دڵشاد مەجید: وەزیری دارایی درۆزنترین و سەختەتچی ترین وەزیرە لەم حکومەتە.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەدوا کۆبوونەوەی نێوان وەفدی ئابووری بەغداو حکومەتە سەقەتەکەی نێچیر و ڕێباز حەملان و قوباد. وەفدی بەغدا ناڕەزایی و بێ تاقەتی خۆیان لە شێوازی دابەشکردنی مووچە دەڕبڕیەوە. ووتویانە ئێمە پارەی تەواوی ھەر چوارمانگمان ناردووە. بۆ تا ئێستا یەک مانگ دابەشکراوە.؟ لەوەڵامدا حکومەتە سەقەتەکەی ھەرێم دەڵێ: ئێمە بۆیە مووچەکان نادەیەن بەسەر یەکەوە. لەترسی ئەوەی نەوەک ھەڵاوەسان ڕووبدا لە بازاڕ.! وەفدەکەی بەغدا گاڵتەیان بەو قسەیە ھات و بە زەردەخەنەیەکی گاڵتەجاری سەریان بۆ لەقاندن. • یەکێک لە داواکاری ئەو وەفدەی بەغدا، سەرو سۆراغ کردنی ئەوپارانە بوو, کە حکومەتەکەی رێباز و نێچیر و قوباد لە لقی بانکی ناوەندی ھەولێر و سلێمانی دەستیان بەسەر سەرجەم پارەی بانکە ئەھلیەکان داگرتبوو. کەنزیکەی شەش ملیار دۆلار بوو. کەچی تا ئێستا حکومەتەکەی ڕێبازو نێچیر و قوباد تەنیا 300 ملیۆنیان گەڕاندۆتەوە.! • تورکیا ماوەی 3 مانگە داھاتی نەوتی نەناردووە.. کەچی ئەم سەختەچیە دەڵێ موچە لەکاتی خۆی دەدەین.. بەچی.! بۆیە داوا لەسەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن و خەڵکی دەکەم .. دەڵێم بەھەموو کەس باوەڕ بکەن بەڵام تەنیا بەم ڕێباز حەملانە باوەڕ مەکەن، چونکە ئەم زاتە تەنیا بۆ خوڵ خستنە چاوی خەڵک و قۆڵبڕینی خەڵک ماوەتەوە. ئەم دەعبایە وەک (خادمی موطیع)، بۆ پارەو پلەو پایە ھەموو شتێک دەکات.. (سڵیش ) لەھیچ شتێک ناکاتەوە. بۆ زانیاریتان ڕێباز حەملان چۆتە لای بارزانی باوک و مەسرور و نێچیر. پێی ڕاگەیاندون کەئامادەیە لەھەرشوێنێک بێت حزمەت بکا. تا ئێستا مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی وەڵامیان نەداوەتەوە. بەڵام دەنگوی ئەوە ھەیە نێچیرڤان بارزانی بیباتە لای خۆی. بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک دەڵێن رێباز حەملان داوای پۆستەکەی فوئاد حوسێنی لەسەرۆکایەتی ھەرێم کردووە.! …… #ناوی تەواوی بانکەکان و کۆی سەرجەم پارەکانی دەستی بەسەر داگیراوە.

 
ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت