر
بەهرۆز جەعفەر: لەبارەی پاڵێوگە نایاساییەکانەوە.
-بەهرۆز جەعفەر: کورد یان ئەردۆگان دەرفەتیان زۆرترە؟
-بەهرۆز جەعفەر: ئایا ئیسرائیل بەڕاستیەتی؟
- All Posts