به‌هرۆز جه‌عفه‌ر: توركیا‌و نه‌وتى كوردستان: ئایا كۆمپانیاى تۆپراش لهكارئهكهوێت؟
په‌یوه‌ندى توركیا به كه‌ركوكه‌وه له دواى ڕیفراندۆم، په‌یوه‌ندى توركیا به سعودیه‌وه دواى كێشه سیاسیه‌كانیان، په‌یوه‌ندى توركیا به ئێرانه‌وه دواى سه‌پاندنى سزاكانى ئه‌مریكا، په‌یوه‌ندیی حكومه‌تى توركیا به ئاستى پێداویستیه‌كانى ئه‌و وڵاته بۆ نه‌وت و غازى سروشتى، په‌یوه‌ندییه خراپه‌كانى توركیا به هۆى مه‌سه‌له‌ى قوبرسه‌وه به قوبرسى یۆنانیه‌وه، دوورى ڕووبه‌رى جوگرافى توركیا له ڕووسیاوه، به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت له‌چاو ساڵانى ڕابردوو، هه‌مووى گه‌واهى ئه‌وه‌یه توركیا تووشى ههڵاوسانێكى ئابورى ئه‌بێت:
یه‌كه‌م: توركیا له ساڵى 2016 بایی 60 ملیار دۆلار نه‌وت و غازى سروشتى كڕیوه، به پێى په‌یمانگه‌ى ئامارى توركى (TÜİK) توركیا له‌ساڵى 2017 هدا 37.19 ملیار دۆلارى بۆ هاورده‌كردنى ووزه (نه‌وت و غاز) سه‌رفكردووه. له ساڵى (2018) هدا (42,99) ملیار دۆلارى بۆ ئه‌و بواره خه‌رجكردووه، ئه‌مه‌ش ئه‌كاته (19,2%) ى بودجه‌ى ئه‌و وڵاته. به‌گشتى توركیا ساڵانه له نێوان (50 – 60) ملیار دۆلارى پێویسته بۆ هاورده‌كردنى غازى سروشتى به پله‌ى یه‌ك و ئینجا نه‌وت له هه‌ر یه‌كه له ڕووسیا كه (52.94%) ى پێدوایستى غازى توركیا پێك ئه‌هێنێت و پڕى ئه‌كاته‌وه، دواى ئه‌و ئێران (16.62%) ى پێداویستى غازى توركیا (ئه‌مه بێجگه له نه‌وت) پێك ئه‌هێنێت، وه هه‌روه‌ها ئازه‌ربایجان و نه‌یجیریاش به‌شێكن له پڕكردنه‌وه‌ى پێداویستیه‌كانى ووزه‌ى توركیا. له ساڵى (2019) هدا پێشبینى ئه‌كرێت بڕێكى زۆر زیاتر له بودجه‌ى توركیا بۆ كڕینى نه‌وت و غاز بێت له‌ده‌ره‌وه، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و وڵاته خواسته نێوخۆییهكانى بۆ سوته‌مه‌نى و به‌نزین و كارپێكردنى كارگه‌كانى و تادوایی زیادى كردووه، هه‌روه‌ها نرخى نه‌وتیش به‌رزبۆته‌وه.
دووه‌م: له‌سه‌روبه‌ندى ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌وه توركیا په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان تێكچو، به‌ڵام نه‌وت و غازى سروشتى كوردستان تاكه ڕێگه‌یه‌كى نزیك و گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ى جێگه‌ى نه‌وتى ئێرانى بۆ بگرێته‌وه بۆ؟. چونكه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا داواى له توركیا كردووه له برى ئێران ئه‌و بڕه له سعودیه‌و ئیمارات بكڕێت، ئێ توركیا كێشه‌ى سیاسیی قووڵى له‌گه‌ڵ سعودیه‌و ئیمارات هه‌یه!. ناتوانێت وا به په‌له‌ش هێڵێكى وا درێژ و به ڕووبه‌رێكى دوور له ڕووسیاوه ڕابكێشێت، پاشان هێنانى نه‌وتى ئۆراڵى قورسى ڕووسیا بۆ دابین كردنى نه‌وتى خاو له توركیا گرانتر ئه‌كه‌وێت، ئه‌ى چۆن جێگه‌ى ئه‌و 150 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته قورسه پڕبكاته‌وه كه ڕۆژانه له ئێرانه‌وه هاورده‌ى ئه‌كات؟. ته‌نها نزیكترین ڕێگه‌یه‌ك هاورده‌كردنى نه‌وتى مامناوه‌ندى و قورسى هه‌رێمى كوردستانه.
سێهه‌م: كۆمپانیاى ئۆپراشى توركى كه ته‌واوى پاڵیۆگه نه‌وتیه‌كانى توركیاى دیزاین كردووه‌و به‌ڕێوه‌ى ئه‌با، ئه‌و پاڵیوگانهى وا دروستكردووه كه ته‌نها نه‌وتى قورس بپاڵێون، ئه‌گه‌ر توركیا ناچار بكرێت هه‌ر جۆرێكى تر له نه‌وت هاورده بكات ئه‌بێت كۆمپانیاى ئۆپراش هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه یان سه‌رله‌نوێ جێگیرى بكاته‌وه (ئه‌وجا له‌م كاته‌دا كه له‌ناوخۆدا ئه‌ردۆگان چه‌نده ناحه‌زى له‌ناو پارته‌كه‌ى خۆى و ئۆپۆزسیۆن بۆ قووت بونه‌ته‌وه دیار نییه چى تر له‌مه‌دا ده‌رئه‌كه‌وێت!؟).
چواره‌م: نه‌وتى كه‌ركوك بۆ توركیا جێى مه‌به‌سته، پێش له 14ى ئۆگه‌ستى 2014 ه‌وه تاوه‌كو 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017 هه‌موو ڕۆژێك له كه‌ركوكه‌وه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ئه‌كرا، به‌ڵام له سه‌ره‌تاى 2019 ه‌وه تا ئێستا هه‌نارده‌ى نه‌وتى كه‌ركوك له نێوان 40 بۆ 100 هه‌زار به‌رمیل دا بووه. هه‌رچه‌نده پێشووتر توركیا كارئاسانى بۆ هه‌رێمى كوردستان ئه‌كرد نه‌وته‌كه‌ى له ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانه‌وه هه‌نارده بكات، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نها ڕێپێدانێكى ڕێژه‌یی بو، چونكه توركیا نه‌یئه‌ویست حكومه‌تى عێراق له خۆى توڕه بكات.
پێنجه‌م: توركیا له زارى وه‌زیرى ده‌ره‌وه “مه‌ولود چاوشئۆغلۆ” له 26ى فێبریوه‌رى 2019 ڕایگه‌یاند له‌به‌رئه‌وه‌ى قوبرسى یۆنانى گوێیان لێ ناگرێت، ناچارن ئه‌وانیش تاكلایه‌نه له سنورى قوبرسه توركیه ده‌ست بكه‌ن به ده‌رهێنانى غازى سروشتى، ته‌نانه‌ت وتیشى پێشتر كه‌شتی مان بۆ ده‌ریاى ڕه‌ش ئه‌نارد له‌مه‌ولا بۆ ده‌ریاى سپى ( له‌وه ئه‌چێت سه‌رده‌مى خه‌یره‌دین پاشا بێت كه وه‌زیرى دهریاوانیهكهى ده‌وڵه‌تى عوسمانى “باربارۆس” ناونرابو جیهادى ده‌ریایی و فه‌تحى ناوچه ئاوییه‌كانى ئه‌كرد!). دیاره وه‌ك پێنج ساڵه ئێمه له هه‌رێمى كوردستان باسى گرنگى جیۆستراتجى و حه‌وزه‌ى ووزه‌ى نێوان قوبرس- ئیسرائیل- میسر- یۆنان ئه‌كه‌ین. ئه‌وا له 2019 هدا ئه‌م بابه‌ته بووه‌ته جێى مشت‌ومڕ و ته‌واو پێگه‌یوه، له‌مه‌شدا توركیا ئاوت ئه‌كرێت.
شه‌شه‌م: له ڕۆژئاواى كوردستان (باكورى سوریا) به تایبه‌تیش باكورى ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا كه پیش سه‌رهه‌ڵدانى جه‌نگى سوریا ڕۆژانه 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى به‌رهه‌م ئه‌هێنا، توركیا دواى داگیركردنى عیفرین، ئێستا به ڕێگه‌ى جۆراوجۆر له‌هه‌وڵدایه له‌ناو ئه‌و شارانه‌دا ڕیفراندۆم ئه‌نجام بدات، تا له ڕێگه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه ئیدارییه‌كانه‌وه له‌ئاینده‌یه‌كدا بڕێك نه‌وتى له‌و ناوچه‌یه ده‌ست بكه‌وێت. به‌ڵام به بێ چاره‌سه‌ركردنى گرفتى قوبرس و به بێ ڕه‌زامه‌ندى ئیسرائیل توركیا هیچ ڕۆلێكى له‌وناوچانه نابێت كه ئه‌كه‌ونه سهردهریاى سپى ناوه‌ڕاست (مێدیتریانه).
كه‌واته ناسه‌قامگیرى بازاڕى ووزه‌ى توركیا‌و، هه‌ڕه‌شه ڕۆژانهییهكانى ئه‌ردۆگان لهملاولاو ناوخۆى پارته‌كه‌ى و درێژه كێشانى شه‌ڕى په‌كه‌كه وا ئه‌كات ئابورى توركیا له ساڵى 2019 هدا دووچارى داته‌پین ببێته‌وه، هه‌روه‌ك پێشبینیكراوه ئاستى ئابورى توركیا به ڕێژه‌ى -3% داببه‌زێت.
- Latest Posts by بەهرۆز جەعفەر
بەهرۆز جەعفەر: لەبارەی پاڵێوگە نایاساییەکانەوە.
-بەهرۆز جەعفەر: کورد یان ئەردۆگان دەرفەتیان زۆرترە؟
-بەهرۆز جەعفەر: ئایا ئیسرائیل بەڕاستیەتی؟
- All Posts