به‌هرۆز جه‌عفه‌ر: ئایا سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى عێراق هه‌ڵ ئه‌وه‌شێته‌وه؟.
ئه‌بێت بپرسین پرسى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى عێراق له كوێوه هاتوه؟. گه‌وره‌ترین ڕووداوێك له‌دواى پرۆسه‌ى ئازادى عێراقه‌وه لهكایهى حكومڕانى ڕووى دابێت، له‌تبون و ته‌نانه‌ت هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى “حیزبى ده‌عوه” یه له عێراق، كه له‌ساڵى (1957) ه‌وه ڕێبه‌رایه‌تى زۆرینه‌ى هه‌ره زۆرى شیعه ئه‌كات له عێراق، نه‌ك هه‌ر ته‌یارى شیعى، له‌گه‌ڵ خۆیدا نه‌ته‌وه‌ییه عه‌ره‌به‌كان و عیلمانی و شیوعیهكانیشى ته‌به‌نى كردووه. له‌دواى پرۆسه‌ى ئازادیشه‌وه زیاتر له (13) سیانزه ساڵ حیزبى ده‌عوه حكومڕانى عێراقى كردووه. لهتبونى حیزبێكى وا له نێوان دوو سه‌رۆكوه‌زیرانى پێشوو “مالیكى و عه‌بادى” دا، په‌نده‌كانى، وه ڕه‌هه‌نده‌كانى زیاترن بۆ لایه‌نه سیاسیه‌كانى تر له عێراق له چاو مێژووه‌كه‌ى. ئه‌م داهێزران و نا-ئامادهگیهى حیزبی ده‌عوه له عێراق به پله‌ى ئیمتیاز واى كرد سه‌رۆكوه‌زیرانێك له ده‌ره‌وه‌ى لایه‌نه سیاسیه‌كان بۆ دۆخى شڵه‌ژاوى دواى شه‌ڕى داعش به‌په‌له ده‌ست نیشان بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ش پێویست بو له‌پێشدا سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و كۆمار ده‌ستنیشان بكرێت. به‌ڵام ئه‌م په‌له په‌ل و جرت و فرتهى بهملاولایا هه‌یه شتێك له ژیانى سیاسی و به‌ڕێوه‌بردنى عێراق چاره‌سه‌ر ناكات، وه‌ك به دواكه‌وتنى پێكهێنانى حكومه‌تدا دیاره.
به پێى ده‌ستور، ماوه‌ى پێكهێنانى حكومه‌ت له ڕۆژى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌وه (90) ڕۆژه، تیایدا دواى ئه‌وه‌ى سه‌رۆك كۆمار سه‌رۆكێك كه دیاریكراوه له لایه‌ن گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕائه‌سپێرێت كه له‌ماوه‌ى (30) ڕۆژدا حكومه‌ت پێك بهێنێت، به‌ڵام ئه‌وه پتر له (6) مانگه ئه‌م حكومه‌ته هه‌ر پێك نه‌هات؟!.
عێراق، وڵاتێكه تا ئێستا ئاماده نییه بۆ هیچ پرۆسه‌یه‌كى دارایی و ئابوریی، به پێچه‌وانه‌وه تا دێت (ددان) ى سه‌ركرده سیاسیه‌كان بۆ گه‌نده‌ڵى و به‌هه‌ده‌ردان زیاتر تیژ ئه‌بێت, به پێى بانكى نێوده‌وڵه‌تى و سندوقى دراوى نێو-ده‌وڵه‌تى قه‌رزه‌كانى سه‌ر عێراق له نێوان (130 بۆ 133 ملیار دۆلاردایه). ئه‌مه له‌كاتێكدا عێراق ڕۆژانه (4) ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ئه‌كات و، پلانیشى هه‌یه له كۆتایی (2019) به‌دا بیگه‌یه‌نێته نزیك به (5) ملیۆن له ڕۆژێكدا!. به كورتیه‌كه‌ى ئه‌م عێراقه له ئاماره‌كانى تایبه‌ت به كاره‌ساته مرۆیی و سیاسی و داته‌پینه ئابورییه‌كاندا له هه‌ره خراپترینهكانى (195) ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى جیهانه.
سه‌رۆك كۆمارى عێراق (د. به‌رهه‌م ساڵه‌ح) كه پێشوتر له جێى ئومێدى هه‌موو لایه‌كدا بو، هێشتا نه‌گه‌یشتۆته ساڵێك له‌ماوه‌ى دانیشتنى له‌سه‌ر كورسى سه‌رۆكایه‌تى، زۆرینه‌ى هه‌ره زۆرى دۆسته‌كانى پێشووى لێى ڕ‌ازى نین، به‌نده یه‌كێكم له‌وانه‌ى كه ئه‌وه‌نده‌م به‌رگرى لێكردووه هیچ كه‌سێك له‌ماوه‌ى سێ ساڵى ڕابردودا هێنده پاڵپشتى نه‌بووه، ئێ به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئێمه له‌م كاراكتهرهمان چاوه‌ڕێ ئه‌كرد تا دێت 180 پله پێچه‌وانه‌كه‌ى ئه‌بینین (به‌گشتى له‌مه زیاتر ناڵێین تا دواى ئاشتبونه‌وه‌ى سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ پارتى دیمو‌كراتى كوردستاندا، دواى ئه‌وه ڕه‌نگه پتر ده‌ستمان ئاوه‌ڵا تر بێت). به واتایه‌كى تر ئه‌گه‌ر سه‌رۆك كۆمارێك نه‌توانێت ئیداره‌ى هاوڕێ و دۆسته‌كانى خۆى بدات و گوێیان لێ بگرێت، چۆن ئه‌كرێ ئومێدى سه‌رۆكایه‌تى عێراقێكى شڵه‌ژاوى لێ بكرێت؟!.
له‌لایه‌كى تره‌وه عێراق بۆته چه‌قى به‌ریه‌ككه‌وتنى ململانێكانى نێوان ئێران و ئه‌مریكا، ئێران به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌عێراقه‌و، عێراقیش بۆ ئێران وه‌ك ئاوى حه‌یاته به قوڕگیدا ئه‌چێته خوار، ئه‌مریكا ئه‌و پاره‌یه‌ى له عێراقدا سه‌رفى كردووه كه‌متر له‌وه ئه‌یتوانى كێشه‌ى (1.2) یه‌ك ملیار‌و دووسه‌ت ملێۆن مرۆڤ له گۆى زه‌وى چاره‌سه‌ر بكات كه به ده‌ست نه‌بونى ئاوى پاكه‌وه ئه‌ناڵێنن. بۆیه هه‌روا چاوه‌ڕێ ناكات عێراق و، به‌دیاریكراوى سه‌رۆكایه‌تیه‌كانى عێراق به ڕێگه‌ى ده‌ستى دوو و سێ له لایه‌ن ئه‌ملاولاى دیكه‌وه نا-ئاگایانه جووڵه‌یان پێ بكرێت. بۆیه قۆناغى دواى به ” تیرۆریست” ناساندنى سوپاى پاسداران له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، قۆناغى دهستو نینۆك كردنى ئه‌وانه‌شه كه له‌گه‌ڵ سوپاى پاسداران دێن و ئه‌چن!. بۆ نمونه عێراق چى له‌ده‌ست دێ ئه‌گه‌ر سبه‌ى سزاكانى سه‌ر ئێران له‌وه قورس‌تر بێت؟ ئایا ئه‌توانێت (5) ملیۆن به‌رمیله‌كه‌ى هه‌نارده بكات ؟. نه‌خێر… ئه‌مه تاكه شتێكه لوتكه‌ى عێراقى بیرى لێ ناكاته‌وه، چونكه ئه‌وان ته‌نها بیر له لایه‌نه ته‌كنیكیه‌كان ئه‌كه‌نه‌وه.
هه‌موو ئه‌م ئه‌گه‌رانه، ئه‌وه ده‌رئه‌خه‌ن كه حكومڕانى له عێراق له پاشه‌كشه‌دایه، هیچ مادده‌یه‌كى ده‌ستورى نییه باس له‌وه بكات سه‌رۆكایه‌تیه‌كانى عێراق موڵكى مه‌زهه‌ب یان نه‌ته‌وه‌یه‌كى دیاریكراون، بهپیًچهوانهوه له مادده‌ى (70) بڕگه‌ى (2) ئه‌ڵێ ” ئه‌وه‌ى زۆرینه‌ى داواكراو- كه دوو له‌سه‌ر سێ یه”.!. ئێ جارێك له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌م حكومه‌ت و په‌رله‌مانه‌ى ئێستا عێراق هه‌یه‌تى نوێنه‌رى (70%) ى عێراقیه‌كان نییه‌و ده‌نگیان پێ نه‌داوه، جارێكیش له‌به‌رئه‌وه‌ى حیزبى ده‌عوه‌و گروپهكانى تر‌ى ناو په‌رله‌مان نازانرێت چۆن ئه‌مێننه‌وه، ئینجا تا دێت ئاستى هوشیارى تاكى عێراقى سه‌باره‌ت به‌و ملیارانهى ئه‌به‌خشرێت به عێراق و (له موازه‌نه‌ى ساڵى 2019 جێگه‌ى نیه!) زیادتر ئه‌كا. هه‌نگاونان بۆ حوكمى ڕه‌شیدیش هه‌ر ته‌نها سه‌رابێكه كاتى هاوڵاتیه عێراقیه‌كانى پێ ئه‌كوژن. ” حاجى” ووته‌نى ئه‌وه‌ى ئه‌مێنێته‌وه ” هه‌ر ناوه”.
- Latest Posts by بەهرۆز جەعفەر
بەهرۆز جەعفەر: لەبارەی پاڵێوگە نایاساییەکانەوە.
-بەهرۆز جەعفەر: کورد یان ئەردۆگان دەرفەتیان زۆرترە؟
-بەهرۆز جەعفەر: ئایا ئیسرائیل بەڕاستیەتی؟
- All Posts