زەبەنگ بەهادین: شانۆ بۆ وا داماو بووه له كوردوستان.؟
ساتێك ده‌چیته هۆلێكى شانۆى له‌هه‌ر پارێزگایه‌ك له‌هه‌رێمى كوردوستان یه‌كه‌م كاره‌سات دوا كه‌وتنى كاتى نمایش له هه‌موو شانۆكان, لێره‌وه كز بوونى متمانه ده‌ست پێده‌كات له‌نێوان كاستى شانۆكهو بینهرادا, پاش ئه‌وه‌ش دێنه سه‌ر ته‌ختى شانۆكهو داواى لێبوردن ده‌كه‌ن به چه‌ند بیانویه‌كى بێ مانا, گرێ یه‌كى دى شانۆ لێره ساردى هۆڵى شانۆ له زستان و گه‌رمى زۆرى له هاوین وه‌ك ئه‌وه‌ى بینه‌ر هاتبێ بۆ ئه‌وه‌ى ئازار بچێژێ له‌گه‌ڵ سروشتدا نه‌ك بۆ بینینى نمایشێكى شانۆى تێكه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ ده‌ق و نمایشدا, هه‌رچى ته‌ختى شانۆكانیشه كه‌م ده‌رامه‌تى و نه‌بوونى و لاوازى دیكۆر به جوانى به‌دى ده‌كرێت, له دواى ئه‌مانه ده‌بێ ئه‌و پرسیاره بكه‌ین بینه‌ران كێن له ناو هۆڵى شانۆ؟ كێن ئه‌وانه‌ى هانى خه‌ڵك ئه‌ده‌ن بۆ بینینى شانۆگه‌ریه‌ك؟ كێن ئه‌وانه‌ى هه‌ڵه‌ى ده‌رهێنه‌رێك یان شانۆكارێك راست ئه‌كه‌نه‌وه؟ ئه‌مانه‌و كۆمه‌ڵى گرفتى قورس‌تر.
ده‌بینى حكومه‌ت ئاماده‌یه به سه‌دان ده‌فته‌ر له كونسیرتى هونه‌رمه‌ندێكى بیانى خه‌رج بكات به ده‌یان هه‌زار دۆلار بۆ گۆرانى یه‌كى بێ مانا یان فیستفالێكى پوچ خه‌رج ده‌كرێ سالانه به‌ڵام ئاماده نى یه هاوكارى كۆمه‌ڵه گه‌نجێكى خوێن گه‌رم بكات بۆ نمایش كردنى شانۆگه‌رى یه‌ك یان ئاماده‌كردنى درامایه‌كى كوردى به‌ڵام ده‌بینین چى پاره دهدرَت به‌م هه‌موو دراما توركى و بیانیانه كه بونه‌ته مۆرانه‌وه هه‌موو پایه ره‌وشتى و كۆمه‌لایه‌تى یه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیان هارى وه روخاندویانه, بگره نه‌ك ئاماده‌ى هاوكاریان تێدا نى یه به‌ڵكو هوڵى شانۆش به‌كرى یه‌كى زۆر ئه‌درێته شانۆكاران یان به خێرى حیزبى ده‌درێته ئه‌م گه‌نجانه, ئه‌وتا ئه‌بینین رۆژانه هۆڵى شانۆكان به‌تاڵن ئه‌له‌رزن له چۆڵى و ته‌نیایى, به‌ڵام ئاماده نین بدرێنه شانۆكاران بێ به‌رامبه‌ر, نه‌ك به ته‌نها حكومه‌ت بگره هیچ ریكخراوێك ئاماده‌ى هاوكارى نى یه بۆ یارمه‌تى دانى شانۆكاران له ئاماده‌كردنى ته‌ختى شانۆ و جل و به‌رگ و دیكوردا, سالانه به كۆمه‌ڵه قسه‌یه‌كى باق و بریق یادى فیستیفالى شانۆ ده‌كرێته‌وه له برى ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵى شانۆكارى باش پاداشت بكرێن كۆمه‌ڵێكى حیزبى دێنن دیاریان به‌سه‌ردا ده‌به‌خشنه‌وه, حیزب و ده‌سه‌ڵه‌ت جۆرێك ده‌ستى خستۆته ناو شانۆوه ئه‌گه‌ر ده‌رهێنه‌ر و ستافى نمایش سه‌ر به‌و حیزبه یان ده‌سه‌لاته نه‌بن هیچ ئاسانكارى یه‌كیان بۆ ناكرێ و بگره دو‌ریش ده‌خرێنه‌وه, ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر جگه له شانۆ درامایه‌كیش ئاماده بكه‌ن ئه‌بێ له قاپى هه‌موو حیزبه‌كان بده‌ن تا به تكاو پارانه‌وه لێیان وه‌رگن ساتێكیش ئه‌مانه سه‌ر به‌و حیز و ده‌سه‌لاته نه‌بن ئه‌وه‌شیان لێ وه‌رناگرن و كاره‌كانیان ئه‌كوژن.
هه‌موومان ئه‌زانین كه ئاستى رۆشنبیرى هه‌موو میلله‌تێك ره‌نگدانه‌وه‌ى له سهرادنیكهرانى شانۆ و بینه‌رانى شانۆدا ده‌رده‌كه‌وێت هه‌ر كات بینه‌رى شانۆ زۆر بوو ئاستى هوشیارى ئه‌و میلله‌ته به‌رزه وه به پێچه‌وانه‌وه, شانۆ نزیكترین قوتابخانه‌ى فیركردنى ژیانه بۆ مرۆڤ , ده‌بێ لێره ئه‌وه‌ش بپرسین بۆ بینه‌رى شانۆ كه‌من له كوردوستان؟
هۆكارى یه‌كه‌م ده‌گه‌رێته‌وه بۆ راگه‌یاندن و میدیاكان كه ئه‌مانه هاوكارى شانۆكاران نین , هۆكارى دووه‌م خودى شانۆكاران خۆیانن , ساتێك ئه‌چیته ناو شانۆیه‌ك رێژه‌ى له سه‌دا ده‌ى شانۆكار و هونه‌رمه‌ندانن ئه‌وى دى كه‌سى ئاسایى یه, سه‌یره ده‌ڵێ شانۆكاران چاویان به‌كارى ئه‌وى دى هه‌ڵ نایه‌ت كه ده‌بوایه به پێچه‌وانه‌وه زۆر هاوكارى یه‌كتر بونایه, ساتێك شانۆیه‌ك نمایش ده‌كرێت پێویسه هه‌موو شانۆكاران هانى خه‌ڵكى بده‌ن بۆ سه‌ردانى ئه‌و شانۆیه, باس له‌وه نى یه ئاخۆ شانۆكه سه‌ركه‌وتوه یان نا گرنگ بینه‌ر بروات ئه‌و كات بینه‌ر خوى بریار ئه‌دات ئاخۆ شانۆكه چۆن بووه, به‌ڵام شانۆكارن به گشتى زۆر كه‌متر خه‌من به‌رامبه‌ر یه‌كدى ئه‌وان ده‌توانن سوشیال میدیا بۆكار ى شانۆكاران به‌كار بهێنن بۆ زیادكردنى رێژه‌ى بینه‌ر و بۆگه‌شه پیكردنى شانۆ له كوردوستان، به‌ڵام لێره شانۆكاران و هونه‌رمه‌ندان خه‌ریكى شكاندن و روخاندنى كارى یه‌كترن نیو هێنده خه‌ڵكى ئاسایى ئه‌وه ناكات به‌مه‌ش قورى كارى شانۆى بۆ شانۆ خه‌ستتر ده‌كه‌ن, شانۆكارن بونه‌ته دوژمنى كارى یه‌كترى ره‌نگه ئه‌مه‌ش یه‌كێك بێـت له هۆكاره هه‌ره گرهنگهكانى به‌ره‌و دوا چنى شانۆ لێره, سه‌ره‌تا هه‌ر له ساڵه‌كانى نه‌وه‌ده‌كانه‌وه حیزبه‌كان هونه‌رمه‌ندانیان لێك جیا كرده‌وه هونه‌ر و شانۆیان پارچه پارچه كرد ئێستاش هونه‌رمه‌ندان و شانۆكاران خۆیان باقى یه‌كه‌ى ته‌واو ده‌كه‌ن و خه‌ریكى روخاندنى یه‌كترن.
به‌م حاَلهوه وه‌ختێ ئه‌مه حكومه‌ت و حیزب و دههسهلات بێت و وه‌ختێ ئه‌م حاڵى شانۆكاران خۆیان بێت بینه‌رى ئاسایى لۆمه‌ى ناكرێت گه‌ر بینه‌رى شانۆ نه‌بێـت, ده‌بێت شانۆكارن چاوێك به ره‌وشى شانۆدابخشێننهوه بگه‌رێن به دواى ئاسته‌نگه كانى شانۆدا په‌نجه بخه‌نه سه‌ر برینه سه‌ركى یه‌كان, له هه‌مان كات ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات ئه‌یه‌وێت ئاستى رۆشنبیرى میلله‌ت به‌رو پێش به‌رێت و شارستانى یه‌تى راسته‌قینه گه‌شه بكات له ناو كۆمه‌ڵگا پێویسته گرنگى زۆر زیاتر بدرێت به شانۆ و هاوكارى شانۆكارن بكرێت له روى دارایى و دابینكردنى هۆڵى شانۆ و و روناكى و دیكورات و بارى داراى شانۆكاران نه‌ك به‌مشێوه‌ى ئێستا شانۆكارى كارى شانۆ كارى دووههمیهتى.
گه‌ر ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ئه‌وا ئێستا له نیوه‌ى شانۆیه‌كدا كاره‌باى ره‌ئیسى ئهكۆژێتهوه ئه‌بێت بینه‌ر چاوه‌رێ هاتنه‌وه‌ى كاره‌باى موه‌لیده بكات تا نمایشه‌كه ته‌واو بكات له داهاتوودا چرایه‌كى روناكى نامێنێ شانۆیه‌كى له‌به‌ردا نمایش بكرێت, ئه‌و كات شانۆ نه‌ك به‌رو دوا ده‌روات بگره دادروخێت و به‌ره‌و توانه‌وه ده‌چێت.