شه‌ریف هه‌ژاری: خوێندنه‌وه‌یه‌كی سیاسیی له باره‌ی په‌یامه‌كه‌ی ئێران بۆ ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا!
ڕژێمی ئێران دوو مانگ مۆڵه‌تی به وڵاتانی ئەوروپی داوە کە ھەڵوێستی خۆیان لە بارەی بازرگانیی لەگەڵ ئێران، به‌تایبه‌ت له كڕینی نه‌وته‌كه‌ی دا، ڕوون بکەنەوە. ئەگینا ئێرانیش پابەندی ھەندێ لە بڕگەکانی ڕێکەوتنامەی ساڵی 2015 نابێت لەگەڵیان دا (کە ڕوونە ئەمریکا لەو ڕێکەوتنە کشاوەتەوە).
له ڕووی سیاسییه‌وه ئاوها خوێندنه‌وه بۆ ئه‌م په‌یامه‌ی ئێران ده‌كه‌م:
1- ئه‌م په‌یامه ده‌یسه‌لمێنێت كه دانووستانی نھێنیی لە نێوان ئەمریکا و ئێران ڕووی داوە به نێوه‌ندگیری ئه‌وروپا، به‌ڵام دانووستانەکە سەرکەوتوو نەبووە!
2- لە پاش دانووستاندنە نھێنییەکەوە، ئێران بۆی ده‌ركه‌وتووه ته‌نانه‌ت نه‌وتی به‌لاشیش به (ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا) بدات، ئه‌وا ئه‌و وڵاته ئه‌وروپیانه هه‌ر پشتی ئه‌مریكا ده‌گرن.
3- ئه‌و په‌یامه ده‌یسه‌لمێنێت كه هه‌ڵوێستیی سیاسیی و دبلۆماسیی ئێران كه‌وتۆته ئه‌وپه‌ڕی لاوازییه‌وه، بۆچی و چۆن!؟ چونكه به‌درێژایی مێژووی ڕژێمی ئێران هه‌میشه به‌هۆی نه‌وته‌كه‌یه‌وه هه‌ر هیچ نه‌بێت له‌گه‌ڵ یه‌ك بۆ دوو وڵاتی ئه‌وروپی، په‌یوه‌ندی و مامه‌ڵه‌ی هه‌بووه. به‌ڵام ئه‌م په‌یام و مۆڵه‌ت پێدانه‌ی ئێران به ئه‌وروپا سه‌لماندی كه ئێران له‌لایه‌ن ئه‌وروپاشه‌وه، به‌نهێنیی ئینزاری پێ دراوه.
4- ئه‌م په‌یامه‌ی ئێران ده‌یسه‌لمێنێت كه ئێران خواستی هه‌یه كه دانوستاندنه نهێنییه‌كان به‌رده‌وام بن، به‌ڵام ئه‌مریكا هه‌مان خواستی نییه و، یه‌كێتیی ئه‌وروپاش هیچیان له ده‌ست نه‌هاتووه بۆ ئێرانی بكه‌ن. بۆچی و چۆن!؟ چونكه كاتێك ئێران باس له‌وه ده‌كات كه له هه‌ندێك بڕگه‌ی ڕێكه‌وتنه‌كه ده‌كشێته‌وه ئه‌گه‌ر ولاتانی ئه‌وروپا ڕێگه‌یه‌ك نه‌دۆزنه‌وه بۆ كڕینی نه‌وته‌كه‌ی، ئه‌وا مانای ئه‌وه‌یه كه ئێران ئه‌یه‌وێت دانوستان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگایه‌ك (ئه‌گه‌ر توولهڕێش بێت) له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا درێژه پێ بدات به‌ڵكوو ده‌رگای ئه‌مریكای به ڕوو دا بكه‌نه‌وه.
5- ئه‌م په‌یامه ده‌یسه‌لمێنێت كه له دانووستاندنه نهێنییه‌كه‌دا ئێران ئاماده‌ی سازش بووه، به‌ڵام ئه‌مریكا به‌و (جۆره سازشانه) ڕازی نه‌بووه. بۆیه ڕژێمی ئێران به ناچاری په‌یامه‌كه‌ی بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان ئاشكرا كردووه. چونكه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌مریكا و ئه‌وروپای بسه‌لمێنێت كه به ڕوونیی و به شاهیدی جیهان ئاماده‌ی دانوستان و سازشی هه‌یه.
6- ئه‌م په‌یامه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به‌وه‌ی به‌ڵكوو تا دوو مانگی تر ئه‌وروپا ڕێگه‌یه‌ك بدۆزنه‌وه بۆ كڕینی نه‌وته‌كه‌ی، به‌ته‌واوی سه‌لماندی كه گه‌مارۆكه‌ی گروپی هه‌ڵۆ ئاخوندخۆرهكان (ترامپ+پۆمپیۆ+بۆڵتن) زۆر كاریگه‌ر بووه و، بڕستی له ڕژێمی ئێران بڕیووه‌و، له‌وپه‌ڕی دۆخی سه‌خت دایه.
7- ئه‌م په‌یامه‌ی ئێران زیاتر وه‌ك هانابردنه بۆ ئه‌وروپا، هه‌روه‌ك ڕایگه‌یاندووه: ((به‌ڵكوو ڕێگایه‌ك بدۆزنه‌وه نه‌وته‌كه‌م بكڕن!))، هه‌تا په‌یامێكی سیاسیی دبلۆماسییانه بێت. چونكه له په‌یامی دبلۆماسییانهدا هاوسه‌نگیی و پۆزیشن ڕاده‌گیردرێت. به‌ڵام ئێران به‌م په‌یامه هیچ پۆزیشن و هاوسه‌نگییه‌كی بۆ خۆی نه‌هێشتووه‌ته‌وه‌و هانای ئه‌وه ده‌بات كه ڕێگایه‌ك بدۆزنه‌وه‌و نه‌وته‌كه‌ی بكڕن بۆ ئه‌وه‌ی ڕژێمه‌كه‌ی نه‌مرێت!
8- ئه‌م په‌یامه‌ی ئێران بۆ ئه‌وروپا، به ته‌واوی سه‌لماندی كه هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران (ڕووسیا و چین) هیچیان له ده‌ست نایه‌ت كه بۆ ئێرانی بكه‌ن و، ئێرانیش بێ-ئومێد بووه. هه‌ربۆیه ئێران به‌وپه‌ڕی هه‌ڵوێستیی لهرزۆكانه و هانابردنهوه ئه‌م په‌یامه بۆ ئه‌وروپا ده‌نێرێت!
9- ئه‌م په‌یامه ئه‌یسه‌لمێنێت كه ئاماده‌یی گه‌له كه‌شتی (ئه‌بره‌هام لینكن) له كه‌نداوی عه‌ره‌بیی دا، ئێرانی زیڕه پێ كردووه‌و، ڕژێمی ئێران زه‌نده‌قی چووه. بۆیه ئه‌م په‌یامه سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌شه كه ئێران نایه‌وێت شه‌ڕ بكا و ئاماده‌یه ئاڵای سپی هه‌ڵ بكات!
لێكه‌وته‌كانی په‌یامه‌كه‌ی ئێران چی ده‌بن:
1- پێموایه ئه‌وروپا له نێوان ئه‌مریكا و ئێران دا، ئه‌سته‌مه به‌ره‌ی ئه‌مریكا له‌ده‌ست بدات له پێناو ئێران دا. بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌وروپا هه‌وڵێكی تریش بدات، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ڕازی نه‌بێت، بێ-سووده.
2- جووڵاندنی گه‌له كه‌شتی (ئه‌بره‌هام لینكن) بۆ كه‌نداو و، گه‌له كه‌شتی ولیام لهورینس و ژێر ئاوگه‌ڕه ئه‌تۆمییه‌كانی بۆ به‌سته‌ری زه‌ریای ئارام-زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی به درێژایی كه‌ناراوه‌كانی هیند تا چین و ژاپۆن، سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه ئه‌مجاره ئه‌مریكا زۆر به جدی مه‌له‌فی ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی ئێرانی لا گرنگه و، ئه‌سته‌مه ئه‌مجاره‌یان به‌بێ ده‌ستكه‌وتێكی گرنگ، ئه‌مریكا ته‌نیا به قسه‌ی لووسی ئاخونده‌كان، لێیان خۆش ببێت.
3- وه‌ك (شه‌ریف هه‌ژاری) زۆر به‌قورسی ئه‌زانم ئێران بتوانێت هه‌موو مه‌رجه‌كانی ئه‌مریكا قبووڵ بكات. چونكه ئه‌وه به مانای خۆكووژی ڕژێمی ئێران دێت. به‌مانای كه‌وتنی ڕژێمی ئێران دێت. به‌ڵام ئایا ئه‌مریكا به هه‌ندێك قازانج كه ده‌ستی بكه‌وێت له مه‌رجه‌كانی خۆی كه‌مێك دێته‌خواره‌وه هه‌تا بۆ ماوه‌یه‌كی تر ده‌ست له خستنی ڕژێمی ئێران هه‌ڵ بگرێت و چانسێكی تر به ڕژێمی ئێران بداته‌وه، ئه‌وه‌ش پرسیارێكی تره!؟
پێشموایه: هاتنی گه‌له كه‌شتی جه‌نگی (ئه‌بره‌هام لینكن) ده‌رخه‌ری حه‌قیقه‌تێكی تریشه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه: ڕێكه‌وتنی نهێنیی له نێوان به‌ره‌یه‌ك دا كراوه بۆ له ئه‌ستۆگرتنی خه‌رجییه ڕۆژانه‌ییه‌كانی ئه‌م گه‌له كه‌شتییه.
به دووری نازانم كه ڕێكه‌وتنی نهێنیی له نێوان (ئه‌مریكا، سعودییه و، ولاتانی كه‌نداو) نه‌بووبێت له هێنانی ئه‌م گه‌له كه‌شتییه‌دا، به‌و مه‌رجه‌ی (سعودیه و ولاتانی تری كه‌نداو) مه‌سره‌فی ڕۆژانه‌ی گه‌له كه‌شتییه‌كه بده‌ن. هه‌ربۆیه‌شه، یه‌كه‌مجاره كه ده‌بینین میرنشینه لاوازه‌كانی كه‌نداو هه‌ڕه‌شه له ئێران ده‌كه‌ن. ئایا ئه‌گه‌ر له‌م ساته‌دا به شتێك دا نه‌نازن و ڕێكه‌وتنێكی نهێنیی نه‌بێت، ئه‌و میرنشینه بچووكانه كه‌ی غیره‌تی ئه‌وه‌یان هه‌بووه كه هه‌ڕه‌شه له ئێران بكه‌ن!
خۆ ئه‌گه‌ر ئێران پلانی هێرشكردنه‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكای له ناوچه‌كه نه‌بێت، ئه‌وا ئه‌مریكا به‌كرده‌وه سه‌لماندوویه‌تی كه ئه‌مجاره ئه‌یه‌وێت ئێران تووش بكات!
به‌هه‌رحاڵ، زۆرم وتووه، كه: هێزه‌كانی خۆرهه‌ڵات پێویسته ستراتیژێكی تۆكمه‌ی ڕاگه‌یاندن و ڕێكخستن دابڕێژن!
گه‌ر ڕه‌خنه‌ی لۆژیكی له لاوازی ئه‌دای ڕاگه‌یاندن یان هه‌ر بوارێكی تریان بگریت، بێ-سووده. چونكه حیزبی كوردی فێر نه‌بوون كه ڕه‌خنه‌ی دڵسۆزانه‌ت لێ گرتن به‌خۆدابچنه‌وه‌و، خۆیان ئاماده بكه‌ن. به‌تایبه‌ت زۆر پێویسته له ئێستادا هێزه‌كانی خۆرهه‌لات، ستراتیژێكی تۆكمه دابڕێژن كه هه‌موو ئه‌گه‌ر و تهكتیكهكان له‌خۆ بگرێت!
گرنگ ئه‌وه‌یه بۆ مێژوو له ئاست نه‌ته‌وه‌كه‌م دا، هێنده‌ی لێی بزانم و په‌ی پێ ببم، مه‌سه‌له‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی پارچه‌كانی كوردستان، ڕوون ده‌كه‌مه‌وه‌و، ده‌خه‌مه‌ڕوو.
شه‌ریف هه‌ژاری: خوێندكاری دكتۆرا له (دبلۆماسیه‌تی نێوده‌وڵه‌تیی به‌ریتانیی).