رەزا شوان: کەرکووک بۆتە قوربانیی ناکۆکییەکانی پارتی و یەکێتی.
نەگەڕانـەوەی کەرکـووک بۆ سەر کوردسـتان و هەمـوو ئـەو نەهـامەتییانەی کە بەسەر خەڵکی کورد لە کەرکووکـدا هاتوون، هەموویان دەگەڕێنەوە بۆ ململانێ و ناکۆکییەکانه نێـوان پـارتی و یەکـێتی لـە پێـناوی بەرژەوەنـدیی تـەسکی حیـزبایـەتی و کەسایەتیـیان. ئەگەرچی هەر ئەو رۆژە کەرکووکیان دۆڕانـد کە سەرکردە نەزانەکـانی ئەم دوو حـیزبە بە راپـرسی لەسەر کوردستانیەتی کەرکووک رازیبوون. ناسیاسییەکانی ئەم دوو حـیزبە لـە گـەمە و هونـەری سـیاسەتـدا، زۆر کۆڵـەوار و نـەزان و هیـچ لەبـارن.. یاریـزانـانی نەزانن و هەمیشە گۆڵیان لێکردوون و لێیان دەکەن.. لە گڤتوگۆ و لەگەمە سیاسییەکاندا دۆڕانـدوویانە.. خەبـات و قـوربانیـدانی چەنـد ساڵـەی گەلەکەمـانیان هـێناونەتـەوە سەر سەفـر. بێ ئـەوەی کە شەرمەزاربـن و وازبهـێنن و سەری خۆیان هەڵبگرن. کەچی ئەم میراتە شەرمەزارییانەیان بێ شوورەیی بـۆ وەچـە و بنەماڵەکـانیان بەجێهێشتوون.
تا ئەمڕۆش پارتی و یەکێتی و هەموو ئەو پارتانەی لە کوردستان دان، ستراتیژییەتێکی سیاسی و نەتـەوەیی یەکگرتوویان نییە، نەخشەرێگایەک و پلانێکی تۆکمەی داڕێژراوی سیاسی و نەتەوەیی کوردیان نییە، لاوازن و نەیان توانیوە ژیـرانە پێشبینی و دووربینی و وردبینی بکەن و هەموو گریمانە و ئەگەرەگانی داهاتوو لەبەرچاو بگـرن.. ئەوەی بە دەریایەکی فرمێسک و خوێن و بە کیمیاباران و ئەنفال و هەزاران شەهید و وێرانکردنی کوردستان هـاتنەدی. سەرکردەکانی ئەم دوو حیزبە دەسەڵاتدارە بە ئاسانی لەسەر مێزی گـفتوگـۆدا دۆڕانـدوویانە.. تـا ئێسـتاش بـە هیچ کلۆجێک پەنـد و وانەیـان لە شکـستی و لە نەهـامەتییەکـانمان و لە هـەڵە مێـژوویەکـانی رابردوومـان وەرنەگـرتوون. ئەگـینا بـۆ جـاری دووەم و سێـیەم کەرکووک و ناوچە داگـرکراوەکانی تری باشووری کوردستانیان نادۆڕانـد.. لـە رۆژی (16ی/ ئوکتـۆبەری/2017) دا لە سەدا پەنجـای خـاکی باشووری کوردستانیـان لە دەسـت دان.. لە ئێستاشـدا کەرکـووکـییەکان بـاجـی ناپـاکی و ناکـۆکی و ململانییەکانی و رقەبەرایەتیی ئەم دوو حـیزبە دەسەڵاتـدارەی کوردسـتان دەدەنـەوە.
ئەگـەر پـارتی و یەکـێتی بیان ویسـتایە ماددەی (140) جـێبەجی دەکـرا، بەڵام لە ماوەی شانزە ساڵدا چ فشارێکیان خستە سەر حکومەتی عێراق تا ئەم ماددەیە جێبەجی بکات؟!
بەڵام هـەردوو لایـان لەبـەر بەرژەوەنـدیی حـیزبیـیان نەک نەتـەوەیی، نەیـان ویست کە ماددەی (140) جێـبەجێ بکـرێت. تا ئێستا بە جـدی دوای جێبەجێکـردنی ئـەم مـاددەیە نەکەوتوون.. تەنها لە کـاتی بانگـەشەی هەڵـبژاردنەکانـدا، بۆ بەدەستهـێنانی دەنگەکـان دروشمی بریقـەداری (کەرکووک دڵی کوردسـتانە) و (کەرکووک قـودسی کوردستانە) و (کەرکووک هێڵی سوورمانە) و (سازشکردن لەسەر کەرکووک ناپاکییە)، ئەی کوا دڵ و قودستان؟؟ لە هەڵبـژاردنەکانی ساڵی (2005) دا، کە شەڕە پەڕۆی زەرد و سەوز بـوو لە کەرکووک. دکتۆر مەحموود عـوسمان وتی:”کەرکـووک دڵـە مڵـە.. قـودسـە مدسـە.. گـرنـگ ئەوەیـە کـە لـە دەسـتمـان نەچـێـت” بـە داخـەوە کـە کەرکـووک و خانــەقـین و خورماتوو و دووبـز و پـردی و مەخموور و شەنگال و قەرەتەپە و جەلەولا و چەنـدین شارۆچکە و شـوێـنی تـری باشووری کوردسـتانیـان لەدسـت دادیـن.. وەکوو بـەرزەکی بانانیش بۆی دەرچوون. وەک ئەوەی کە نە بایان بینیبێت نە باران.. ئێسـتا تەنـانەت لە دووریشەوە، نـاوی کەرکـووک ناهـێنن و ناوێـرن بـە قـسە و لە راگەیانـدنـەکـانیشیانـدا ئەو دروشمە بـریقەدارانەیان دووبـارە بکەنـەوە.
دەپـرسین لە دوای داگیرکردنی کەرکووکەوە، کـام سەرکردە و کـام دەسەڵاتـداری بـاڵای حکومەت و حیزبە کوردستانییەکـان سەردانی کەرکووکیان کرد؟! بـۆ ناویـرن بچـن بـۆ کەرکـووک؟ چـۆن لە روویـان دێت کە لە هەڵبژاردنەکانـدا داوا بکەن دەنگیان پێبدەن؟
ماوەیەکی زۆرە کەرکووک بۆتە گرێ کوێـرەی نیوان پارتی و یەکێتی، نەک لە پێناوی گەڕانەوەی بۆ سەر کوردستان، بەڵکوو لە پێناوی سەپانـدنی حیزبایەتییان. تا نـەوتی کەرکووکیان دەدەزی و دەفـرۆشت، گەورەترین هێزی تایبەتییان لە دەوروبەری بیـرە نەوتەکانی کەرکووک دامەزرانـد. کە نەوتی کەرکووکیان لێ سەنـدنەوە. پاشەکـشێیان کـرد و کەرووکیان بە گورگـان خواردا.. ئێمە هەمـیشە رۆڵ و قـارەمانێـتی پێشـمەرگە دڵسۆزەکانمان لەبیرناکەین. کە کوردانە و مەردانە سنگیان کردن بە سوپەر و قەڵغان، سەرسەخـتانە بەرگـرییان لە کەرکـووک کرد، بە سـەدان رۆڵـەی دلـێر و بەجـەرگـمان شەهیـدبوون.. گەر بەرگری و بەرخـودانیی پێشمەرگـە نەبوایە لە کەرکووک، داعـش نـەک هـەر کەرکـووک، بەڵکـوو هەولـێر و سلێـمانی و دهـۆکـیشی داگـیردەکـرد.
لە ئێستادا پارتی و یەکـێتی کەرکووکـیان کردووە بە دووبەشـەوە. لای زۆربەی خەڵکی کوردسـتان ئاشکـرایە، کە ئـەوان حـیزبایەتی دەکـەن نـەک کوردایـەتی.. ئەگـینا پۆستی پارێـزگاری کەرکووکـیان نەدەکرد بـە کـێشە و بـە گرێ کوێـرەی نێوانیان، دوای دەیـان کۆبوونەوە تا ئێستا رێکنەکەوتوون.. کێشەی کەرکووک لە کێشەیەکی نەتـەوەییەوەیی
و کوردستانییەوە، لە کێشەی گەڕانەوەی گـەورەترین شاری داگیرکراوی کوردستان بۆ سـەر کوردسـتان.. هێـندە بچووکیـان کـردۆنەتەوە.. لـە دانـانی پارێـزگـارێکی کـورد دا بچووکیان کردۆنەتـەوە، پارێزگـارێک کە تەشیـڕێس و ئەڵقـەلـەگـوێی کـام لایـان بێـت.
پارێزگـارێکی کـورد لە کەرکووکێکی داگیرکـراودا، لەژێـر دەسـەڵاتی عەسکەرتـاری و حەشـدی شـیعی دا بێت و زۆربەی بەڕێـوەبەرەکـان و پۆسـتە باڵاکـان، لە لایـەن کونـە بەعسییە جبورییەکانەوە قورخ کرابن.. دەبێت پارێزگارێکی کورد چ دەسەڵاتێکی ببێت؟ چ بڕیـار و فـرمانێکی جـێبەجێ بکـرێت؟ هـەر بـە قـەدەر (تەهـا محـێـدیـن) ی جیگـری سەرکۆمـاری گـۆڕبەگـۆڕ سـەدام حوسـێن دەسـتی دەڕوات ! دەی باشـە ئێمەش وەکوو کەرکووکییەک، پێمان خۆشـە کە پارێزگـاری کەرکـووک کورد بێت، گەر موقەبـایەکیش بێت. ئەی لەسەر چی رێک ناکەون؟ ئایە لە پارێزگای کەرکووک دا کوردێکی دڵسۆز و کوردسـتان پەروەری لێهـاتوو نییە کە شـایەنی پـۆستی پارێزگـاری کەرکـووک بێت؟ با پارتی و یەکێتی و حیزبیش نەبێت؟ یان بە لای ئێوەوە ئەوەی حەپە زەرد و سەوزەکەی قـووت نەدابێت بە کـورد و بـە دڵسۆزی نـازانـن؟ ئێـوە لە چـیدا رێککەوتـون تا لەسەر ئەم پـۆستەش رێکبکەون؟ ئێوە لە دوای چەندین کۆبوونەوە و دانیشتن.. هاتنەوە سەر خاڵی سفـر. چونکە بـڕوا و متمانەتـان بە بڕیارەکانی یەکتری نیـیە.. تەنها لەسەر ئەوە (رێکـەوتـوون کە رێکـنەکـەون) ئێـوەی پـارتی و یەکـێتی هۆکـار و بەرپـرسن لە بـاری ناسەقامگـیری و لە دڵـەڕاوکی و ترسی کەرکووکییەکـان و لە چارەنووسی کەرکـووک.
گـۆڕان و پـارتە ئیسلامییەکانی کورددتانیش، لە بردنی کەرکوک بەم دەردە و بەم رۆژە
ناهەموارە، ئەوانـیش خەتـابارن و بەرپـرسن و پشکـیان هەیە، ئەگینا دوورەپەرێزی و بێـدەنگی و قـوڕوقـەپیان و هەڵنەدەبـژارد و هەڵـوێست و قسەی خۆیان دەبوو. چونکە
کەرکـووک کێشەیەکی نەتەوەییمانە، گەڕانـەوەی کەرکووک و ناوچە داگیرکـراوەکـانی ترمـان بـۆ سەر کوردسـتان، ئـەرک و داوا و خواسـتی هەمـوو کوردێـکە.
عەرەبەکانی کەرکووک بە سوننە و شیعەوە، بە کۆنە بەعسی و تازە بەعسییەکـانەوە، یەک هەڵوێست و یەک وتارن، هاوکار و هـاوڕان، لەسەر پرسی کەرکووک. هەروەها تورکمانەکانیش کە چەند پارتێکی سیاسییان هەیە ئەوانیش هـاوڕا و یەک هەڵـوێستن. ناکۆکییەکان و رێنەکەوتنی ئێوەیان قۆستوونەتەوە.. لە دژی کورد لەگەڵ عەرەبەکاندا، راو هەڵوێستیان یەکخستوون، دژایەتی کورد دەکەن لە کەرکووک.. راکـان جبوری کە بە وەکالەت پارێزگاری کەرکووکە، کە کۆنە بەعسییەکی شۆڤـێنیی رەگەزپەرسـتە، بـە ئەوپـەڕی دەسەڵات و تـوانـایەکییەوە، دژایـەتی کورد دەکات لە کەرکـووک، بێگـومان حکومەتی عێراقـیشی لە پشـتە و بێ ئاگـانین لە رەفـتارەکانی لە دژی کورد.. خەریکە بارودۆخی کەرکووک بگەڕێتەوە بۆ سەردەمی رژێمی بەعـس و لە کەرکووکـدا تەنگ بە کورد هەڵبچنن.. بە شـێوازێکی تریش دێـژە بە بەعەرەبکـردنی کەرکووک دەدەن و کورد لە کەرکووکی زێدی هەزاران ساڵەی باب و باپیرانیان دەربکەن و ماڵ لە خاوەن ماڵ حەرام بکەن.. دەست بە سەر زەوی و زاری کورد و تورکمان دا بگـرن و لەسەر عەربە شیعە و سننە هاوردووەکان تاپۆیان بکەن.. ئەوەتـا زیاتـر لە پێـنج سەد پارچە زەویی کورد و تورکمانیان بەسەر حەشــدی شـیعی لە کەرکـووک دا دابـەش کـردووە.
بە هـانـدان و کـارئاسانیی راکـان جبوریش، عەرەبەکانی حەویجە و ریاز بە تایبەتیش جبورییەکـان دێـن خانووی زیـادەڕۆ لە کەرکووک دروست دەکەن و فۆرمی خۆراک و تۆماری خێزانییان دەگۆێـزنەوە بۆ کەرکوک، راکان جبوری دەیەوێت کەرکووک بکات بە جبورستان و دیموگرافیای کەرکووک لە بەرژەوەندیی زیادبوونی رێژەی عەرەب لە کەرکووکدا بگـۆڕن و کورد و لە نەتەوەیەکی زۆرینەوە بکەن بە کەمینەی کەرکووک.
تا ئێستا نە پـارتی و نە یەکـێتی هیـچ هەڵـوێستێکی کردارییان نەبووە لە درێـژەدان بە بەعەرەبکـردنی کەرکووک و لەم ستەمـانەی کە لە کـورد لـە کەرکووکـدا دەکرێن.. نە لـە نێو پەرلەمانی عێراقیشدا باسیان نەکردوون.. یـادداشـتێکی ناڕەزاییشیان نەداونەتە حکومـەتی عێراق کە داوابکەن تەعریبی کەرکووک رابگرن و درێژە بە بڕیار و پیلانە گڵاوەکانی سەردەمی رژێمی بەعسی شۆڤـێنیی رەگـەزپەرستی عەرەبی نەدەن و رایـان بگـرن. سیاسەتی درێـژەدان بە بەعـەرەبکـردنی کەرکـووک لە لایـەن دەسەڵاتـدارانی شیعەوە، ئەوە راستییە دەگەیەنێت کە شیعەکـانیش رەگەزپەرست و مەزهـەبـپەرستن. نیاز و پیلانیان لە داگیرکردنی کەرکووک بە عەرەبکردن و بە شیعەکـردنی کەرکووکە. درێژە بە پرۆژەی رەگەزپەرستیی بەعسییەکـانن دەدەن.. ئەمانیش هەڵگری ڤایرۆسی رەگەزپەرستین.. ئەمەو گـۆمانیش لەوەدایە کە پارتی و یەکێتی گوێـرایـەڵی تورکـیا و ئێران بن و بە ویست ئەوان داوای گەڕانەوەی کەرکووک بۆ سەر کوردستان نەکەن. نەشـوێـرن بەبـێ ئـەوان پەنـجـە بنێـنە نـاو ئـاو.. نەبـاکـا دەسـەڵات و بـەرژەوەنـدییە حـیزبییەکـانیان بکەونـە مەتـرسـی و لە دەسـتیان بـدەن و سـڕ و تریـان ئاشکـرا بـبن.
لـە دوای (16ی/ ئوکتۆبەری/ 2017) وە، چەنـد جـارێک دەسەڵاتـدارانی حکـومەت و ئەندامانی باڵا و سەرکردەی حیزبە کوردستانییەکان چوون بۆ بەغدا و لەگەڵ حکومەت و کاربەدەستانی عێراقـدا دانیشـتن، بەڵام هیچیان باسی داگیرکردنی کەرکـووک و ناوچە داگـیرکراوەکانی تـری باشووری کوردستانیان نەکرد.. تەنیا لە پێـناوی پۆسـت و پـارەدا چوون و باوەشیان بـە داگیرکەرانی کەرکووک دا کرد و ئەمـلا و ئەولایـانـن ماچکـردن.
ئەودوای قسە و بـڕیـار و حوکمی مێـژوو، بـۆ ئێوەی خوێنـەرانی دڵسۆز بەجـێدەهـێڵـم.