بێستون ساڵح: چه‌كوشه‌كه‌ی سه‌رۆك و مه‌عریفه‌ی وه‌شاندنی!.
له هه‌موو مافه مه‌ده‌نی و سیاسیه‌كانی به‌هره‌مه‌ند بێت!. مه‌رجی پاڵێوراو هه‌ڵبژێر. یه‌ك له‌مه‌رجه‌كانی پاڵێوراو هه‌ڵبژێر بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم پشت بهستنە به قانونی هه‌مواركراوی چواره‌م، قانونی ژماره (1)ساڵی 2005 یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان_ عێراق.
ده‌گێڕنه‌وه بزوێنه‌ری پاپۆڕێكی گه‌وره له‌كارده‌كه‌وێت، تیمی خاوه‌ندارێتی پاپۆڕه‌كه هانا بۆ ته‌واوی شاره‌زایانی بواری چاكردنی بزوێنه‌ری پاپۆڕی گه‌وره ده‌به‌ن به‌مه‌به‌ستی سه‌رله‌نوێ چاكردنه‌وه‌ی، وه‌لێ هه‌وڵه‌كانیان بێ سود ده‌بێت. دواجار هانا بۆ پیره پیاوێكی ئه‌و بواره ده‌به‌ن كه ده‌ستی هه‌بوه له چاكردنه‌وه‌ی ده‌یان بزوێنه‌ر و مۆتۆری پاپۆڕی ههمهجۆر . ئه‌م پیاوه له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی لاوێتیه‌وه ئالوده و خولیای خۆشه‌ویستی كاره‌كه‌ی خۆی بووه، به‌دڵسۆزیه‌وه كاره‌كانی به ئه‌نجام گه‌یاندووه. له‌سه‌ره‌تای هه‌ڕه‌تی لاوێتیه‌وه هه‌ڵگری جانتای كه‌لوپه‌لی چاكسازیه‌كه‌ی بووه. به‌هاتنی ده‌ست به‌كاره‌كه‌ی ده‌كات. پشكنینێكی ووردی بۆ بزوێنه‌ری پاپۆڕه‌كه هه‌ر له‌سه‌ره‌وه تا خواره‌وه كرد. دوان له خاوه‌نی پاپۆڕه‌كه هاوڕێیه‌تی و چاودێری كاری كابرای پیره‌یان له كاتی پشكنینی بزوێنه‌ره‌كه ده‌كرد. داوا و تكایان لێكردبوو كه هاوشانی بن تا بزانن چی ئه‌كات بۆ چاكردنه‌وه‌ی بزوێنه‌ره‌كه. پاش كۆتایی پششكنین، كابرای پیره چه‌كوشێكی له جانتاكه‌ی ده‌رهێناو به ئه‌سپای كێشای به شوێنێكی بزوێنه‌ره‌كه. ڕاسته‌و خۆ بزوێنه‌ره‌كه كه‌وته‌وه گه‌ڕ و كاركردن و چه‌كوشه‌كه‌ی به‌هێواشی خسته‌وه نێو جانتاكه‌ی.
پاش هه‌فته‌یه‌ك كابرای پیره تێچوی چاكردنه‌وه‌ی بزوێنه‌ره‌كه‌ی خسته به‌رده‌ستی تیمی موڵكداری پاپۆڕه‌كه. تێچوی چاكردنهوهكه بڕی (10000$)ده هه‌زار دۆلار بوو!… تیمی خاوه‌ندارێتی پاپۆڕه‌كه كردیانه هاوارو نه‌ڕه نه‌ڕ(ئه‌و چی كردوه ته‌نها چه‌كوشێكی له بزوێنه‌ره‌كه وه‌شاندووه)!… له‌به‌ر ئه‌وه بڕیاریان دا بۆ كابرای پیره بنوسن (تكایه ورده‌كاری تێچوی چاكردنهكهمان بۆ ڕیزبه‌ند بكه و بنێره)!… كابرای پیره ورده‌كاریه‌كه‌ی به‌مجۆره هه‌ژمار كرد:
1- وه‌شاندنی چه‌كوش……..(ته‌نها 1$) یه‌ك دۆلار!….
2- مه‌عریفه‌ی زانینی وه‌شاندنی چه‌كوش…..(9999$)نۆ هه‌زار و نۆسه‌د و نه‌وه‌د و نۆ دۆلار!…
له درێژه‌ی چاكرنهوهكهدا تێبینیه‌كی بۆ نوسیبون (ئه‌وه مه‌عریفه و بههرهمهندیه نه‌ك ماندوبون)!… ماندوبون گرنگه وه‌لێ مه‌عریفه‌ی زانینی چۆن ماندوبونهكهت وه‌گه‌ڕ ده‌خه‌یت له‌ژیاندا ئه‌وه گرنگه،جیاوازیه‌كه‌ی من و ئێوه‌ش ئه‌مه‌یه!.
ئه‌م به‌سه‌رهاته ئه‌و مه‌رجه‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی قانونی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی وه‌بیرهێنامه‌وه، به‌سروشت به‌هره‌مه‌ندبون له ته‌واوی مافه‌مه‌ده‌نی و سیاسیه‌كان گه‌لێ قول و ماندوبون و جوهد و مه‌عریفه‌ی وه‌شاندنی چه‌كوشی به‌رپرسیارێتی ده‌وێت!.
ته‌نها پاڵێوراوێك بۆ ئه‌م پۆسته(نێچیر بارزانیه) پشت ئه‌ستور به زیاترله (90) كورسی حزبی په‌رله‌مانی و ده‌یان قهواڵهنامه و ڕێكه‌وتنی حزبی گومان لێکراوە، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه چ پاڵێوراوێك داوا پێشكه‌ش به په‌رله‌مان بۆ ئه‌م پۆسته ده‌كات له‌كاتێكدا خاوه‌نی ساده‌ترین مافی مه‌ده‌نی و سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنفكری نیه؟!.
پاشان ئه‌م زاته زیاتر له (20) ساڵه ماندوبونی به چ مه‌عریفه‌یه‌ك وه‌گه‌ڕ خست تا بههرهمهندیهكهی خۆی ئیسپات بكات ده‌رهه‌ق هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك سه‌روه‌زیری هه‌رێم؟!…
ئێوه له خوێنه‌وار و نهخوێنهواریهكهش گه‌ڕێن، وه‌ك عه‌ره‌ب ده‌ڵێت: (فدوة لعين الرئيس)!….
ته‌عریفه‌ی مافه مه‌ده‌نی و سیاسیه‌كان ئه‌م سه‌رۆكه له ڕابوردودا چۆن و به چ مه‌عریفه‌یه‌ك چه‌كوشه‌كه‌ی وه‌شاند؟!… ئه‌وانه‌ی ده‌نگ و متمانه‌یان بۆ وه‌شاندنی چه‌كوشه‌كه‌ی (نێچیر) له سهروهزیریهوه بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم دا و به‌رزركرده‌وه، وه‌ك تیمی ئه‌و پاپۆڕه وان كه بزوێنه‌ره‌كه‌ی له‌كار كه‌وتبوو ته‌واوی شارهزیانیان له‌و بواره هێنا بۆ چاكردنهوەی وه‌لێ ئه‌فسوس ماندوبونهكهیان شكستی هێنا!…
منیش ده‌ڵێم: هه‌موو مه‌رجێك پووچه‌ڵه ته‌نها مه‌رجی مه‌عریفه و به‌هره‌مه‌ندی و چۆنیه‌تی وه‌گه‌ڕخستنی ماندوبون لهمهسئولیهتدا له‌خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی باڵا و گشتی گرنگه!…
جا ئێوه‌ی په‌رله‌مانتارانی حزب چهكوشهكهتان وه‌شان و تێچوی ماندوبونهكهتان ته‌نها (سفره)!… وه‌لێ مه‌عریفه‌ی وه‌شاندنی چهكوشهكهتان سپارد به كه‌سێك تێچوه‌كه‌ی نغرۆبونی پاپۆڕی گه‌لێكه!….
بزانن چ خیانه‌تێكی نیشتمانیتان به‌ئه‌نجام گه‌یاندوه، هه‌م له فكری خۆتان (ئه‌گه‌ر هه‌تان بێت) هه‌م له گه‌له‌كه‌تان؟!