لوقمان غه‌فوور: له ئێران دووركه‌ونه‌وه.
ئه‌م به‌یانییه به‌رێكه‌وت رۆژنامه‌ی زه واشنگتۆن پۆست-م راكێشایه به‌رده‌مم، چونکە کەمتر حەزم ئەچێتە سەر خوێندنەوەی ڕۆژنامەی کاغەز، راپۆرتێكی دورودرێژم خوێنده‌وه له‌سه‌ر ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه ئه‌گه‌ری روودانی ھەیە، ئه‌ویش لێدانی گورزی سەربازییە له‌ئێران. به‌داخه‌وه سه‌رنجی ریپۆرتێرهكهم نه‌دا، به‌ڵام ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌كه سه‌رسامی كردم.
من بۆ خۆم زۆر سه‌رمه‌ست نیم به‌م جۆره بابه‌تانه‌وه، به‌ڵام به‌ڕاستی پڕبه‌دڵ حه‌زده‌كه‌م ده‌قیقه‌یه‌ك زووتر رژێمی ئاخونده و مه‌لاكانی ئێران له‌ناوبچن. ئه‌وه‌نده‌ی ئێران زیانی به بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد و كوردستانی باشور گه‌یاندووه مه‌گه‌ر سه‌دام ئه‌وه‌نده زیانی هه‌بووبێت. خوێندنه‌وه‌ی من بۆ رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه ده‌شێت زیاتر سۆزداری ئه‌مریكییانه‌ی پێوه بێت.
ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئه‌گه‌ری روودانی لای ئه‌مریكییه‌كان لاوازه، به‌ڵام سعودییه‌و ئیسرائیل خه‌ڵوزی به‌ردینی ئهخهنهژێر و حه‌زی پێده‌كه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ئه‌مریكا هێنده دووربینن كه ته‌نیا به حه‌زی ئه‌وان ناچنه شه‌ره‌وه، به‌ڵام بوونی هاوپه‌یمان له‌ناوچه‌كه بۆ ئه‌مریكا زۆر گرنگه. له‌ئێستا ئه‌مریكا بۆ ئه‌م شه‌ڕه هاوپه‌یمانی له‌و شه‌ڕه زیاتره كه ساڵی 1991 له‌گه‌ڵ عیراق كردی، ئه‌وروپای بۆ یه‌كلابۆته‌وه، روسیا و چین بێده‌نگن.
لێكدانه‌وه‌ی من به‌پێی ئه‌وه‌ی گوێم له میدیای ئه‌مریكییه ده‌شێت كه‌مێك گه‌شبینی تری پێوە بێت وه‌ك له‌وه‌ی میدیای عه‌ره‌بی و كوردی ده‌یدات به‌گوێی نوسه‌رێكی كورددا، چونكه جوڵاندنی كه‌شتیگه‌لی جه‌نگی ئه‌براهم لینكۆلین CVN-72 ده‌شێت شیوازێكی تر بێت له سیاسه‌تی ئه‌مریكا بۆ كۆنترۆڵكردنی زیاتری كه‌نداوی عه‌ره‌ب و جێگیركردنی به یه‌كجاری و هه‌تایی هه‌تایی له‌و ناوچه‌یه، چونکە له‌مكاته‌دا ئه‌مه‌ش بیانوویه‌كی باشه بۆ جوڵاندنی ئه‌و كه‌شتییه. تێكچووی رۆژانه‌ی ئه‌و كه‌شتییه وڵاتانی كه‌نداو ئهیگرنهئهستۆ به‌تایبه‌تی سعودیه و قه‌ته‌ر، بۆیه ئه‌مریكا ئه‌گه‌ر تێچوویه‌كی كه‌میش له‌م جوڵه سه‌ربازییه‌دا خه‌رج بكات بۆ ئه‌و گرنگ نییه، ئه‌مریكا نایشارێته‌وه ترسی له‌ده‌ستچوونی ناوچه‌كه‌ی هه‌یه به‌تایبه‌تی عیراق، بۆیه پێویستی به هه‌یمه‌نه‌ی زیاتره، ئه‌بێت عیراق بۆ ئه‌مریكا ساڵی ئاینده یه‌كلابێته‌وه. رۆژانه راپۆرته‌كانی سی ئای ئه‌ی ئاماژه‌ی توند ئه‌ده‌ن به‌گوێی ئیداره‌كه‌ی تره‌مپ-دا كه ئێران بۆته ترس بۆ سه‌ر ئەمریکا لە عیراق. له‌هه‌مانكاتدا ئابوریناسانی ئه‌مریكا نایشارنه‌وه كه سهڵههدانهوهی بلۆكێكی نوێی چین و به‌هێزبوونه‌وه‌ی روسیا ترسێكی گه‌وره‌ن له‌ناوچه‌كه بۆ ئەمریکا.
سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ و ئیداره‌كه‌ی حه‌ز ئه‌كه‌ن ئیران دوو شت هه‌یه بیكات:
یه‌كه‌م/ گه‌رووی هورمز (strait of hormuz) دابخات.
دووه‌م/ ده‌ست به پیتاندنه‌وه‌ی یۆرانیۆم و پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی بكاته‌وه.
له‌هه‌ردوو ئهگهرهكهدا كه ئێران هه‌ره‌شه‌ی پێده‌كات، به قارزانجی ئه‌مریكایه، چونكه: بۆ یه‌كه‌م، ئیران ئه‌گه‌ر گه‌رووی هورمزی داخست چی ده‌بێت؟! ئه‌وكات ئه‌مریكا بیانووی لێدانی ئێرانی لا به‌هێزتر ده‌بێت هاوشێوه‌ی عێراق له‌ساڵی 1991 كه كوه‌یتی داگیركرد. مه‌له‌فه‌كه ده‌چێته ئه‌نجومه‌نی ئاسایش چونكه ئێران پێشێلی یاسایه‌ك و رێكه‌وتنێك ده‌كات كه خۆی ساڵی 1958 ئیمزای كردووه، ئه‌ویش بۆ هیچ ده‌وڵه‌تێكی ناوچه‌كه نییه گه‌رووی هورمز دابخات به‌رووی گه‌شتییه بارهه‌ڵگره‌كاندا. له‌رێكه‌وتنه‌كه‌دا هاتووه گه‌رووی هورمز هه‌میشه ئه‌بێت كراوه بێت. بۆ دۆخی دووه‌م، كه ئێران له‌ئێستادا داوا له وڵاتانی ئه‌ورپا ده‌كات و ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نی داناوه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه ئه‌گینا ده‌ست ده‌كاته‌وه به كاركردن له پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌یدا، رسكێكی گه‌وره ده‌بێت بۆ ئیران، چونكه به‌هه‌مانشێوه ئه‌كه‌وێته به‌رده‌م لێپێچینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌بێت به‌هانه‌یه‌كی باش بۆ لێدانی ئێران و بە تایبەتی ھەموو پێگە سەرکییەکانی ئەتۆمی ئێران کە چوار بەشی سەرەکییە لە 9 شوێنی جودا (بوشەھر، ئەسفەھان، نەتنز، ئەردەکان، قوم، ئاراک، ساگەند، خوزستان و ئاناراک) کە کە ئەوانیش سەنتەری توێژینەوەو پیتاندن و بەھەمھێنانی یۆرانیۆم و کلاوەی ئەتۆمین.
هه‌ردوو حه‌زه‌كه‌ی ئه‌مریكا وا كورتخایه‌ن نین، به‌ڵكو درێژخایه‌نن و ئیرانیش ناوێرێت هیچ رسكێك بكات، چونکە دوایی به‌ئاسانی لێی ده‌رناچێت. ئه‌مریكا ئه‌گه‌ر خۆی شهڕبكات، شه‌ڕی ساڵ له‌گه‌ڵ ئیران ناكات، چۆن رژێمه‌كه‌ی سه‌دامی به دوو مانگ كۆتایی هێنا، به‌هه‌مان شێوه شه‌ڕ به زوویی كۆتایی دێنێت، چونکە ئه‌مریكا له‌دوای شه‌ڕی ڤێتنام-ه‌وه ناچێته شه‌ڕی درێژخایەن و تێیدا به‌براوه‌یی نه‌یه‌ته ده‌ره‌وه.
له‌هه‌ردوو ئه‌گه‌ری شه‌ڕ و ته‌سلیمبوون، ئێران زیان ده‌كات چونكه ئێران بهتهسلیمبوون و گفتوگۆ‌و ڕێکەوتنی نوێ لەگەڵ ئەمریکا و ڕازیبوون به مه‌رجه 12 خاڵییه‌كه‌ی ئه‌مریكا، ده‌ستی ده‌بڕدرێت له‌ناو هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ئێستا ده‌ستی تێخستوون یه‌ك له‌وانه عیراقه، ئه‌مه جگه له سوریا و لوبنان و یەمەن . ئێران ده‌خرێته‌وه قه‌باره‌ی راسته‌قینه‌ی خۆی.
به‌ڵام یه‌كێك له‌و كێشه سه‌ره‌كییانه‌ی كه ئێستا بۆ سه‌رۆك تره‌مپ باش نییه كه شه‌ڕ بكات، ئه‌وه‌یه له‌ناوخۆیی ئه‌مریكا سه‌رۆك تره‌مپ هه‌واداری لاوازه جا چ جای ئه‌وه‌ی شهڕههڵگیرسێنێت. كاتێك جۆرج ده‌بلیو بوش شه‌ڕی دژه تیرۆری راگه‌یاند هه‌موو كۆنگرێس پشتگیری كرد، رێژه‌ی هه‌وادارانی جۆرج بۆش لەو کاتەدا کە ھەمووی ھەشت مانگێک بوو دەستبەکاربوو، 85% به‌ره‌وژوور بوو له ئه‌مریكا، به‌ڵام ئێستا له‌هیچ داتایه‌كدا لایه‌نگری بۆ سه‌رۆك تره‌مپ 45% تێپه‌ڕناكات و ته‌نانه‌ت دیموكراته‌كان ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئاراسته‌و ئاكارو كاره‌كانین. مه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌ك ئێران له‌ناكاو روداوێكی نه‌خوازراو بكات كه ببێته‌هۆی شێلگیری كۆنگرێس و تێكڕای دیموكرات و كۆمارییه‌كان بێنێته سه‌ر یه‌ك هێڵ، ئه‌ویش هاوشێویه بۆردومانی فرۆكه‌كانی ژاپۆن بۆ سه‌ر پێرل هاربه‌ر له ساڵی 1941، هه‌رچه‌نده ساڵی چلەکان شه‌ڕكردن له‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك خۆشی‌دا بوو. به‌ڵام له دوای چاكسازی له‌بڕگه‌یه‌كی ده‌ستوور له‌دوای شكستی جه‌نگی ڤێتنامه‌وه بڕیاردانی شه‌ڕ چۆته ده‌ستی كۆنگرێسه‌وه، مه‌گه‌ر له‌كاتی كتوپڕ و ناكاودا نه‌بێت.